10/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌ڕه‌شه له‌گۆڕان ده‌كات
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڕه‌شه له‌به‌رپرسانی گۆڕان ده‌كات و داوای راگرتنی هه‌ڵمه‌تی به‌نایاسایی كردنی پارێزگاری سلێمانیان لێده‌كات.
له‌روونكرده‌وه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پۆستی پارێزگاری سلێمانی و هه‌وڵه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ گۆڕینی پارێزگار ده‌ڵێت ( وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه پۆستی پارێزگاری سلێمانی یاساییه و، تاوه‌كو ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان).
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه (به‌پێی یاسای ژماره 3ی ساڵی 2009، یاسای كارپێكراو له هه‌رێمی كوردستان بۆ پارێزگاكان، یاسای ژماره 159ی ساڵی 1969 ی هه‌مواركراو بۆ هه‌موو مه‌به‌ستێكی ئیداری و دارایی و یاسایی، تاوه‌كو جێبه‌جێ كردنی یاسای نوێی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ژماره 3ی ساڵی 2009).
د.ع