13/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
تاوانی سوێند خواردن بە غەیری خوا
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه واله وسلم ئەفەرموێت : ( الا ان الله ينهاكم
ان تحلفوا بآبائكم ، من كان حالفا فليحلف بالله او ليصمت ) رواه البخاري
واتە : ( ئاگادار بن خوا نەهیتان لێ ئەکات کە سوێند بە باوکتان بخۆن ،
کەسێک سوێند بخوا با سوێند بە خوا بخوا ئەگینا بێدەنگ بێت ) .
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه واله وسلم ئەفەرموێت : ( من حلف بغیر الله فقد اشرک ) صحیح الجامع 6204 واتە : ( هەر کەسێک سوێند بە غەیری خوا بخوا ئەوە هاوبەشی بۆ خوا بڕیار داوە ) .
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه واله وسلم ئەفەرموێت : ( من حلف فقال فی
حلفه باللات والعزى فلیقل لا اله الا الله ) رواه البخاري واتە : ( کەسێک
سوێند بخوا بڵێ سوێند بە لات و عوززا -دوو بت بوون کافرەکان ئەیان پەرستن-
با بڵێ لا اله الا الله).
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه واله
وسلم ئەفەرموێت : (من حلف بالأمانة فلیس منا) سلسلة الاحاديث الصحيحة 94
واتە : ( کەسێک سوێند بە ئەمانەت بخوا ئەوە لە ئێمە نیە ) .
وە
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه واله وسلم ئەفەرموێت : ( من حلف بملة غير
الاسلام كاذبا متعمدا فهو كما قال ) رواه البخاري ومسلم واتە : ( کەسێک
سوێند بخوا بە غەیری دینی ئیسلام بە درۆ و بە ئەنقەست ئەوە وەک ئەوە وایە
کە ووتی).
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه واله وسلم ئەفەرموێت :
( من حلف فقال : انا بريء من الاسلام ، فان كان كاذبا فهو كما قال ، وان
كان صادقا فلن يرجع الى الاسلام سالما ) صحيح الجامع 6421 واتە : ( کەسێک
سوێند بخوا بڵێ : من بەریم لە ئیسلام ، ئەگەر سوێندەکەی درۆ بێ ئەوە وەک
ئەوە وایە کە ووتی ، وە ئەگەر ڕاست بکات لە سوێندەکەی ئەوە ناگەڕێتەوە بۆ
لای ئیسلام بە سەلامەتی ) .
لە سوودەکانی ئەم فەرموودانە
1- بۆمان ڕوون بۆوە کە سوێند خواردن بە غەیری خوا یەکێکە لە تاوانە
گەورەکان و جۆرێکە لە جۆرەکانی هاوبەش (شرک) دانان بۆ خوا سبحانه وتعالى.
2- بۆمان دەرکەوت کە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه واله وسلم چۆن نەهی
کردووە لەوەی سوێند بە شتێ بخۆی لە غەیری خوا جا بە هەر شتێ بێ بە ڕۆژ و
مانگ بێ یان بە گۆڕی فلان و فلان یان بە سەری باوک و بە پێغەمبەرو بە هەر
دروستکراوێک .
3- بۆمان دەر کەوت کە کەسێ سوێند بە دینێکی تر
بخوا غەیری ئیسلام ئەگەر درۆ بێ ئەوە ئاوایە کە ووتی بەڵام ڕاستیش بێ ئەوە
بە سەلامەتی ناگەڕێتەوە بۆ ئیسلام ! وەک کەسێ بڵێ ئەبم بە گاور ئەو شتە
وانەبێ یان بڵێ من جووم ئەگەر ئەوەی دەڵێم وا نەبێ ! ئەگەر درۆی کردبێ ئەوە
بووە بەوەی ووتویەتی ! ئەگەر ڕاستیش بوبێ ئەوە سەلامەت نابێ لە تاوان!.
4- کەسێک سوێندی بە غەیری خوا خوارد با پەشیمان بێتەوە یەکسەر بڵێ لا اله الا الله .
دیارە ئەم فەرموودانەش فەرموودەی پێغەمبەرە صلى الله علیه واله وسلم ئەویش
لە لای خوا بۆی هاتۆتە خوارەوە لەبەر ئەوە با بە خۆمانا بچینەوە لە غەیری
خوا سوێند بە هیچ شتێک نەخۆین نە بە سەری باوکمان نە بە گۆڕی کەسێک نە بە
سەری شێخێک و نە بە شەرف و نە بە نیشتیمان و هیچ دروستکراوێک چونکە ئەوە
نەهی لێکراوە لە سەر زمانی پێغەمبەرمان صلى الله علیه واله وسلم ئەگەر ڕاست
بکەین ئەومان خۆش ئەوێت و شوێنی ئەکەوین با بە قسەی بکەین!.
وەرم گرتووە لە کتێبی (چەند باسێک لە فەرموودە ڕاستەکانی پێغەمبەری خوا صلى
الله علیه وعلى اله وسلم) کۆ کردنەوەو نوسینی : باوکى حارث