ئەندامێكی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان وەزارەتی ناوخۆش چی لەدەستدێت با درێغێ نەكات
12/11/2013 نوسەر: bzavpress

ئەندامێكی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان وەزارەتی ناوخۆش چی لەدەستدێت با درێغێ نەكات


ئەندامێكی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان رایگەیاند پاریزگاری ئێستای سلێمانی نەك جارێك سەد جار ناشەرعییەو وەزارەتی ناوخۆش چی لەدەست دێت با درێغێ نەكات.

هۆشیار عەبدوڵڵا ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاندووە "بەشە یەكێتییەكەی ناو وەزارەتی ناوخۆ هەڕەشە دەكات كە هەر كەس‌و دەزگایەكی راگەیاندن بڵێت پاریزگار ناشەرعییە، دەكەوێتە بەردەم لێپرسینەوەی یاسایی".

رایشیگەیاندووە "پاریزگاری ئێستای سلێمانی نەك جارێك سەد جار ناشەرعییەو وەزارەتی ناوخۆش چی لەدەستدێت با درێغێ نەكات، بەگوێرەی یاسا ناشەرعییە، بەگوێرەی زۆرینەو كەمینەی ناو ئەنجوومەنی پاریزگا ناشەرعییە، بەگوێرەی رێگرتنی پارتی‌و یەكێتی لەهەڵبژاردنەكان نا یاساییەو ناشەرعییە، بەگوێرەی كەمینە بوونی سێ هەڵبژاردنی یەك لەدوای یەكێتی نایاساییە، بەگوێرەی دەستەوسانبوونی لە بەرانبەر ئەو هەموو تیرۆرو كوشتن‌و غەدرە هەر لە (١٧)ی شوباتەوە بۆ (١٩) نیسان‌و بۆ تەقەو كوشتنەكانی سەردەمی بانگەشەی هەڵبژاردن‌و دوای هەڵبژرادن لەسلێمانی ئەنجامدراون نایاساییە".

روونیكردووەتەوە لەبەر ئەوە بەدەنگی بەرز نەك جارێك سەد جار دەڵێین نایاساییەو فەرموون وەزارەتی ناوخۆ لێپێچینەوەكانتان دەستپێبكەن‌و درێغی مەكەن