14/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسلامییه‌كان هه‌رێمێكی یه‌كگرتوویان ده‌وێت
ئیسلامیه‌كان هه‌ر كاتێك پیویست بكات به‌ده‌نگی سازگاروته‌ندروست ده‌ركه‌ون كه شایسته‌ی بیكه‌ی خۆیان بیت و له به‌ره‌ی خه‌ڵكدابن نه‌ك ده‌سه‌لاَت ئه‌وا زۆر شه‌رمننانه ده‌ر ئه‌كه‌ون دێنه قسه به‌لاَم هه‌ركاتێك بجوكترین هه‌لیان بو رێك بكه‌وێت وخالی هاوبه‌ش بێته پێشه‌وه كه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لات كۆیان بكاته‌وه و له رواله‌تدا(دیدیكی نیشتمانی هه‌بێت) بێ سێ‌و دوو به‌ده‌نگیكی به‌رزو زۆر گه‌وره‌تر له‌پێكه‌و حه‌جمی خۆیان ده‌نگ هه‌له‌برن ئه‌مه له‌لایه‌ك بوكه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌و گۆشه‌گیریه‌ی تیكه‌وتوون له‌كومه‌لگه‌دا به‌بی‌ی ئه‌نجامی هه‌لبزاردنه‌كان كه له‌م بواره‌دا حه‌قی خویانه‌هه‌رجوره هه‌ولیك بده‌ن به مه‌رجیك له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵك نه‌بیت نه‌جیته گیرفانی مافیاكانی كوردستان . ئه‌م هه‌ڵویسته‌ی ئیستاشیان له سه‌ر راپرسی هه‌رێمی سلیمانی كه بی ئه‌وه‌ی هیج لایه‌نیك به شێوه‌ی ره‌سمی باسی كردبیت ئه‌وان زیاد له پێویست خۆیان ته‌نگه تاو كردوه كه هه‌ر له‌چوارچێوه ی ئه‌وبوارنه‌یه كه له‌پێشتر باسمان كردن نه‌ك له قه‌ناعه‌ته‌وه بێت كه له‌راستیدا نه‌ده‌بوو وابن چونكه ئه‌وان باوه‌ریان به سنوری نێوان وولاتان نیه تا هه‌رێمێك كه به‌شێوه‌یه‌كی مافیایی اداره ئه‌كرێت .له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌م هه‌رێمه پیروزی له‌كوێدایه كه هه‌موو پیروزێیكی تیادا بێرێز ئه‌كرێت وه‌له‌كاتێكدا هه‌رزانترین كالا تێیدا مروڤه كه‌سانێك كه‌ژماره‌یان له‌ژماره‌ی په‌نجه‌كانی یه‌ك ده‌ست تێپه‌ر ناكات هه‌مووشتێكی ئه‌م هه‌رێمه به خاك‌و ئاو داهات به مووڵكی خۆیان ئه‌زانن ومروڤه‌كانیشی به‌به‌نده‌ی خۆیان و كاریش ئه‌كه‌ن رۆڵه‌كانمان بكه‌ن به به‌نده‌ی كور‌و كوره‌زاكانیان هه‌رێمێك لای من پیروزی هه‌یه كه مروڤ‌و به‌هابیروزه‌كانی تیایدا رێز لێ‌گیراو بن هه‌ر بۆیه هه‌ریم یان وولاتی سه‌ربه‌خو یان هه‌ر كیانێكی تری گه‌وره‌یی و پیروزیه‌كه‌ی به‌نده به‌وخه‌ڵكه‌ی تیایدا ده‌ژین به بێ هه‌موو ئاینه ئاسمانیه‌كان و یاساكانی سه‌ر زه‌وی مروڤ گه‌وره‌ترین دروستكراو كائینه كاتێك یه‌كبارجه‌یی ولات ده‌بیته هۆی بی نرخ كردنی مروڤه‌كان و بی به‌شكردنیان له كه‌مترین ماف زه‌وتكردنی ماف زیان زه‌وتكردنی راده‌ربرین ده‌نكدان و.......یه‌كبارجه‌یه‌ك ته‌نیا بو ئه‌وه‌بیت نه‌خوینده‌واریك سه‌روكی بینج ملیون كه‌س بیت بیكات به ده‌وڵه‌مه‌نترین كه س ناوچه‌كه له‌كاتێكدا هه‌زاران بروفیسۆرور و دكتوراو خوینده‌واری تیایه من ئه‌و هه‌رێمه‌م ناوێت ده‌لێم نه‌خێر بو ئه‌و هه‌رێمه‌و به‌ڵێ بو چه‌ند هه‌رێمی كه كه‌رامه‌تمان بو بگێرێته‌وه داواكارم كه‌س له‌وه نه‌ترسێت بڵێت باسلیمانی هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ بێت له‌كاتێكدا حه‌قێكی ده‌ستووریه‌و هه‌مان و ئه‌و حزبانه ده‌نگیان بو ئه‌و ده‌ستوره داوه