21/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
معتمد علی الله‌ی کوڕی عباد و شه‌ره‌فی جیهاد
کاتێك که گه‌ڕایه‌وه موعتمد کوڕی عه‌باد بۆ ئیشبیلیه خه‌ڵکی زۆر
پیرۆزباییان لێ کرد وه شاعیره‌کان هاتن له‌ده‌ورو پشتیدا کۆ بوونه‌وه زۆر
به‌شان و باڵیدا هه‌ڵیاندا، به‌ڵام یه‌کێك له‌ناو کۆڕه‌که‌یدا که
زانایه‌کی پایه به‌رز بوو ناوی " قال عبد الجليل بن وهبون" بوو،
هۆنراوه‌کانی به هه‌موویان بڕی و ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه به‌سه‌ریاندا
"إِلَّا تَنْصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللَّهُ" (التوبة40)
'ئه‌گه‌ر ئێوه پشتگیری پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) نه‌که‌ن ئه‌وا خوای گه‌وره پشتگیری ده‌کات و سه‌ری ده‌خات'
سه‌رله‌نوێ بیری خسته‌وه که ئه‌و به‌ته‌نها خاوه‌نی جه‌نگه‌که نه‌بووه،
بۆیه به ئاشکرا پێی ووت که ئه‌وانه‌ی که سه‌رکه‌وتن له جه‌نگه‌که‌دا
ئه‌و خه‌ڵکه بوون که شه‌هید بوون، ئه‌و سه‌رکرده‌و زانا پێش که‌وتوانه
بوون که له پێناوی خوای گه‌وره‌دا جه‌نگان و ئێوه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م
کورسیه دانیشاند، دیسانه‌وه نمونه‌ی "ابن رمیله، قازی مراکیش و ابی
مروان عبدالملیك مصمودی"زۆرێکی تریش له‌وانه، ئیبنو عه‌بادیش بێده‌نگ بوو
له مه‌جلیسه‌که‌دا و که‌سێك ئیتر باس و خواستی نه‌ده‌کرد، هه‌موو ملوك
طه‌وائیف نامه‌ی پیرۆزباییان بۆ نارد، به‌ڵام هیچ که‌سێك باسی یوسفی کوڕی
تاشفینی نه‌ده‌کرد، وه ئه‌م باس و خواسته‌ش له کتێبی " الروض المعطار في
خبر الأقطار – الحِميري"دا هاتووه.
ئه‌لفۆنسۆی شه‌شه‌م و ئاوا بوونی ده‌سه‌ڵاتی
له‌دوای ئه‌وه‌ی که گه‌ڕایه‌وه له جه‌نگی زه‌لاقه به سه‌ر شۆڕی و
شکاوی وه لۆمه‌ی خه‌ڵکی زۆر هاته سه‌ر ته‌نانه‌ت خه‌ڵکه‌که‌ی خۆشی ڕقی لێ
هه‌ڵگرتبوو ئه‌وه‌نده خۆی خوارده‌وه حه‌سره‌تی خواست نه نانی پێ
ده‌خورا نه ئاو، تا له ناکاو به‌ره‌و جه‌هه‌نم ڕۆیشت بۆ ئه‌به‌دی ئه‌وه
ده‌سه‌ڵاته‌ی که خۆی پێوه با ئه‌دا وای لێکرد به‌بێ شمشێر به زه‌لیلی
له‌سه‌ر جێگا ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ لاشه‌که‌شیدا خه‌ڵکی له شاری طوڵیطیله
کۆنه‌بوونه‌وه.
گه‌ڕانه‌وه‌ی یوسفی کوڕی تا‌شفین بۆ ئه‌نده‌لوس
له دوای کۆتایی هاتنی جه‌نگی نه‌سارا سه‌ر له نوێ ملوکی تایفه‌کان
که‌وتنه‌وه شه‌ڕ ده‌مه قاڵه له‌سه‌ر ده‌ست که‌وت غه‌نیمه‌ت که کێ
ده‌بێت زۆر به‌رێت و ئه‌وی تر به به‌شه‌که‌ی خۆی ڕازی نه‌ده‌بوو
دیسانه‌وه که‌وتنه‌وه شه‌رو ئاژاوه له ناو خۆیاندا.
پاشان زانا و پیاو چاکان و خه‌ڵکی ئه‌نده‌لوس ڕویان کرده‌وه یوسفی کوڕی
تا‌شفین که چۆن ڕزگاری کردوون له ده‌ستی نه‌ساراکان به هه‌مان شێوه
ڕزگاریان بکات له ده‌ستی ملوکی ته‌وائیفدا....
یوسفی کوڕی تا‌شفین زۆر وه‌رعی کرد له‌و کاره نه‌ده‌ویست شه‌ڕ له‌گه‌ڵ
موسڵماناندا بکات، بیری ده‌کرده‌وه چۆن هێرش بکاته سه‌ر وڵاتی موسڵمانان و
جه‌نگیان له‌گه‌ڵ بکات!!
وه له هه‌موو وڵاتانی موسوڵمانانه‌وه فتوای بۆ هات که بچێته خاكی
ئه‌نده‌لوس بیخاته ژێر ڕکێفی ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه بیکاته موڵکی مورابطین،
وه به‌رپرسێتی ئه‌و خاکه بگرێته ئه‌ستۆی خۆی له ژێر یه‌ك ئاڵادا کۆیان
بکاته‌وه.
وه یه‌کێك له‌و فتوایانه‌ی که به‌ده‌ستی گه‌یشت فتوای زانای پایه به‌رز و
ناسراوی ئه‌م ئیسلامه له دیمه‌شق (أبي حامد الغزالي) بوو که خاوه‌نی
کتێبی (إحياء علوم الدين)، چونکه ئه‌و زانایه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ژیاوه
ئاگاداری ڕوداوه‌کان بووه. وه به هه‌مان شێوه فتوایه‌کی تری بۆ هات له
زانای پایه به‌رزی میسری (ئه‌بوبه‌کری طرطوشی)که له گه‌وره زانایانی
ناوچه‌ی خۆی بوو پاشان فتوای بۆ هات له زاناکانی ئه‌فه‌ریقای باکور که
بچێته ناو خاكی ئه‌نده‌لوس بیخاته ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی مورابطین.
که یوسفی کوڕی تا‌شفین ئه‌و هه‌موو داوایه‌ی پێگه‌یشت ناچار هه‌ستا به‌و
کاره که بچێته ناو خاکی ئه‌نده‌لوس، له‌ساڵی (483)کۆچی=(1090)زاینی واتا
دوای چوار ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی زه‌لاقه دا یوسفی کوڕی تا‌شفین خۆی ئاماده
کرد بۆ چونه ناو خاکی ئه‌نده‌لوس...
