14/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
دایه
دایـه‌ی ئازیـزم گیـانی شـــیریـــــنم
ئه‌ستێره‌ی گه‌شی ڕووناکـی ژینـــم
له بیرمه هه‌رده‌م ئامـێزی گه‌رمـت
بۆنی هه‌ناسه‌و دوو ده‌ستی نه‌رمت
دایـه‌ی ئازیـزم ئه‌ی دڵ پـڕ مــیهر
ده‌روون پڕ له سۆز هه‌وێنی شیعر
گه‌ر له ڕۆژێـکا جارێ نه‌تبــیـــنم
نامـۆ ده‌ناڵم ده ڕژێ ئه‌ســـریــــنم
دایه‌ی ئازیزم ئه‌ی ڕۆشـنایی ماڵ
وێنه جوانه‌که‌ی نێو بیر و خه‌یاڵ
ئه‌ی دایه دایه دایـــکی شیرینـــم
پێم خــۆشه بمرم مه‌رگـت نه‌بینم