11/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
جه‌نگی سارد و گه‌مه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
ساڵی 1989 به‌ره‌ی یان (كامپی) كۆمۆنیزم له ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات به چه‌ند ده‌وڵه‌تێكیه‌وه ڕووخاو هه‌ره‌سی هێنا.. دوو ساڵی دوای ئه‌وه‌ش خودی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی بنكه‌و قه‌ڵای كۆمۆنیزمیش هه‌ره‌سی هێنا.. له‌گه‌ڵ هه‌ره‌سهێنانی كۆمۆنیزم كه یه‌كێك بوو له دوو جه‌مسه‌ری گه‌وره‌ی هێزه‌كانی ئه‌وكاته‌ی كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌می ڕابردووش دا، خێرا لێكۆڵیار و چاودێرانی سیاسی خۆرئاوای كاپیتالیزم (سه‌رمایه‌داری) جاڕی سیستمی یه‌ك جه‌مسه‌ری و، ڕژێمی نوێی جیهانی یان دا، ته‌نانه‌ت كاتێك نووسه‌رێكی وه‌ك (سامۆئیل هانتینگتۆن) تێزی ململانێی شارستانیه‌كانی بۆ سه‌ده‌ی (21)ی داهاتووه ده‌نووسییه‌وه، له هه‌مان كاتدا (فرانسیس فۆكۆیامای) نووسه‌ری ئه‌مه‌ریكی و به ڕه‌چه‌ڵه‌ك (ژاپۆنی)، هه‌واڵی (كۆتایی مێژوو)ی له‌كتێبه‌كه‌یداڕاگه‌یاند به‌و ئه‌رزشه‌ی گوایه دوای ( هه‌ره‌سهێنانی بلۆكی سۆشیالیست و سیستمی كۆمۆنیزم له دیارترین كه‌رتی دنیادا ) ئیدی سه‌رده‌می كۆتایی مێژووی ململانێی نێوان هێزه گه‌وره‌كانه‌و ته‌نها هێزی یه‌كلایه‌نه‌ی باڵا ده‌ستی خۆیان له دنیادا فه‌رمانڕه‌وا ده‌بن و سیستمێكی نوێی جیهانیش بۆ دنیا داده‌ڕێژن.
هه‌ندێك نوسه‌ری میانڕه‌ویشیان هه‌واڵی كۆتایی (جه‌نگی سارد)ی نێوان هه‌ردوو زلهێزه‌كه‌ی ئه‌وسای ڕاگه‌یاند.
به هه‌رحاڵ دوای ڕووخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت وجیابوونه‌وه‌ی زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته پێكه‌وه گرێ دراوه‌كانی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌میان، له‌سه‌رووشیانه‌وه‌وڵاتانی به‌ڵتیك ،ئیستۆنیاو لیتوانیاو لاتفیاو جۆرجیا‌و ڕوسیای سپی و ئه‌وانی دی، وڵاتێكی زۆر بچوكتری ڕوسیای فیدراڵی به‌سه‌رۆكایه‌تی (سه‌رۆكی ئیدمانكاریسه‌رۆكایه‌تی /بۆ ریس یه‌ڵتسین) له جێی زلهێزه‌كه‌ی ڕۆژهه‌ڵات مایه‌وه، به‌ڵام وڵاتێكی ڕووخاو بووله ڕووی ئابورییه‌وه و مانه‌وه‌و شكستیشی له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌وه.. له هه‌مان ڕۆژدا هێشتا ئابوری چینی كۆمۆنیستیش لاواز و سنووردار بوو.. وه‌لێ دیاره كه مێژووش خۆی له خۆی دا بزاڤێكی گه‌وره‌یه‌و هه‌رگیز راناوه‌ستێت و، گۆڕانكارییه‌كانیشی جێی ئاسووده‌یی و دڵنیایی نین..
