11/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
د.عبدالواحد ی بانگخواز هێرش ده‌كاته سه‌ر ئیسلامیه‌كان
له هۆڵی ئاماده‌یی سه‌نگه‌سه‌ر له لایه‌ن بنكه‌ی سه‌هه‌نده‌وه كۆڕێك بۆ بانگخواز (د. عبدالواحد بانگخوازی ئیسلامی) به‌ناونیشانی (هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌ت) ساز كرا .
له‌كۆڕه‌كه‌دا د.عبدالواحد باسی له شوان كرد‌و ئه‌رك و سیفه‌ته‌كانی شوانی شی كرده‌وه به مانا ساده‌كه‌ی،به‌ڵام مه‌به‌ستی له شوان به‌رپرس و كاربه‌ده‌سته باڵاكانی وڵات بوو به تایبه‌تیش سه‌رۆكی هه‌رێم كاتێك كه وتی شوان نابێت له مه‌ڕ بدات و بیكوژێت و هێز له دژ ی به‌كار بهێنێت ،ده‌بێ شوان ده‌ستی پاك بێت ، نابێت كوره‌كه‌ی ده‌یان ده‌فته‌ر دۆلار له خه‌لیج به قومار بیدۆرێنێت.! هه‌ر له‌و كۆڕه‌دا د. عبدالواحد له پرسیارێكی ئاماده‌بواندا كه لێی پرسی ئایا دكتۆر عبدالواحد له‌به‌رنامه‌یدایه ببێته شوان؟ له‌وه‌ڵامدا ئه‌م بانگخوازه ئاشكرای كرد كه‌له‌لایه‌ن چه‌ند حیزبێكی سیاسی و كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌ربه‌خۆشه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌رێم و عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگانه‌وه داوای لێكراوه خۆی بپاڵێوێت،به‌ڵام ڕه‌تی كردۆته‌وه و له‌به‌ر نامه‌شیدا نیه هیچ كات پۆست و به‌رپرسیاریه‌تیێكی سیاسی وه‌ربگرێت،چونكه كاری بانگه‌واز به گه‌وره‌تر و گرینگتر ده‌زانێت له كاری سیاسی .هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی دركاند كه هیچ عه‌لمانیه‌ك و هه‌ندێك له‌ئیسلامیه‌كانیش شوان نین و نه‌ده‌ست پاكیشن و نه ئارامن و نه‌به‌تواناشن،وه‌هیچ سیفه‌تێكی شوانیشیان تێدا نیه و شیاوی شوانیه‌تی نین .!