جارێكیترو له‌یه‌كه‌م دانیشتنی خولی نوێی په‌رله‌مانی كوردستاندا كێشه‌ی سروودی(ئه‌ی ره‌قیب) و مارشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه‌و چه‌ندین جۆری موزایه‌ده‌ی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی زه‌ق كرایه‌وه، نه‌ته‌وه‌و نیشتیمانی كوردان دیسان كرایه‌وه به‌بابه‌تی یاریكردن به‌سۆزی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵك و شه‌ڕی ئایدۆلۆژی و كۆنه‌قینی حزبیانه‌و هه‌موو ئه‌و شه‌ڕه سیاسی و ده‌روونی و میدیاییانه‌ی كه هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی و كه‌سانی ناو نوخبه‌ی رۆشنبیریش لێی ماندوو نابن و هه‌رجاره‌و به‌خوڵقاندنی كێشه‌یه‌كی بچووكی گه‌وره‌كراو شه‌قام و گۆڕه‌پانی سیاسی و فه‌زای میدیایی كوردستانی پێوه سه‌رقاڵ ده‌كه‌نه‌وه.
به‌داخه‌وه تا ئێستا له‌م هه‌رێمه شێوه‌ئازاده‌دا كه زیاتر له‌بیست ساڵه ئه‌زموونێكی سیاسیمان تیادا بنیات ناوه ئه‌زموونی هه‌رێمه‌كه‌مان خاڵییه له‌ده‌ستوورێكی په‌سه‌ندكراوی نیشتیمانی، و سروودێكی نیشتیمانی، و ته‌نانه‌ت خوا ڕه‌حمی كردووه ئاڵایه‌كی دێرین و مێژووییمان هه‌یه‌و تاكه سونبولێكی نیشتیمانی په‌سه‌ندكراوه له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه.
تا ئێستا‌و دوای زیاتر له‌بیست ساڵ شتێك نییه ناوی مارش و سروودی نیشتیمانی كوردستان بێت و ئه‌وه‌ی هه‌یه سروودێكی نه‌ته‌وه‌یی قۆناغی شۆرشی نه‌ته‌وه‌ییمانه‌و له‌سه‌رده‌می ژێرده‌سته‌یی و داگیركردنی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستاندا حه‌ماسه‌تی خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌و سه‌نگه‌ره‌كانی خه‌باتی كوردایه‌تی پێ جۆش دراوه.
ئێستاش كه له‌قۆناغی ئیداره‌ی مه‌ده‌نی و به‌ڕێوه‌بردنی قه‌واره‌و جوگرافیایه‌كی سه‌ربه‌خۆی خۆمان‌داین و حكومه‌ت و په‌رله‌مانمان هه‌یه‌و ئاڵای كوردستان به‌سه‌رمانه‌وه ده‌شه‌كێته‌وه هێشتا هه‌ر به‌زمانه‌كه‌ی ڕابردووی شاخ قسه ده‌كه‌ین و روومان هه‌ر له ده‌سه‌ڵاته داگیركه‌ره له‌گۆڕنراوه‌كه‌یه‌و پێی ده‌ڵێین: (ئه‌ی ره‌قیب هه‌ر ماوه قه‌ومی كورد زمان)، ئه‌و ره‌قیبه‌ش له‌م وڵاته‌دا خه‌ریكه گۆڕه‌كه‌شی ون ده‌بێت و له‌یادمان ده‌چێته‌وه.
ئێمه ئێستا گۆشه‌گیری چیاكان نین و ژیانی تاراوگه به‌سه‌ر نابه‌ین و له‌نێوه‌ندی خه‌ڵك و خاكی خۆمان‌داین و په‌یوه‌ندی ره‌سمیمان له‌گه‌ڵ وڵاتان و رێكخراوه‌كانی دنیادا هه‌یه‌و ئه‌وه‌ی پێویسته له‌گوتارو سروود‌و لێدوانماندا موخاته‌به‌ی بكه‌ین خۆمان و ده‌وروبه‌رمان و دنیای په‌یوه‌ندیداره پێمانه‌وه نه‌ك ته‌نها ڕابردوویه‌كی رۆیشتووی كه‌ڕو له‌گۆڕنراو له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كانماندا.