ئه‌وه‌بوو له‌سه‌ره‌تای ساڵانی دوو هه‌زاریشه‌وه ئابووریی ئه‌مه‌ریكا له‌ناوه‌وه ڕووخاو گره‌وی عێراق و ئه‌فغانستانیان له‌سه‌ر دانا. به‌ڵام له هه‌مانكات دا ئابووریی چین پێشكه‌وت، دیاره ڕووسه‌كانیش هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دا كه لاوازیی ئابوریی ئه‌مه‌ریكاو سست بوونی ئه‌وروپاش بقۆزنه‌وه له پێناوی گه‌ڕانه‌وه‌یان دا بۆ سه‌ر شانۆی نێوده‌وڵه‌تی و هیچ نه‌بێت به وردیی موماره‌سه‌ی ئه‌و جه‌نگه سارده د بكه‌نه‌وه كه سه‌رانی پێش خۆیان له یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران دا شاره‌زاییان تیای دا بوو.. جه‌نگی ساردیش (كه له كورتترین پێناسه‌ی دا پێچه‌وانه‌ی پێكدادانی سه‌ربازی و شه‌ڕو كوشتار ده‌گه‌یه‌نێت و، زیاتر جه‌نگی ئابووری و فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه له مه‌یدانه‌كانی ململانێی نێوده‌وڵه‌تی دا).. بۆیه ده‌بوایه‌سه‌رانی ڕووس چه‌ند جه‌نگێكی ساردی (گه‌رماوگه‌رم) دوور له ساحه‌ی خۆیان و له‌سه‌ر ساحه‌كانی (ڤێتنام و ئه‌نگۆلاو كوباو به‌لكان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌ندۆنیسیاو لوبنان و كۆریاو میسر و سوریا‌و ده‌یان وڵاتی دیكه‌ی زه‌مینه خۆشكراوی ئه‌م جۆره ململانێیه‌دا بگێڕن)..
ڕووسه‌كان ئه‌مجاره‌شیان له‌پاشه‌كشێی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و له شكستیشیان له‌ئه‌فغانستان دا‌و پاشان له‌و ته‌نگژه دارایی یه گه‌وره‌یه‌ی كه ئه‌مه‌ریكای تێ كه‌وتبوو ده‌لاقه‌یه‌كی فراوان و گونجاویان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ر ڕۆڵی هاوته‌ریبی جیهانی هاوجه‌مسه‌ریی ده‌بینی یه‌وه، هه‌ر بۆیه‌ش چینی یه‌كان كاتێك دیتیان ئه‌وا ڕۆژئاوا و به‌تایبه‌تیش ئه‌مه‌ریكا له پاش گۆڕانكارییه‌كانی وڵاتانی باكووری ئه‌فه‌ریقا وه‌ك لیبیا و تونس و وڵاتانی تری ئه‌فه‌ریقای ناوه‌ڕاست، له زه‌مینه‌ی خۆشكراوی ئابووری ئه‌و ناوچانه دووریان ده‌خه‌نه‌وه، بۆیه جارێكی دی چینی یه‌كان گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆلای هاوبه‌ش و هاو ئایدیا ته‌قلیدیه‌كانی جارانیان هه‌ڵبژارد واته بۆلای ڕوسیای فیدراڵی له زۆربه‌ی مه‌سه‌له گرنگه نێوده‌وڵه‌تی یه‌كان دا.
