11/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
صەلاحەدینی ئەیوبی بوون به سوڵتان
نوسینەوەی: نیسان حەسەن
بەشی هەشتەم
صەلاحەدینی ئەیوبی دوای یه‌كخستنی ناوچه‌كه‌كان و چاره‌سه‌كردنی هه‌موو كێشه‌كانی بنه‌ماڵه نورییه‌كان توانی هه‌مووناوچه‌كان بخاته ژێر دەسەڵاتی خۆیه‌وه ،هه‌روه‌ها صەلاحەدینی ئەیوبی كه‌زانی به‌م شێوه‌یه هه‌مووسوڵته‌و ده‌سه‌لاَته‌كان هاتوونه‌ته‌وه ژێر دەسەڵاتی خۆی جوابی ناردبۆ خه‌لیفه عه‌باسی (مستضئ) وتی وه‌زیره‌كه‌ت بنێره بۆئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێت له‌گه‌ڵ من بێت و ماوه‌یه‌ك له‌لای تۆوه نوێنەری خه‌لیفه گرنگ بوو لەگەڵ صەلاحەدینی ئەیوبی .چونکە هەوڵی بوو بیكات به سوڵتان ،چونكه پله هه‌بوو پله‌ی ئه‌میری دوای ئه‌وه سوڵتان دواتریش خه‌لیفه، خه‌لیفه سوڵتانی دائه‌مه‌زراند یاخود ئه‌میری دائه‌مه‌زراند ئه‌بوایه خه‌لیفه ئه‌مه‌ی بكردایه ،بۆیه صەلاحەدینی ئەیوبیداوای كرد كه‌به‌م شێوه‌یه هیچ نه‌بێت سوڵتانی پێبدات بۆئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو ولاَته كه‌وتووه‌ته به‌رده‌ستی میسر و یه‌مه‌ن و به‌شێكی ئه‌فریقا وتاری داوه به‌ناوی عه‌باسی یه‌وه له‌ژێر خه‌لافه‌تی عه‌باسی دا ده‌رنه‌چووه . میسر و مغریب ویه‌مه‌ن وشام هه‌موو له‌ژێر ده‌ستیایه‌تی كه ده‌ڵێ وه‌ره پشتگیریم لێ بكه خه‌لافه‌تی عه‌باسی كه‌زانی حاڵه‌كه به‌و شێوه‌یه بۆ پشتگیری صەلاحەدینی ئەیوبی كرد بۆ بوون بو سوڵتانی ،ئه‌وه بوو به سوڵتانی موسڵمانان.
پێشتر هه‌ر خه‌لیفه هه‌بوو ،به‌لاَم له‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌شیعه‌كان دەسەڵاتی ته‌واویان گرت به‌سه‌ر خه‌لافه‌تی عه‌باسی دا وه ولاَتی موسڵمانان بچووك بوه‌وه كه‌سێك له‌ناوچه‌ی غه‌زنه‌وه به‌ناوی سوڵتان محمود ئه‌م نازناوی سوڵتانه‌ی له خۆی ناوه واتا سه‌ڵته‌نه‌تێك هاته به‌رده‌ستی ،به‌لاَم پله‌یه‌ك له‌خوار خه‌لیفه‌وه‌یه خه‌لیفه دانی ناوه به سه‌ڵته‌نه‌تدا ته‌نانه‌ت زۆر جار سوڵتانه‌كان حوكمیان كردووه وه‌كو سوڵتان محمودی سه‌لاجیقه و ئه‌لب ئه‌رسه‌لان و ملیك شاه له‌ژێر ده‌ستی سوڵتانه‌كاندا ئه‌میری تیا بوون ناوچه‌ی ئه‌ماره‌ت یان به‌ده‌سته‌وه بوو ،به‌لاَم سوڵتان جێگا‌و شوێنه‌كه‌ی له ئه‌ماره‌ت گه‌وره تر بوو بۆیه صەلاحەدینی ئەیوبی ئه‌ماره‌تی به‌ده‌سته‌وه نه‌بوو تا ئه‌میریه‌تی هه‌بێت به‌ڵكو صەلاحەدینی ئەیوبی ئینجا پێویستی به‌وه‌یه كه‌سه‌ڵته‌نه‌ت بكه‌وێته ده‌ستی و ببێت به سوڵتان بۆیه داوای له مستضئ كرد كه‌سه‌ڵته‌نه‌تی پێ ببه‌خشێ ، ئه‌وه‌بوو نوێنه‌ری ناردوه صەلاحەدینی ئەیوبی به‌ته‌واوه‌تی دیاری خه‌لافه‌تی بۆ نارد بۆ ئه‌وه‌ی نزیكی بكاته‌وه له‌خۆی صلاح الدینی ئه‌یوبیش وه‌لاَمی دیارییه‌كانی دایەوه وه‌له‌ژێر ئاڵای خەلافەتی عەباسی دا جهیادی ئه‌كرد به‌ناوی ده‌وڵه‌تی عه‌باسی یه‌وه.
