15/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئێران : به هۆی به‌رگریكردنی له قورئان مامۆستایه‌كی ئایینی له بۆكان دورده‌خاته‌وه
مامۆستایه‌كی ئایینی له بۆكان به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به ورد كردنی قورئان بۆ داپۆشینی میوه، له‌و شاره دوور ده‌خرێته‌وه
هێزه ئیتلاعاتییه‌كانی ئێران به مامۆستایه‌كی ئایینیی كوردی یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی ناوچه‌ی "بۆكان"یان راگه‌یاندووه كه ده‌بێ ئه‌و ناوچه‌یه به‌جێ بهێڵێت. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا و به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار،
مامۆستا هێمن بانه‌یی له نوێژی هه‌ینی‌دا ناڕه‌زایه‌تیی به كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌م هێنانی پووشاڵی سندووقی میوه‌جات ده‌ربڕیبوو كه قورئانیان بۆ داپۆشینی میوه ورد كردووه.
پێشتریش ماڵپه‌ڕی خه‌ندان بڵاوی كردبوویه‌وه، شه‌ش ماشێنی بارهه‌ڵگری میوه له وڵاتی ئێرانه‌وه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه، كه میوه‌كانیان به په‌ڕه‌ی قورئان داپۆشرابوون.
لوقمان په‌رستش ناسراو به هێمن بانه‌یی و پێش نوێژی مزگه‌وتی گوندی "سه‌را" له ناوچه‌ی بۆكان كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه پێشنوێژی كردنی له مزگه‌وته‌كان لێ یاساغ كراوه،
له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه ده‌بێ ناوچه‌ی بۆكان بهێلێت. فشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر لوقمان په‌رستش له كاتێك دایه كه ناوبراو خێزانداره و سێ منداڵی وردیشی هه‌یه. لوقمان په‌رستش، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، كامپیوتێر و مۆبایل و كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌لی شه‌خسیی ناوبراویش له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه كه هه‌تا ئێستاش راده‌ستی ئه‌و مامۆستا ئایینه كورده نه‌كراوه‌ته‌وه.