11/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئافرەت و خۆ ڕوتکردنەوەی وێنەیی (خلاعة- pornography) لە تێڕوانینی
"ئافرەت و خۆ ڕوتکردنەوەی وێنەیی (خلاعة- pornography) لە تێڕوانینی
بیرمەندو فەیلەسوف و باوکی زمانەوانی سەردەم "نۆم چۆمسکی" !
چۆمسکی لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی ئەوەی کە "ڕات چیە دەربارەی وێنەی ڕوتی ئافرەتان؟"
ئەویش دەڵێت " وێنەی ڕوتی ئافرەتان ئابڕوچون و شەرمەزاری و بایەخ شکانە بۆ ئافرەتان"
ئەمە لە کاتێکدایە هەرچی ڕێکخراوە فیمینستەکان و هەڵسوڕاوە کۆمینسیت و سیکۆلاریستەکانن خۆڕوتکردنەوەی ئافرەت بە ماف و شوناسی ئافرەت دەزانن!
بۆیە لێرەدا جیاوازیەک هەیە لە نێوان ڕەئی چۆمسکی و دژەکانی, ئەویش ئەوەیە کە چۆمسکی بە پشت بەستن بە فەلسەفەی شیکاری و تاقیکاری و لۆژیکەوە ئەو پێوەرەی کردوە, کە لەهەمان کاتدا چۆمسکی هیچ دینێکی نیە و تەنانەت گاڵتە بە تەورات دەکات لەیەکێک لە ووتەکانی! بەڵام ئەوەی دەێڵێت دەربارەی تەورات و ئینجل هەقی خۆیەتی! چونکە پڕخورافیان بەهۆی گۆڕانیانەوە وای لێکردوە ڕەخنەیان لێبگرێت!
هەرچی کۆمینست و سیکۆلارستەکان بە پشت بەستن بە تێوەری (بونگەری)ەوە قسەکەیان هەڵدەپێچن! بەڵام بونگەریەت هەر لەسەرەمی سارتەرەوە کە خۆی دایناوە ڕەتکراوەنەوە و هیچ بایەخێکی نیە لەلای زانایان و فەیلەسوفان تەنها لای کۆمنستەکان و سیکۆلارستەکان نەبێت! ئەویش لەبەر ئەوەی لە بەرژەوەندی ئەوان دایە!, ئەمەش باش نیە بۆیان گەر لەگەڵ تێوەرێک بن کە گەورەترین ناوداری زانست و فەلسەفەو زمانەوانی وەکو (نۆم چومسکی) ڕەتی بکاتەو و بیخاتە ناو پاشماوە بێ کەڵکەکانی مێژوو!
ئەم ڤیدێۆیە پێکهاتووە لە ڕەئی هەریەکە لە (کریستۆفەر هیچنس) ی سیکۆلاریستی بەناوبانگی ئەمریکی و سەرخەری فیمینزم و (ئاڤرام نۆم چومسکی)ڕەخنەگری سیاسی فەیلەسوفی ئەنارکی ئەمریکی خاوەن ئایدیای سوشیال دیموکراسی .
شایەنی باسە کە دوای ئەوەی ئەم تۆمارەی چۆمسکی بڵاوبۆیەوە چۆمسکی بۆ بە بنێشتە خۆشەی سەرزاری گۆڤارە فێمینسەتەکان و گاڵتەی پێدەکرا لە جیاتی ئەوەی وەڵامی عەقڵانی و لۆژیکی بدەنەوە!, وەڤیدیۆیەک هەیە لە یوتوب لەسەری بەڵام لەبەر ناشیرینی ووتەکان و وێنەکان شایەنی بڵاوکرنەوە نیە!"