21/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ژیانی پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم -علیە السلام-
له دایك بوونی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره سه‌لامی خوای لێبێت ، له بابل له دایك
بووه که ئه‌وه ده‌مه به خاکی کلدان ناوبانگی هه‌بووه، هه‌رچه‌ند
خاڵکانێکی تر وه‌ك حافظ عساکر ده‌ڵێت له دیمه‌شق له‌دایك بووه له
گوندێک که ناوی (برزة) به‌ڵام ئیبن که‌سیر ده‌فه‌رموێت له بابل له‌دایك
بووه دوای له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر لوط به‌یه‌که‌وه هیجره‌ت ده‌که‌ن..
گه‌وره‌ی باسی ئه‌م پێغه‌مبه‌ر له قورئاندا..
خوای گه‌وره به‌م شێوه باسی مان بۆ ده‌کات ده‌فه‌رمووێت.. وَإِذِ
ابْتَلَى إِبْرَاهِيمَ رَبُّهُ بِكَلِمَاتٍ فَأَتَمَّهُنَّ قَالَ إِنِّي
جَاعِلُكَ لِلنَّاسِ إِمَامًا قَالَ وَمِن ذُرِّيَّتِي قَالَ لاَ يَنَالُ
عَهْدِي الظَّالِمِينَ ﴿124﴾ البقرة
(به یاد بێنه) له‌وه‌ی که په‌روه‌ردگاری ئیبراهیم، ئیبراهیمی تاقی
کرده‌وه به چه‌ند فه‌رمانێکی دیاری کراو (که چی بکات و چۆن بکات) ئه‌ویش
زۆر به‌جوانی ئه‌نجامی دا، دوایی (که له هه‌موو تاقیکردنه‌وه‌کاندا
سه‌رکه‌وت) خوا فه‌رمووی: من بڕیارم داوه بتکه‌مه پێشه‌وای خه‌ڵکی،
ئیبراهیم ووتی: (حه‌ز ده‌که‌م) نه‌وه‌کانیشم (به‌م کاره پیرۆزه هه‌ستن)،
خوا فه‌رموی: په‌یام و په‌یمانی من نادرێ به زاڵم و سته‌مکاران (با
نه‌وه‌ی تۆش بن).
وَوَهَبْنَا لَهُ إِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَجَعَلْنَا فِي ذُرِّيَّتِهِ
النُّبُوَّةَ وَالْكِتَابَ وَآتَيْنَاهُ أَجْرَهُ فِي الدُّنْيَا وَإِنَّهُ
فِي الآخِرَةِ لَمِنَ الصَّالِحِينَ ﴿٢٧﴾ العنكبوت
پاشان ئیسحاقمان پێبه‌خشی و یه‌عقوبیشمان به ئیسحاق به‌خشی و
پێغه‌مبه‌رایه‌تیمان كرده كاڵای باڵای نه‌وه‌كانی، كتێبه
ئاسمانه‌كانیشمان بۆ ناردن، هه‌ر له دنیادا پاداشتمان دایه‌وه، ئه‌و
به‌ڕاستی له‌قیامه‌تیشدا له ڕیزی پیاوچاكاندایه .
وَوَهَبْنَا لَهُ إِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ كُلاًّ هَدَيْنَا وَنُوحًا
هَدَيْنَا مِن قَبْلُ وَمِن ذُرِّيَّتِهِ دَاوُودَ وَسُلَيْمَانَ
وَأَيُّوبَ وَيُوسُفَ وَمُوسَى وَهَارُونَ وَكَذَلِكَ نَجْزِي
الْمُحْسِنِينَ ﴿84﴾ وَزَكَرِيَّا وَيَحْيَى وَعِيسَى وَإِلْيَاسَ كُلٌّ
مِّنَ الصَّالِحِينَ ﴿85﴾ وَإِسْمَاعِيلَ وَالْيَسَعَ وَيُونُسَ وَلُوطًا
وَكُلاًّ فضَّلْنَا عَلَى الْعَالَمِينَ ﴿86﴾ وَمِنْ آبَائِهِمْ
وَذُرِّيَّاتِهِمْ وَإِخْوَانِهِمْ وَاجْتَبَيْنَاهُمْ وَهَدَيْنَاهُمْ
إِلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ﴿87﴾ الأنعام
(له‌وه‌دوا) ئیسحاق و یه‌عقوبمان پێ به‌خشی، هه‌ردووکیانیشمان هیدایه‌ت دا،
زووتریش نوح مان هیدایه‌ت دابوو، وه له نه‌وه‌کانی (تری ئیبراهیم) داود و
سلیمان و ئه‌یوب و یوسف و موسا‌و هارون )هاتنه دنیاوه‌و بونه ڕابه‌رو
چاوساغ بۆ خه‌ڵکی) ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌خوازان ده‌ده‌ینه‌وه
(نه‌وه‌ی چاك و پاك و خواناسیان پێ ده‌به‌خشین)..
(هه‌روه‌ها) زه‌که‌ریا و یه‌حیاو عیسا‌و ئیلیاس هه‌ر هه‌موویان له چاکه‌کان بوون..
ئیسماعیل و یه‌سه‌ع و یونس و (لوط)یش (له هیدایه‌ت دراو و پێغه‌مبه‌ران
بوون) هه‌ریه‌که له‌وانیشمان ڕێزدارکرد به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی جیهاندا..
تێبینی ئه‌گه‌ر سه‌یری ئایته‌که به جوانی بکه‌یت هه‌ست دکه‌یت له باسی
لوط دا وه‌ك ضمیر به کار هاتوه بۆلای (وَمِن ذُرِّيَّتِهِ) بۆ پێغه‌مبه‌ر
ئیبراهیم چونکه پێغه‌مبه‌ر لوط سه‌لامی خوا له هه‌ردووکیان بێت کوڕی
برای پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیمه..
هه‌روه‌ها هه‌ندێك له باوانیان و نه‌وه‌کانیان و براکانیانمان هه‌ڵبژارد و
هیدایه‌ت و ڕێنموویمان کردن بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست.
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا وَإِبْرَاهِيمَ وَجَعَلْنَا فِي
ذُرِّيَّتِهِمَا النُّبُوَّةَ وَالْكِتَابَ فَمِنْهُم مُّهْتَدٍ وَكَثِيرٌ
مِّنْهُمْ فَاسِقُونَ ﴿26﴾ الحديد
بێگومان هه‌ر ئێمه‌و نوح و ئیبراهیممان ره‌وانه‌کردووه، له
نه‌وه‌کانیشیاندا پێغه‌مبه‌رایه‌تی و کتێبی ئاسمانیمان دابه‌زاندووه، جا
له (نه‌وه‌کانیاندا) که‌سانێك هه‌بوون که ڕێگه‌و ڕێبازی هیدایه‌ت و
خواناسیی گرتۆته به‌ر، (هه‌رچه‌نده) زۆربه‌شیان خوانه‌ناس و لارووێر
بوون.
زۆربه‌ی پێغه‌مبه‌ران له نه‌وه‌کانی به‌نی ئیسرا ئیل له پێغه‌مبه‌ر
ئیبراهیمن له ئیسحاق و یعقوبهوه که خاته‌می پێغه‌مبه‌ری به‌نی ئیسرائیل
پێغه‌مبه‌ر عیسای کوڕی مه‌ریمه سه‌لامی خوا له خۆی له دایکی بێت، وه
پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان(صلی لله علیه‌وسلم) ئیمامی پێغه‌مبه‌ران کۆتا
پێغه‌مبه‌ره له پێغه‌مبه‌ر ئیسماعیل بووه سه‌لامی خوا له هه‌موویان
بێت.
وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّ أَرِنِي كَيْفَ تُحْيِي الْمَوْتَى قَالَ
أَوَلَمْ تُؤْمِن قَالَ بَلَى وَلَكِن لِّيَطْمَئِنَّ قَلْبِي قَالَ فَخُذْ
أَرْبَعَةً مِّنَ الطَّيْرِ فَصُرْهُنَّ إِلَيْكَ ثُمَّ اجْعَلْ عَلَى
كُلِّ جَبَلٍ مِّنْهُنَّ جُزْءًا ثُمَّ ادْعُهُنَّ يَأْتِينَكَ سَعْيًا
وَاعْلَمْ أَنَّ اللّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ﴿260﴾ البقرة
(به‌یاد بێنه‌وه) کاتێ که ئیبراهیم وتی: په‌روه‌ردگارا نیشانم بده که تۆ چۆن مردوو زیندوو ده‌که‌یته‌وه.
خوا فه‌رمووی: مه‌گه‌ر باوه‌ڕت پێ ی نیه؟
ئیبراهیم وتی: به‌ڵێ (باوه‌ڕم هه‌یه) به‌ڵام حه‌ز ده‌که‌م (به‌چاوه‌ی خۆم بیبینم) تا به‌ته‌واوی دڵنیا بم.
خوا فه‌رمووی: ده چوار جۆر باڵنده بێنه‌و جوان سه‌رنجیان بده (دوایی
هه‌ر چواریان سهرببڕهو گۆشت و په‌ڕو خوێنیان تێکه‌ڵ بکه)، له‌وه‌ودوا
له‌سه‌ر هه‌ر لوتکه‌ی شاخێك هه‌ندێك له‌و تێکه‌ڵه دانێ، ئه‌وجا بانگیان
بکه به‌گورجی و به په‌له هه‌موویان دێنه‌وه بۆلات، وه بزانه‌و دڵنیا
به که خوا باڵا ده‌ست و زانایه.
میلله‌تی پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم سه‌لامی خوای لێبێت..
يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لِمَ تُحَآجُّونَ فِي إِبْرَاهِيمَ وَمَا أُنزِلَتِ
التَّورَاةُ وَالإنجِيلُ إِلاَّ مِن بَعْدِهِ أَفَلاَ تَعْقِلُونَ ﴿65﴾
هَاأَنتُمْ هَؤُلاء حَاجَجْتُمْ فِيمَا لَكُم بِهِ عِلمٌ فَلِمَ
تُحَآجُّونَ فِيمَا لَيْسَ لَكُم بِهِ عِلْمٌ وَاللّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ
لاَ تَعْلَمُونَ ﴿66﴾ مَا كَانَ إِبْرَاهِيمُ يَهُودِيًّا وَلاَ
نَصْرَانِيًّا وَلَكِن كَانَ حَنِيفًا مُّسْلِمًا وَمَا كَانَ مِنَ
الْمُشْرِكِينَ ﴿67﴾ إِنَّ أَوْلَى النَّاسِ بِإِبْرَاهِيمَ لَلَّذِينَ
اتَّبَعُوهُ وَهَذَا النَّبِيُّ وَالَّذِينَ آمَنُواْ وَاللّهُ وَلِيُّ
الْمُؤْمِنِينَ ﴿68﴾ آل عمران
ئه‌ی خاوه‌ن کتێبه‌کان، ئێوه بۆ له ئیبراهیم ده‌دوێن و (ههیهکهتان وا
داده‌نێت که له‌سه‌ر ئاینی ئه‌وه) خۆ ته‌ورات و ئینجیل دوای ئه‌و
ڕه‌وانه کراون، ئه‌وه بۆ عه‌قڵ و ژیریتان ناخه‌نه کار..
ئه‌وه‌ته ئێوه ده‌دوێن و موجاده‌له‌و باس و خواس له‌سه‌ر ئه‌و شتانه
ده‌که‌ن که زانیاریتان ده‌رباره‌ی هه‌یه.. ده‌ی بۆچی ده‌م له‌و
شتانه‌شه‌وه ده‌ده‌ن که هیچ زانیاریتان ده‌رباره‌ی نیه، دیاره که هه‌ر
خوا ئه‌و شتانه ده‌زانێت، ئێوه نایزانن..