ئێمه له‌قۆناغی حوكمداری و زه‌ویداری و خاوه‌ن جوگرافیای ئاوه‌دان و دانپیانراوی عێراقی و ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیدا سروودی نیشتیمانیمان ده‌وێت كه له‌بۆنه‌و پێشوازییه‌كاندا بیڵێینه‌وه‌و له‌فۆرم و ناوه‌رۆك و وشه‌و واتا‌و ئاوازدا بۆنی خۆمان و ئێستامان و سرووشتی جوانی وڵاتمان و ژیار‌و مێژوومانی لێ بێت و ته‌نها بۆنی شه‌یپووری شه‌ڕو شۆڕشی لێ نه‌یه‌ت و، ره‌گه‌زه پێكهێنه‌ره‌كه‌ی ئه‌و سرووده ته‌نها دوالیزمه‌یه‌ك نه‌بێت له(كورد‌و ڕه‌قیبه‌كه‌ی)، چونكه له‌ئێستادا دۆسته‌كانمان كه‌متر نییه له‌ڕه‌قیبه‌كانمان.
به‌هه‌موو پێوه‌رێك ئه‌مڕۆ ئێمه پێویستمان به‌سروودو مارشێكی نیشتیمانی هه‌یه كه گوزارشت له‌خاك و خه‌ڵك و سروشت و جوگرافیای سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی كوردستان بكات و به‌هه‌موو واتایه‌ك پێناسه‌ی سروودی نیشتیمانی به‌سه‌ردا دابڕێت كه ده‌ڵێت: سروودی نیشتیمانی شیعر‌و ئاوازێكی وروژێنه‌ره كه ستایشی ئێستا و مێژووی رابردووی وڵات و نه‌ریت و تێكۆشانه‌كانی گه‌له‌كه‌ی ده‌كات و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی دانی پیادا نراوه‌و له‌بۆنه نیشتیمانییه‌كان و پێشوازییه فه‌رمییه‌كان و قوتابخانه‌كان و سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی یارییه وه‌رزشییه‌كاندا ده‌وترێته‌وه، ئه‌م سرووده خۆشه‌ویستی و هه‌ستی ئینتیما بۆ نیشتیمان به‌هێز ده‌كات(بڕوانه: ویكیبیدیا، الموسوعه الحره).
دانان و ئاماده‌كردنی سروودی نیشتیمانی هونه‌رێكه پێویستی به‌هه‌ندێ ره‌چاوكاری هه‌یه كه هه‌موو گه‌لان و وڵاتان له‌به‌رچاویان گرتووه‌و له‌سرووده نیشتیمانییه‌كانیاندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، به‌م پێیه ئه‌و شیعره‌ی بۆ سروودی نیشتیمانی به‌كاردێت ده‌بێت ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی تیادابێت:
یه‌كه‌م: شیعری سرووده‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ساده‌و ساكار نووسرابێت یان دانرابێت و واتاكه‌ی روون و ئاشكرابێت و ته‌م و مژاوی له‌وشه‌و واتای شیعره‌كه‌و به‌یته‌كانیدا نه‌بێت، چونكه شیعری سروودی نیشتیمانی گوزارشت له‌قه‌ناعه‌تی نیشتیمانی و ئینتیمای هه‌موو خه‌ڵكی وڵاته‌كه ده‌كات و ده‌بێت هه‌مووی لێی تێبگات نه‌ك ته‌نها نوخبه‌ی رۆشنبیر‌و ئه‌ده‌بدۆست یان توێژی خوێنده‌وار.