دکتۆر شه‌وقی ئه‌بو جه‌لیل له کتێبی زه‌لاقه دا ده‌ڵێت:- له ڕاستیدا
یوسفی کوڕی تا‌شفین هیچ ئامانجێکی نه‌بوو له چونه ناو خاکی ئه‌نده‌لوس
ته‌نها به به‌جێهێنانی فه‌رمانی خه‌ڵکی و زانایان بوو، چونکه له کاتی
سه‌رکه‌وتنیدا هه‌موو ده‌سکه‌وته‌کانی دایه‌وه به خۆیان هیچی له‌گه‌ڵ خۆی
نه هێنایه‌وه پاشان ده‌ڵێت هۆکارێکی تری ئه‌بوو که مه‌لیکی
ته‌وائیفه‌کان نه‌هێڵیت بیانکاته یه‌ك ده‌سه‌ڵات، چونکه هه‌ندێکیان
په‌یمانیان له‌گه‌ڵ دوژمنانی ئیسلام به‌ست بوو، وه هۆکارێکی تر ئه‌وه بوو
پارچه پارچه ببوون بوبونه...ده‌وڵه‌تی بچوك بچوك تا دوژمن زه‌فه‌ریان
پێ نه‌بات خاكی موسڵمانان داگیر بکه‌ن.
مورابطین ئه‌نده‌لوسی خسته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی
پاش ئه‌وه‌ی که خۆی ئاماده‌کرد، به‌ڵام چونه ناو خاکی ئه‌نده‌لوس هه‌روا
ئاسان نه‌بوو ئه‌وه‌ی که جه‌نگی له‌گه‌ڵ یوسفی کوڕی تا‌شفین ده‌ست پێ‌کرد
معته‌مه‌د عه‌لا لله‌ی کوڕی عه‌باد بوو که پێشتر دژی فۆنسۆ شه‌شه‌م
شه‌ڕیان کرد، ئه‌و پیاوه بوو که سه‌ربازی له‌سه‌ر ده‌ستی مورابطین
وه‌رگرت یوسفی کوڕی تا‌شفین ڕه‌د ئیعتباری بۆ گه‌ڕانده‌وه له شه‌ڕی
زه‌لاقه‌دا، وا ئێستا دژیان ده‌جه‌نگێت موعته‌مه‌د عه‌له لله کوڕی عه‌باد
یه‌که‌م دوژمنی سه‌رسه‌ختی ده‌وڵه‌تی مورابطینی موجاهیده وه هه‌ندێك له
ملوکی تائیفه‌کان وه‌ك ئه‌و که‌وتنه جه‌نگ له‌گه‌ڵ هێزی یوسفی کوڕی
تا‌شفین.
له دوای جه‌نگێکی زۆر خوێناوی له نێوانی مورابطینه‌کان و ملوک ته‌وائیف
دا مورابطین توانی هه‌موو خاکی ئه‌نده‌لوس بخاته‌وه ژێر ڕکێفی خۆی ته‌نها
ده‌وڵه‌تی بچوکی (ساراگۆسته)نه‌بێت که کوڕانی به‌نی هود فه‌رمان ڕه‌وایان
ده‌کرد که ملیکه‌که‌ی ناوی(ئه‌حمه‌دی کوڕی هود) بوو که ئه‌ڵقه له
گوێیه‌کی نه‌ساره‌کان بوو له باکور، به‌ڵام زۆر خۆی گرت و به‌ر گری کرد‌و
نه چووه ژێر ده‌سه‌ڵاتی مورابطین، پاشان نه‌ساره‌کان ده‌ستیان لێ به‌رداو
که‌وتنه کێشه له‌گه‌ڵ به‌نو هودا بۆ داگیر کردنی وڵاته‌که‌ی له‌و
کاته‌دا یوسفی کوڕی تا‌شفین نامه‌ی بۆ نوسی ووتی ئه‌گه‌ر یارمه‌تیت ده‌وێت
ئێمه ئاماده‌ین یارمه‌تیت بده‌ین، که‌نه‌ساره‌کان به‌مه‌یان زانی وازیان
له جه‌نگ هێناو بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر مورابطین هێزی خۆی نه‌هێنێته
ناوچه‌کانیان. له ئه‌نجامی گوڕینه‌وه‌ی چه‌ند نامه‌یه‌کی یوسفی کوڕی
تا‌شفین و ئه‌حمه‌دی کوڕی هودا که خاوه‌نی په‌یمانی خۆی بوو زۆر به وه‌فا
بوو به‌رانبه‌ر به په‌یمانه‌کانی وه زۆر کاریگه‌ری یوسفی کوڕی تاشفینی
له‌سه‌ر بوو خۆی داوای کرد ساراگۆستا بخاته ژێر ڕکێفی مورابطین، وه یوسفی
کوڕی تا‌شفین وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ کاره‌که‌ی که کردی ئه‌حمه‌دی له جێگایی
خۆیدا هێشته‌وه، به‌ڵکو زیاتر پله‌و پایه‌ی به‌رز بووه ڕه‌حمه‌تی خوا له
هه‌موویان بێت، به‌م جۆره هه‌موو خاکی ئه‌نده‌لوس خرایه‌وه ژێر
ده‌سه‌ڵاتی مورابطین له ژێر یه‌ك ئاڵادا فه‌رمان ڕه‌وای ده‌کراو له‌و
په‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا بوون وه کوتایی هات به ده‌سه‌ڵاتی ملوک
ته‌وائیف هه‌موو زوڵم و زۆری ئه‌وان له ناو برا ....... بڕوانه
دائیره‌تولماعاریفی ئه‌نده‌لوس لاپه‌ڕه (112)به‌رگی نۆیه‌م .
یوسفی کوڕی تا‌شفین توانی هه‌موو خاکی ساراگۆسته بخاته‌و ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی
که پێشتر ملیکه‌که‌ی دابه‌شی کردبوو به‌سه‌ر کوڕه‌کانیادا دوای
نه‌ساره‌کان بردیان بۆ خۆیان به ته‌واوه‌تی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانی
وه‌رگرته‌وه کردیه موڵکی مورابطین، واتا سنوری ئه‌م ده‌وڵه‌ته له نزیکی
فه‌ره‌نساوه ده‌ستی پێ‌کرد بۆ ناوه‌ڕاستی ئه‌فه‌ریقا ئه‌و سنوره به‌ر
فراوانه پێی ده‌وترا ده‌وڵه‌تی مورابطین هه‌موو له سایه‌ی یه‌ك ده‌سه‌ڵات
و ئاڵادا بوون که ئاڵاکه‌یان لێی نوسرابوو( لاإله‌إلالله لا غالب إلا
لله).