(ئاشکرایه) که ئیبراهیم نه جوله‌که بووه نه گاوور، به‌ڵکو ملکه‌چ و
فه‌رمانبه‌ردارو موسوڵمان بووه‌و له‌ده‌سته‌ی موشریك و هاوه‌ڵپه‌رستان
نه‌بووه..
تێبینی ئاینی پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم ئاینی حنیف بووه، ئه‌م ووشه‌یه‌ش به مانی ئیخڵاص دێت
نزیکان و شوێنکه‌وتوان و یاوه‌رانی ئیبراهیم له خه‌ڵکی، ئه‌و که‌سانه‌ن
که‌له سه‌رده‌می خۆیدا شوێنی که‌وتبوون، هه‌روه‌ها ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ش
علیه صلاة وسلام وه ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه (به
پێغه‌مبه‌رایه‌تی ئیبراهیم و مو‌سا و عیسا‌و محمد و هه‌موو پێغه‌مبه‌ران
به‌گشتی علیهم السلام)، بێگومان خوا یارو یاوه‌ری ئیماندارانه.
وَمَن يَرْغَبُ عَن مِّلَّةِ إِبْرَاهِيمَ إِلاَّ مَن سَفِهَ نَفْسَهُ
وَلَقَدِ اصْطَفَيْنَاهُ فِي الدُّنْيَا وَإِنَّهُ فِي الآخِرَةِ لَمِنَ
الصَّالِحِينَ ﴿130﴾ إِذْ قَالَ لَهُ رَبُّهُ أَسْلِمْ قَالَ أَسْلَمْتُ
لِرَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿131﴾ وَوَصَّى بِهَا إِبْرَاهِيمُ بَنِيهِ
وَيَعْقُوبُ يَا بَنِيَّ إِنَّ اللّهَ اصْطَفَى لَكُمُ الدِّينَ فَلاَ
تَمُوتُنَّ إَلاَّ وَأَنتُم مُّسْلِمُونَ ﴿132﴾ أَمْ كُنتُمْ شُهَدَاء إِذْ
حَضَرَ يَعْقُوبَ الْمَوْتُ إِذْ قَالَ لِبَنِيهِ مَا تَعْبُدُونَ مِن
بَعْدِي قَالُواْ نَعْبُدُ إِلَهَكَ وَإِلَهَ آبَائِكَ إِبْرَاهِيمَ
وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ إِلَهًا وَاحِدًا وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ
﴿133﴾ تِلْكَ أُمَّةٌ قَدْ خَلَتْ لَهَا مَا كَسَبَتْ وَلَكُم مَّا
كَسَبْتُمْ وَلاَ تُسْأَلُونَ عَمَّا كَانُوا يَعْمَلُونَ ﴿134﴾ وَقَالُواْ
كُونُواْ هُودًا أَوْ نَصَارَى تَهْتَدُواْ قُلْ بَلْ مِلَّةَ
إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ ﴿135﴾ قُولُواْ
آمَنَّا بِاللّهِ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْنَا وَمَا أُنزِلَ إِلَى
إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالأسْبَاطِ وَمَا
أُوتِيَ مُوسَى وَعِيسَى وَمَا أُوتِيَ النَّبِيُّونَ مِن رَّبِّهِمْ لاَ
نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ ﴿136﴾ فَإِنْ
آمَنُواْ بِمِثْلِ مَا آمَنتُم بِهِ فَقَدِ اهْتَدَواْ وَّإِن تَوَلَّوْاْ
فَإِنَّمَا هُمْ فِي شِقَاقٍ فَسَيَكْفِيكَهُمُ اللّهُ وَهُوَ السَّمِيعُ
الْعَلِيمُ ﴿137﴾ صِبْغَةَ اللّهِ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللّهِ صِبْغَةً
وَنَحْنُ لَهُ عَابِدونَ ﴿138﴾ قُلْ أَتُحَآجُّونَنَا فِي اللّهِ وَهُوَ
رَبُّنَا وَرَبُّكُمْ وَلَنَا أَعْمَالُنَا وَلَكُمْ أَعْمَالُكُمْ
وَنَحْنُ لَهُ مُخْلِصُونَ ﴿139﴾ أَمْ تَقُولُونَ إِنَّ إِبْرَاهِيمَ
وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالأسْبَاطَ كَانُواْ هُودًا أَوْ
نَصَارَى قُلْ أَأَنتُمْ أَعْلَمُ أَمِ اللّهُ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن
كَتَمَ شَهَادَةً عِندَهُ مِنَ اللّهِ وَمَا اللّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا
تَعْمَلُونَ ﴿140﴾ البقرة
کێ له ئاینی ئیبراهیم پشت هه‌ڵ ده‌کات، مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که گێل و
نادان و وێڵ بێت، به‌ڕاستی ئێمه ئه‌ومان له‌م دنیایه‌دا هه‌ڵبژاردووه و
(کردومانه به پێشه‌وا) وه له‌و دنیاشدا له ڕیزی پیاوچاکاندایه..
کاتێك په‌روه‌ردگارت پێی وت: ملکه‌چ و فهرمانبهرداربه، (ئه‌ویش خێرا)
وتی: ته‌سلیمی په‌روه‌ردگاری جیهانهکانم و (باوه‌ڕی پته‌وم پێی هه‌یه)..
ئیبراهیم وه‌سێتی کرد بۆ نه‌وه‌کانی هه‌روه‌ها یه‌عقوبیش، (هه‌ریه‌ك له‌وان
وتوویه‌تی): ڕۆڵه‌کانم: به‌ڕاستی خوا ئاینی یه‌کتاپه‌رستی بۆ ئێوه بڕیار
داوه‌و هه‌ڵی بژاردووه، ئیتر ئێوه‌ش هه‌وڵ بده‌ن به موسوڵمانی نه‌بێت
مه‌مرن و (تا دوا هه‌ناسه‌تان په‌یڕه‌وی بکه‌ن)..
ئایا ئێوه (ئه‌ی جوله‌که و گاورانێك که محمد به درۆ ده‌خه‌نه‌وه‌و
خۆشتان به‌شوێن که‌وته‌ی ئیبراهیم و یه‌عقوب ده‌زانن) ئاماده‌ی
سه‌ره‌مه‌رگی یه‌عقوب بوون؟ ئه‌و کاته‌ی به کوڕه‌کانی ووت: دوای مردنی من
چی ده‌په‌رستن؟!
هه‌موو وتیان: خوای تۆ‌و باوباپیرانت ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق
ده‌په‌رستین که تاك و ته‌نهایه، وه ئێمه هه‌موو ته‌سلیمی ئه‌وین و
فه‌مانبه‌رداری ئه‌وین..
(به‌ڵێ) ئه‌انه که‌سانێك بوون ڕۆشتن به خۆیان و کرده‌وه‌یانه‌وه، ئێوه‌ش
هه‌رچی ده‌یکه‌ن خۆتان به‌رپرسیارن به‌رانبه‌ری، وه پرسیاری کار‌و
کرده‌وه‌ی ئه‌وان له ئێوه ناکرێ..
(که‌چی هێشتا ئه‌وان موسوڵمانان) ده‌ڵێن: وه‌رن ببنه جوله‌که یا گاور تا بکه‌ونه سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست!!
(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان) بڵێ: (نه‌خێر وا نهکاین) به‌ڵکو
شوێن ئاین و به‌رنامه‌ی ئیبراهیم ده‌که‌وین که پاك و دروسته‌و هه‌رگیز له
ڕیزی بت په‌رستان و هاوه‌ڵگه‌راندا نه‌بووه..
(ئه‌ی په‌یڕه‌وانی محمد صلی الله علیه وسلم ئێوه) بڵێن: ئێمه باوه‌ڕمان
به خوا هێناوه، وه به‌و قورئانه‌ش که دابه‌زیوه بۆمان، وه به‌وه‌ش
که دابه‌زیوه بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و نه‌وه‌کانی
یه‌عقوب، هه‌روه‌ها به‌وه‌ش که بۆ مو‌سا و عیسا و تێکڕای پێغه‌مبه‌ران
به‌گشتی ڕه‌وانه کراوه، وه ئێمه هه‌رگیز جیاوازی ناکه‌ین له نێوان هیچ
کام له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌دا، وه ئێمه هه‌موومان ته‌سلیمی فه‌رمانی
په‌روه‌ردگارمانین..
جا ئههر ئه‌وان (جوله‌که و گاوره‌کان) باوه‌ڕیان هێنا، وه‌ك ئیمان و
باوه‌ڕی ئێوه، ئه‌وه مانای وایه ڕێبازی هیدایه‌تیان دۆزیوه‌ته‌وه،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر پشتیان تێ کرد، ئه‌وه ئیتر ده‌که‌ونه دژایه‌تی و
دوژمنایه‌تی ئێوه (به‌ڵام دڵنیابه ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی
ئیماندار) خوا تۆ ده‌پارێزێت له پیلان و ته‌ڵه‌که‌یان چونکه ئه‌و خوایه
زۆر بیسه‌رو زانایه..
(ئه‌م ئاین و به‌رنامه‌یه) ئه‌و ڕه‌نگ و نه‌خشه‌یه‌یه که خوا
دایڕشتووه، کێ هه‌یه له خوا چاکتر ڕه‌نگ و نه‌خشه‌ی جوان بکێشێت و
دایڕێژێت، له هه‌موو بارودۆخێکدا ئێمه‌ی (ئیماندار) هه‌ر ئه‌و
ده‌په‌رستین..
(به‌و جوله‌کانه) بڵێ: ئایا ڕه‌وایه ئێوه ده‌رباره‌ی ئاینی خوا قڕه‌و
گاڵه‌و کێشه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن (ده‌تانه‌وێت پێغه‌مبه‌رایه‌تی هه‌ر له
ئێوه‌دا بێت، له کاتێكدا که قه‌دری خوایش نازانن و کوڕ‌و هاوسه‌ری بۆ
بڕیار ده‌ده‌ن!!)، خۆ خۆتان چاك ده‌زانن که ئه‌و خوایه په‌روه‌ردگاری
ئێمه‌ش و ئێوه‌شه، کار‌و کرده‌وه‌ی خۆمان بۆ خۆمان و، کار‌و کرده‌وه‌ی
ئێوه‌ش بۆ خۆتانه (ئێمه له بۆچوون و کار‌و کرده‌وه‌تان به‌رین) وه ئێمه
دڵسۆز‌و ملکه‌چین بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگاره مه‌زنه وه هه‌ر ڕهزامهنسی
ئه‌ومان مه‌به‌سته..
یاخود ئێوه ده‌ڵێن که: ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و کوڕه‌کانی، جوله‌که یا گاور بوون؟!!
پێیان بڵێ: باشه ئایا ئێوه چاکتر ده‌زانن یان خوا؟ جا کێ له‌وه
سته‌مکارتره که ڕاستیه‌ك ده‌زانێت و ده‌یشارێته‌وه، شایه‌تیه‌ك ده‌زانێت
و نایڵێت، (بێگومان) خوا بێ ئاگا نیه له‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی
ده‌ده‌ن.
قُلْ إِنَّنِي هَدَانِي رَبِّي إِلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ دِينًا قِيَمًا
مِّلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ ﴿161﴾
قُلْ إِنَّ صَلاَتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتِي لِلّهِ رَبِّ
الْعَالَمِينَ ﴿162﴾ لاَ شَرِيكَ لَهُ وَبِذَلِكَ أُمِرْتُ وَأَنَاْ
أَوَّلُ الْمُسْلِمِينَ ﴿163﴾ الأنعام
(پێیان) بڵێ: به‌ڕاستی من په‌روه‌ردگارم هیدایه‌ت و ڕێنموونی کردووم بۆ
ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست، ئاینی ڕاست و ڕه‌وان، ئاینی ئیبراهیمی
(باوه‌گه‌وره) که دووره له هه‌موو لادان و ناڕێکی یه‌که‌وه، ئه‌و
هه‌رگیز له ڕیزی موشریك و هاوهڵپهرستاندا نه‌بووه..