دووه‌م: ئه‌و شیعره‌ی ده‌كرێته سروودی نیشتیمانی ده‌بێت گوزارشت له‌ئینتیمای نیشتیمانی هه‌موو پێكهاته ئه‌تنیكی و ئاینییه‌كان بكات نه‌ك ته‌نها نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان خاوه‌ن ئایینێكی دیاریكراو.
سێیه‌م: ئه‌و شیعره بنه‌ماو لایه‌نی به‌هێزی ناو ئێستا‌و مێژووی رابردووی ئه‌و وڵات و نیشتیمانه‌ی له‌خۆ گرتبێت.
چواره‌م: گوزارشت له‌خه‌م و ئامانجه‌كانی وڵات و نیشتیمان و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بكات به‌گشتی.
پێنجه‌م: ئه‌م سرووده نیشتیمانییه جێگای فه‌خرو شانازی هه‌موو هاووڵاتیان و دانیشتوانی وڵاته‌كه‌بێت.
شیعری ئه‌ی ره‌قیب كه له‌لایه‌ن شاعیری كورد یونس ره‌ئوفی ناسراو به‌دڵداره‌وه ساڵی 1940 دانراوه مێژوویه‌كی له‌ناو خه‌باتی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی كوردستاندا هه‌یه‌و مارشی حه‌ماسه‌ت و مقاوه‌مه‌ت و شۆرشی گه‌لی كوردبووه له‌ماوه‌ی نیو سه‌ده‌ی ڕابردوودا، به‌ڵام ئێستا به‌ری ره‌نجی ئه‌و خه‌باته نه‌ته‌وه‌ییه‌و ئه‌ی ره‌قیبه‌كه‌ی ئێمه‌ی كردووه به‌خاوه‌نی به‌شێك له‌كوردستان كه باشووره‌كه‌یه‌تی و هه‌رێمێكی خاوه‌ن ئاڵا‌و ده‌سه‌ڵاتمان تیادا پێكه‌وه‌ناوه‌و ده‌ستوورێكیش ئاماده‌یه بۆ مشتومڕو ریفراندۆم و په‌سه‌ندكردن، ماوه‌ته‌وه سه‌ر سرووده نیشتیمانییه‌كه كه تائێستا هه‌ر سرووده نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی سه‌رده‌می شۆرشی كوردایه‌تیمان به‌كارهێناوه.
ده‌بێت بپرسین ئایا سروودی نیشتیمانی كوردستان (ئه‌ی ره‌قیب) هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌ده‌بی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و جه‌ماوه‌ری و نیشتیمانیانه‌ی تیایه كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان بۆ كردن؟.
تایبه‌تمه‌ندی یه‌كه‌م ئه‌وه‌بوو كه شیعرێك بۆ سروودی نیشتیمانی بشێت بریتییه له‌روونی واتا‌و نه‌بوونی ته‌مومژ له‌وشه‌و واتاكانی، ئه‌مه‌ش له‌و پێناوه‌دایه بۆ ئه‌وه‌ی زمانی حاڵی هه‌موو تاكێكی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌و وڵاته‌بێت، ئه‌و سرووده ده‌بێت ئاماژه‌ی روون و راسته‌وخۆی تێدابێت كه ته‌ئویل و ته‌فسیرو لێكدانه‌وه‌ی جیاواز هه‌ڵنه‌گرێت، ئایا سروودی ئه‌ی ره‌قیب ئه‌م روونی و ناته‌مومژییه‌ی تیایه كه هیچ مشتومڕێكی له‌ناوه‌ندی سیاسی و رۆشنبیری و جه‌ماوه‌ریدا دروست نه‌كردبێت له‌سه‌ر واتای هه‌ندێ له‌به‌یت و بڕگه‌كانی؟
بێگومان نه‌خێر، زیاتر له‌شتومڕی دروستكردووه‌و تا ئێستاش له‌نێو ئه‌و مشتومڕانه‌دا چه‌ندین لێكدانه‌وه بۆ مانای هه‌ندێ له‌وشه‌و به‌یته‌كانی (ئه‌ی ره‌قیب) و مه‌به‌سته‌كه‌ی دڵداری شاعیر كراوه، بۆ نموونه:
1- له‌سه‌ر وشه‌ی (ره‌قیب) لێكدانه‌وه‌و مشت‌ومڕ دروست بووه كه‌هه‌ندێ له‌ئیسلامییه‌كان و كه‌سانی دیندار ده‌ڵێن مه‌به‌ست(خوا)یه، ئه‌وانیتر ده‌ڵێن مه‌به‌سته‌كه خوا نییه‌و به‌واتای(ناحه‌ز و نه‌یار) هاتووه.
