16/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
صەلاحەدین و شه‌ڕی حطین و هۆكاره‌كانی
نوسینەوەی : نیسان حەسەن
بەشی نۆیەم
صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی دوای ئه‌وه‌ی توانی هه‌موو شام ومیسر وكوردستان وبرقیه و نه‌جد وجزیره‌ی نیوه دورگه‌ی عه‌ره‌بی ویه‌مه‌ن هه‌مووئه‌مانه یه‌ك بخاته‌وه ،خۆی ئاماده‌كردو بانگه‌شه‌ی جیهادی كرد ،چونكه ماوه‌ی ٨٨ بۆ ١٠٠ ساڵێك ده‌بێت خاكی قودس داگیركراوه، مزگه‌وتی قودس كراوه به‌ته‌ویله‌ی ئاژه‌ڵ و موسڵمانان لێیان قه‌ده‌غه‌كراوه ،زۆربه‌ی زۆری موسڵمانان ده‌ربه‌ده‌ركراون هه‌مووخه‌ڵكی مه‌سیحی له‌و جێگایانه‌دا نیشته جێ كراون به‌تایبه‌ت له (صور ،ره‌ها ،بیت المقدیس،غه‌ززه و ئەناطاكیه) له‌هه‌موو ئه‌وناوچانه‌ی تر كه‌به‌درێژای ١٠٠ساڵه داگیركراوه ..ئه‌وموسڵمانانه‌شی كه‌تێیدا ماونه‌ته‌وه هه‌موو نۆكه‌ری صه‌لیبی یه‌كان بوون .
له‌وكاته‌دا ناوچه‌یه‌ك هه‌بوو له‌نێوان میسر وشام وبوصرادا كه‌پێی ده‌وترا (كرك)پادشاكه‌ی صه‌لیبی بوو به‌ناوی (ئه‌رناط) باجی زۆر زۆر كردبوو له‌سه‌رده‌می صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی دا له‌ساڵی ٥٨٢کۆچی =١١٨٦ز ئەرناط په‌یمانێك مۆرده‌كات له‌گه‌ڵ صه‌لاحه‌دین دا كه ده‌بێت به‌هێمنی وئاسایشی وئه‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه كاروانه ئیسلامی یه‌كان بپارێزن -دەنا.. ژیانت ده‌كه‌وێته مه‌ترسی یه‌وه ،ئەرناط ی به‌رپرسی كرك ڕێزی له صه‌لاحه‌دین گرت و هه‌موویان پێكه‌وه په‌یمانه‌كه‌یان مۆركرد.
سه‌بارت به هۆكاره‌كانی بۆچوونی جیاواز هه‌یه هه‌ندێ‌َ ده‌ڵێن ئەرناط كه‌كاروانێكی بازرگانی گه‌وره‌ی ئه‌یوبی یه‌كان له‌ولاَتی میسر ه‌وه ئاراسته‌كرابوو به‌ره‌و حیجاز وشام زۆر لوت به‌رزانه ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر كاروانه‌كه‌دا كه‌زه‌ره‌رو زیانێكی گه‌وره‌ی به‌ئابووری میسر گه‌یاند بوو،ئه‌مه له‌لایه‌ك ..هه‌روه‌ها كرداری بازرگانی نێوان میسر وشام وحیجازی په‌كخست، وه‌هه‌ندێكی دیكه پێ یان وایه صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی دوای نه‌خۆش كه‌وتنی له ٥٨٢کۆچی= ١١٨٦ز په‌یمانی ئه‌وه‌ده‌دات به موسڵمانه‌كان كه‌ئه‌گه‌ر بێت وله‌ته‌مه‌ندا بمێنێت خۆی ته‌رخان باكت بۆلێدانی دوژمنانی موسڵمانان (صه‌لیبی یه‌كان). هه‌روه‌ها له‌باری بارودۆخه سیاسی یه‌كه‌و بڕینی هه‌ردوو قۆناغی به‌رگری وئاماده‌باشی له‌لایه‌ن سوڵتان صه‌لاحه‌دینه‌وه ،وه‌به‌دیهێنانی ئامانجه سه‌ره‌كی یه‌كانی كه‌خۆی ده‌بینی یه‌وه له دروستكردنی ده‌سه‌لاَتێكی سیاسی له‌چوار چێوه‌ی ده‌سه‌لاَتی خه‌لافه‌ت وڕزگار كردنی شاری قودس وه‌گێڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَتی خه‌لافه‌ت وهه‌وڵ دان بۆ به‌دیهێنانی یه‌كێتی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی سه‌رتاسه‌ری، هه‌تا مێژوونوسان ده‌ڵێن كاتێك ده‌ستی گرت به‌سه‌ر كاروانه‌كه‌دا خاوه‌نی كرك قسه‌ی ناشرینی به ئیسلام وه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) وتووه وه هه‌ر هه‌موویانی به‌دیل گرتووه ،وه ئه‌و كاروانه‌ش هی خودی بنه‌ماڵه‌ی صه‌لاحه دین بوو واتا دائیره‌ی ده‌وله صه‌لاحه دین بوو بۆ میسر ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ بیت المال كه زیاتر ئابووری میسر ببوژێنێته‌وه .