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: به‌ڕاستی
نوێژ‌و خواپه‌رستی و ژیان ومردنم بۆ خوا، په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان ته‌رخان
کردووه..
هاوه‌ڵ و هاوبه‌ش و شه‌ریکی نیه، وه من به‌و شێوه‌یه فه‌رمانم پێ دراوه، من یه‌که‌م که‌سم له موسوڵمانان.
إِنَّ إِبْرَاهِيمَ كَانَ أُمَّةً قَانِتًا لِلّهِ حَنِيفًا وَلَمْ يَكُ
مِنَ الْمُشْرِكِينَ ﴿120﴾ شَاكِرًا لِّأَنْعُمِهِ اجْتَبَاهُ وَهَدَاهُ
إِلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ﴿121﴾ وَآتَيْنَاهُ فِي الْدُّنْيَا حَسَنَةً
وَإِنَّهُ فِي الآخِرَةِ لَمِنَ الصَّالِحِينَ ﴿122﴾ ثُمَّ أَوْحَيْنَا
إِلَيْكَ أَنِ اتَّبِعْ مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا وَمَا كَانَ مِنَ
الْمُشْرِكِينَ ﴿123﴾ النحل
به‌ڕاستی ئیبراهیم هه‌ر خۆی ئوممه‌تێك بوو، (هه‌ر خۆی پێشه‌وایه‌ك بوو)
ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری خوا بوو، هه‌رگیز له موشریك و هاوه‌ڵپه‌رستان
نه‌بوو..
(ئیبراهیم) زۆر سوپاسگوزاری خوا بوو له به‌رانبه‌ر نازو نیعمه‌تی بێ
شوماری په‌روه‌ردگارییه‌وه، ئه‌ویش هه‌ڵیبژاردو ڕێنموویی کرد بۆ ڕێبازی
ڕاست و دروست..
ئێمه هه‌ر له دنیادا چاکه‌مان پێبه‌خشی و پاداشتی چاکه‌مان دایه‌وه
(به‌به‌خشینی هاوسه‌ری پاک و نه‌وه‌ی خواناس)، وه ئه‌و له‌جیهانی
داهاتوودا له‌ڕیزی چاکاندایه (که ڕێزدارو به‌خته‌وه‌رو کامه‌رانن)..
له‌وه‌دوا (دوای چه‌نده‌ها سه‌ده) وه‌حی و نیگامان بۆ تۆ (ئه‌ی محمد صلی
الله علیه وسلم) نارد که شوێنی ئاین و به‌رنامه‌ی ئیبراهیم بکه‌وی که
ملکه‌چی و فه‌رمانبه‌رداری بۆ زاتی په‌روه‌ردگار تیایدا ڕوون و ئاشکرایه،
وه ئه‌و هه‌رگیز له‌ده‌سته‌ی موشریك و هاوه‌ڵپه‌رستان نه‌بووه.
وَمَنْ أَحْسَنُ دِينًا مِّمَّنْ أَسْلَمَ وَجْهَهُ لله وَهُوَ مُحْسِنٌ
واتَّبَعَ مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا وَاتَّخَذَ اللّهُ إِبْرَاهِيمَ
خَلِيلًا ﴿125﴾ النساء
کێ هه‌یه ئاینی چاکترو په‌سه‌ندتر بێت له‌و که‌سه‌ی که ڕووی کردۆته خوا،
وه خۆی ته‌سلیمی ئه‌و کردوه‌و هه‌تا بتوانێت له چاکه‌و چاکه‌کاریش درێغی
ناکات، وه شوێنی ئاینی ئیبراهیمی ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار که‌وتبێت له
کاتێکدا که خوا ئیبراهیمی کردۆته خۆشه‌ویست و ڕیزداری خۆی.
ئاخاوتنی پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم (سه‌لامی خوای لێبێت) له‌گه‌ڵ باوکی و هۆزه‌که‌ی..
وَلَقَدْ آتَيْنَا إِبْرَاهِيمَ رُشْدَهُ مِن قَبْلُ وَكُنَّا بِه عَالِمِينَ ﴿51﴾ الأنبياء
ئێمه ژیریی و هۆشمه‌ندیمان پێشتر به ئیبراهیم به‌خشی، ئێمه چاک ئه‌ومان ده‌ناسی.
تێبینی
هه‌ر له منداڵیه‌وه خوای گه‌وره ڕوشدی به‌خشیبووه ئه‌و هه‌موو گه‌له‌که‌شی بێباوه‌ڕ بوون بیجگه له خێزانی و پێغه‌مبه‌ر لوط.
ئنجا باسی ئاخاوتنه‌که‌ی که خوای گه‌وره بومان باس ده‌کات له قورئانی پیرۆزدا..
وَإِبْرَاهِيمَ إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاتَّقُوهُ
ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ ﴿۱٦﴾ إِنَّمَا
تَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ أَوْثَانًا وَتَخْلُقُونَ إِفْكًا إِنَّ
الَّذِينَ تَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ لا يَمْلِكُونَ لَكُمْ رِزْقًا
فَابْتَغُوا عِندَ اللَّهِ الرِّزْقَ وَاعْبُدُوهُ وَاشْكُرُوا لَهُ
إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴿۱٧﴾ وَإِن تُكَذِّبُوا فَقَدْ كَذَّبَ أُمَمٌ مِّن
قَبْلِكُمْ وَمَا عَلَى الرَّسُولِ إِلاَّ الْبَلاغُ الْمُبِينُ ﴿۱٨﴾
أَوَلَمْ يَرَوْا كَيْفَ يُبْدِئُ اللَّهُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ إِنَّ
ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ ﴿۱٩﴾ قُلْ سِيرُوا فِي الأَرْضِ فَانظُرُوا
كَيْفَ بَدَأَ الْخَلْقَ ثُمَّ اللَّهُ يُنشِئُ النَّشْأَةَ الآخِرَةَ
إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ﴿٢٠﴾ يُعَذِّبُ مَن يَشَاء
وَيَرْحَمُ مَن يَشَاء وَإِلَيْهِ تُقْلَبُونَ ﴿٢۱﴾ وَمَا أَنتُم
بِمُعْجِزِينَ فِي الأَرْضِ وَلا فِي السَّمَاء وَمَا لَكُم مِّن دُونِ
اللَّهِ مِن وَلِيٍّ وَلا نَصِيرٍ ﴿٢٢﴾ وَالَّذِينَ كَفَرُوا بِآيَاتِ
اللَّهِ وَلِقَائِهِ أُوْلَئِكَ يَئِسُوا مِن رَّحْمَتِي وَأُولَئِكَ
لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿٢٣﴾ فَمَا كَانَ جَوَابَ قَوْمِهِ إِلاَّ أَن
قَالُوا اقْتُلُوهُ أَوْ حَرِّقُوهُ فَأَنجَاهُ اللَّهُ مِنَ النَّارِ
إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ ﴿٢٤﴾ وَقَالَ إِنَّمَا
اتَّخَذْتُم مِّن دُونِ اللَّهِ أَوْثَانًا مَّوَدَّةَ بَيْنِكُمْ فِي
الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ثُمَّ يَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكْفُرُ بَعْضُكُم
بِبَعْضٍ وَيَلْعَنُ بَعْضُكُم بَعْضًا وَمَأْوَاكُمُ النَّارُ وَمَا لَكُم
مِّن نَّاصِرِينَ ﴿٢٥﴾ فَآمَنَ لَهُ لُوطٌ وَقَالَ إِنِّي مُهَاجِرٌ إِلَى
رَبِّي إِنَّهُ هُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ﴿٢٦﴾ وَوَهَبْنَا لَهُ
إِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَجَعَلْنَا فِي ذُرِّيَّتِهِ النُّبُوَّةَ
وَالْكِتَابَ وَآتَيْنَاهُ أَجْرَهُ فِي الدُّنْيَا وَإِنَّهُ فِي
الآخِرَةِ لَمِنَ الصَّالِحِينَ ﴿٢٧﴾ العنكبوت
باسی ئیبراهیمیش بكه كه كاتی خۆی به قه‌وم و هۆزی خۆی وت: ته‌نها خوا
بپه‌رستن و هه‌ر له‌و بترسن، ئه‌و بیروباوه‌ڕه چاك و په‌سه‌ند و
خێردارتره بۆتان، ئه‌گه‌ر بزانن و تێبگه‌ن..
به‌ڕاستی ئه‌و شتانه‌ی كه له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌ستن ته‌نها بت و
په‌یكه‌رن، ئێوه بوختان و شتی نابه‌جێ دروست ده‌كه‌ن، بێگومان ئه‌و
شتانه‌ی كه له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن خاوه‌نی هیچ ڕزق و ڕۆزیه‌ك نین بۆ
ئێوه، كه‌واته هه‌ر داوای ڕزق و ڕۆزی له خوا بكه‌ن، هه‌ر ئه‌ویش
بپه‌رستن، هه‌ر سوپاسگوزاری ئه‌و بن، بۆ لای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه..
خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌م په‌یامه به‌درۆ ده‌زانن (وه‌نه‌بێت یه‌كه‌م هۆزو
گه‌ل بن كه له‌به‌رامبه‌ری په‌یامی خواوه هه‌ڵوێستتان ئاوا ناڕه‌وا بێت)
ئه‌وه به‌ڕاستی گه‌لانێكی پێش ئێوه‌ش په‌یامی خوایان به‌درۆ ده‌زانی،
پێعه‌مبه‌ریش ته‌نها گه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌ی ئاشكرا ئه‌ركی سه‌رشانێتی و
هیچی تر..
ئایا ئه‌وه سه‌رنجیان نه‌داوه چۆن خوا له سه‌ره‌تاوه دروستكراوان به‌دی
ده‌هێنێت و پاشان دووباره‌ی ده‌كاته‌وه، بێگومان ئه‌و شتانه بۆ خوا زۆر
ساده و ئاسانه..
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(ص) پێیان بڵێ: با بگه‌رێن به زه‌ویدا، ته‌ماشا بكه‌ن و
سه‌رنج بده‌ن چۆن ئه‌و زاته دروستكراوانی به‌دیهێناوه، له‌وه‌ودواش هه‌ر
خوا سه‌ر له‌نوێ به‌رپایان ده‌كاته‌وه ( به شێوه‌و شێوازێكی تر
ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئێمه‌ش ده‌هێنێته‌وه كایه) به‌ڕاستی خوا
ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه..
هه‌ندێك جار، سزای ئه‌و كه‌سانه ده‌دات كه خوا بیه‌وێت و شایسته‌ی سزان و
سۆز‌و میهره‌بانی خۆیشی ده‌نوێنێت بۆ ئه‌وانه‌ی كه ده‌یوێت و باوه‌ڕدارن،
سه‌رئه‌نجامیش هه‌ر بۆ لای ئه‌و زاته ده‌برێنه‌وه..
(ئه‌ی گرۆی ئاده‌میزاد) ئێوه ناتوانن خوا ده‌سه‌وسان بكه‌ن، نه له
زه‌ویدا نه له ئاسماندا، كه‌سیش نیه‌جگه له خوا پشتیوانتان بێت و
فریاتان بكه‌وێت (ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ی چه‌وت و نادروست بگرن)..
ئه‌وانه‌ی كه بڕوایان نیه به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌كانی خوا‌و به‌دیدار
ئاماده‌بوونی به‌رده‌م باره‌گاكه‌ی (بۆ لێپر سینه‌وه) ئا ئه‌وانه (خوا
ده‌فه‌رموێت) له میهره‌بانی من نائومێدن و ئه‌وانه سزای زۆر به‌ئێش بۆیان
ئاماده‌یه..