2- ده‌ربڕینی (دانه‌ری تۆپی زه‌مان) دیسان هه‌مان مشتومڕو لێكدانه‌وه‌ی دروست كردووه كه هه‌ندێ ده‌ڵێن (رۆژگار)و هه‌ندێ ده‌ڵێن (خوا)و هه‌ندێكیتر ده‌ڵێن هیچیان.
3- ئه‌و به‌یته‌ی كه‌ده‌ڵێت (ئێمه رۆڵه‌ی میدیا‌و كه‌یخوسره‌وین) له‌لایه‌ن نووسه‌ران و مێژووناسانی خۆمانه‌وه ره‌خنه‌و مشتومڕی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌و زۆربه‌یان ڕایان وایه (جه‌نابی كه‌یخه‌سره‌و) فارسه‌و كورد نییه، ئیتر چۆن ده‌گونجێت له‌ناو سروودی نیشتیمانیدا خۆمان بكه‌ینه نه‌وه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی فارس كه كورد ده‌سه‌ڵاتی فارسی به‌یه‌كێك له‌ده‌سه‌ڵاته ده‌گیركه‌ره‌كانی كوردستان ناو ده‌بات؟!.
4- نیوه به‌یتی(دینمانه ئایینمان هه‌ر نیشتیمان) له‌وانیتر زیاتر لێكدانه‌وه‌و مشتومڕو لێكترازانی له‌ناو چین و توێژه ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كوردستاندا دروست كردووه، تا ئه‌و جێگایه‌ی زۆرێك له‌مامۆستایانی ئایینی و به‌شێك له‌توێژه موته‌ده‌ینه‌كه‌ی كوردستان به‌كوفری ده‌زانن كه نیشتیمان بكرێته دین و ئایین،
ئه‌مه‌ته‌نها له‌خاڵه هونه‌ری و ئه‌ده‌بییه‌كه‌ی سرووده‌كه‌دایه ئه‌م هه‌موو ناروونی و ته‌مومژو بۆچوون و لێكدانه‌وه جیاوازانه هه‌یه. هه‌ندێ وای بۆ ده‌چن كه ئه‌وه زمان و ته‌كنیكی شیعرییه‌و ده‌بێت هه‌موو كه‌س قسه‌ی تیادا نه‌كات ته‌نها ئه‌هلی شیعر‌و ئه‌ده‌بیات نه‌بێت، له‌كاتێكدا ئه‌مه بۆ لێكدانه‌وه‌ی شیعری شاعیران و خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌ی شیعری‌یان له‌ناو دنیای ئه‌ده‌ب و هونه‌رو ره‌خنه‌سازیدا راسته، به‌ڵام بۆ شیعری سروود‌و مارشی نیشتیمانی ده‌بێت ئه‌وه‌نده ساده‌و ساكار‌و روون بێت زمانی هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه بێت، ته‌نانه‌ت بۆیان له‌به‌ربكرێت و یه‌ك تێگه‌یشتن و لێكدانه‌وه‌یان بۆی هه‌بێت و هه‌موویان به‌وته‌و سۆز‌و ئه‌ندێشه‌ی خۆیانی بزانن نه‌ك له وشه‌و بڕگه‌و به‌یته‌كانی تێنه‌گه‌ن.