لێره‌وه بۆمان ده‌رئه‌كه‌وێ صەلاحەدینی ئەیوبی چه‌نده هێزو توانای هه‌یه وه سوپایه‌كی زۆری له‌ده‌ور كۆبوه‌ته‌وه كوردستان و میسر و شام ویه‌مه‌ن ومغریب بیابانه‌كانی ئه‌فریقای باكوور هه‌مووله‌ژێر ده‌ستی صەلاحەدینی ئەیوبیدا یه، صەلاحەدینی ئەیوبی ئه‌م هه‌موو شته بینی ئینجا پێویسته جه‌نگێكی گه‌وره ڕووبدات كه‌خه‌ونی موسڵمانانه و خه‌ڵك شعری به‌سه‌ردا ئه‌ڵێت وه‌كو ئێستا چۆن چاومان پڕ له‌گریانه بۆی كه‌بۆ ماوه‌ی ١١٠ ساڵه ولاَتی موسڵمانان داگیركراوه، نەوەکان له‌دوای نه‌وه شانازی به‌وه وه ده‌كه‌ن كه كه‌سێك بێت قودس یان بۆ ڕزگار بكات ،ئه‌م هه‌مووپلەو ده‌سه‌لاَته له‌ژێر ده‌ست دایه‌تی كۆی كردوونه‌ته‌وه‌و شاعیرانیش یه‌ك به‌یه‌ك ئاواتیانه شیعر بۆ ئەو رۆژە دەڵێن.. وەهەروەها هۆنراوە بەسەر صەلاحەدینی ئەیوبیدا دەڵێنەوە بۆ ئه‌و هه‌مووشته‌ی كه‌كردوویه‌تی ،واتا خه‌ڵكی شانازی به صەلاحەدینی ئەیوبییه‌وه ئه‌كرد،چه‌ندین شیعریان به‌سه‌ردا ئه‌وته‌وه (عیماد ئەسفهانی) شیعر به‌سه‌ر صەلاحەدینی ئەیوبیدا ئه‌ڵێت خه‌ڵكانێكی تر پێشتر شعریان به‌سه‌ر صەلاحەدینی ئەیوبیدا وتووه بۆ لەبەر ئەوەی جێگای شاناز‌و خۆشەوسیتی خەڵك بووە، کەچی ئیستا نەوەکانی خۆی وەك پێویست نایناسن..
صەلاحەدینی ئەیوبی لێره دا بیر له شتێكی گه‌وره ئه‌كاته‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له‌ناو خه‌ڵكی دا بلاَوی ئه‌كاته‌وه(حی علی جیهاد) به‌رزبنه‌وه بۆ جیهاد سه‌رده‌ر بێننه‌وه ئه‌ی خه‌ڵكینه سه‌ره‌تانه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ماوه‌یه‌ه‌یه ولاَت وسه‌روه‌ت وسامان تان به‌هه‌ده‌ر ئه‌به‌ن ومزگه‌وته‌كان یان كردون به‌جێگای كلێساوته‌ویله‌ی ئاژه‌ڵ وه حورمه‌تی خوشك ودایكەکانیان بەزاندون نایه‌ڵن له‌مزگه‌وته‌كاندا ئادای بەندایەتی خۆیان بكه‌ن قورئان خوێنه‌كان به‌دزی‌یه‌وه قورئان ئه‌خوێن ئه‌وه‌ی كه‌باسی دینداری و جیهاد ئه‌كات ئه‌بێت به‌شه‌رمه‌وه باسی بكات مه‌لاو زاناكان له‌جێگاو مه‌ڵبه‌ندو زێدی خۆیان ده‌ربه‌ده‌ر كراون ،ئینجا صەلاحەدینی ئەیوبی هاوارئه‌كات حی علی جیهاد خه‌ڵك بانگ ئه‌كاته‌وه بۆ جیهاد بۆئه‌وه‌ی سه‌ر له‌نوێ ئه‌و جێگایانه كه‌له‌ژێر ده‌ستی شیعه به‌ته‌واوی پاكی كردووه‌ته‌وه ،ئینجا كاری یه‌كه‌می ئه‌وه‌یه كه‌به‌رامبه‌ر شارستانیه‌تی ڕۆژئاوای صه‌لیبی وفرنجه بوه‌ستێته‌وه‌ئه‌وه بوو صەلاحەدینی ئەیوبی خۆی ئاماده ده‌كات بۆ شالاَوی شه‌ڕی صه‌لیبی كه پێ ی ئه‌وترێ شالاَوی دووه‌می شه‌ڕی صه‌لیبی
جەنگی صه‌لیبی )خاچ درووشمه‌كان)
