15/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
کچێکی هێندی له‌گه‌ڵ فیله‌کان قسه ده‌کات
کچێکی ته‌مه‌ن چوارده ساڵی هێندستانی، له دیارده‌یه‌کی ده‌گمه‌ن ده‌توانێت له‌گه‌ڵ فیله‌کان قسه بکات و له‌م ڕێگایه‌وه گیانی خه‌ڵکی گونده‌کان ڕزگار ده‌کات.
نیرمالا تۆپۆ، کچێکی ته‌مه‌ن 14 ساڵانه که ده‌توانێت به شێوه‌یه‌کی سه‌یر له‌گه‌ڵ فیله‌کان قسه بکات و فیله‌کان له وته‌کانی تێده‌گه‌ن و گوێڕایه‌ڵیشی ده‌بن.
له مانگی ڕابردوودا 11 فیل له دارستانه‌کانی هاوێری شاری "ڕۆرکلا"ی هێندستان هێرشیان کرده سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و شاره، به‌ڵام پێش ئه‌وه وێڕانی و مه‌رگ له شاره‌که دروست بکه‌ن به‌رپرسان داوای یارمه‌تییان له‌و کچه کرد.
نیرمالا ده‌سبه‌جێ گه‌یشته ئه‌و شاره و ڕووی له فیله‌کان کرد و پاش نزاکردن پێیانی وت: ئێره ماڵی ئێوه نییه و پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه ماڵی خۆتان.
به دوای ئه‌وه فیله‌کان له وته‌کانی تێگه‌یشتن و به ئارامی که‌وتنه شوێن ئه‌و کچه و به‌ره و دارستان گه‌ڕانه‌وه.
هه‌موو ساڵێک فیل له هێندستان هێرش ده‌که‌نه سه‌ر گوند و شاره‌کان و ماڵی خه‌ڵک وێڕان ده‌که‌ن و ژماره‌یه‌کی خه‌ڵکیش له ژێر پێ فیله‌کان گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن.
نیرمالا که به کچه تارزانهکه ناوبانگی ده‌رکردووه ده‌ڵێ به زمانی تایبه‌تی هۆزه‌که‌ی خۆی قسه له‌گه‌ڵ فیله‌کان ده‌کات و چونکوو زمانه‌که‌یان تێکه‌ڵاوی سروشت و ژینگه‌ی ناوچه‌که‌یه فیله‌کان لێ تێده‌گه‌ن.
له ئێستادا ئه‌م کچه توانای سه‌یری خۆی بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵک و ڕزگارکردنیان له مه‌ترسی فیله‌کان به‌کار ده‌هێنێت.