مه‌رج و تایبه‌تمه‌ندی شیعری سروودی نیشتیمانی كه ده‌بێت مۆركێكی نیشتیمانی هه‌بێت و گوزارشت له‌ئینتیمای تاك به‌تاكی هاوڵاتی بكات بۆ ئه‌و جوگرافیا‌و قه‌واره‌یه‌ی تیایدا ده‌ژی و گوزارشت له سۆز‌و خۆشه‌ویستی هه‌موو پێكهاته‌كان بكات بۆ نیشتیمانی خۆیان له‌شیعری ئه‌ی ره‌قیبدا نییه، ئه‌وه‌ی به‌ته‌نها بوونی هه‌یه ده‌ربڕینی هه‌ست و سۆزی كوردانه‌یه بۆ كوردستانه‌كه‌ی، ئه‌ویش به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئه‌و بۆچوون و ته‌فسیره جیاوازانه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه كه ئاماژه‌مان بۆ كردن.
بێگومان كوردستان ته‌نها كوردی تیادا ناژی و پێكهاته‌ی تری جیاوازی تیادایه‌و ده‌بێت سرووده نیشتیمانه‌كه گوزارشت له‌هه‌ست و هه‌ناوی ئه‌وانیش بكات، پێویسته مارشه نیشتیمانییه‌كه بۆ تاكی هاووڵاتی كوردستان سونبولی ئینتیمابێت بۆ ئه‌م خاكه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای هاوڵاتیبوون مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تاك و پێكهاته جیاوازه‌كاندا بكات، نه‌ك ناوی هه‌ندێكیان به‌رێت و سۆز‌و ئه‌وینی ئه‌وان بۆ نیشتیمان زه‌ق بكاته‌وه‌و ئه‌وانیتر پشتگوێ بخات.
له‌سروودی (ئه‌ی ره‌قیب)دا ته‌نها كورد ئاماده‌یی و گوزارشتی هه‌یه‌و زیاتر له‌مه‌ئلوف و نه‌ریت و باو ناوی هاتووه‌و دوای ئه‌وه كوردستان خاڵی كراوه‌ته‌وه له‌هه‌ر بوونێكیتری ئیتنیكی یان ئایینی خه‌ڵكه‌كه‌ی تر، هه‌ر ئه‌مه‌شه سرووده‌كه‌ی كردووه‌ته سروودێكی نه‌ته‌وه‌یی بۆ كورد نه‌ك مارشێك بۆ نیشتیمانی كوردستان.
شیعری ئه‌ی ره‌قیب له 10 به‌یت پێكهاتووه‌و له‌ناو ئه‌و ده به‌یته‌دا 13جار وشه‌ی كورد هاتووه، هه‌موو سرووده شیعره‌كه‌ش موخاته‌به‌ی نه‌یارانی كورد ده‌كات كه ئه‌مه‌شیان پێچه‌وانه‌ی سرووشت و تایبه‌تمه‌ندی سروودی نیشتیمانییه كه ده‌بێت ئه‌و سرووده موخاته‌به‌ی هه‌موو لایه‌ك بكات و گوزارشت له‌ژیان و ژیار‌و مێژووی ئه‌و وڵات و نیشتیمانه بكات نه‌ك ته‌نها لایه‌نێكی پیشان بدات وه‌ك ئه‌وه‌ی له شیعری (ئه‌ی ره‌قیب)دا هاتووه كه نمایشه‌كه زیاتر شۆرش و ته‌حه‌دای ره‌قیبه‌كانی كورده.