شه‌ڕی صه‌لیبی پێشتر شتێ نه‌بووه به‌ناوی صه‌لیبی بێت ئه‌م صه‌له‌بوته له‌ساڵی چوار سه‌ده‌كاندا له‌سه‌رده‌ستی گریگۆر وپاشان پاپاكانی تردا بانگەشەی ئه‌وه‌یان كرد له‌ساڵی ١٠٠٠ز دا قیامه‌ت هه‌ڵده‌سێت و دونیا كۆتایی دێت، وتیان ساڵی ١٠٠٠ز به‌ته‌واوی كۆتایی به‌ژیان دێت ،پاره‌ی زۆریان له‌خه‌ڵك سه‌ند و سه‌روه‌ت وسامانی خه‌ڵكیان به‌هه‌ده‌ر برد ،كه‌چی ئه‌و ساڵه‌ش هاتوو هیچ شتێك ڕووی نه‌دا ورده ورده كلێسه سومعه و هه‌یبه‌ت ودەسەڵاتی له‌ده‌ست ئەدا هه‌تا(ئەکلیرۆس)یش نه‌یان ئه‌توانی زۆربه‌ته‌واوه‌تی قسه بكه‌ن به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكه‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو یاسایه‌كی تریان دامه‌زراند ئه‌م یاسایه زۆر گرنگ بوو بۆ ئه‌وه دایانمه‌زراند كه ئه‌میرو سوڵتان وده‌سه‌لاَتداره‌كان و ئیمپراتۆره‌كانی ئه‌وروپا دژی كلێسا نه‌وه‌ستنه‌وه بڕیارێك ده‌رچوو له پاپاوه، چونكه ده‌ستپێكی شه‌ڕ ساڵی ١٠٠٠ز= ٤٠٠كوچی ورده ورده هه‌یبه‌ت ودەسەڵاتی خۆی له‌ده‌ست ئه‌دا بڕیاره‌كه‌ش ئه‌وه‌بوو ،به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و پاشایه‌ی كه‌خاوه‌نی ده‌سه‌لاَته ته‌نها كوڕه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌توانێ حوكم بگرێته ده‌ست كوڕه‌كانی تری بێ به‌ش ئه‌بن وه‌هیچ پلەو پایەکی نادرێتێ ده‌سه‌لاَتێكیش بۆ نموونه:ئه‌و كوڕه كوڕی گه‌وره‌ی نه‌بوو كچه‌كه‌ی ده‌سه‌لاَت ئه‌گرێته ده‌ست هه‌رچه‌ندە خۆیان باوه‌ڕیان به كچ نه‌بوو دوای ئه‌وه خاوه‌ن ده‌سه‌لاَته‌كان ئه‌و سوڵته‌و ده‌سه‌لاَته‌یان ئه‌گرته ده‌ست ئه‌مه ڕوویدا پاشای واش هه‌بوو ١٥ بۆ ٢٠ كوڕی هه‌بووهیچ ئه‌ماره تێكی بۆ نه‌مابوو ته‌نها كوڕ گه‌وره‌كه‌ی ئه‌یبرد كوڕه گه‌وره‌كه‌ش دوای ئه‌و كوری‌ِ كوڕه گه‌وره‌كه بوو.به‌م شێوه‌یه‌ش خه‌ڵكێکی زۆر بێبه‌ش ئه‌بوون له‌ده‌سه‌لاَت و ئیمارەت .
یه‌كێكی تر له سیمای شه‌ڕی صه‌لیبی ئه‌وه بوو كه‌زۆر ڕق یان له موسڵمانان بوو له‌كاتێكدا ئه‌یان بینی بیت المقدیس له‌ژێر ده‌ستی موسڵماناندایه ،وه‌موسڵمانان ڕزگاریان كردووه ،ئاسیا‌و ئه‌فریقاو به‌شێكی ئه‌وروپا (فتح) ڕزگار كراوه ئه‌مانه بۆ خۆی هه‌موونفوزی نه‌صرانییه‌كان بوون ،ئه‌مه‌ش هۆكارێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه نه‌صرانییه‌كان ڕووبكه‌نه ئه‌و جێگایه واتا فره‌نجه‌و ده‌سه‌لاَتداری صه‌لیبی به‌م شێوه‌یه .له‌شه‌ڕی (ملازگرد) كه‌سێكی به‌ڕێزی وه‌ك( قرج ئه‌رسه‌لان)پاشای قسطنطینی یه‌ی به‌دیلی گرت ئیتر ورده ورده وای لێ هات (ئاركیسی كۆمنیون)یه‌كێك بوو له پاشا گه‌وره‌كانی قسطنطین ،به‌لاَم كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌لاَت بوو نه‌ك ڕۆژئاوا ،چونكه كه‌نیسه‌ی ڕۆژئاوا له‌ڕۆما بوو ،قسطنطین له‌گه‌ڵ كه‌نیسه‌ی ڕۆما هه‌میشه ئه‌وان شه‌ڕیان بوو له‌گه‌ڵ یه‌كدا وه (قرج ئه‌رسه‌لان) له‌شه‌ڕی ملازگرد دا پاشای قسطنطینی یه ئه‌گرێت،ئه‌مه‌ش بۆ خۆی ترسێكی خسته ناو دڵی ئه‌وانه‌وه دوای ئه‌وه پاشاكی خۆیان ئاركیسی كۆمنیون ئه‌كوژن دەڵێن ئیمە پاشایەکمان ناوێت بە دیل بگرێت خەڵکی ووڵاتەکە داوای کوشتنی دەکات.
