تەمەنی خانەنشینی کەم کرایەوە ، بزانە لەچەند ساڵیدا دەتگرێتەوە
13/11/2013 نوسەر: bzavpress

تەمەنی خانەنشینی کەم کرایەوە ، بزانە لەچەند ساڵیدا دەتگرێتەوە


لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کار بۆ ئەوە دەکات، تەمەنی خانەنشینی لە 63 ساڵەوە بۆ 60 ساڵ کەم بکاتەوە زۆربەی کوتلەکانیش پشتیوانی لەم بیرۆکەیە دەکەن

لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی (سەباح)ی نزیک لە حکوومەتی عێراق، ماجیدە تمێمی ئەندامی لیژنەی داراییی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە پەرلەماندا کۆدەنگی لەسەر ئەوە هەیە کە پڕۆژەیاسای خانەنشینی نوێ بخرێتە کارنامەی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە، بۆ ئەوەی لە دانیشتنی داهاتوودا پەسەند بکرێت.

لە یاسا نوێیەکەدا دادپەوەری هەیە و زیاتر لە ملیۆنێک و 700 هەزار خانەنشینکراو سوودی لێوەردەگرن و بەهۆیەوە بژێوییان باشتر دەبێت.

بەپێی پڕۆژە یاساکە، تەمەنی خانەنشینی لە 63 ساڵەوە بۆ 60 ساڵ کەمدەکرێتەوە، ئەمەش هەلێکی باش بە گەنجان دەدات بۆ ئەوەی دابمەزرێن ‌و ژمارەیەکی زۆر پلەی وەزیفی دەستەبەر دەکات، ئەمە جگە لەوەی کەمترین مووچە 400 هەزار دینار دەبێت بۆ هەر مانگێک.