15/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
په‌رله‌مانتارێك: توركیا بارزانی ده‌كاته به‌دیلی ئۆجه‌لان
په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت توركیا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه مه‌سعود بارزانی بكاته به‌دیلی عه‌وبدوڵڵا ئۆجه‌لانی رێبه‌ری ده‌ستگیركراوی په‌كه‌كه.
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ شاری ئامه‌دی كوردستانی باكوور كه به‌بانگهێشتی ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ئه‌نجامیده‌دات، سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی موردستان له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ده‌ڵێت (چونی بارزانی بۆ ئامه‌دو كۆبونه‌وه‌ی له‌و شاره كوردییه‌ی باكوری كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگان، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئابورییه به‌هێزه‌یه كه‌پاش گه‌یاندنی هێڵی بۆری نه‌وتی كوردستان بهتوركیا گه‌شتۆته ئاستێكی زۆر باڵا، ئه‌مه لایه‌نێكی مه‌سه‌له‌كه‌یه، لایه‌نه‌كه‌ی تری گۆڕینی ڕۆڵی ئاپۆیه له‌هزری سه‌ركرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی لای كوردانی باكورو خۆرئاوا بۆ بارزانی).
ناوبراو ده‌شڵێت (واته توركیا یه‌كده‌نگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌بارزانی وه‌ك سه‌ركرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر چوار پارچه بهێنێته پێش و پشتیوانیشی بكات بۆ لاوازكردنی پێگه‌ی ئۆجه‌لان له‌لای كوردانی باكورو ڕۆژئاوا، وه‌ك بینیمان پێش چونه‌كه‌ی ئامه‌د ڕووداو په‌خشی خۆی له توركسات ده‌ست پێكرد).
د.ع