وه‌ڵامی قه‌وم و هۆزه‌كه‌ی ئیبراهیم ته‌نها ئه‌وه بوو وتیان : بیكوژن یان
بیسوتێنن به‌ڵام خوا له ئاگره‌كه ڕزگاری كرد، بێگومان ئا له‌و پێشهاته‌دا
نیشانه و به‌ڵگه‌ی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمان و باوه‌ڕ
ده‌هێنن..
له‌وه‌ودوا پێی وتن: به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی ئێوه له‌جیاتی خوا ده‌تان په‌رست
ته‌نها بت و په‌یكه‌رن، له‌به‌رخاتری یه‌كتر و ڕێزدانانتان بۆ یه‌كتره له
ژیانی دنیادا، دواجار له ڕۆژی قیامه‌تدا یه‌كتر كافرده‌كه‌ن و یه‌خه‌ی
یه‌كتر ده‌گرن، هه‌ندێكیشتان نه‌فرین له هه‌ندێكی ترتان ده‌كه‌ن،
سه‌ره‌نجامیش شوێن و جێگه‌ی دیاریكراوتان ناو ئاگره، ڕزگار كه‌ریشتان نی
یه..
ئینجا - لوط - باوه‌ڕی پێ هێنا، ئیبراهیم دوای ئه‌وه‌ی كه نا‌ئومێد بوو له
قه‌ومه‌كه‌ی وتی : به‌ڕاستی من ئیتر كۆچ ده‌كه‌م بۆلای په‌روه‌ردگارم ( بۆ
ئه‌و شوێنه‌ی كه ئه‌و بۆم دیاری ده‌كات ) چونكه به‌ڕاستی ئه‌و زاتێكی
زۆر به ده‌سه‌ڵات و دانایه..
پاشان ئیسحاقمان پێبه‌خشی و یه‌عقوبیشمان به ئیسحاق به‌خشی و
پێغه‌مبه‌رایه‌تیمان كرده كاڵای باڵای نه‌وه‌كانی، كتێبه
ئاسمانه‌كانیشمان بۆ ناردن، هه‌ر له دنیادا پاداشتمان دایه‌وه، ئه‌و
به‌ڕاستی له‌قیامه‌تیشدا له ڕیزی پیاوچاكاندایه .
وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّهُ كَانَ صِدِّيقًا نَّبِيًّا
﴿41﴾ إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ يَا أَبَتِ لِمَ تَعْبُدُ مَا لَا يَسْمَعُ
وَلَا يُبْصِرُ وَلَا يُغْنِي عَنكَ شَيْئًا ﴿42﴾ يَا أَبَتِ إِنِّي قَدْ
جَاءنِي مِنَ الْعِلْمِ مَا لَمْ يَأْتِكَ فَاتَّبِعْنِي أَهْدِكَ صِرَاطًا
سَوِيًّا ﴿43﴾ يَا أَبَتِ لَا تَعْبُدِ الشَّيْطَانَ إِنَّ الشَّيْطَانَ
كَانَ لِلرَّحْمَنِ عَصِيًّا ﴿44﴾ يَا أَبَتِ إِنِّي أَخَافُ أَن يَمَسَّكَ
عَذَابٌ مِّنَ الرَّحْمَن فَتَكُونَ لِلشَّيْطَانِ وَلِيًّا ﴿45﴾ قَالَ
أَرَاغِبٌ أَنتَ عَنْ آلِهَتِي يَا إِبْراهِيمُ لَئِن لَّمْ تَنتَهِ
لَأَرْجُمَنَّكَ وَاهْجُرْنِي مَلِيًّا ﴿46﴾ قَالَ سَلَامٌ عَلَيْكَ
سَأَسْتَغْفِرُ لَكَ رَبِّي إِنَّهُ كَانَ بِي حَفِيًّا ﴿47﴾
وَأَعْتَزِلُكُمْ وَمَا تَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّهِ وَأَدْعُو رَبِّي
عَسَى أَلَّا أَكُونَ بِدُعَاء رَبِّي شَقِيًّا ﴿48﴾ مريم
له کتێبی (قورئاندا) باسی (گۆشه‌یه‌ک له به‌سه‌رهاتی) ئیبراهیم (بۆ ئه‌و
خه‌ڵکه بگێڕه‌وه) ئه‌و که‌سایه‌تیه‌ک بووه، که پێغه‌مبه‌رو ڕاست و
ڕاستگۆ بوو..
کاتێ (که خوا هیدایه‌تی دا) به باوکی وت: باوکی (به‌ڕێزم) ئه‌وه تۆ بۆچی
شتێك ده‌په‌رستی که نه گوێبیسته، بینایه (نه له ته‌نگانه‌دا) فریات
ده‌که‌وێت..
ئه‌ی باوکی (به‌نرخم) ئه‌و زانست و زانیاریه‌ی که به من گه‌یشتووه،
(ده‌رباره‌ی دهسهڵاتو توانای به‌دیهێنه‌ری ئه‌م جیهانه) بۆ تۆ
نه‌هاتووه په‌یڕه‌وی من بکه‌و (گویم بۆ بگره) ڕێنموویت ده‌که‌م بۆ ڕێگه‌و
ڕێبازێکی ڕاست و دروست..
ئه‌ی باوکی (ئازیزم) شه‌یتان مه‌په‌رسته، چونکه شه‌یتان یاخی بووه له خوای میهره‌بان و سه‌رکه‌شیی کردووه..
ئه‌ی باوکی (به‌ڕێزم) من ده‌ترسم سزایه‌ک له‌لایه‌ن خوای میهره‌بانه‌وه
یه‌خه‌ت پێ بگرێت، ئه‌و کاته ئیتر ده‌بیته یارو یاوه‌رو هاوده‌می شه‌یتان
(له‌ناو دۆزه‌خدا)..
(باوکی ئیبراهیم به سهغڵهتیهوه) وتی: بۆچی ئه‌ی ئیبراهیم تۆ
(ئه‌وه‌نده) له خواکانی من بێزاری، ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌ده‌یت (لێت قوبوڵ
ناکه‌م و) به‌رد بارانت ده‌که‌م بڕؤ، (ون به له‌به‌رچاوم) هه‌ر
نه‌تبینمه‌وه..
ئیبراهیم وتی: سڵاوت لێ بێ (وا من ده‌ڕۆم) داوای لێ خۆشبوون و (هیدایه‌تت)
له په‌روه‌ردگارم بۆ ده‌خوازم، چونکه ئه‌و زاته منی خۆش ده‌وێ و ڕێزی بۆ
داناوم..
وه من دوور دهکهومهوهو که‌نارگیری ده‌که‌م، له ئێوه‌و له‌و شتانه‌ی
که له جیاتی خوا ده‌یپه‌رستن، من ته‌نها هاناو هاوار بۆ په‌روه‌ردگارم
ده‌به‌م و هه‌ر ئه‌و ده‌په‌رستم، ئومێده‌وارم که په‌روه‌ردگارم نائومێدم
نه‌کات و دۆعاو نزا‌و پهروستنم لێ وه‌ربگرێت.
وَمَا كَانَ اسْتِغْفَارُ إِبْرَاهِيمَ لِأَبِيهِ إِلاَّ عَن مَّوْعِدَةٍ
وَعَدَهَا إِيَّاهُ فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُ أَنَّهُ عَدُوٌّ لِلَّهِ
تَبَرَّأَ مِنْهُ إِنَّ إِبْرَاهِيمَ لَأَوَّاهٌ حَلِيمٌ ﴿١١٤﴾ التوبة
جا دوای لێ‌خۆش بوونی ئیبراهیم بۆ باوکی له‌به‌ر به‌ڵێنێک بوو که پێی
دابوو، کاتێک بۆی ده‌رکه‌وت به‌ڕاستی باوکی دووژمنی خوایه، ئیتر خۆی لێ
به‌ری کرد، به‌ڕاستی ئیبراهیم زۆر به‌سۆزو دڵ نه‌رم بوو و زۆر خاوه‌ن حیلم
بوو.
وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ لأَبِيهِ آزَرَ أَتَتَّخِذُ أَصْنَامًا آلِهَةً
إِنِّي أَرَاكَ وَقَوْمَكَ فِي ضَلاَلٍ مُّبِينٍ ﴿74﴾ الأنعام
(به‌سه‌رهاتی سه‌ده‌کانی ڕابردوو بێنه‌وه یادیان) کاتێ که ئیبراهیم به
ئازه‌ری باوکی وت: ئایا به‌ڕاست، تۆ ئه‌م بتانه به‌خوای خۆی ده‌زانی؟!
به‌ڕاستی من ده‌بینم تۆش و قه‌ومه‌که‌شت له گومڕایی یه‌کی ئاشکرادا گیرتان
خواردوه.
وَكَذَلِكَ نُرِي إِبْرَاهِيمَ مَلَكُوتَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ
وَلِيَكُونَ مِنَ الْمُوقِنِينَ ﴿75﴾ فَلَمَّا جَنَّ عَلَيْهِ اللَّيْلُ
رَأَى كَوْكَبًا قَالَ هَذَا رَبِّي فَلَمَّا أَفَلَ قَالَ لا أُحِبُّ
الآفِلِينَ ﴿76﴾ فَلَمَّا رَأَى الْقَمَرَ بَازِغًا قَالَ هَذَا رَبِّي
فَلَمَّا أَفَلَ قَالَ لَئِن لَّمْ يَهْدِنِي رَبِّي لأكُونَنَّ مِنَ
الْقَوْمِ الضَّالِّينَ ﴿77﴾ فَلَمَّا رَأَى الشَّمْسَ بَازِغَةً قَالَ
هَذَا رَبِّي هَذَآ أَكْبَرُ فَلَمَّا أَفَلَتْ قَالَ يَا قَوْمِ إِنِّي
بَرِيءٌ مِّمَّا تُشْرِكُونَ ﴿78﴾ إِنِّي وَجَّهْتُ وَجْهِيَ لِلَّذِي
فَطَرَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ حَنِيفًا وَمَا أَنَاْ مِنَ
الْمُشْرِكِينَ ﴿79﴾ وَحَآجَّهُ قَوْمُهُ قَالَ أَتُحَاجُّونِّي فِي اللّهِ
وَقَدْ هَدَانِ وَلاَ أَخَافُ مَا تُشْرِكُونَ بِهِ إِلاَّ أَن يَشَاءَ
رَبِّي شَيْئًا وَسِعَ رَبِّي كُلَّ شَيْءٍ عِلْمًا أَفَلاَ تَتَذَكَّرُونَ
﴿80﴾ وَكَيْفَ أَخَافُ مَا أَشْرَكْتُمْ وَلاَ تَخَافُونَ أَنَّكُمْ
أَشْرَكْتُم بِاللّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ عَلَيْكُمْ سُلْطَانًا
فَأَيُّ الْفَرِيقَيْنِ أَحَقُّ بِالأَمْنِ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ ﴿81﴾
الَّذِينَ آمَنُواْ وَلَمْ يَلْبِسُواْ إِيمَانَهُم بِظُلْمٍ أُوْلَئِكَ
لَهُمُ الأَمْنُ وَهُم مُّهْتَدُونَ ﴿82﴾ وَتِلْكَ حُجَّتُنَا آتَيْنَاهَا
إِبْرَاهِيمَ عَلَى قَوْمِهِ نَرْفَعُ دَرَجَاتٍ مَّن نَّشَاء إِنَّ
رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌ ﴿83﴾ الأنعام
به‌و شێوه‌یه‌ی (که ئیماندار باوه‌ڕی دامه‌زراوتر ده‌بێت) ئه‌ستێره‌و
هه‌ساره‌و (نهێنیه‌کانی) ئاسمانه‌کان و زه‌ویمان نیشانی ئیبراهیم دا تا
به‌ته‌واوی بچێته ڕیزی دڵنیاکانهوه..