دواتر درۆی حه‌جاجه‌كانی مه‌سیحی نه‌صاره‌كان كه‌هاتن ئه‌یان بینی ڕێگایان خۆشكردووه بۆ موسڵمانان وه ئه‌و خه‌ڵكه ئاوئه‌یه‌ن ئه‌م ناڕه‌حه‌تی یه زۆر زۆر یان پێ ناخۆش بوو كه‌حه‌جی موسڵمانان له‌ژێر ده‌ستی ئه‌واندا بێت كاتێ چوونه‌وه ئه‌یان وت موسڵمانان ئازارمان ئه‌ده‌ن وبێزارمان ئه‌كه‌ن .خۆیان له‌ڕێگه (بطروس ناس) كه‌یه‌كێك بوو له بطروسه كان واتا پاپاكانی مه‌سیحی كه‌مینی دانا بۆ حاجی یه‌كان بۆئه‌وه‌ی ئازاریان به‌ن دوای بڵێن موسڵمانه‌كانه.
شتێكی دیكه كه‌پێ ی ئه‌وترێ حه‌ماسی دینی لای صه‌لیبی یه‌كان ،چونكه ئه‌و كاته وه‌كو ئێستا نه‌بوویری عه‌لمانیه‌ت بلاَوبوبێته‌وه ،به‌ڵكو دینداری یه‌كی زۆر ناو مه‌سیحی دا هه‌بوو به‌تایبه‌تی كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌لاَ ت و ڕۆماش هه‌ردووكیان بزوتنه‌وه‌یه‌كی دینداری زۆر گه‌وره له‌ناویان دا بوو ئوسقوفه‌كان و ڕوهبانه‌كان وپاپاكان به‌یه‌كه‌وه هه‌موویان وتاری ئاگرین یان ئه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ولاَتی موسڵمانان داگیربكه‌ن.
هه‌روه‌ها سیمایەکی تری جەنگی خاچپەرستان ئەوە بوو كه‌فاطمی یه شیعه‌كان ئه‌یانزانی توانای رووبەروی ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه نیە.. بۆیه هه‌میشه به‌یه‌كه‌وه بوون له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ڕۆما ،یه‌كه‌م ده‌ست پێكی شه‌ڕی صه‌لیبی له ٤٨٨کۆچی= ١٠٩٥ز له‌فه‌ره‌نسا پاپا خه‌ڵكی كۆكرده‌وه یه‌كه‌م وتار بۆی دان وه پاپایه‌كی زۆر به‌تواناو وتاربێژێکی باش بوو به‌ناوی شارێك (كلیرمون)وتاری بۆیان كه ئێوه پێویسته بڕۆن حه‌جاجه‌كان ڕزگار بكه‌ن ئێوه پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی (صكوك غفران)به‌ده‌ست بێنن بچن بۆ ئه‌وه‌ی حه‌جه‌كه‌ی خۆتان پاك بكه‌نه‌وه وه بیخه‌نه ژێر دەسەڵاتی خۆتان وه ئێوه سه‌روه‌ت وسامان ئه‌ماره‌ت تان نه‌ماوه بڕۆن له‌وێ هه‌ریه‌كه‌و ئه‌ماره‌تێ بخه‌نه ژێر ده‌ستی خۆتان كوڕه‌كانیان وكه‌سه‌كان یان ئه‌میری زۆر بوو نفوز‌و سوپاش یان هه‌بوو ،به‌لاَم هیچ شوێنێك یان نه‌بو بیبه‌ن به‌ڕێوه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و کەهانیدان كه‌خه‌ڵكیان كۆئه‌كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ماره‌ته‌كانی ژێر ده‌ستی موسڵمانان بخه‌نه ژێر ده‌ستی خۆیانه‌وه ئه‌وه بوو خه‌ڵكێكی زۆر یان كۆكرده‌وه دژی موسڵمانان به‌سه‌دان هه‌زار كه‌س كۆبوه‌وه له ٤٨٨کۆچی= ١٠٩٥ز بۆ ئه‌وه‌ی دژی موسڵمانه‌كان شه‌ڕبكه‌ن