ئه‌م سه‌رکرده لێهاتووه خاون ئه‌زمونه به‌ته‌مه‌نه تا ساڵی (500)کۆچی =
(1106) زاینی فه‌رمانڕه‌وای کرد وه پاشان ته‌مه‌نی زۆر به ساڵدا چوو بوو
ده‌سه‌تکانی له رزۆك بوو بوو شێخێکی گه‌وره‌ی به‌ناوبانگ که ته‌مه‌نی
خۆی ئه‌دا له (100)ساڵ، ئاواته خوازی جیهاد بوو که (47) ساڵی ته‌مه‌نی
له فه‌رمانڕه‌وایدا برده سه‌ر، وه ئه‌و کاته‌ی ئه‌و کۆچی کرد بۆ لای
خوای په‌روه‌ردگار ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌تی مورابطین (60) ساڵ بوو وه یه‌کێك
بوو له هه‌ره ده‌وڵه‌ته به‌هێزه‌کانی جیهان.
شیکاریه‌ك له‌سه‌ر ڕه‌وشی جه‌نگی زه‌لاقه
وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێ کرد ئه‌م شه‌ڕه له (12)ی ڕه‌جه‌بی ساڵی(479)ی
کۆچی بوو= (23)ی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی (1086)ی زاینی، به نزیکه‌ی سێ مانگ دوای
ئه‌و شه‌ڕه ئه‌لفۆنسۆ له خه‌فه‌ت و له داخاندا مرد، وه زۆربه‌ی زۆری
سوپاکه‌ی له‌ناو چوو، دۆڕان و شکستێکی گه‌وره هات به‌سه‌ریاندا، ئه‌توانین
بڵێین که ئه‌و سوپایه به گشتی له‌ناو چوو.
پێش مردنی ئه‌لفۆنسۆ کوڕه‌که‌ی خۆی کرده جێنشینی له فه‌رمانڕه‌وایدا،
هه‌رچه‌ند جێنشینه‌که‌ی زۆر به خێرای دانا، به‌ڵام نه‌ساره‌کان تا ماوه‌ی
(22) ساڵ نه‌یانتوانی خۆیان کۆبکه‌نه‌وه، واتا له ساڵی (500)ی کۆچیدا
سه‌ر له‌نوێ جه‌نگێکی که‌یان کرد له دوای جه‌نگی زه‌لاقه.
له لایه‌کی تریشه‌وه سه‌رکرده‌ی میغوارو لێوه‌شاوه یوسفی کوڕی تا‌شفین
له ساڵی (500)ی کۆچیدا کۆچی دوای کرد، واتا له‌ته‌مه‌نی (100) ساڵیدا، له
دوای خۆی ئه‌ویش کوڕه‌که‌ی خۆی کرده جێنشینی ده‌وڵه‌تی مورابطین که ناوی
"علی کوڕی یوسفی کوڕی تا‌شفین" بوو.
مورابطینه‌کان له‌دوای ئه‌وه‌ی چوونه ناو خاکی ئه‌نده‌لوس و ئه‌و خاکه‌یان
ئازاد کرد، چه‌ند جارێك شه‌ڕیان ڕووبه‌ڕوو بوه‌وه تا توانیان باکوری
ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌نده‌لوس که ساراگۆستا بوو، بیخه‌نه‌وه ژێر ڕکێفی خۆیان و
سنوری مورابطین له فه‌ره‌نساوه ده‌ستی پێ ده‌کرد تا ناوه‌ڕاستی
ئه‌فه‌ریقا، به‌ڵام زۆر هه‌وڵیان دا که طوڵیطیڵه ڕزگار بکه‌ن، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ئه‌و شاره شارێك بوو که دیوار‌و قه‌ڵای قایمی تێدا بوو، وه له
نێوه‌ندی چیاکانی ئه‌نده‌لوسدا بوو که یه‌کێك له شاره هه‌ره
به‌هێزه‌کانی ئیسپانیا ده‌ژمێردرێت، نه‌یان توانی ئازادی بکه‌ن و هه‌ر
له‌ژێر ده‌ستی نه‌ساره‌کاندا مایه‌وه، به‌ڵام هه‌رچی شاری ده‌وروپشتی بوو
خرایه‌وه ژێر ڕکێف و ده‌سه‌ڵاتی مورابطین.
مورابطین و سه‌رکه‌وتنه یه‌ك له‌دوای یه‌که‌کان
له‌دوای ساڵێك تێپه‌ڕ بوون به‌سه‌ر مردنی یوسفی کوڕی تا‌شفین، واتا ساڵی
(501)ی کۆچی= (1107)ی زاینی، نزیکه‌ی (22) ساڵ ده‌کات له دوای جه‌نگی
زه‌لاقه، جه‌نگێکی گه‌وره له نێوانی موسوڵمانان و نه‌ساره‌کاندا ڕووی
دا، ئه‌م جه‌نگه له مێژوودا ناو نراوه به جه‌نگی "ئیقلیش" وه
سه‌رکرده‌ی ئه‌م جه‌نگه علی کوڕی تا‌شفین بوو، سه‌رکرده‌ی سوپای
نه‌ساره‌کان کوڕه‌که‌ی ئه‌لفۆنسۆی شه‌ش بوو، که فه‌رمانڕه‌وای گرتبووه
ده‌ست له ساڵی (477)ی کۆچی تا(537)ی کۆچی= (1084-1143)ی زاینی. سه‌ر
له‌نوێ موسوڵمانان سه‌رکه‌وتن له‌و جه‌نگه‌دا، سه‌رکه‌وتنێکی زۆر گه‌وره
که توانرا (23)هه‌زار نه‌سارا له‌و جه‌نگه‌دا بکوژن.
سه‌رکوتنێکی تریان به‌ده‌ست هێنا موسوڵمانان له جه‌نگێکی زۆر گه‌وره‌دا
له ساڵی (509)ی کۆچی = (1115)ی زاینی، موسوڵمانان توانیان بۆ جارێکی تر
که دورگه‌ی "بلیارد" بخه‌نه‌وه ژێر ڕکێفی ده‌سه‌ڵاتی مورابطین، ئه‌وه
بوو که پێشتر ئاماژه‌مان بۆ کرد له‌سه‌رده‌می مولوك ته‌وائیفدا
نه‌ساره‌کان گرتبویان، وه توانیان موسوڵمانان کۆنترۆڵی ته‌واوی ئه‌و
دورگه‌یه‌و خاکی ئه‌نده‌لوس بکه‌ن له سایه‌ی ده‌وڵه‌تی مورابطیندا.