کاتێ که شه‌و باڵی کێشا به‌سه‌ریا ئه‌ستێره‌یه‌کی (گه‌شی گه‌وره‌ی دی)
وتی: ئه‌مه په‌روه‌ردگارمه، کاتێ که ئه‌ستێره‌که‌ی لێ ئاوابوو وتی: من
شتی له‌به‌رچاو وون بووم خۆش ناوێت و حه‌زی لێ ناکه‌م..
کاتێ که مانگی بینی هه‌ڵهات، وتی: (ڕه‌نگه) ئه‌مه په‌روه‌ردگارم بێت
کاتی که ئه‌ویش ئاوابوو (له‌به‌رخۆیه‌وه) وتی: به‌خوا ئه‌گه‌ر
په‌روه‌ردگارم هیدایه‌تم نه‌دات ده‌چمه ڕیزی ده‌سته‌ی گومڕاکانه‌وه..
(له‌وه‌دوا که سه‌رنجی دا) خۆر هه‌ڵهات، وتی: ئه‌مه‌یان په‌روه‌ردگارمه
ئه‌مه گه‌وره‌تریشه کاتێ که ئه‌ویش ئاوابوو وتی: ئه‌ی خه‌ڵکینه، ئه‌ی
خزمینه، ئیترمن به‌ریم له‌و شتانه‌ی که ئێوه کردووتانه به هاوه‌ڵ و
شه‌ریك (بۆ په‌روه‌ردگار)..
من ڕووی خۆمم کردۆته ئه‌و زاته‌ی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی فه‌راهه‌م
هێناوه، به‌دڵئارامی ته‌واوه‌وه (ده‌ڵێم که): هه‌رگیز من له ڕیزی
موشریك و هاوه‌ڵپه‌رستان دا نیم..
(که‌چی قه‌ومی ناله‌بار) که‌وتنه موجاده‌له‌و ده‌مه ده‌مێ و
به‌درۆخستنه‌وه‌ی (له وه‌ڵامیاندا ئیبراهیم وتی): ئێوه ده‌رباره‌ی خوای
(تاك و ته‌نها) له‌گه‌ڵ من دا ده‌مه ده‌مێ و موجاده‌له ده‌که‌ن، له
کاتێکدا که ئه‌و هیدایه‌تی داوم و ڕێبازی ڕاستی نیشان داوم وه من ناترسم
له‌و شتانه‌ی که ئێوه کردوتانه به شه‌ریکی خوا (چونکه ناتوانن زیانێکم
پێ بگه‌یه‌نن) مه‌گه‌ر ویستی په‌روه‌ردگارمی له‌سه‌ر بێت و بیه‌وێت شتێکم
به‌سه‌ر بێنێت، زانست و زانیاری په‌روه‌ردگارم هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه،
ئایا ئه‌وه بیرناکه‌نه‌وه‌و یاده‌وه‌ری وه‌رناگرن..
من چۆن له‌و شتانه ده‌ترسم له ئێوه له جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن (له
حاڵێکدا) ئێوه ناترسن له‌وه‌ی که شه‌ریك و هاوه‌ڵتان بۆ خوا بڕیار داوه
به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك که خوا ناردبێتی بۆتان، جا که‌واته کام ده‌سته
شایسته‌ی ئه‌وه‌یه که بێ ترس بێت و به ئاسایش بژی، ئه‌گه‌ر ئێوه
لێکدانه‌وه‌تان هه‌یه‌و له‌ڕاستی یه‌کان شاره‌زان..
بێگومان ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه‌و زوڵم و سته‌م و شیرکیان
تێکه‌ڵ به ئیمانه‌که‌یان نه‌کردووه یاسوودهیی و هێمنیی هه‌ر بۆ
ئه‌وانه، بێگومان ئه‌وانه ڕێبازی هیدایه‌تیان گرتۆته‌به‌ر..
به‌و جۆره به‌ڵگانه که به ئیبراهیممان به‌خشی زاڵ بوو به‌سه‌ر
قه‌ومه‌که‌ی دا، پله‌پایه‌ی هه‌ر که‌سێك شایسته‌بێت به‌رزی ده‌که‌ینه‌وه،
به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ زۆر دانا‌و کاربه‌جێیه، وه زۆر زانایه به
هه‌موو شتێك.
وَمِنْ آيَاتِهِ اللَّيْلُ وَالنَّهَارُ وَالشَّمْسُ وَالْقَمَرُ لَا
تَسْجُدُوا لِلشَّمْسِ وَلَا لِلْقَمَرِ وَاسْجُدُوا لِلَّهِ الَّذِي
خَلَقَهُنَّ إِن كُنتُمْ إِيَّاهُ تَعْبُدُونَ ﴿37﴾ فصلت
له نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی (ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگار) شه‌وو ڕۆژ و خۆر‌و
مانگه، هه‌رگیز نه‌که‌ن سوژده بۆ خۆر، یا مانگ ببه‌ن، (به‌ڵکو) سوژده
ته‌نها بۆ ئه‌و خوایه ببه‌ن که دروستی کردوون ئه‌گه‌ر ئێوه خۆتان به
به‌نده‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌و ده‌زانن و هه‌ر ئه‌و ده‌په‌رستن.
وَقَالَ إِنَّمَا اتَّخَذْتُم مِّن دُونِ اللَّهِ أَوْثَانًا مَّوَدَّةَ
بَيْنِكُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ثُمَّ يَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكْفُرُ
بَعْضُكُم بِبَعْضٍ وَيَلْعَنُ بَعْضُكُم بَعْضًا وَمَأْوَاكُمُ النَّارُ
وَمَا لَكُم مِّن نَّاصِرِينَ ﴿٢٥﴾ العنكبوت
له‌وه‌ودوا پێی وتن: به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی ئێوه له‌جیاتی خوا ده‌تان په‌رست
ته‌نها بت و په‌یكه‌رن، له‌به‌رخاتری یه‌كتر و ڕێزدانانتان بۆ یه‌كتره له
ژیانی دنیادا، دواجار له ڕۆژی قیامه‌تدا یه‌كتر كافرده‌كه‌ن و یه‌خه‌ی
یه‌كتر ده‌گرن، هه‌ندێكیشتان نه‌فرین له هه‌ندێكی ترتان ده‌كه‌ن،
سه‌ره‌نجامیش شوێن و جێگه‌ی دیاریكراوتان ناو ئاگره، ڕزگار كه‌ریشتان نی
یه .
وَلَقَدْ آتَيْنَا إِبْرَاهِيمَ رُشْدَهُ مِن قَبْلُ وَكُنَّا بِه
عَالِمِينَ ﴿51﴾ إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِ مَا هَذِهِ التَّمَاثِيلُ
الَّتِي أَنتُمْ لَهَا عَاكِفُونَ ﴿52﴾ قَالُوا وَجَدْنَا آبَاءنَا لَهَا
عَابِدِينَ ﴿53﴾ قَالَ لَقَدْ كُنتُمْ أَنتُمْ وَآبَاؤُكُمْ فِي ضَلَالٍ
مُّبِينٍ ﴿54﴾ قَالُوا أَجِئْتَنَا بِالْحَقِّ أَمْ أَنتَ مِنَ
اللَّاعِبِينَ ﴿55﴾ قَالَ بَل رَّبُّكُمْ رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ
الَّذِي فَطَرَهُنَّ وَأَنَا عَلَى ذَلِكُم مِّنَ الشَّاهِدِينَ ﴿56﴾
وَتَاللَّهِ لَأَكِيدَنَّ أَصْنَامَكُم بَعْدَ أَن تُوَلُّوا مُدْبِرِينَ
﴿57﴾ فَجَعَلَهُمْ جُذَاذًا إِلَّا كَبِيرًا لَّهُمْ لَعَلَّهُمْ إِلَيْهِ
يَرْجِعُونَ ﴿58﴾ قَالُوا مَن فَعَلَ هَذَا بِآلِهَتِنَا إِنَّهُ لَمِنَ
الظَّالِمِينَ ﴿59﴾ قَالُوا سَمِعْنَا فَتًى يَذْكُرُهُمْ يُقَالُ لَهُ
إِبْرَاهِيمُ ﴿60﴾ قَالُوا فَأْتُوا بِهِ عَلَى أَعْيُنِ النَّاسِ
لَعَلَّهُمْ يَشْهَدُونَ ﴿61﴾ قَالُوا أَأَنتَ فَعَلْتَ هَذَا بِآلِهَتِنَا
يَا إِبْرَاهِيمُ ﴿62﴾ قَالَ بَلْ فَعَلَهُ كَبِيرُهُمْ هَذَا
فَاسْأَلُوهُمْ إِن كَانُوا يَنطِقُونَ ﴿63﴾ فَرَجَعُوا إِلَى أَنفُسِهِمْ
فَقَالُوا إِنَّكُمْ أَنتُمُ الظَّالِمُونَ ﴿64﴾ ثُمَّ نُكِسُوا عَلَى
رُؤُوسِهِمْ لَقَدْ عَلِمْتَ مَا هَؤُلَاء يَنطِقُونَ ﴿65﴾ قَالَ
أَفَتَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَنفَعُكُمْ شَيْئًا وَلَا
يَضُرُّكُمْ ﴿66﴾ أُفٍّ لَّكُمْ وَلِمَا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ
أَفَلَا تَعْقِلُونَ ﴿67﴾قَالُوا حَرِّقُوهُ وَانصُرُوا آلِهَتَكُمْ إِن
كُنتُمْ فَاعِلِينَ ﴿68﴾ قُلْنَا يَا نَارُ كُونِي بَرْدًا وَسَلَامًا
عَلَى إِبْرَاهِيمَ ﴿69﴾ وَأَرَادُوا بِهِ كَيْدًا فَجَعَلْنَاهُمُ
الْأَخْسَرِينَ ﴿70﴾ الأنبياء
ئێمه ژیریی و هۆشمه‌ندیمان پێشتر به ئیبراهیم به‌خشی، ئێمه چاک ئه‌ومان ده‌ناسی..
کاتێک که به‌باوك و قه‌ومه‌که‌ی وت: ئه‌م بت و په‌یکه‌رانه چیه؟! ئێوه به ده‌وریدا دێن و ده‌یانپه‌رستن..
(له وه‌ڵامدا) وتیان: ئێمه باوانمان بینیوه ئه‌مانه‌یان په‌رستووه (ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌وان ده‌که‌ین)..
(ئیبراهیم) وتی: به‌ڕاستی ئێوه‌و باوانی ئێوه له گومڕاییه‌کی ئاشکرا بوون..
(خه‌ڵکه‌که) وتیان: به‌ڕاست، تۆ تۆ حه‌قیقه‌تت بۆ ئێمه هێناوه یا گاڵته ده‌که‌یت؟!
(ئیبراهیم) وتی: (من گاڵته ناکه‌م) به‌لكو (ده‌مه‌وێت تێتان بگه‌یه‌نم)
که په‌روه‌ردگارتان په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه‌و هه‌ر ئه‌ویش
به‌دیهێناون، وه من له‌سه‌ر ئه‌و بیر‌و باوه‌ڕه له شایه‌ت و ئاگاکانم..
(ئینجا ئیبراهیم له‌به‌ر خۆیه‌وه سوێندی خوارد‌و وتی:) به‌خوا نه‌خشه‌یه‌ك ده‌کێشم بۆ بته‌کانتان دوای ئه‌وه‌ی به‌جێیان دێڵن..
ئینجا هه‌موویانی ورد‌و خاش کرد جگه له بته گه‌وره‌که‌یان، به‌ڵکو که گه‌ڕانه‌وه (پرسیار بکه‌ن) و یه‌خه‌ی ئه‌و بگرن..