به‌سه‌ركردایه‌تی (بطرس ناس) كه‌كه‌سێكی درۆزن بوو ،به‌لاَم كه‌سێك بوو كه‌رێكی پێ بوو خه‌ڵكی وای ئه‌زانی کە پیاوێکی پیرۆزە، كه‌ئه‌م لای خه‌ڵكی خۆی واناساندبوو مه‌سیح هه‌میشه دێته‌لای وقسه‌ی بۆ ئه‌كا واتا ئه‌م له‌خۆیه‌وه قسه‌ناكات به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی مه‌سیحه‌وه قسه‌یان بۆ ئه‌كات و خه‌ڵك هانئه‌دات ،ئه‌مانه هه‌موویان پێكه‌وه هه‌ڵسان بۆئه‌وه‌ی شۆڕش بكه‌ن خه‌ڵكێكی زۆریان كۆكرده‌وه وه خه‌ڵكی له‌ئه‌وروپا برسی بوو ،وایان باس كردووه كه‌گوایه له ئنجیل دا باس له‌وه ده‌كات كه‌بڕۆن ئه‌و جێگایانه ڕزگار بكه‌ن وایان ئه‌زانی خاكی موسڵمانان پڕیه‌تی له هه‌نگوین ..كه ئه‌مه قسه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌بوو دروست یان كردبوو ئه‌مه بوو به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌مانه خەڵکێکی زۆر له‌سه‌ربازگه‌ی صه‌لیبی وه‌له‌صه‌له‌بوت خه‌ڵكێكی زۆر كۆبكه‌نه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌وروپا خۆیان شه‌رمه‌زارن له‌و كاره‌یان کە کردویانە..
كاتێك ئه‌م سوپایه ئه‌که‌ونه‌ڕێ له ئه‌وروپای ڕۆژ هه‌لاَت به‌ره‌و قسطنطینیه بۆ خه‌ڵكی خۆیان له‌سه‌ر ڕێگای ولاَتی خۆیان هه‌ركه‌س بهاتایه‌ته سه‌ر ڕێگایان ئه‌یكوژن وئه‌یكه‌ن به‌ده‌سكه‌وت بۆ خۆیان واتا هەرجیان دەست بکەوتایە لە خەڵکی مەسیحو سەلبی نیشینەکانی ئەوروپایی رۆژهەڵات ئەوە بە بۆ خۆیان دەبرد یاخود فەرمانیان دەکرد ئەوەی رێگریان دەبنەوە بیانكوژێن و دواتریش پیاو ئافره‌ت وسه‌روه‌ت وسامانه‌كه‌یان بۆ خۆیان ببات وبڵێ ده‌سكه‌وته..!
كاتێك له فه‌ره‌نساوه سوپای صه‌لیبیه‌ت كه‌وتنه‌ڕێ هه‌تاكو هاتنه ناوخاكی توركیاوه خه‌ڵكی خۆیان سه‌ربڕیوه‌و سه‌روه‌ت وسامانی خه‌ڵكی خۆیان به‌هه‌ده‌ربردووه له ٤٨٨کۆچی= ١٠٩٥ز پاپا له‌سه‌ره‌تاوه له باكووری ئییتالیاوه له شوێنێ پێی ئه‌وترێ (بریزیانیس)كۆبونه‌وه‌یه‌كی ڕێكخست كه‌له(كلیرمون)له فه‌ره‌نسا به‌ته‌واوه‌تی سوپاكه‌ی خسته پێشه‌وه...
(قرج ئه‌رسه‌لان)له‌و سه‌رده‌مه‌دا شه‌ڕله‌دوای شه‌ڕ نه‌یهێشت ئه‌وان بێنه پێشه‌وه ،به‌لاَم كوڕه‌كانی وه‌كو خۆی نه‌بوون بۆیه كه‌ئه‌م صه‌لیبی یانه هاتن له ٤٩٢کۆچی= ١٠٩٩ز به‌ته‌واوه‌تی توانیان ناوچه‌كان بگرن و زۆرێك له‌شوێنه‌كان بخه‌نه‌ژێر دەسەڵاتی خۆیانه‌وه ،صه‌لیبی یه‌كان كارێكی خراپ یان به‌خه‌ڵكی خۆیان وموسڵمانان كردووه ،خه‌ڵكی خۆیان سه‌ر ئه‌بڕی وئه‌وان ڕه‌حمیان به منداڵ و كه‌س وكاری خۆیان نه‌كردووه ئه‌مه‌نده پیس و خراپەکاربوون.