قۆناغی سیاسه‌تی مورابطین له ئه‌نده‌لوسدا به سێ قۆناغدا ده‌ڕوات
قۆناغی یه‌که‌م: ئه‌م قۆناغه به قۆناغی کۆشش و جیهادی مورابطین
ده‌ژمێردرێت له ئه‌نده‌لوسدا که ته‌نها چونه ناو خاکی ئه‌نده‌لوس بۆ
یارمه‌تی دانی موسوڵمانانی ئه‌و وڵاته، له‌دوای سه‌رکه‌وتنیان له جه‌نگی
زه‌لاقه مورابطین گه‌ڕانه‌وه دواوه.
قۆناغی دووه‌م: به قۆناغی کۆتای هاتنی ده‌سه‌ڵاتی مولوك ته‌وائیف
ده‌ژمێردرێت، که ویستیان هه‌موو وڵاتی ئه‌نده‌لوس بخه‌نه سایه‌ی یه‌ك
ئاڵاوه، بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر دوژمن زه‌فه‌ریان پێ نه‌بات.
قۆناغی سێیه‌م: هه‌موو ئه‌نده‌لوس خرایه ژێر ده‌سه‌ڵاتی مورابطینه‌وه که
سه‌ر به مه‌غریب بوون، وه کۆتای هات به ده‌سه‌ڵاتی پارچه پارچه‌ی
تایفه‌گه‌ری له ئه‌نده‌لوسدا.
ئه‌م باسه‌ش دوکتۆر "الصلابی" له کتێبی " الجوهر الثمين بمعرفة دولة المرابطین ل (136)دا هاتووه.
له ساڵی (512)ی کۆچی = (1118)ی زاینی، له‌ناو خاك و ماڵی مورابطیندا له
مه‌غریب دوو شۆڕش و یاخی بوون دژی ده‌وڵه‌تی مورابطین کرا، که ئه‌مه‌ش
کاریگه‌ریه‌کی زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر وڵاتی ئه‌نده‌لوس وه هه‌ردوو
شۆڕشه‌که‌ش بووه هۆی داڕمانی ده‌رونی خه‌ڵکی ئه‌نده‌لوس و ناوچه‌که به
گشتی.
شۆڕشی یه‌که‌میان به‌ناوی "قاتندة"، وه دووه‌میان به ناوی "القلیعة".
که هه‌ردوو شۆڕشه‌که شکستی مورابطینه‌کان بوو.
مورابطین به‌ره‌و شکست ده‌ڕوات
کاریگه‌ری ئه‌و دوو شۆڕشه‌ی که کرا له‌ناو مه‌غریبدا و له ماڵی
مورابطینه‌کاندا، وه ئه‌و دوو شۆڕشه کاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر وڵاتی
ئه‌نده‌لوس نه‌ساره‌کان توانیان ئه‌و دوو جاره سه‌ربکه‌ون به‌سه‌ر خاکی
ئه‌نده‌لوسدا، خه‌ڵکانێك له‌وانه‌یه بپرسن بۆچی شۆڕش و یاخی بوون له
ده‌وڵه‌تی مورابطیندا دروست بوو؟! وه بۆچی شکستی و لاوازی ڕووی کرده ئه‌و
ده‌وڵه‌ته له ماوه‌ی چه‌ند جارێكدا؟
ئه‌گه‌ر شیکاریه‌کی بابه‌تیانه بکه‌ین له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه، دیسانه‌وه
ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژوو، ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دروست بوونی
ده‌وڵه‌تی مورابطین و هه‌ڵسانی له ساڵی(440)ی کۆچیدا= (1048)ی زاینی، که
سه‌ره‌تای ده‌ستپێکی دروست بوونی ئه‌م ده‌وڵه‌ته شێخ عبدالله‌ی کوڕی یاسین
بوو، ئه‌م ده‌وڵه‌ته له‌سه‌ر پێی خۆی وه‌ستا به‌شێوه‌یه‌کی پله‌یی هێواش
هه‌تاکو ئه‌بوبه‌کری کوڕی عومه‌ری له‌متونی ڕه‌حمه‌تی خوا له‌ویش و له شێخ
عبدالله یاسین بێت، ئه‌وان زۆر به هێواشی له‌گه‌ڵ کاره‌کاندا ده‌ڕۆشتن
وه زۆر به هێمنی ده‌وڵه‌ته‌که‌یان په‌ره‌ی ده‌سه‌ند، به‌ڵام له ناکاو و
کوتوپڕ ده‌وڵه‌ته‌که‌یان زۆر به خێرای سنوره‌کانی به‌رفراوان بوو ، فه‌تح
له‌دوای فه‌تح ده‌یان کرد، وه ڕۆژ به ڕۆژ ده‌وڵه‌ته‌که‌یان فراوانتر
ده‌بوو، زۆربه‌ی زۆری شوێنه‌کانیان خسته ژێرده‌سه‌ڵاتی خۆیان، وه بوونه
خاوه‌نی سه‌ڵته‌نه‌ت و سه‌ربه‌رزیه‌کی گه‌وره له وڵاتی موسوڵمانان و
کافراندا تا ساڵی (509)ی کۆچی = (1115)ی زاینی وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێ
کرد‌و خۆشمان بینیمان که چۆن ئه‌و ده‌وڵه‌ته سه‌رکه‌وتن.
