كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و هێرشبەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەتۆماركردنی ژمارەیەكی نوێ و پێوانەیی نزیك دەبێتەوە ، ئەمەش دوای تۆماركردنی هاتریك لەیارییەكەی رۆژی شەممە بەرامبەر یانەی ریال سۆسیداد".
رۆناڵدۆ دوای تۆماركردنی ئەم هاتریكە كۆی هاتریكەكانی بەرزكردەوە بۆ (19) هاتریك لە خولی یانەكانی ئیسپانیا ئەمەش دوای پەیوەندی كردنی بە یانەی ریال مەدرید".
رۆناڵدۆ لە ئێستادا پێویستی بە (3) هاتریكی دیكە هەیە بۆ ئەوەی ژمارەكانی خۆی لەگەڵ هەردوو ئەستێرەی پێشووی یانەی ریال مەدرید " زارا و دیستیفانۆ " یەكسان بكاتەوە و ببێتە باشترین یاریزان لەرووی تۆماركردنی هاتریك".
ئەمەو رۆناڵدۆ لەرووی تۆماركردنی هاتریكەوە رۆناڵدۆ پێش میسی كەوت و ئێتا خاوەنی (19) هاتریكە لەوكاتەی میسی (17) هاتریكی تۆماركردووە ، لەوەتەی پەیوەندی كردنی بە ریزەكانی یانەی ریال مەدرید (225) یاری ئەنجامداوە و (216) گۆڵی