دواتر ڕووئه‌كه‌نه جێگاكانی موسڵمانان نه‌له كتێبی ئاسمانی دا هاتووه نه‌له عورفی مرۆڤایه‌تی دا هاتووه ئه‌مه مێژووی خۆیانه كه‌له(ڤاردن هۆستیر) خۆیان به‌شه‌رمه‌وه وه ڕوویان نایه‌ت بینوسنه‌وه ،فه‌یله‌سوفێكیان كه‌ناوی(تۆماس ڤیلر)ه كتێبێكی نوسیووه نوسیویه‌تی كه‌باسی مێژوویان ئه‌كات هه‌رچیه‌ك ئه‌یه‌وێ جوانی بكات و بیڕازێنێته‌وه ،زۆر به‌شه‌رمه‌زاری یه‌وه له‌كۆتایشدا ئه‌ڵێت سەرشۆڕی ئه‌بوو میلله‌تێك به‌م شێوه‌یه ژیان به‌رێته‌سه‌ر نه‌دڵ یان هه‌بوو نه‌هیچ شتێك..
ابن ئەسیر ئه‌گێڕێته‌وه له كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی (كامل فی تأریخ) ئه‌ویش له ئەبی سعیدی هاوڕێ یه‌وه باسی لێوه ئه‌كات ئه‌گری ئەبی سعیدی هاوڕێی ئه‌ڵێ كه‌كاتێ هاتنه ولاَتی موسڵمانانه‌وه منداڵ وژن وپیریان پێكه‌وه سه‌رئه‌بڕی به‌بێ هۆكار هه‌تا توانیان بیابانی شام به‌ته‌واوی لوبنان وعه‌سقلان و ده‌رونه وعه‌قه‌به زۆرێكی تر له‌شاره‌كانی ره‌ها كه ئورفه‌ی ئێستایه وه ئەنطاكیه وئالانیاو ئه‌و جێگایانه هه‌موویان خسته ژێر دەسەڵاتی خۆیان وه‌توانیشیان بڕۆنه ناو خاكی موسڵمانانه‌وه وه جێگای (الاسرا‌و معراج)ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم)بگرن كه قودسه هۆكاری هاتنه ناوه‌وه‌ی خاکی موسڵمانان صه‌لیبی یه‌كان ...
هۆکاری ئه‌وه‌بوو كه‌موسڵمانان هه‌میشه خه‌ریكی خۆشی ومه‌لها و قوماركردن بوون له‌و سه‌رده‌مه‌دا خه‌ریكی مه‌شروب خواردن بوون و به‌دوای خۆشیه‌كانی ژیان دا ئه‌گه‌ڕان ،حه‌ره‌كه‌تی جیهاد به‌ته‌واوه‌تی كۆتایی پێ هاتبووشه‌ڕ وئاژاوه له‌ناوخۆدا هه‌بوو كاتێك كه فرنجه‌و صه‌لیبی هاتن گه‌مارۆی قودسیان دا ملیك شاه ی سه‌لجوقی له‌گه‌ڵ براكه‌ی دا (برقیاروق)به‌یه‌كه‌وه‌شه‌ڕیان ئه‌كرد قودس گیراو (٧٠)هه‌زار كه‌سی تێدا كوژرا ئه‌م دوانه پێكه‌وه شه‌ڕیان ئه‌كرد مه‌لیكی فرنجه توانی سه‌ربكه‌وێ به‌سه‌ر عه‌ككادا كه‌چی مه‌لیكه‌كانی شام و ده‌سه‌لاَتداره‌كانی شام له‌گه‌ڵ یه‌كتری دا شه‌ڕیان بوو له‌یه‌كتری یان ئه‌كوشت ولاَتی موسڵمانان پارچه پارچه‌ی كه‌وتبووه نێوان یانه‌وه ئه‌وانیش هاتن هه‌تاوه‌كو چ شوێنێ ستراتیژی بوو بۆخۆیان گرتیان ،ماوه‌ی ١٠٠ ساڵ ولاَتی ئیسلام و موسڵمانان ئه‌ناڵێنێ له‌ژێر ده‌ستی ئه‌م صه‌لیبی یانه‌وه...