شیکاری زۆرمان کردووه له‌سه‌ر ئه‌و واقیعه‌ی که ئێستا
له‌به‌رده‌ستماندایه، وه مێژووی موسوڵمانانمان هه‌ڵسه‌نگاندووه که
له‌وپه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و توانادا بوون ئه‌مجاره‌ش ده‌پرسین که چییه وا
ده‌کات له موسوڵمانان ده‌سه‌ڵاتیان به‌ره‌و لاوازی بڕوات؟
له‌و ساڵه‌وه‌ی که باسمان کرد ساڵی (440)ی کۆچی= (1048)ی زاینی، که
ماوه‌ی (70) ساڵ واتا تا ساڵی (509)ی کۆچی = (1115)ی زاینی، سه‌رکه‌وتن
له‌دوای سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستیان ده‌هێنا مورابطینه‌کان ڕۆژ به‌ڕۆژ له
گه‌وره‌ی و به‌رزیدا بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ده‌ست که‌وت و غه‌نیمه‌و
باڵه‌خانه‌یه‌ی که‌وته‌وه ده‌ستیان له‌وه‌ی که سه‌ر له‌نوێ جیهان به
ڕووی موسوڵماناندا کرایه‌وه، که گه‌یشتبوونه ئه‌وپه‌ڕی به‌رزی و
سه‌ڵته‌نه‌ت و هێزو توانا‌و ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام ده‌بێ چاوه‌ڕێی چی بکه‌ین
له‌دوای ئه‌م ڕووداوانه که سروشتی سونه‌تی که‌ونی خوای گه‌وره‌یه، تۆ
بڵێی هۆکار چی بێت؟ بڵێی وه‌ك خه‌ڵکه‌کانی پێش خۆیانیان لێ بێت که پێشتر
بینیمان؟
به‌ڵێ، بێگومان شتێکی سروشتی و چاوه‌ڕوان کراوه که ڕووداوی شکست و
زه‌لیلی به‌سه‌ر موسوڵماناندا بێته‌وه، سه‌ر له‌نوێ ڕووداوی فیتنه‌و
مه‌له‌زات و خۆشی دونیا که کرایه‌وه به ڕووی موسوڵماناندا که پاره‌و
سه‌روه‌ت و سامانیان زۆر بوو ئیتر به‌ندایه‌تیان که‌م ده‌بێته‌وه و پاره
نه‌ك له ده‌ستیاندا به‌ڵکو ده‌چێته ناو دڵیشیانه‌وه، ئه‌و کات "دینهم
دینارهم" دێته‌وه پێش، خه‌ڵکانێکی تر له‌وانه‌یه بپرسن ئایا گه‌نجاو و
مه‌عقوله، له‌دوای سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئه‌بوبه‌کری عومه‌ری له‌متونی و
سه‌رکه‌وتن و کاره‌کانی یوسفی کوڕی تا‌شفین و له‌دوای زه‌لاقه‌وه، ئایا
گونجاو و مه‌عقوله ڕووداوی شکست و سه‌رشۆڕی به‌گه‌ڕێته‌وه ناو
موسوڵمانان؟
بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره ده‌ڵێین به بێ سه‌رسوڕمان له دوای
کۆچی یوسفی کوڕی تا‌شفین ڕووداوی شکست و سه‌رشۆڕی ده‌که‌وێته‌وه ناو
موسوڵمانان، به‌لاشمانه‌وه سه‌یر نییه‌و هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕینینه‌وه بۆ
خه‌ڵکی خۆی، سه‌یری مێژووی پێغه‌مبه‌ری ئازیز بکه‌ین (صلی الله علیه
وسلم) خۆ به‌لامانه‌وه سه‌یر نه‌بوو کاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله
علیه وسلم)وه‌فاتی کرد، که له‌دوای وه‌فاتی سه‌ر له‌نوێ خه‌ڵکی
هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له ئاینی پیرۆزی ئیسلام، هیچ شك و گومانێکیشی تێدا نییه
که ئه‌و به‌هێز تر و به‌تواناتر و په‌روه‌رده‌کراوێکی باشتر بوو له یوسفی
کوڕی تا‌شفین، که‌واته ئه‌م هۆکاره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئیمان و
دامه‌زراندنی خه‌ڵکی له‌سه‌ر بیر‌و باوه‌ڕه‌که‌ی خۆیان، دیسانه‌وه مێژوو
خۆی دوباره ده‌کاته‌وه.
هۆکاره‌کانی شکستی ده‌وڵه‌تی مورابطین
هه‌روه‌ك خه‌ڵکی ئه‌م وشه‌یه دوباره ده‌که‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن که مێژوو خۆی
دوباره ده‌کاته‌وه ئه‌مه بێ شك و گومان ڕاسته‌و هیچ کارێکی
سه‌رسوڕهێنه‌ری تێدا نییه‌و شتێکی چاوه‌ڕوان کراوه، وه ئه‌و شکست و
گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه‌ی ده‌وڵه‌تی مورابطین خۆی له‌چه‌ند قۆناغێك و
هۆکارێکدا ده‌بینێته‌وه.
هۆکاری یه‌که‌م: توش بوون به فیتنه‌ی دنیاوه، به‌ڵام کۆشش و جیهاد هه‌ر به‌رده‌وامه:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که جیهاد و کۆشش ڕانه‌وه‌ستا هه‌میشه علی کوڕی یوسفی
کوری تا‌شفین هێرشی ده‌کرده سه‌ر نه‌ساره‌کان ترس و بیمی خستبووه
دڵیانه‌وه له چه‌ند جێگایه‌کدا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فیتنه و
خۆشیه‌کانی دنیا وازی له مورابطین نه‌ده‌هێنا، ئه‌وه‌ی که جێگای
سه‌رسوڕمان بوو له‌ناو ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌و خه‌ڵکی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا ته‌نها
لایه‌ك له لاکانی ئیسلامیان گرتبوو، بۆ نمونه ته‌نها گرنگیان به جیهاد
ده‌دا وه وازیان له په‌روه‌رده کردنی نه‌فسی خۆیان هێنابوو.
ئیسلامیان ته‌نها له یه‌ك لایه‌نه‌وه سه‌یر ده‌کرد، مورابطینه‌کان له
خاکی مه‌غریب و ئه‌نده‌لوسدا ته‌نها هه‌موو هه‌م و غه‌مێکیان جیهاد کردن
بوو ئیتر هیچ په‌روه‌رده کردنێکی که نه‌بوو له ناخیاندا، زۆر
کاریگه‌ریان هه‌بوو له‌سه‌ر فێربوونی زانسته دنیایه‌کان به‌ڵام هیچ
خۆشه‌ویستیه‌کیان نه‌بوو بۆ یاساکانی په‌روه‌رده‌ی و بیر‌و باوه‌ڕی، هیچ
شتێکیان له حه‌ڵاڵ و حه‌رام نه‌ده‌زانی دیاره ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای جیلی
کۆتای مورابطین بوو که ئه‌و فکره‌یان وه‌رگرتبوو، وه په‌روه‌رده کردنێکی
ڕاست و دروستانه نه‌بوو که وه‌ك شێخ عبدالله یاسین و یوسفی کوڕی تا‌شفین
خه‌ڵکه‌که‌ی خۆیان په‌روه‌رده کردبوو، چونکه ئه‌وان به‌رده‌وام خه‌ڵکیان
فێر ده‌کرد له کاروباری دینه‌که‌یان و وه ئیسلامیان به هه‌مه لایه‌نه
نیشانی سه‌ربازان و شوێنکه‌وتوه‌کانی خۆیان ده‌دا.