(بت په‌رستان که هاتنه‌وه بینیان بته‌کانیان وردوو خاش کراوه) وتیان:
ئه‌وه کێ ئاوای له خواکانمان کردووه، به‌ڕاستی که‌سێکه له ڕیزی
سته‌مکاراندایه!!
(هه‌ندێ) وتیان: گوێمان له لاوێك بوو باسی ده‌کردن و ناوی ده‌هێنان، پێی ده‌وترێ ئیبراهیم..
(ئه‌وسا) وتیان: بیهێنن به به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه (موحاسه‌به‌ی بکه‌ین و لێی بکۆڵینه‌وه) با ئه‌وانیش به‌ئاگابن..
(ئه‌وسا چوون ئیبراهیمیان هێناو لێیان پرسی و) وتیان: باشه ئه‌ی ئیبراهیم تۆ ئاوات کردووه به خواکانمان؟!
ئیبراهیم وتی: (بۆچی له من ده‌پرسن، خۆ بته گه‌وره‌که ساغ و سه‌لیمه)
ده‌ڵێی هه‌ر کاری ئه‌م بته زله‌یه، ده لێیان بپرسن ئه‌گه‌ر قسه
ده‌که‌ن..
(که‌مێك داچڵه‌کان و) له دڵی خۆیاندا لێکیان دایه‌وه، سه‌رئه‌نجام وتیان
به‌خۆیان: به‌ڕاستی هه‌ر ئێوه خۆتان سته‌مکارن (ئیبراهیم ڕاست ده‌کات
ئه‌مانه ناتوانن به‌رگری له خۆیان بکه‌ن چۆن ده‌توانن به‌رگری له ئێمه
بکه‌ن)..
(به‌ڵام زۆری نه‌خایاند) سواری سه‌ری خۆیان بوون و (گه‌ڕانه‌وه بۆ
نه‌فامییان و) وتیان: بێگومان تۆ ده‌زانی که ئه‌وانه قسه ناکه‌ن!!
ئیبراهیم وتی: باشه ئاخر چۆن شتێك ده‌په‌رستن له جیاتی خوا که ناتوانێت
هیچ جۆره قازانج یا زیانێکتان پێ بگه‌یه‌نێت، (ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ته
نه‌یانتوانی به‌رگری له خۆشیان بکه‌ن)..
هاوارو ئۆف له ئێوه‌و له‌و شتانه‌ش که له جیاتی خوا ده‌یپه‌رستن ئایا ئه‌وه تێناگه‌ن و بیروهۆشتان ناخهنهکار..
(هه‌ندێ له سته‌مکاران فه‌رمانیان دا‌و) وتیان: ئیبراهیم بسوتێنن، وه
پشتیوانی له خواکانتان بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه شتێکتان بۆ ده‌کرێت..
(خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ، ئێمه‌ش فه‌رمانمان ده‌رکردو) وتمان: ئه‌ی ئاگر ببه به ساردیی و سه‌لامه‌تیی له‌سه‌ر ئیبراهیم..
ئه‌وانه ویستیان پیلان بگێڕن (دژی ئیبراهیم) به‌ڵام ئێمه ئه‌وانمان خه‌ساره‌تمه‌ندو ڕیسوا کرد.
وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ إِبْرَاهِيمَ ﴿69﴾ إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ
وَقَوْمِهِ مَا تَعْبُدُونَ ﴿70﴾ قَالُوا نَعْبُدُ أَصْنَامًا فَنَظَلُّ
لَهَا عَاكِفِينَ ﴿71﴾ قَالَ هَلْ يَسْمَعُونَكُمْ إِذْ تَدْعُونَ ﴿72﴾
أَوْ يَنفَعُونَكُمْ أَوْ يَضُرُّونَ ﴿73﴾ قَالُوا بَلْ وَجَدْنَا آبَاءنَا
كَذَلِكَ يَفْعَلُونَ ﴿74﴾ قَالَ أَفَرَأَيْتُم مَّا كُنتُمْ تَعْبُدُونَ
﴿75﴾ أَنتُمْ وَآبَاؤُكُمُ الْأَقْدَمُونَ ﴿76﴾ فَإِنَّهُمْ عَدُوٌّ لِّي
إِلَّا رَبَّ الْعَالَمِينَ ﴿77﴾ الَّذِي خَلَقَنِي فَهُوَ يَهْدِينِ ﴿78﴾
وَالَّذِي هُوَ يُطْعِمُنِي وَيَسْقِينِ ﴿79﴾ وَإِذَا مَرِضْتُ فَهُوَ
يَشْفِينِ ﴿80﴾ وَالَّذِي يُمِيتُنِي ثُمَّ يُحْيِينِ ﴿81﴾ وَالَّذِي
أَطْمَعُ أَن يَغْفِرَ لِي خَطِيئَتِي يَوْمَ الدِّينِ ﴿82﴾ رَبِّ هَبْ لِي
حُكْمًا وَأَلْحِقْنِي بِالصَّالِحِينَ ﴿83﴾ الشعرا‌ء
هه‌روه‌ها به‌سه‌رهات و هه‌واڵی ئیبراهیم (بۆ ئه‌و خه‌ڵکه) باس بکه..
کاتێ که به باوکی و به قه‌ومه‌که‌ی وت: باشه ئێوه چی ده‌په‌رستن؟!
وتیان: (ئاشکرایه) ئێمه کۆمه‌ڵێ بت ده‌په‌رستین و به‌رده‌وام ده‌ورو خولیان ده‌ده‌ین..
(ئیبراهیم) وتی: ئایا کاتێك که هاناو هاواریان بۆ ده‌به‌ن و دۆعا ده‌که‌ن، گوێیان له ئاهوناڵه‌و داخوازیه‌کانتان هه‌یه؟!
یاخود ده‌توانن ئه‌وانه قازانجێك یا زیانێکتان پێبگه‌یه‌نن..
(بتپه‌رستان) وتیان: (ئێمه ئه‌وه نازانین) باوانمان بینیوه ئاوایان کردووه (ئێمه‌ش وا ده‌که‌ین)..
(ئیبراهیم) وتی: باشه ئاخر ئێوه نابینن چی ده‌په‌رستن (که‌ی ئه‌و شتانه شایسته‌ی په‌رستنن)..
(به‌ڕاستی) ئێوه‌ش و باوانی دێرینیشتان (به‌هه‌ڵه‌دا چوون)..
(ئیبراهیم پێی وتن) هه‌موو ئه‌وان دوژمنی منن، به دوژمنی خۆمیان ده‌زانم
جگه له په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان (که هه‌ندێ له باوان په‌رستوویانه)..
ئه‌و زاته‌ی که دروستی کردووم هه‌ر ئه‌و ڕێنموییم ده‌کات (بۆ به‌خته‌وه‌ری هه‌ردوو جیهان)..
هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که خۆراکم پێ ده‌به‌خشێ و خواردنه‌وه‌م ده‌داتێ..
ئه‌گه‌ر نه‌خۆش که‌وتم هه‌ر ئه‌و چاره‌سه‌رم ده‌کات و شیفام بۆ ده‌نێرێ..
هه‌ر ئه‌وه که ده‌م مرێنێ و له‌وه‌ودواش زیندووم ده‌کاته‌وه..
هه‌ر ئه‌وه که ئومێدم پێیه‌تی که له گوناهم خۆش ببێت له ڕۆژی قیامه‌تدا..
(ئینجا ئیبراهیم ده‌سته‌کانی به‌رزکرده‌وه‌و دۆعای کرد‌و فه‌رمووی)
په‌روه‌ردگارا: حیکمه‌ت و دانایی ته‌واوم پێببه‌خشه‌و په‌یوه‌ستم بکه به
چاکه‌کارانه‌وه.
وَإِنَّ مِن شِيعَتِهِ لَإِبْرَاهِيمَ ﴿83﴾ إِذْ جَاء رَبَّهُ بِقَلْبٍ
سَلِيمٍ ﴿84﴾ إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِ مَاذَا تَعْبُدُونَ ﴿85﴾
أَئِفْكًا آلِهَةً دُونَ اللَّهِ تُرِيدُونَ ﴿86﴾ فَمَا ظَنُّكُم بِرَبِّ
الْعَالَمِينَ ﴿87﴾ فَنَظَرَ نَظْرَةً فِي النُّجُومِ ﴿88﴾ فَقَالَ إِنِّي
سَقِيمٌ ﴿89﴾ فَتَوَلَّوْا عَنْهُ مُدْبِرِينَ ﴿90﴾ فَرَاغَ إِلَى
آلِهَتِهِمْ فَقَالَ أَلَا تَأْكُلُونَ ﴿91﴾ مَا لَكُمْ لَا تَنطِقُونَ
﴿92﴾ فَرَاغَ عَلَيْهِمْ ضَرْبًا بِالْيَمِينِ ﴿93﴾ فَأَقْبَلُوا إِلَيْهِ
يَزِفُّونَ ﴿94﴾ قَالَ أَتَعْبُدُونَ مَا تَنْحِتُونَ ﴿95﴾ وَاللَّهُ
خَلَقَكُمْ وَمَا تَعْمَلُونَ ﴿96﴾ قَالُوا ابْنُوا لَهُ بُنْيَانًا
فَأَلْقُوهُ فِي الْجَحِيمِ ﴿97﴾ فَأَرَادُوا بِهِ كَيْدًا فَجَعَلْنَاهُمُ
الْأَسْفَلِينَ ﴿98﴾ الصافات
بێگومان له شوێنکه‌وته‌و په‌یڕه‌وانی (نوح)، (ئیبراهیم)ه (سه‌لامی خوای لێبێت)..
ڕووی کرده په‌روه‌ردگاری، به‌پیر بانگه‌وازیه‌وه چوو، به‌دڵێکی پڕ له ئیمان و خواناسی و یه‌کتاناسین..
ئینجا به باوکی و قه‌وم و هۆزه‌که‌ی وت: (باشه، ئه‌وه ئێوه) چی ده‌په‌رستن؟!
ئایا شتی ده‌ست هه‌ڵبه‌ست ده‌که‌نه خوا‌و له‌جیاتی خوا ده‌تانه‌وێ (بیپه‌رستن)؟!
(باشه) ئێوه، چ گومانێكتان هه‌یه له په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان؟!
(ئه‌وسا چاوی هه‌ڵبڕی بۆ ئاسمان و) ته‌ماشایه‌کی ئه‌ستێره‌کانی کرد، (له‌داخی بیروبۆچوونیان)..
(دیاره که سبه‌ی جه‌ژنیان بووه‌و ده‌عوه‌تی حه‌زره‌تی ئیبراهیم یشیان
کردووه، ئه‌میش حه‌زی نه‌کردووه‌و بێزار بووه بۆیه) وتوویه‌تی: من
نه‌خۆشم..
ئه‌وان (ئیبراهیم)یان به‌جێ هێشت و ڕۆیشتن..
ئه‌وسا (لێیان چووه پێشه‌وه‌و) وتی: ئه‌وه بۆ ناخۆن؟ (دیاره خۆراکی زۆریان بۆ بته‌کان داناوه تا بهرهکهتاوی ببێت!!!)
(هاواری لێکردن، ئه‌وه بۆ لاڵ بوون) بۆ قسه ناکه‌ن؟ چیتانه؟!
پاشان تێ‌یان که‌وت به‌ده‌ستی ڕاستی پیاماڵین و ده‌یشکاندن..
دوایی (بت په‌رستان گه‌ڕانه‌وه‌و بینییان خواکانیان تێک و پێک شکاون) به په‌له هاتن بۆ حه‌زره‌تی ئیبراهیم....!!
ئه‌ویش پێی وتن: باشه، ئێوه شتێک که خۆتان ده‌یتاشن (ڕه‌وایه) بیپه‌رستن؟!
