13/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پارێزگاری سلێمانی هاته ده‌نگ
له‌سه‌ر مشت و مڕی پۆستی پارێزگاری سلێمانی و دیاریكردنی كه‌سێكی تر بۆ ئه‌و پۆسته، پارێزگاری سلێمانی هاته ده‌نگ.
له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، به‌هرۆز محه‌مه‌د پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند كه ئه‌و له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه كاندید كراوه‌و به‌مه‌رسومی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم چووه‌ته ئه‌و شوێنه.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه نایاسایی نه‌كردووه‌و ئه‌گه‌ریش كاره‌كه‌ی نایاسایی بێت یه‌ك ده‌قیقه له‌و پۆسته نامێنێته‌وه.
پارێزگاری سلێمانی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند (هو مشتومڕه سیاسییه بخرێته یاساوه و له دادگای باڵای هه‌رێم یان دادگای فیدراڵی عێراق یه‌كلایی بكرێته‌وه، ئاماژه‌ی بهوهشكردوه ئه‌گه‌ر بزانێت پۆسته‌كه‌ی یاسایی نییه، یه‌ك ده‌قیقه تێیدا نامێنێته‌وه).
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان باسی گۆڕینی پارێزگاری سلێمانی ده‌كات و بۆ ئه‌وه‌ش مۆڵه‌تی 21ی ئه‌م مانگه‌ی داناوه وه‌ك دوا واده بۆ وازهێنانی پارێزگاری سلێمانی و دیاریكردنی كه‌سێكی تر كه له‌گۆڕان بێت.
د.ع