12/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
وه‌سێتنامه‌كه‌ی عوده‌ی لای رهغدهيه
ره‌غد-ی كچی سه‌رۆكی له سێداره دراوی رژێمی به‌عس، ره‌تیكرده‌وه كه وه‌سێتنامه‌كه‌ی عوده‌ی برای بڵاوكردبێتهوهو جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه هه‌رگیز ناوه‌ڕۆكی ئه‌و وه‌سێتنامه‌یه نادركێنێت.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وه‌سێتنامه‌یه‌ك كه گوایه وه‌سێتی عوده‌ی كوڕه گه‌وره‌ی سه‌رۆكی رژێمی پێشووی عیراقه و زۆر زانیاری و نهێنیی تێدایه، پارێزه‌ره‌كه‌ی ره‌غد ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كاته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی سی ئێن ئێن له‌زاری هه‌یسه‌م ئهلهرش، پارێزه‌ری ره‌غد-ی كچی سه‌دام حسێن بڵاویكرده‌وه: به‌هیچ جۆرێك و له هیچ كاتێكدا، وه‌سیه‌ته‌كه‌ی عوده‌ی برای ئاشكرا ناكات، به‌و لێدوانه‌ش، كچه‌كه‌ی سه‌دام سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی به‌درۆخسته‌وه كه له‌چه‌ند پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری بڵاوكردنه‌وه‌ی وه‌سێتنامه‌كه له‌لایه‌ن رهغدهوه.
به‌وته‌ی ئه‌و پارێزه‌ره، كچی سه‌رۆكی رژێمی پێشووی به‌عس، هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی له‌دژی ئه‌و پێگه ئه‌لیكترۆنی و رۆژنامانه‌ش كرد كه هه‌واڵی ناڕاست بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه مه‌به‌ست لێی ناوزڕاندنی خانه‌واده‌ی رژێمی به‌عسه به شێوازێكی ناشرین.