خۆ هه‌ر خوا به‌دیهێنه‌ری ئێوه‌ش و ئه‌م بتانه‌شه به دروستان کردوون (ئه‌وانه نه‌یانتوانی به‌رگری له خۆیان بکه‌ن!!)..
(که‌چی بیریان نه‌کرده‌وه له‌و به‌ڵگه بههێزانهو، وتیان: شوێنێک دروست بکه‌ن و ئاگری تیا بکه‌نه‌وه‌و (ئیبراهیم)ی تێ فڕێ بده‌ن..
ویستیان پیلانێکی بۆ دروست بکه‌ن، ئێمه پیلانهکهیانمان تێکشکاند و ڕیسوامان کردن (ئاگرمان کرده ساردیی و سه‌لامه‌تیی).
الَّذِينَ قَالَ لَهُمُ النَّاسُ إِنَّ النَّاسَ قَدْ جَمَعُواْ لَكُمْ
فَاخْشَوْهُمْ فَزَادَهُمْ إِيمَانًا وَقَالُواْ حَسْبُنَا اللّهُ وَنِعْمَ
الْوَكِيلُ ﴿173﴾ آل عمران
ئه‌وانه‌ی که (هه‌ندێك له) خه‌ڵکی پێیان ده‌ڵێن: به‌ڕاستی خه‌ڵکی هه‌مووی
خۆیان بۆ ئێوه کۆکردۆته‌وه و خۆیان بۆ ئێوه ئاماده کردووه، لێیان
بترسن (خۆتان توشی به‌ڵا مه‌که‌ن) به‌ڵام ئه‌وان (واته ئیمانداران) زیاتر
باوه‌ڕیان دامه‌زراو بوو، وه وتیان: خوامان به‌سه که یاریده‌ده‌ر و
یارمه‌تیده‌رمان بێت.
ئاخاوتنی له‌گه‌ڵ نه‌مرودا..
أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِي حَآجَّ إِبْرَاهِيمَ فِي رِبِّهِ أَنْ آتَاهُ
اللّهُ الْمُلْكَ إِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّيَ الَّذِي يُحْيِي
وَيُمِيتُ قَالَ أَنَا أُحْيِي وَأُمِيتُ قَالَ إِبْرَاهِيمُ فَإِنَّ
اللّهَ يَأْتِي بِالشَّمْسِ مِنَ الْمَشْرِقِ فَأْتِ بِهَا مِنَ
الْمَغْرِبِ فَبُهِتَ الَّذِي كَفَرَ وَاللّهُ لاَ يَهْدِي الْقَوْمَ
الظَّالِمِينَ ﴿258﴾ البقرة
ئایا نابینی (دیمه‌نی گفتوگۆی حه‌زره‌تی ئیبراهیم له‌گه‌ڵ نه‌مرودا
ده‌خاته به‌رچاو) ئه‌و که‌سه‌ی که خوا پاشایه‌تی پێ به‌خشیبوو، که‌چی
ده‌مه ده‌مێی ده‌کرد له‌گه‌ڵ ئیبراهیم دا له‌سه‌ر (ئیمان و باوه‌ڕی)
به‌په‌روه‌ردگاری، (دیاره که به‌هه‌واو فیزه‌وه پرسیویه‌تی له
حه‌زره‌تی ئیبراهیم که په‌روه‌ردگاری تۆ کێ یه؟) ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا
وتویه‌تی: په‌روه‌ردگاری من ئه‌و زاته‌یه که ژیان ده‌به‌خشیت و
ده‌شمرێنێت!!
(نه‌مرود له وه‌ڵامی دا) وتی: جا منیش ده‌ژێنم و ده‌مرێنم، (فه‌رمانی دا
هه‌ندێك بکوژن له نه‌یارانی گوایه ئه‌وه ده‌یان مرێنێت، هه‌ندێکێش
ناکوژێت ئه‌وه ده‌یان ژێنێت!!)، ئه‌وسا ئیبراهیم وتی: ده‌ی باشه خوا خۆر
له خۆرهه‌ڵاته‌وه هه‌ڵدێنێت، ده تۆ له خۆر ئاواوه هه‌ڵی بێنه، ئه‌وسا
ئیتر ئه‌و (سته‌مکاره) ره‌نگی په‌ڕی و وه‌ڵامی نه‌ما، بێگومان خوا
هیدایه‌تی قه‌ومی زاڵم و سته‌مکار نادات.
کۆچی پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم بۆ ووڵاتی شام..
فَآمَنَ لَهُ لُوطٌ وَقَالَ إِنِّي مُهَاجِرٌ إِلَى رَبِّي إِنَّهُ هُوَ
الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ﴿٢٦﴾ وَوَهَبْنَا لَهُ إِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ
وَجَعَلْنَا فِي ذُرِّيَّتِهِ النُّبُوَّةَ وَالْكِتَابَ وَآتَيْنَاهُ
أَجْرَهُ فِي الدُّنْيَا وَإِنَّهُ فِي الآخِرَةِ لَمِنَ الصَّالِحِينَ
﴿٢٧﴾ العنكبوت
ئینجا - لوط - باوه‌ڕی پێ هێنا، ئیبراهیم دوای ئه‌وه‌ی كه نا‌ئومێد بوو له
قه‌ومه‌كه‌ی وتی : به‌ڕاستی من ئیتر كۆچ ده‌كه‌م بۆلای په‌روه‌ردگارم ( بۆ
ئه‌و شوێنه‌ی كه ئه‌و بۆم دیاری ده‌كات ) چونكه به‌ڕاستی ئه‌و زاتێكی
زۆر به ده‌سه‌ڵات و دانایه ..
پاشان ئیسحاقمان پێبه‌خشی و یه‌عقوبیشمان به ئیسحاق به‌خشی و
پێغه‌مبه‌رایه‌تیمان كرده كاڵای باڵای نه‌وه‌كانی، كتێبه
ئاسمانه‌كانیشمان بۆ ناردن، هه‌ر له دنیادا پاداشتمان دایه‌وه، ئه‌و
به‌ڕاستی له‌قیامه‌تیشدا له ڕیزی پیاوچاكاندایه .
وَنَجَّيْنَاهُ وَلُوطًا إِلَى الْأَرْضِ الَّتِي بَارَكْنَا فِيهَا
لِلْعَالَمِينَ ﴿71﴾ وَوَهَبْنَا لَهُ إِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ نَافِلَةً
وَكُلًّا جَعَلْنَا صَالِحِينَ ﴿72﴾ وَجَعَلْنَاهُمْ أَئِمَّةً يَهْدُونَ
بِأَمْرِنَا وَأَوْحَيْنَا إِلَيْهِمْ فِعْلَ الْخَيْرَاتِ وَإِقَامَ
الصَّلَاةِ وَإِيتَاء الزَّكَاةِ وَكَانُوا لَنَا عَابِدِينَ ﴿73﴾ الأنبياء
ئێمه ئه‌ویش و (لوط)یشمان ڕزگار کرد‌و ناردمانن بۆ ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌ی که
به‌ره‌که‌تمان به‌سه‌ردا ڕژاندووه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی و هه‌موو
سه‌رده‌مه‌کان (که شامه)..
هه‌روه‌ها ئێمه ئیسحاق و به ئیسحاقیش یه‌عقوبمان پێ به‌خشی، وه هه‌ر یه‌کێک له‌وانمان کرده پیاوچاک و خواناس..
وه هه‌موو ئه‌وانمان کرده پێشه‌واو به فه‌رمانی ئێمه هیدایه‌تیان
ده‌به‌خشی، وه نیگامان بۆ کردن که کار‌و کرده‌وه‌ی چاك و دروست ئه‌نجام
بده‌ن، وه نوێژه‌کانیان به چاکیی بکه‌ن، وه زه‌کاتیش له ماڵ و سامانیان
ده‌ربکه‌ن، ئه‌و (به‌ڕێزانه) هه‌ر ئێمه‌یان ده‌په‌رست و هه‌ر به‌ندایه‌تی
ئێمه‌یان ده‌کرد.
کۆچی پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم له‌گه‌ڵ ئیسماعیلی کوڕی بۆ خاکی مککه..
رَّبَّنَا إِنِّي أَسْكَنتُ مِن ذُرِّيَّتِي بِوَادٍ غَيْرِ ذِي زَرْعٍ
عِندَ بَيْتِكَ الْمُحَرَّمِ رَبَّنَا لِيُقِيمُواْ الصَّلاةَ فَاجْعَلْ
أَفْئِدَةً مِّنَ النَّاسِ تَهْوِي إِلَيْهِمْ وَارْزُقْهُم مِّنَ
الثَّمَرَاتِ لَعَلَّهُمْ يَشْكُرُونَ﴿٣٧﴾ إبراهيم
په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی من هه‌ندێ له وه‌چه و خێزانم له دۆڵێکی وشکی بێ
کشتوکاڵدا جێ‌نشین کردووه، له‌پاڵ ماڵه پیرۆزه‌که‌تدا، له پاڵ (بیت
الحرام) دا، په‌روه‌ردگارا، بۆیه لێره نیشته‌جێم کردن تا به‌چاکی نوێژ‌و
خواپه‌رستی ئه‌نجام بده‌ن، جاداواکارم دڵی هه‌ندێك له‌و خه‌ڵکه
که‌مه‌ندکێش بکه‌یت بۆ لایان و له ڕزق و ڕۆزی جۆراو جۆر به‌هره‌مه‌ندیان
بکه‌یت، بۆئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری بکه‌ن.
نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی ماڵی خوا (که‌عبه)..
وَإِذْ بَوَّأْنَا لِإِبْرَاهِيمَ مَكَانَ الْبَيْتِ أَن لّا تُشْرِكْ بِي
شَيْئًا وَطَهِّرْ بَيْتِيَ لِلطَّائِفِينَ وَالْقَائِمِينَ وَالرُّكَّعِ
السُّجُودِ ﴿٢٦﴾ وَأَذِّن فِي النَّاسِ بِالْحَجِّ يَأْتُوكَ رِجَالا
وَعَلَى كُلِّ ضَامِرٍ يَأْتِينَ مِن كُلِّ فَجٍّ عَمِيقٍ ﴿٢٧﴾ الحج
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌یاد بێنه) کاتێك شوێنی
که‌عبه‌مان دیاری کرد بۆ ئیبراهیم (دوای ته‌واوبوونی، فه‌رمانمان پێدا)
که هیچ جۆره هاوه‌ڵێکم بۆ بڕیار نه‌ده‌یت و (بیکه به بنکه‌ی
یه‌کخواناسی) و ماڵی من پاك بکه‌ره‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ده‌وریدا
ده‌سوڕێنه‌وه، یاخود به پێوه‌ن یان له کڕنووش و سوژده بردندان،جا بانگی
خه‌ڵکی بکه و جاڕ بده له ناویاندا با بێن بۆ حه‌ج، ئه‌وانیش به‌پیاده
دێن به‌ده‌م بانگه‌وازه‌که‌ته‌وه، یان به‌سواری (ئه‌و وشترانه‌ی که دووری
ماوه‌که) لاوازی کردوون و له هه‌موو ڕێگه‌یه‌کی دووره‌وه هه‌ر دێن...
إِنَّ أَوَّلَ بَيْتٍ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِي بِبَكَّةَ مُبَارَكًا
وَهُدًى لِّلْعَالَمِينَ ﴿96﴾ فِيهِ آيَاتٌ بَيِّنَاتٌ مَّقَامُ
إِبْرَاهِيمَ وَمَن دَخَلَهُ كَانَ آمِنًا وَلِلّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ
الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلًا وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ الله
غَنِيٌّ عَنِ الْعَالَمِينَ ﴿97﴾ آل عمران
به‌ڕاستی یه‌که‌م خانه‌و ماڵ ومهنزڵگایهك که بۆ خه‌ڵکی دانرا له‌سه‌ر
زه‌وی (بۆ خوا په‌رستی) ئه‌وه‌یه که له مه‌ککه‌دایه که هیدایه‌ت و
ڕێنمویی به‌خشه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی جیهان..