ڕووداوه‌كانی ناوخۆی سوریا كه هاوپه‌یمانێكی دێرینی مۆسكۆ و دوژمنی به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی خۆرئاوابوو هه‌لێكی زێڕین بوو بۆ ڕوسیا كه سه‌ره‌ڕای هاوكاریی قۆناغبه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكی یه‌كان له لوبنان و عێراق دا كه‌چی ڕوسیا جارێكی دی به‌پاساووزاخاوی (ڤیتۆ) شمشێری جه‌نگی ساردی زیاتر بریسكانده‌وه هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌كی زۆر بوو له كێلانه‌كه‌ی دابوو، به‌م ڕه‌نگه‌ش زۆرانبازیی جه‌نگی سارد له‌سه‌ر ساحه‌یه‌كی خوێناویی وه‌ك سوریا سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه و له تیمێكی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی ناوچه‌كه‌شه‌وه بۆنی پشتگیریی و كۆمه‌كیان ده‌كرد، ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش له دووه‌م خولی سه‌رۆكایه‌تی دا زمانێكی زبری كۆنی لێكچووی كۆتایی سه‌ده‌ی ڕابردووی به‌رامبه‌ر ڕووس و هاوپه‌یمانه‌كانی تری له‌ناوچه‌كه‌دا به‌كارهێناو جار دوای جار ئه‌م زمانه‌ی توندتر ده‌بوو.. ئیدی له‌سه‌ر تابلۆ پچڕه پچڕه‌كه‌ی نه‌خشه‌ی ئه‌م ململانێ ناوخۆییه خوێناوییه‌ی گه‌لی به‌شمه‌ینه‌تی سوریا (پۆتین)ی حاكمی رووس سه‌ردانی دوو هاوپه‌یمانی دژواری ئه‌مه‌ریكای كرد كه (توركیا‌و قه‌واره‌ی زایۆنی) بوو تاكو له هه‌مان كاتدا ئه‌مانیش له‌و سیاسه‌ته‌ی خۆیان تێ بگه‌یه‌نێت كه گوایه سیاسه‌تێكی دوور مه‌ودایه.. ئه‌م دوو وڵاته‌ش له‌و بڕوایه‌دابوون كه (ئۆباما) له خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی دا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بگۆڕێت و دیتیان كه‌وا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا (هیلاری كلینتۆن)ی به (جۆن كیری) گۆڕی و، سیاسه‌تی دووفاقی تاوتوێ كردنی درێژخایه‌نی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سوریادا هه‌مان سیاسه‌تی دێرینی ڕوسیای تیادا ڕه‌چاو ده‌كرد. ئیدی جه‌نگه سارده‌كان هه‌ر لێره‌ش دا كه وه‌ك گه‌مه‌ی گه‌لانیانه ڕاناوه‌ستێت، به‌ڵكو گه‌مه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی ئێران و ڕۆڵی ئه‌تۆمی كوباش له ململانێكانیان دا كه پشتگیریی ڕوسیا‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مه‌ریكای له‌سه‌ر ڕه‌نگ ده‌داته‌وه هه‌ر هه‌مان تاس و حه‌مامی جه‌نگی ساردیانن.. هه‌روه‌ها له‌كاتێكیش دا وردبینانه هه‌ر یه‌كه له ئه‌مه‌ریكاو ڕوسیا هه‌نگاوه‌كانیان به ئامێره تازه وردبینه‌كان ده‌پێون، چینیش به وته‌كانی نوێنه‌ری هه‌میشه‌ییه ڕه‌وانبێژه‌كه‌یانه‌وه گۆڕانكارییه‌كان ده‌پێوێت.. كه‌وابوو كوژرانی نزیكه‌ی سه‌د هه‌زار هاوڵاتی سووریا‌و ئاواره‌بوون و لانه لێ تێك چوونی نزیكه‌ی ده ملیۆن هاوڵاتی دیكه‌شیان و گۆڕانكاریی ڕیشه‌یی ململانێی كه‌ش له (حه‌ما)وه بۆ (قه‌صیر) و وێران بوونی چاره‌كێك له خاكی سوریا به فڕۆكه‌ی (میك) و په‌لهاویشتنی ناكۆكی مه‌زهه‌بی نێوان لایه‌نه هه‌رێمی یه‌كانیشیان بۆ دژوارترین قۆناغ، هیچ سنورێكی دیاری كراوی بۆ ئه‌م گه‌مه نێوده‌وڵه‌تییه ترسناكه نه‌هێشتوه‌ته‌وه كه پێی ده‌ڵێن جه‌نگی سارد له تاریكترین ترین قۆناغی مێژوویی دا.