14/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی: ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت له‌ده‌سه‌ڵاتیشدا بێت له هه‌مانكاتدا ئۆپۆزسیۆن بێت، لای ئێمه جێی قبوڵ نیه
عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سلێمانی، رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت له‌ده‌سه‌ڵاتیشدا بێت له هه‌مانكاتدا ئۆپۆزسیۆن بێت، لای ئێمه جێی قبوڵ نیه.
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سلێمانی ئاماژه‌يشى به‌وه‌كرد: یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی ده‌مانه‌وێت گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین و برایانی ئۆپۆزسیۆنیش زۆر باسی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌یه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ن و له‌هه‌مانكاتیشدا ئۆپۆزسیۆن بن، ئه‌مه لای ئێمه جێگه‌ی قبوڵ نییه، چونكه ده‌بێت یان ئۆپۆزسیۆن بن یان به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ن و به‌هه‌موو توانایانه‌وه خزمه‌ت بكه‌ن و له‌ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تیش چۆن هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن ئازادن و سه‌ربه‌ستن .
وتیشی: گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌ستی پێكردووه، به‌تایبه‌ت دوای یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و دواتریش هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ و نێچرڤان بارزانی كۆبوونه‌وه .