(له که‌عبه‌دا) نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی زۆر‌و ئاشکرای تیایه، شوێنی تایبه‌تی
خواپه‌رستی ئیبراهیمی لێیه، ئه‌وه‌ی بچێته ناوی ئه‌مین و ئاسوده‌یه له
هه‌موو ده‌ستدرێژیه‌ك..
خوای گه‌وره له‌سه‌ر خه‌ڵکی بڕیار داوه حه‌ج و سه‌ردانی (بیت، که‌عبه)
به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که توانای (دارایی)یان هه‌یه‌و (ته‌ندروستییان
باشه)، جا ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕی نیه حه‌ق پۆشه، ئه‌وه با بزانێت که خوا
بێ نیازه له هه‌موو خه‌ڵکان (وه پێویستی به چاکه‌و په‌رستنی که‌س
نیه).
وَإِذِ ابْتَلَى إِبْرَاهِيمَ رَبُّهُ بِكَلِمَاتٍ فَأَتَمَّهُنَّ قَالَ
إِنِّي جَاعِلُكَ لِلنَّاسِ إِمَامًا قَالَ وَمِن ذُرِّيَّتِي قَالَ لاَ
يَنَالُ عَهْدِي الظَّالِمِينَ ﴿124﴾ وَإِذْ جَعَلْنَا الْبَيْتَ مَثَابَةً
لِّلنَّاسِ وَأَمْنًا وَاتَّخِذُواْ مِن مَّقَامِ إِبْرَاهِيمَ مُصَلًّى
وَعَهِدْنَا إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ أَن طَهِّرَا بَيْتِيَ
لِلطَّائِفِينَ وَالْعَاكِفِينَ وَالرُّكَّعِ السُّجُودِ ﴿125﴾ وَإِذْ
قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّ اجْعَلْ هََذَا بَلَدًا آمِنًا وَارْزُقْ
أَهْلَهُ مِنَ الثَّمَرَاتِ مَنْ آمَنَ مِنْهُم بِاللّهِ وَالْيَوْمِ
الآخِرِ قَالَ وَمَن كَفَرَ فَأُمَتِّعُهُ قَلِيلًا ثُمَّ أَضْطَرُّهُ
إِلَى عَذَابِ النَّارِ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ ﴿126﴾ وَإِذْ يَرْفَعُ
إِبْرَاهِيمُ الْقَوَاعِدَ مِنَ الْبَيْتِ وَإِسْمَاعِيلُ رَبَّنَا
تَقَبَّلْ مِنَّا إِنَّكَ أَنتَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ﴿127﴾ رَبَّنَا
وَاجْعَلْنَا مُسْلِمَيْنِ لَكَ وَمِن ذُرِّيَّتِنَا أُمَّةً مُّسْلِمَةً
لَّكَ وَأَرِنَا مَنَاسِكَنَا وَتُبْ عَلَيْنَآ إِنَّكَ أَنتَ التَّوَّابُ
الرَّحِيمُ ﴿128﴾ رَبَّنَا وَابْعَثْ فِيهِمْ رَسُولًا مِّنْهُمْ يَتْلُو
عَلَيْهِمْ آيَاتِكَ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ
وَيُزَكِّيهِمْ إِنَّكَ أَنتَ العَزِيزُ الحَكِيمُ ﴿129﴾ البقرة
(به یاد بێنه) له‌وه‌ی که په‌روه‌ردگاری ئیبراهیم، ئیبراهیمی تاقی
کرده‌وه به چه‌ند فه‌رمانێکی دیاری کراو (که چی بکات و چۆن بکات) ئه‌ویش
زۆر به‌جوانی ئه‌نجامی دا، دوایی (که له هه‌موو تاقیکردنه‌وه‌کاندا
سه‌رکه‌وت) خوا فه‌رمووی: من بڕیارم داوه بتکه‌مه پێشه‌وای خه‌ڵکی،
ئیبراهیم ووتی: (حه‌ز ده‌که‌م) نه‌وه‌کانیشم (به‌م کاره پیرۆزه هه‌ستن)،
خوا فه‌رموی: په‌یام و په‌یمانی من نادرێ به زاڵم و سته‌مکاران (با
نه‌وه‌ی تۆش بن)..
(به یاد بێنه) که چۆن (که‌عبه)مان کرده جێگای کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی،
که به‌وپه‌ڕی هێمنی و ئاسوده‌ییه‌وه له‌وێ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن (ده‌ئێوه‌ش،
خه‌ڵکینه) (مه‌قامی ئیبراهیم) که شوێنی تایبه‌تی خواپه‌رستی ئه‌و بوو،
بیکه‌نه جێگای خواپه‌رستی و نوێژ، ئینجا فه‌رمانمان دا به ئیبراهیم و
ئیسماعیل که ئه‌و خانووه خاوێن بکه‌نه‌وه (له چه‌په‌ڵی ماددی و
مه‌عنه‌وی) بۆ ئه‌وانه‌ی که به‌ده‌وریدا ده‌سوڕێنه‌وه‌و (طواف) ده‌که‌ن و
تیای دا ده‌مێننه‌وه‌و (اعتکاف) ده‌که‌ن هه‌روه‌ها بۆ کوڕنوش به‌ران و
سوژده‌به‌ران..
(به یاد بێنه) کاتێك که ئیبراهیم دوعای کرد‌و ووتی: په‌روه‌ردگارا ئه‌م
شوێنه بگێڕی به شوێنێکی پڕ له ئاسایش، وه ڕزق و ڕۆزی هه‌مه جۆر
ببه‌خشه به دانیشتوانی، (به‌تایبه‌ت) به‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان به خوا‌و
به ڕۆژی دوایی هه‌یه..
(خوای گه‌وره وه‌ڵامی دایه‌وه که دۆعات گیرایه‌و) فه‌رمووی (به‌ڵام)
ئه‌وه‌ش که کافره بێ به‌شی ناکه‌م له به‌رهه‌م و نازو نیعمه‌تی که‌م
ته‌مه‌نی ئه‌م دنیایه، به‌ڵام له‌وه‌ودوا به‌ناچاریی تووشی سزای ئاگری
ده‌که‌م که خراپترین سه‌رئه‌نجام و چاره‌نووسه..
به یاد بێنه ئه‌و کاته‌ی که ئیبراهیم پایه‌کانی که‌عبه‌ی به‌رز
ده‌کرده‌وه له‌گه‌ڵ ئیسماعیل دا‌و (ده‌یانگووت): په‌روه‌ردگارا ئه‌م
کاره‌مان لێ وه‌رگره‌و له‌ڕیزی چاکه‌کانماندا تۆماری بکه، چونکه به‌ڕاستی
تۆ خوایه‌کی زۆر بیسه‌رو زانایت..
په‌روه‌ردگارا، هه‌ردوکمان وا لێ بکه که فهرمنابهردارو ملکه‌چی تۆ بین،
وه له نه‌وه‌کانیشمان ئوممه‌تێکی موسوڵمان و فه‌رمانبه‌ردار فه‌راهه‌م
بێنه، وه چۆنیه‌تی به‌رنامه‌ی په‌رستنه‌کانمان بۆ دیاری بکه، وه
ته‌وبه‌و په‌شیمانیمان لێ وه‌رگره، بێ گومان تۆ خوایه‌کی ته‌وبه وه‌رگرو
میهره‌بان و دلۆڤانیت..
په‌روه‌ردگارا، بۆ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی (که له ئاینده‌دا دێن) پێغه‌مبه‌رێك
له‌خۆیان ڕه‌وانه بکه، تا ئایه‌ته‌کانی تۆیان به‌سه‌ردا بخوێنێته‌وه وه
فێری کتێبه پیرۆزه‌که‌ت تۆ (واتا قورئان) و دانایی یان بکات، تا دڵ و
ده‌روونیان له ژه‌نگ و، کرده‌وه‌یان له ڕه‌وشتی ناپه‌سه‌ند پاك
بکاته‌وه، بێگومان تۆ خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایت.
أَوَلَمْ يَرَوْا أَنَّا جَعَلْنَا حَرَمًا آمِنًا وَيُتَخَطَّفُ النَّاسُ
مِنْ حَوْلِهِمْ أَفَبِالْبَاطِلِ يُؤْمِنُونَ وَبِنِعْمَةِ اللَّهِ
يَكْفُرُونَ ﴿٦٧﴾ العنكبوت
(باشه، خوانه‌ناسانی مه‌ککه) هه‌ست ناکه‌ن، نابینن که چۆن شوێنێکی
ئه‌مین و پڕ له ئاسایشمان بۆ فه‌راهه‌م هێناون له‌کاتێکدا، له
ده‌وروبه‌ریانه‌وه خه‌ڵکی ده‌فڕێنرێت، ئایا هه‌ر باوه‌ڕ به به‌تاڵ و
ناحه‌قی ده‌هێنن و هه‌ست به نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا ناکه‌ن و سپڵه‌یی
ده‌که‌ن؟!
وَقَالُوا إِن نَّتَّبِعِ الْهُدَى مَعَكَ نُتَخَطَّفْ مِنْ أَرْضِنَا
أَوَلَمْ نُمَكِّن لَّهُمْ حَرَمًا آمِنًا يُجْبَى إِلَيْهِ ثَمَرَاتُ
كُلِّ شَيْءٍ رِزْقًا مِن لَّدُنَّا وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لا يَعْلَمُونَ
﴿٥٧﴾ القصص
(قوڕه‌یش و باوه‌ڕلاوازان له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا) ده‌یانوت: ئه‌گه‌ر
ئێمه شوێنی هیدایه‌ت و به‌رنامه‌ی ئیسلام بكه‌وین له‌گه‌ڵ تۆدا له وڵاتی
خۆماندا ده‌فڕێنرێین و تووشی نه‌هامه‌تی ده‌بین، مه‌گه‌ر ئێمه شوێنێكی
دوور له‌سته‌م و پر له ئاسایشمان بۆ فه‌راهه‌م نه‌هێناون كه‌جۆره‌ها
به‌روبوومی بۆدێت و له هه‌موو نازو نیعمه‌تێك به‌هره‌وه‌ر؟ هه‌موویشی ڕزق و
به‌خششن له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، به‌ڵام زۆربه‌یان نازانن و هه‌ست
به‌ده‌سه‌ڵاتی ئێمه ناكه‌ن.
مردنی پێغه‌مه‌بر ئیبراهیم سه‌لامی خوای لێبێت..
له ته‌مه‌نی (١٧٥)له گۆندێك له فه‌له‌ستین کۆچی دوای کردوه که ناوی
(حبرون) ئێستا شاریکه به‌ناوی خلیل که پێغه‌مبه‌ر داود وسولێمانیش هه‌ر
له‌وێ وه‌فاتیان کردوه هه‌رچه‌نده تائێستایش هه‌ر جێگای مشت‌و مڕی
زانایانه له سه‌ر وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم به ته‌واوه‌تی جێگای
مردنی روون نیه.
هیوادارم توانیبێتم خزمه‌تێك بکه‌م له دووعای خێر بێ به‌شم مه‌که‌ن
پێشکه‌شه به‌وه‌ی دوعای ئیخڵاصم بۆ ده‌کات دووعای ئاقیبه‌ت خێریم بۆ
ده‌کات
سه‌رچاوه
ته‌فسیری ئاسان
رێکخستنی ئایه‌ته‌کان ..قصص الآنبیاء وآخبار الماضین خلاصة تاریخ ابن کثیر