ئه‌وانه‌ی كه زۆر خۆیان به‌ناسیۆنالیست و نه‌ته‌وه‌په‌رست ده‌زانن با هیچ نه‌بێت چاو له وڵاتێكی وه‌ك میسر بكه‌ن كه به(دڵی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب) ناسراوه‌و سه‌ره‌تای هزری ناسیۆنالیستی له‌وێوه سه‌ری هه‌ڵداوه‌و پایته‌ختی رێكخراوی كۆمكاری عه‌ره‌بییه، به‌ڵام سرووده نیشتیمانییه‌كه‌یان یه‌ك وشه ناوی (عه‌ره‌ب و ئوممه‌ی عه‌ره‌بی) تیادا نییه، چونكه له‌میسردا پێكهاته‌ی تری تیایه.
ئه‌وانه‌ش كه خۆیان به‌عه‌لمانی و نه‌ته‌وه‌په‌رست و ته‌نانه‌ت شۆڤێنیش ده‌زانن با چاو له تۆرانییه‌كانی توركیا بكه‌ن كه تا ئه‌م ساڵانه‌ی دوایش دانیان به بوونی هیچ نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌یه‌كیتری وڵاته‌كه‌یاندا نه‌ده‌ناو ده‌یانوت توركیا ته‌نها وڵاتی توركه، به‌ڵام به‌و روانگه شۆڤینییه‌شه‌وه هێشتا توركه‌كانیش له نه‌ریت و ئه‌ته‌كێتی سروودی نیشتیمانی خۆیان لانه‌داوه سرووده‌كه‌یان یه‌ك وشه‌ی له‌سه‌ر تورك تیادا نییه.
كه‌واته مارش گوزارشت له‌ئینتیمای مرۆڤی هاوڵاتی ده‌كات بۆ نیشتیمانه‌كه‌ی نه‌ك گوزارشت له زمان و ره‌نگ و تیره‌و تایبه‌تمه‌ندییه شه‌خسی و مرۆییه‌كانی.
له‌خاڵی سێیه‌می تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سروودی نیشتیمانی ئه‌وه‌یه ده‌بێت گوزارشتكردن بێت له ژیانی ئێستا‌و ژیار‌و مێژووی رابردووی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی جێگای فه‌خرو شانازی هه‌موو خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یه، به‌تایبه‌تیتریش ئه‌و رواڵه‌ت و رووداوه مێژووییانه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كانی وڵات به‌شدارییان تیایدا هه‌بووبێت. ده‌بینین له‌سروودی (ئه‌ی ره‌قیب)دا ته‌نها باس له‌میدیاو كه‌یخوسره‌و كراوه كه وه‌ك باسمان كرد كه‌یخوسره‌و كورد نییه‌و رۆڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی تره!.
كه‌واته له‌م شرۆڤه كورته‌و به‌م خوێندنه‌وه خێرایه‌ی سروودی نه‌ته‌وه‌یی (ئه‌ی ره‌قیب) به‌و ده‌ره‌نجامه ده‌گه‌ین كه ئه‌م سرووده هیچ تایبه‌تمه‌ندی و مه‌رجێكی سروودی نیشتیمانی تیادا نییه، ئه‌مه‌ش به‌بێ كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆڵ و بایه‌خ و كاریگه‌ری ئه‌و شیعره له‌مێژووی خه‌بات و به‌رخودانی ده‌یان ساڵی رابردووی گه‌له‌كه‌مان.
بۆیه ده‌بێت هه‌موومان ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌مان بۆ دروست ببێت كه پێویسته ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی كوردستان ئه‌دیبان و شاره‌زایانی بواری شیعر‌و هونه‌ری سروود‌و مارشی نیشتیمانی ڕاسپێرن كار له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌كردن و دانانی سروود‌و مارشێك بكه‌ن كه‌ئینتیمای هه‌موو تاك و توێژێكی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بۆ ئه‌م خاكه دووپات بكاته‌وه، نه‌ك لێكیان دوور بخاته‌وه‌و درز بخاته نێوان ریزه‌كانیانه‌وه كه ئێستا رووی داوه.
[email protected]