لێره‌وه عیماد ەدین زه‌نگی و ممدوحی كوڕی تونتکین ئه‌م پیاوه به‌ڕێزانه پێشتر بۆ خۆیان سنوری صه‌لیبی یان ڕاگرت بوو نه‌یان ئه‌هێشت بێنه پێشه‌وه وه‌به‌بێ ئه‌وه‌ی داوای هاوكاری له‌كه‌س بكه‌ن كه‌سانێك بوون خۆیان خۆیانیان درووست كرد نه‌یان ئه‌وت بائێران وتوركیاو جێگایه‌كی تر هاوكاریمان بكات ته‌نها بۆ خوا ڕێككه‌وت بوون ئاماده‌كردنیان له‌سه‌ر دینداری بوو وه‌كه‌سانێك بوون بۆ ئه‌وه ئه‌گه‌ڕان ته‌نها خوای گه‌وره له خۆیان ڕازی بكه‌ن بۆیه له‌٥٣٩کۆچی=١١٩٣ز دا عیماد دین زه‌نگی به‌وه‌ناسرا له‌شه‌ڕێكدا كه پێ ی ئه‌وترێ شه‌ڕی (جسر) له‌به‌رامبه‌ر ره‌ها كه‌هه‌موویان شیعه‌ی ئیسماعیلی تیا‌بوو دەژیا موسڵمانانی سونەی چون بەدەم شیعەکانی ئیسماعلیەوە،به‌لاَم چونكه خۆیان نه‌یا به‌ده‌سته‌وه عیماد ەدین زه‌نگی چووه به‌هاواریانه‌وه شه‌ڕی صه‌لیبی دووه‌م كه باسی لێوه ئه‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌رجه‌مێكدا ڕووئه‌دات سه‌رده‌می( لیوسی چواره‌م)و مه‌لیكی فه‌ره‌نسا (كونرادی سێیه‌م)واتا سه‌رده‌می نورەدین محموده كه‌ویلایه‌ته‌كه‌ی گرته ده‌ست دوای مردنی عیمادەدینی زه‌نگی ،به‌لاَم ئیستا صەلاحەدینی ئەیوبی خۆی به‌ته‌نهایه و سوڵتانی سوڵتانه‌كانه ئه‌ژده‌ری شێری ناو مه‌یدانه هه‌موو ولاَتانی كۆكردووه‌ته‌وه ولاَتانی پارچه پارچه‌ی ئیسلامی كۆكردونه‌ته‌وه‌و له‌ژێر ده‌ستی خۆیایه‌تی لو ژێر یەك ئاڵا جیهاد دەکات و ئه‌یه‌وێ خۆی ئاماده بكات به‌رامبه‌ر به سوپای صه‌لیبی كه پێشتر موسڵمانان شكستیان هێناوه ئه‌وه بوو صەلاحەدینی ئەیوبی سوپای ئاماده‌كردوه له كوردستان و میسر و به‌رقه‌و شام ویه‌مه‌ن هه‌مووجێگاكانه‌وه ئه‌یه‌وێ ڕووبه‌ڕووی صه‌لیبی یه‌كان ببێته‌وه.
چكسازییه‌كانی صەلاحەدینی ئەیوبی بۆ ڕووبه‌ڕوو نه‌وه‌ی صه‌لیبی یه‌كان
یه‌كه‌م: كاركرد بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی ده‌ریاوانی ئیسلامی كه‌وه‌ك چه‌كێكه دژ به دوژمنكاری صه‌لیبی یه‌كان ،چونكه صەلاحەدینی ئەیوبی هه‌ستی به‌وه كردبووته‌نیا له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه ئه‌توانێ به‌سه‌ر صه‌لیبی یكاندا زاڵ بێت ،وه‌له‌وكاته‌شدا مه‌ترسی شاڵاَوی صه‌لیبی گه‌شت بووه شاره كه‌نارییه‌كانی میسر ،بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش دیوانێكی تایبه‌تی به‌ناوی (دیوانی كه‌شتی گه‌لی)دامه‌زراند.له‌ساڵی ٥٨٧کۆچی= ١١٩١ز صلاح ا‌لدین ئه‌یوبی عادلی برای وه‌ك سه‌رۆكی گشتی دیوانی كه‌شتی گه‌لی یه‌كه ده‌ست نیشان كرد،دواتریش عادل سیفەدینی كوڕی شاكری وەك جێگری خۆی له‌ودیوانه‌دا ده‌ست نیشان كرد.
دووه‌م:هه‌موودارستانه به‌ناوبانگه‌كانی ولاَتی میسر كردنی به موڵكی ده‌وڵه‌ت ،چونكه ئه‌م دار‌و ته‌ختانه‌سودێكی زۆری بۆ ده‌وڵه‌ت هه‌بوو وه‌ئه‌و ناوچانه‌ش به‌ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌ی سوڵتان ناسرا بوون ،صەلاحەدینی ئەیوبی ڕێگه‌ی له‌خه‌ڵك وبازرگانه‌كان گرت كه‌له‌بواری مادده جه‌نگییه‌كان دا له‌گه‌ڵ ولاَتانی مه‌سیحی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و بازرگانی بكه‌ن.