صه‌لاحه دین كه‌هه‌واڵه‌كه‌ی بیست كه به‌و شێوه‌یه قسه‌ی به‌ئیسلام وتووه صه‌لاحه‌دین كێشه‌ی له كاروانه‌كه‌دا نه‌بوو ،به‌لاَم كێشه‌ی له‌وه‌دا بوو كه قسه‌ی به ئیسلام وپێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كردووه ،ئه‌وه بوو زۆر توڕه بوو توڕه‌بونێك به جۆرێك مێژوونوسان ده‌ڵێن: صه‌لاحه دین له ژیانی دا ئه‌وه‌نده توڕه نه‌بووه وه سوێندی خوارد ئه‌گه‌ر به دیلیش بیگرێت به‌ده‌ستی خۆی ده‌یكوژێت ،دوای ئه‌م رووداوه كه‌ڕووی دا صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ئارامی نه‌ماو هه‌ست وسۆزی جولاَ بۆ به‌رامبه‌ر خاك و ولاَتی موسڵمانان و به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)به‌رامبه‌ر صه‌لیبی یه‌كان بۆیه بانگه‌شه‌ی جیهادی كردووخه‌ڵكی كۆكرده‌وه بۆ جیهاد كه‌بۆخۆی صه‌لاحه‌دین ماوه‌یه‌كه به‌درێژای مێژوو چاوه‌ڕێ ی ئه‌م ساته وه‌خته‌یه كه‌هه‌ر له‌وسه‌رده‌مه‌ی كه‌سه‌رۆكی پۆلیسی دیمه‌شق بووه له‌سه‌رده‌می عیماده دین زه‌نگی دا خۆی بۆ ئاماده‌كردووه وئامانجی ئه‌وه بووه كه چۆن بتوانێت قودس ڕزگار بكات كه‌نه‌وه له‌دوای نه‌وه ئیستاش ئێمه شانازی پێوه ده‌كه‌ین ،صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی بیری له‌وه‌كردوه‌ته‌وه چۆن خاكی موسڵمانان ڕزگار بكات له‌ده‌ستی فره‌نجه وه چۆن بتوانێت عیزه‌ت وسه‌ربه‌زی ئه‌م ئیسلامه بهێڵێته‌وه ،ئه‌وه بوو صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی موجاهیدان و سوپاكه‌ی له هه‌موولایه‌كه‌وه كۆكرده‌وه،وه‌ناردی به‌شوێن هه‌موو ئه‌ماره‌ته‌كاندا ،بۆئه‌وه‌ی بانگه‌وازی جیهاد بكرێت و خه‌ڵك بچێت به‌ره‌و جیهاد ،صه‌لاحه‌دین زۆر بێزار بوو به‌رامبه‌ر به ئەرناط وه به‌ده‌وری شار‌و قه‌لعه‌كانی كرك دا سوپای خۆی دانا وگه‌مارۆی دا بۆ ئه‌وه‌ی بچێته ئه‌و جێگایه‌وه ،وه‌سه‌ربازگه‌ی دانا له‌شوێنێك كه پێی ده‌وترێت (قصر سلامه)نزیك بوو له بوصراوه بۆ ئه‌وه‌ی سوپاكه‌ی له‌وێ كۆببێته‌وه ،به‌لاَم ئه‌وه‌ی كه صه‌لاحه‌دینی دواخست له‌وه‌ی كه‌نه‌دات به‌سه‌ر كرك دا ،چونكه ئه‌و ساڵه كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجی یه‌كان بوو (ئەرناط )یش كه‌سێكی مه‌سیحی بوو به‌ڵێنی دا ئه‌گه‌ر بێتوو صه‌لاحه دین بدات له من ئه‌وا منیش ده‌چم له‌سه‌ر ڕێگای شام و میسر كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شام و میسر له‌هه‌ردوو لایان ده‌ده‌م و ده‌یان كوژم ،صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبیش حه‌جاجه‌كانی زۆر خۆش ئه‌ویست وه‌ڕێگای سینای میسر یشی چككردبوو بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌ئاسانی بڕوات بۆ حه‌ج ،ئه‌وه بوو خێرا ڕۆیشت وهه‌موو سه‌ربازه‌كانی خسته پاسه‌وانی حاجییه‌كان بۆئه‌وه‌ی حاجی یه‌كانیش به‌سه‌لامه‌ت وئاسانی بگه‌ڕێنه‌وه،دوای ئه‌وه توانی به‌و شێوه‌یه خه‌ڵكه‌كه بپارێزێ و حه‌جاجه موسڵمانه‌كان به ئامان ومتمانه‌ییه‌وه بیان پارێزێ، وه‌ك ده‌زانین دوعای حاجیان قه‌بوڵه،چونكه وه‌ك مه‌لۆتكه‌كراوه‌ی له عه‌ره‌فه‌و گه‌ڕاونه‌ته‌وه وه له حه‌ج وخزمه‌تی خوای گه‌وره گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ماڵ مه‌نزڵگای خۆیان هه‌موو ئه‌م حاجییانه كه به‌سه‌داها هه‌زار كه‌س ده‌بوون دوعای خێریان بۆ صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی و سوپاكه‌ی صه‌لاحه‌دین ده‌كرد ئه‌مه بۆ خۆی گه‌وره‌ترین دەسكه‌وت بوو بۆ صه‌لاحه‌دین ئه‌یوبی كه‌به‌ده‌ستی هێنا بوو .
دواتر (مجلسی شورای) به‌ست بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك دیاری بكه‌ن كه‌هه‌موویان پێكه‌وه بچنه ده‌ره‌وه له ١٧ی ره‌بیعی كۆتایی ساڵی ٥٨٣کۆچی= ساڵی ١١٨٧ز له‌دوای نوێژی هه‌ینی له‌هه‌موو مزگه‌وته‌كانی شاره‌كان وئه‌ماره‌ته‌كانی ژێر ده‌ستی صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی دا ته‌كبیری موسڵمانان ده‌ستی پێكرد وه بانگه‌شه‌ی جیهاد ده‌ستی پێ كرد به (حی علی جیهاد) وده‌نگی الله اكبر وه زڕه‌ی شمشێر موسڵمانه‌كان به جوانترین شێوه خۆیان ئاماده كرد بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ده‌ره‌وه بۆ ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی ئەرناط وه صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی خۆشی چووه ده‌ره‌وه له دیمه‌شق به‌ره‌و جێگایه‌ك كه‌پێی ده‌وترێت (قصرسلامه)كه بڕیاریان دابوو له‌وێدا هه‌موویان كۆببنه‌وه ،له‌وكاته‌دا برایه‌كی وكوڕێكی به‌ناوی (ملیك افضل) وه‌هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌شی كه له‌بنه‌ڕه‌تدا توركامانه (مەلیك مظفر كه وكبوری) كه‌به مەلیك مظفر ناسراوه دواتر ئه‌وه‌ی خیانه‌ت له صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ده‌كات ده‌چێته لای ده‌وڵه‌تی ئه‌تابه‌گییه‌كان لای (شێخ عبد الرحمن)و له‌دوای دا ده‌بێته والی هه‌ولێر،به‌لاَم مظفرالدینی توركمانی ڕووه‌و عه‌ككا سوپا ده‌نێرێ وه هه‌روه‌ها مەلیك افضل كوڕی سوپایه‌كی پێ ده‌نێرێ بۆ جێگایه‌ك كه‌پێ ی ده‌وترێت (رأس الما‌و) هه‌موو ئه‌مانه كۆده‌بنه‌وه تاوه‌كو له عه‌ككا وه دێن وه ئه‌وی تریش له (رأس الما‌و)وه دێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له سوپای صه‌لیبی بشێوێننوه صه‌لاحه‌دین خۆیشی له بوصرا وه ده‌كه‌وێته‌ڕێ تاوه‌كو ده‌گاته قه‌لاَكانی كرك وه‌له‌وێ وه بۆ ئه‌وه‌ی مانۆڕایه‌كی سه‌ربازی بكات وه سوپای صه‌لیبی په‌لكێشی ناوچه‌یه‌ك بكات له‌ڕووی سه‌ربازی یه‌وه سه‌ركه‌وتنی ئه‌ویوبی یه‌كان مسۆگه‌ربكات بۆ ئه‌مه‌ش ناوچه‌ی ته‌به‌رییه هه‌ڵ ده‌بژێرێت سوپاكه‌ی هه‌موو كۆده‌كاته‌وه له‌و جێگایه‌دا ده‌شی زانی نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه‌ڕووبه‌ڕووی ئەرناط ده‌بێته‌وه ،وه‌كاتێ ئەرناط ده‌بینێ به‌م شێوه‌یه صه‌لاحه‌دین سوپای بۆ كۆكردووه‌ته‌وه ئەرناط له‌تاواندا داوا له بیت المقدیس و عه‌ككا وصور وصیدا به‌ئه‌ماره‌ته‌كانی تری ره‌هاو ناوچه‌كانی تر هه‌مووی سوپای صه‌لیبی كۆده‌كاته‌وه دژی صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ئه‌وانیش له هه‌موولایه‌كه‌وه كۆده‌بنه‌وه ،وه‌موسڵمانه‌كانیش ده‌زانن كه ئیتر كاتی جیهاده بۆ ئازاد كردنی بیت المقدیس ،وه‌ماوه‌یه‌كه چاوه‌كان فرمێسكی پێدا نه‌هاتووه‌ته‌وه خواره‌وه بۆ جیهاد وه ماوه‌یه‌كه دڵه‌كان ئازایه‌تی و عیزه‌ت نه‌یگرتووه ،هه‌ره‌وه‌ها ده‌ستیان شمشێری نه‌گرتووه به‌رامبه‌ر به‌ئه‌هلی كوفر بۆئه‌وه‌ی سه‌ر له‌نوێ عیزه‌ت وسه‌ربه‌رزی موسڵمانان بگه‌ڕێته‌وه ،ماوه‌یه‌كه موسڵمانان خه‌وتوون كه شه‌ڕی ناوخۆ گیرۆده‌ی كردوون سه‌رله‌نوێ ئێستا وا صه‌لاحه‌دین خه‌و له چاوی تۆراوه ،قازی له‌دوای قازی یه به‌ڕێزه‌كان وزاناكان به‌تایبه‌تی (بها‌و الدینی ابنوشداد)كه یه‌كێكه له قازی یه گه‌وره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبی هه‌موو ئه‌مانه پێكه‌وه هانی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بچنه جیهادو به‌ره‌و جیهاد هه‌نگاو بنێن.