مورابطین زۆر سه‌رقاڵ بوون به جیهاده‌وه، وه زۆر سه‌رقاڵ بوون به
به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان و سیاسه‌تی ناو خۆیانه‌وه، هه‌مێشه
گرنگیان ده‌دا به کاروباری ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ڵام سروشتی ئه‌م ئیسلامه
وا نییه دینێکی پارسه‌نگه وه یاسا‌و ڕێساکانی هه‌مه لایه‌نه‌یه ناکرێ
لایه‌نێکی بگریت و لایه‌نێکی که‌ی واز لێ بێنیت، بۆ نمونه له ده‌وڵه‌تی
عبدالرحمانی ناصردا ده‌وڵه‌ته‌که‌ی به پارسه‌نگی ڕاگرتبوو ڕه‌حمه‌تی خوای
لێبێت، چه‌ند بره‌وی به جیهاد دابوو ئه‌وه‌نده بره‌وی به زانست دابوو،
چه‌نده بره‌وی به یاسا‌و ڕێسا‌و ئاوه‌دان کردنه‌وه دابوو ئه‌وه‌نده
بره‌ویشی به به‌ندایه‌تی و په‌روه‌رده کردنی خه‌ڵکی دابوو، واتا ئه‌م
ئیسلامه ده‌بێت به هه‌مه لایه‌نه‌ی سه‌یر بکرێت.
به‌هه‌مان شێوه ده‌وڵه‌تیش ڕاسته‌وخۆ سروشتی وه‌کو مرۆڤ وایه مرۆڤ چۆن
لایه‌نی ڕۆحی و لاشه‌یی هه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌رکامێکیان له‌مانه وه‌ك یه‌ك
پارسه‌نگیت ڕانه‌گرت مرۆڤێکی نادروستت لێ ده‌رده‌چیت، ده‌وڵه‌تیش به‌هه‌مان
شێوه‌یه ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌ساسی مو‌ئه‌سه‌سات ئه‌و ده‌وڵه‌ته
دابمه‌زرێت...
هۆکاری دووه‌م: زۆربوونی تاوان و گوناه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زانایان و پێشه‌وایان زۆر بوون:
له ناو ده‌وڵه‌تی ورابطیندا تاوان و گوناه و سه‌رپێچی زۆر ڕووی ده‌دا،
ئه‌گه‌رچی ئه‌م تاوانه له ئه‌نده‌لوس زۆر بوو وه به‌هه‌مان شێوه له
خاکی مه‌غریبیش زۆر بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زانایان له وڵات‌دا زۆر بوون و
ئاگایان له هه‌موو تاوانه‌کان بوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا، تاوان و گوناه کردن
کارێکی سروشتییه ئه‌گه‌ر موسوڵمانان پاره‌یان زۆر بوو وه وڵاتانی تر
که‌وته ژێر ده‌ستیان، چونکه زۆربه‌ی زۆری تاوان و گوناه پێویستی به
سه‌روه‌ت و سامان و پاره‌یه ئه‌وه‌ی که نزیکت ده‌کاته‌وه له تاوان
پاره‌و سه‌روه‌ت و سامانه. بۆ نمونه مادده بێهۆشکه‌ره‌کان، مه‌ی و
دیسکۆکان، کۆبونه‌وه‌ی شه‌وانی خه‌ڵکی له مه‌لهاو قاوه‌خانه‌کاندا، بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌م کارانه‌ت چنگ بکه‌وێت پێویستت به پاره‌یه‌کی زۆره، وه
ئه‌گه‌ر سه‌روه‌ت و سامانیش زۆر بوو خه‌ڵکی به سروشتی خۆی توشی ئه‌م
کارانه ده‌بێت.
وه ئه‌وانه‌شی که خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی که‌م بوون و دیاره سه‌روه‌ت و
سامانیان که‌م بووه ئه‌یانویست چاکه خوازی بکه‌ن، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی
سه‌روه‌ت و سامان داره‌کان زۆرتر بوو وه نه‌یان ده‌هێشت که گۆڕانکاری
بکرێت، ناچار خه‌ڵکانی تریش ئه‌که‌وتنه ناو گێژاوی تاوانه‌وه ئه‌مه‌ش
بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی که گوناه و تاوانی گه‌وره به هه‌موو
شێوه‌کانیه‌وه له‌ناو خه‌ڵکیدا په‌ره بسێنێت.
بێگومان خه‌ڵکی ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌یه که هه‌میشه شوکرانه بژێری
نیعمه‌ته‌کانی خوای گه‌وره‌یه، که‌واته به جیاوازی ئه‌و خه‌ڵکانه
ده‌ڵێین که هاوکێشه‌که نایان گرێته‌وه، به‌ڵام خه‌ڵکی به‌گشتی که
دنیایان له‌لا خۆشه‌ویست بوو وه سه‌روه‌ت و سامان که‌وته ده‌ستیان توشی
تاوان ده‌بن.
وه خوای گه‌وره‌ش له‌باسی چیرۆکی پێغه‌مبه‌ر نوح دا (علیه سلام) ئه‌و هاوکێشه‌یه‌مان به جوانی بۆ باس ده‌کات:
"فَقَالَ المَلَأُ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ قَوْمِهِ مَا نَرَاكَ إِلَّا
بَشَرًا مِثْلَنَا وَمَا نَرَاكَ اتَّبَعَكَ إِلَّا الَّذِينَ هُمْ
أَرَاذِلُنَا بَادِيَ الرَّأْيِ وَمَا نَرَى لَكُمْ عَلَيْنَا مِنْ فَضْلٍ
بَلْ نَظُنُّكُمْ كَاذِبِينَ" (هود 27)
'ئه‌مجا به‌ناو پیاو ماقوڵانی هۆزی نوح ئه‌وانه‌یان بێ باوه‌ڕ بوون وتیان:
ئێمه ته‌نها تۆ وه‌ك یه‌کێك له خۆمان ده‌بینین وه نابینین ئه‌وانه‌ی
شوێنی تۆ که‌توون جگه له وانه‌ی که هه‌ژارو بێکه‌سن و دوور بین نین و
ژیریان که‌مه، نابینین ئێوه هیچ شتێکی زیاترتان له ئێمه هه‌بێت، به‌ڵکو
ئێمه وا گومان ده‌به‌ین ئێوه درۆزنن'.