سێیه‌م: صەلاحەدینی ئەیوبی گرنگی دا به به‌هێزكردنی دام وده‌زگاكانی به‌رگری كاری پاسه‌وانانی كه‌ناره‌كان له‌م باره‌یه‌وه بلاَو كراوه‌یه‌كی ده‌ركرد تیایدا ده‌ڵێت(بلاَوكراوه‌کە‌مان ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت كه هه‌وڵ بدرێت بۆ پاراستنی كه‌ناراو به‌نده‌ره‌كان وه‌هه‌روه‌ها گرنكی یان پێ بدرێت ،پاسه‌وانه‌كان و جێگۆڕەكانیان له‌كاتی خۆیدا بن و ئاماده‌بن وه گه‌وره‌كانیان پابه‌ند بن به‌ڕێكخستن یان زوو پەیوەندی بە سەروخۆیانەوە بکەنەوە ئاگاداری هەوڵی ووردو درشتی ئەوناوچانەبن..
چواره‌م:صەلاحەدینی ئەیوبی گرنگی یه‌كی زۆری دا به پاراستنی ده‌ریای سورو بازرگانی و حاجیه‌كان و شوێنه پیرۆزه‌كان به‌درێژای ده‌ریای سور هه‌وڵی دا له‌مه‌ترسی داگیركاری صه‌لیبی یه‌كانی كه كه‌نارئاوه‌كانی شام وفەلەسطینی لەداگیركردن به‌دوور بێت ،بێ گومان ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانه‌ی میسر بۆ ناو ولاَتانی ده‌ریای سور له باكوور‌و باشووری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌بووكه ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر ده‌روازه‌كانی ئه‌و ده‌ریایه‌دا وه بازرگانی و حاجیه‌كان بپارێزێت چونكه صه‌لیبی یه‌كان له سینا باشووری فەلەسطین سه‌نگه‌ریان گرتبوو.
پێنجه‌م :هه‌روه‌ها كه‌وته قایم وتوند كردنی سنوره‌كانی میسر به‌درێژای سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست وه‌ك ئه‌سكه‌نده‌رییه‌و دمیاط وره‌شد ،وه‌فه‌رمانی ده‌ركرد به‌وه‌ی كه شورا‌و بورجه‌كان بنیاد بنێت وه خه‌نده‌ق یش به‌ده‌وری دا لێ بدرێت .صەلاحەدینی ئەیوبی خۆی سه‌رپەرشتی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی ئه‌كرد،خۆی سه‌ردانی سه‌ر سنوره‌كانی ئه‌كرد تا كاركردن تیایدا ته‌واو بوو.
شه‌شه‌م :صەلاحەدینی ئەیوبی هه‌وڵی دا گیانی جه‌نگ وجیهاد له دڵ ده‌روونی موسڵمانادا بچه‌سپێنێت وه‌هه‌وڵی دا عه‌قڵی موسڵمانان بۆ ئه‌م ئه‌ركه پیرۆزه ئاماده بكات ،ئه‌م كاره‌شی له‌ڕێگه چه‌ندین خوێندنگه‌وه ئه‌نجام دا كه‌له میسر وشام دا دای‌مه‌زراند بوو، صەلاحەدینی ئەیوبی سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خۆی ببێت به پێشه‌نگێكی چاك بۆ هه‌ڵسوڕانی كاروباره‌كانی .هه‌ر كه‌سێك پێویست بوایه خۆی له صەلاحەدینی ئەیوبی نزیك بكاته‌وه له‌سه‌ر جیهادو هاندانیان له‌باره‌ی جیهاده‌وه قسه‌ی بۆ ده‌كردن وه له‌و بواره‌شدا چه‌ندین كتێبی بۆ دانرا.
حه‌وته‌م:سه‌ره‌ڕای ئه‌م كار‌و كرده‌وانه صەلاحەدینی ئەیوبی هه‌ستا به‌لابردنی سه‌ربازی فاطمی و كۆیله ڕه‌ش پێسته‌كان و ئه‌رمه‌نه‌كان ،وه‌سوپایه‌كی تۆكمه‌ی پێك هێنا كه‌زۆربه‌یان پێك هاتبوون له مه‌مالیكه كۆنه‌كان وهه‌موو ئه‌و كورده ئازادانه‌ی كه چوو بوونه خزمه‌تی وه پاڵپشتی خۆیانیان بۆ ده‌ر بڕی بوو.
هه‌شته‌م:دوای ئه‌وه‌ی ناصر صەلاحەدینی ئەیوبی ئه‌و كارانه‌و چه‌ند كارێكی تری گرنگی ئه‌نجام دا كه‌وته هه‌وڵی گێڕانه‌وه‌ی ناوچه له ده‌ست دراوه‌كانی ژێر دەسەڵاتی سنوری خیلافه‌ت و سنورداركردنی دەسەڵاتی میرنشینه صه‌لیبی یه‌كانی (بیت المقدیس، ترابلس و انطاكیه) وه دووباره گێڕانه‌وه‌ی شكۆداری دەسەڵاتی خیلافه‌تی عه‌باسی و ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه..