14/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پۆلیسی نه‌ینه‌وا رێكخراوی قاعیده كۆمپانیای گه‌وره‌و زه‌به‌لاحی هه‌یه
پۆلیسی فیدڕاڵی له پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئاشكرای ده‌كات، رێكخراوی قاعیده كۆمپانیای گه‌وره و زه‌به‌لاحی هه‌یه، روونشیده‌كاته‌وه، كه له‌رێگه‌ی ئه‌و كۆمپانیانه‌وه له عیراق و سوریا، پاره بۆ ئه‌نجامدانی چالاكيه‌كانيان دابین ده‌كه‌ن.
فه‌ریق روكن مه‌هدی عه‌زاوی، فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی سێی پۆلیسی فیدڕاڵی له پارێزگای نه‌ینه‌وا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند :" رێكخراوی قاعیده بووه به‌خاوه‌ن كۆمپانیای گه‌وره و زه‌به‌لاح، له‌رێگه‌ی ئه‌و كۆمپانیانه‌وه پاره بۆ ئه‌نجامدانی چالاكيه‌كانيان دابین ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریین ده‌رباره‌ی ئه‌و كۆمپانیانه بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه، وتیشی :هێزه‌كانمان توانییان له‌ماوه‌ی رابردوودا پرۆسه‌ی دزینی نه‌وت رابگرن، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی توانییان كۆنترۆڵی رێگای ستراتیژی نێوان پاڵاوگه‌ی بێجی‌و هێڵی هه‌نارده‌كردنی ده‌ره‌وه.