چونکه ئه‌وانه‌ی که دوای پێغه‌مبه‌ر نوح که‌وتبوون زۆربه‌یان له خه‌ڵکی
هه‌ژارو بێده‌ره‌تان بوون، به‌ڵام لێره‌دا ده‌بێت بپرسین ئه‌ی کاری
پێشه‌واو زاناکان له ئه‌نده‌لوس و مه‌غریبدا چی بوو؟
ده‌پرسین چۆن خه‌ڵکی توشی فیتنه‌ی دنیا بوبوون وه ئاڵای جیهاد به‌رز بوو،
وه‌یان ده‌پرسین که چۆن تاوان و گوناه زۆر بوبوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که
ئه‌و هه‌موو پێشه‌واو زانایانه له ئه‌نده‌لوس و مه‌غریبدا هه‌بوون؟
له ڕاستیدا ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت که زانایان که پێشه‌نگ و
پێشه‌وان بۆ خه‌ڵکی، به‌ڵام بۆچی توانای گۆڕانکاری و چاکسازیان نه‌بوو،
باشترین وه‌ڵام بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌ك مێژوو نوسان ده‌ڵێن زاناکان
سه‌رقاڵ ببوون به فه‌رعیاته‌وه هه‌رچی سه‌رچاوه بنه‌ڕیه‌تیه‌کانی ئیسلام
بوو وازیان لێهێنابوو، زانایان خۆیان سه‌رقاڵ کردبوو به کاری
لاوه‌کیه‌وه ئه‌وه‌ی که گرنگ و سه‌ره‌کی بوو وازیان لێهێنابوو، زیاتر
سه‌رقاڵ بوون به نوسین و لێکۆڵینه‌وه‌ی چیرۆکه‌وه، زانایان به‌ش بوبوون
به‌سه‌ر چه‌ند کۆمه‌ڵێکدا هه‌ر کۆمه‌ڵه‌و خه‌ریکی نوسینی بابه‌تێك بوو که
هیچ گۆڕانکاریه‌کی پێنه‌ده‌کرا، یان شه‌ووڕۆژ داده‌نیشتن خه‌ریکی وتوێژوو
مه‌ناضه‌رات و موناقه‌شات بوون، ئه‌وه‌ی که بنه‌ڕه‌تی بیروباوه‌ڕی
موسوڵمانان بوو ئه‌و لایه‌نانه‌یان داخستبوو، بۆ نمونه خۆیان مه‌شغوڵ
کردبوو به‌وه‌ی که ئایا صلاوات لێ ده‌درێت له‌دوای نوێژ یاخود له‌کاتی
نوێژ کردندا ده‌ستیان له‌سه‌ر سنگ بگرن یان له‌سه‌ر سك، خۆ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر
سنگ بێت ده‌بێت له‌کوێی سنگ بێت، وه یان په‌نجه‌ی سه‌بابه‌یان له‌کاتی
ته‌حیاتدا بجوڵێنن یاخود نه‌یجوڵێنن، ئایا له سه‌ره‌تاوه په‌نجه‌یان
به‌رز بکه‌نه‌وه یاخود له نێوه‌ندی ته‌حیاتدا، ئایا هه‌موو په‌ینجه‌یان
بسوڕێنن یان به‌س سه‌ری په‌نجه‌یان بسوڕێنن، ئایا به خێرای بیجوڵێنن یان
به هێواشی، وه‌یان خۆیان سه‌رقاڵ کردبوو به جیاوازی نێوان خه‌واریج و
شیعه و مورجیعه و موعه‌طیله‌و موشه‌بیهه‌و موجه‌سیمه‌و یان زۆری تر له‌م
جیاوازیانه‌ی که هه‌بوون.
شه‌و و ڕۆژ موجاده‌له‌و موناقه‌شه‌یان بوو له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه، وه
ئه‌م کارانه‌ش هیچ سودێکی په‌روه‌رده‌ی بۆ موسوڵمانان تێدا نه‌بوو، وه زۆر
شتی تریش که خۆیان پێوه سه‌رقاڵ کردبوو.....
ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی که زانایان خۆیان سه‌رقاڵ کردبوو به شته
لاوه‌کیه‌کانه‌وه و وازیان له شته بنه‌ڕه‌تیه‌کان هێنابوو، هه‌روه‌ك
پێشتر ئاماژه‌مان پێ کرد ئه‌مه بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی به‌گشتی
له‌گه‌ڵ زانایاندا له‌یه‌کتری داببڕێن، ئه‌مه‌ش به هه‌موو پێوه‌رێك که
موسوڵمانان که‌وتنه گفتوگۆیه‌کی درێژی ئاوهایی خۆیان سه‌رقاڵ کرد به شتی
لاوه‌کیه‌وه، بنه‌ڕه‌تیه‌کانیان له بیر کرد ئه‌وه ژیانی ئه‌و
کۆمه‌ڵگایه به‌ره‌و داڕمان و سه‌رلێشێواوی ده‌ڕوات، چونکه ده‌بێته دوو
هۆکار.
هۆکاری یه‌که‌م: ئه‌وه‌یه که زانایان ناتوانن له خه‌ڵکی تێ بگه‌ن،
هه‌میشه قسه کردن و شێوه‌ی گفتوگۆ کردنیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا ئه‌وه‌نده
قورس و گران بوو که خه‌ڵکی لێیان تێنه‌ده‌گه‌یشت، بۆیه خه‌ڵکی به‌گشتی
له زانایان دوورکه‌وتنه‌وه، وه زانایانیش به‌گشتی نه‌یان ده‌توانی ناخی
خه‌ڵکی بخوێننه‌وه، کاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) که
ده‌که‌وته ئاخاوتن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا زانایه‌ك و هاوه‌ڵێکی و ئه‌عرابیه‌کی
ساده و ساکار یان پیاو و ژن و گه‌وره‌و منداڵ هه‌مووی لێی تێده‌گه‌یشتن،
وه زۆر به ئاسانی شته‌کانی ده‌خسته به‌رده‌ست. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) زاناترین مرۆڤی سه‌رزه‌وی بووه.
هۆکاری دووه‌م: ئه‌وه‌بوو که ئه‌م دابڕانی زانایانه له کۆمه‌ڵگاکه‌ی
خۆیان که خۆیان سه‌رقاڵ کردبوو به کاری لاوه‌کیه‌وه، ئه‌وه‌بوو که
خه‌ڵکی له حه‌ڵاڵ و حه‌رام تێنه‌ده‌گه‌یشتن و تاوان زۆر بوو وه خه‌ڵکی
هه‌میشه خه‌ریکی سه‌ما کردن و مه‌ی خواردنه‌وه بوون، بێجگه له‌وه‌شی که
ده‌بوایه خه‌ڵك زه‌کاتی بدایه، زه‌ریبه له‌سه‌ر خه‌ڵکی پێویست کراو وه
ته‌نانه‌ت ئاگایان له چۆنیه‌تی نوێژکردن نه‌مابوو وه خه‌ڵکیان فێری
دینه‌که نه‌ده‌کرد، له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و هه‌موو زانا زۆره‌ی له ئه‌نده‌لوس
و مه‌غریبدا ئافره‌تان وازیان له باڵاپۆشی هێناو له بازاڕه‌کاندا به
سه‌ری ڕووت و قاچی ڕووته‌وه ده‌گه‌ڕان، ئه‌م هۆکاره‌ش ئه‌وه بوو که
زانایان ته‌نها وه‌کو هێمایه‌کیان لێ هاتبوو به دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕان
که پێیان بڵێن که فڵانه زانا به توانا‌و زیره‌ك و فه‌یله‌سوفه، هه‌موو
ئه‌م شتانه‌ی که باسمان کرد نه‌مانی باڵاپۆشی و زۆر بوونی مه‌ی و
ته‌نانه‌ت قومار کردن و سه‌ما کردن ....هتد له دوای ساڵی (500)ی کۆچیه‌وه
بوو.
هۆکاری سێیه‌م: گرانی و قات و قڕی ڕووی کرده خه‌ڵکی
له کۆتایی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی مورابطینه‌کاندا، جگه له‌وه‌ی که خه‌ڵکی
به فیتنه‌ی دنیا‌و کۆکردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانه‌وه سه‌رقاڵ ببوون، وه
نه‌مانی تێگه‌یشتنێکی ڕاست و دروست له ئاینی ئیسلام، وه زۆر بوونی تاوان
و گوناه، دابڕانی زانایان له کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موه‌دا
گرانی و قات و قڕی و وشکه ساڵی ڕووی کرده ده‌وڵه‌تی مورابطین.
که بۆماوه‌ی چه‌ند ساڵێك باران نه‌باری، هه‌موو زه‌وی و کشتوکاڵ وشکی کرد،
وه زۆربه‌ی مه‌ڕوماڵات تیاچوون، خه‌ڵکێك وا هه‌ست ده‌کات که ئه‌مه
کارێكی سروشتی بێت، به‌ڵام ئه‌مه وه‌ڵڵاهی نه کارێکی سروشتییه وه نه
هه‌روا به ئاسایی هاتووه، به‌ڵکو سونه‌تێکی چه‌سپیوی خوای گه‌وره‌یه که
هه‌رکاتێك خه‌ڵکی به تاوان و خراپه کاریه‌وه وێڵ بوو خوای گه‌وره ئه‌م
سونه‌ته‌ی خۆی به‌سه‌ردا ده‌چه‌سپێنێت.
"وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ القُرَى آَمَنُوا وَاتَّقَوْا لَفَتَحْنَا عَلَيْهِمْ
بَرَكَاتٍ مِنَ السَّمَاءِ وَالأَرْضِ وَلَكِنْ كَذَّبُوا فَأَخَذْنَاهُمْ
بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ" (الأعراف 96)
'خۆ ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی شوێنه‌کان باوه‌ڕ بێنن و ته‌قواو پارێزکارییان هه‌بێت،
بێگومان ئێمه فه‌ڕوبه‌ره‌که‌تی ئاسمان و زه‌وییان به‌سه‌ردا ده‌بارێنین،
به‌ڵام (ئه‌وان په‌یام و پێغه‌مبه‌رایه‌تی ئێمه‌یان) به درۆخسته‌وه،
ئێمه‌ش له سه‌ره‌نجامی کاروکرده‌وه‌ی (ناله‌باریاندا) له‌ناومان بردن'.
هه‌روه‌ها سه‌یدنا نوح که ئاخافتن له‌گه‌ڵ قه‌ومه‌که‌یدا ده‌کات به‌هه‌مان شێوه پێیان ده‌ڵێت
"فَقُلْتُ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ إِنَّهُ كَانَ غَفَّارًا(10)يُرْسِلِ
السَّمَاءَ عَلَيْكُمْ مِدْرَارًا(11)وَيُمْدِدْكُمْ بِأَمْوَالٍ وَبَنِينَ
وَيَجْعَلْ لَكُمْ جَنَّاتٍ وَيَجْعَلْ لَكُمْ أَنْهَارًا(12)مَا لَكُمْ
لَا تَرْجُونَ للهِ وَقَارًا" (نوح:10،11،12،13)
'به‌رده‌وام پێم ده‌گوتن: ئێوه داوای لێخۆشبوو‌ن له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن
چونکه ئه‌و زاتێکی زۆر لێخۆشبووه(10)(ئه‌و کاته) بارانتان به لێزمه‌و
خوڕه‌م بۆ ده‌بارێنێت...(11)ماڵ و سامان و نه‌وه‌تان پێده‌به‌خشێت، هاوڕێ
له‌گه‌ڵ باخ و باخاتدا، ڕووبار‌و چه‌م و جۆگه‌تان بۆ به‌دی دێنێت(12)ئه‌وه
بۆچی ئێوه قه‌دری خوا نازانن، بۆ ڕێزی بۆ دانانێن(13)'.
خوای گه‌وره هه‌میشه ئه‌م کارانه‌ی وه‌کو ئاگادار کردنه‌وه‌یه‌که بۆ
خه‌ڵکی که کۆمه‌ڵه یاسا‌و ڕێسایه‌کی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی لێ ئاگادار
بکاته‌وه ئه‌گه‌ر به‌ندایه‌تیتان له‌گه‌ڵ خوادا ڕاست بوو، بێ هیچ شك و
گومانێك خوای گه‌وره سه‌رتان ده‌خات، خۆ ئه‌گه‌ر لاڕێ و به‌ندایه‌تیه‌کی
ڕاست و دروستان نه‌کرد خوای گه‌وره هه‌ندێ سونه‌تی خۆیتان به‌سه‌ردا
ده‌چه‌سپێنێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی لێ ئاگادار ببنه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر
ڕێگای ڕاست و دروستی ئه‌م ئیسلامه.
بێ شك و گومان ئه‌م ڕووداوانه‌ی که باسمان کرد هه‌مووی به‌سه‌ر وڵاتی
مورابطیندا هات و وه بووه هۆکاری شکستی یه‌ك له دوای یه‌ك له
به‌رانبه‌ر نه‌ساره‌کاندا، یه‌کێك له‌و شکستانه‌ی که زۆر گه‌وره بوو وه
به‌سه‌ر موسوڵماناندا هات، که شکستی"قه‌ته‌نده" بوو له ساڵی (514)ی
کۆچی= (1120)ی زاینی که موسوڵمانان شکستێکی زۆر گه‌وره‌یان خوارد تێیدا،
پاشان له جه‌نگێکی تردا که له مێژوودا به جه‌نگی"القلیعه" له سالێ
(523)ی کۆچی= (1129)ی زاینی، به‌هه‌مان شێوه موسوڵمانان له‌م جه‌نگه‌شدا
شکستێکی زۆر گه‌وره‌یان خوارد.