ئیبنو شداد له كتێبه‌كه‌ی خۆیدا كه باس له مێژووی ئه‌یوبی یه‌كان ده‌كات ده‌ڵێت :وه‌كو ئه‌وه وا بوو چۆن دایكێك منداڵێكی به كۆڵه‌وه بێت و منداڵێكیش به‌زكییه‌وه بێت ،صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی به‌شه‌و خه‌وی لێ نه‌ده‌كه‌وت خه‌ڵكی هان ده‌دا بۆ جیهاد وه به‌ناو گه‌نج و یانه و خه‌ڵكی دا ده‌گه‌ڕا و هاواری ده‌كرد یائیسلام چاوه‌كانیشی وه قوڕگی پڕبوو وه‌هه‌موو جارێكیش قسه‌ی ئه‌كرد سه‌یری قودسی ده‌كرده‌وه ته‌نانه‌ت به‌جۆرێك كه‌خه‌ڵكی پێیان ده‌وت تۆ خه‌ریكه خۆت پارچه پارچه ده‌كه‌یت صه‌لاحه دینی ئه‌یوبی ،هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌شی كه له‌ده‌ورووبه‌ری بوونه ده‌گێڕنه‌وه ته‌نانه‌ت خواردنیشی زۆر زۆر كه‌م بوه‌وه و نه‌خۆش كه‌وتبوو ڕۆژێك یان خواردنی نه‌خوارد له‌ڕۆژی هه‌ینی یه‌وه تاوه‌كو ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه ئه‌وه‌نده سه‌رقاڵ بووته‌نها خواردنی ساده نه‌بێت بۆ ئه‌و كاته‌شی كه ده‌رمانی هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رمانه‌كانی بخوات صه‌لاحه دینی ئه‌یوبی پلانێكی زۆر گه‌وره‌ی دانا چووه جێگایه‌كه‌وه كه نێوانی شاخه‌كان بوو وه جێگایه‌ك كه هیچ دارێكی تێدا نه‌بوووه پشتی خۆیشیان ئاو بوو وه‌ئه‌و جێگایه‌شی كه خه‌ڵكی یان كاروانی پێدا تێ ده‌په‌ڕێت هه‌تاوی ئه‌و ناوچه‌یه زۆر گه‌رم بوو به‌مه‌ش صه‌لیبی یه‌كان ناچاربوون له سفورییه‌وه به‌ره‌و ته‌به‌رییه بكشێن ئه‌م ڕێگه‌یه‌ش ڕێگه‌یه‌كی گه‌رم بوو ،وه صه‌لیبی یه‌كان ده‌بوو ڕێگه‌یه‌كی به‌رزایی و به‌درێژای ١٦كم به‌بێ ئاو پڕ له‌گه‌رمای ببڕن بۆ ئه‌مه‌ش صه‌لاحه دین ته‌نها یه‌ك ته‌پۆڵكه‌ی به‌ردینی ڕه‌ق وته‌قی بێ ئاوی بۆ به‌جێ هێشتن كه‌ئه‌ویش ته‌پی (حطین )بوو ،له‌و شه‌وه‌دا سوپاكه‌ی خۆی برده ئه‌وێ وه‌پشتی سوپاكه‌ی خسته پێش ئاوه‌كه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك ده‌ستی نه‌گاته ئه‌و وه صه‌لیبی یه‌كان زانیان صه‌لاحه دین له‌وێ دایه خۆی حه‌شارداوه بۆیان به‌ڕۆژدا كه‌وتنه‌ڕێ وه یه‌ك به‌یه‌ك له‌ناو ده‌چوون وه‌ته‌واو ماندووبون كه‌گه‌یشتنه ئه‌وێ جگه له‌وه‌ی موسڵمانه‌كان دار وته‌خته‌كانی ده‌وروبه‌ریان سوتاند وئاگریان به‌ڕوویاندا كرده‌وه به‌مه‌ش گه‌رماو دووكه‌ڵ و تونێتی به‌سه‌ریاندا زاڵ بوو،ئه‌وه بوو صه‌لاحه‌دین ده‌رفه‌تی شه‌وی قۆسته‌وه چوارده‌وری سوپای صه‌لیبی دا له پاشاندا شه‌ڕ له‌نێوانیاندا ڕووی دا دوای ئه‌وه‌ی موسڵمانان به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وتن ،وه‌ژماره‌یه‌كی زۆریان لێ به‌دیل گرتن له نێوانیشیاندا (جای لوزجنانی)پادشای بیت المقدیس و ئەرناط ی به‌رپرسی قه‌لاَی كرك ی تێدا بوو، ئه‌مه‌ش دیاریه‌كی خوای گه‌وره‌یه كه‌به‌خشی به صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی .
صه‌لاحه‌دین له‌سه‌ره‌تاوه بیری له‌وه‌نه‌كردبووه به‌ره‌و قودس بڕوات ،به‌لاَم بیری له‌وه بوو كه ئه‌و ناوچانه پاك بكاته‌وه كه‌ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌لاَتی ئەرناط بوو،ئه‌وه بوو صه‌لاَحه‌دین توانی به‌جۆرێك سه‌ربكه‌وێت به‌سه‌ر صه‌لیبی یه‌كان دا كه كوڕا وكوڕیان بیریان نه‌چێته‌وه ،وه باسی صه‌لاَحه‌دین بكه‌ن ترسیان لێ بنیشێت .كه‌سێكی وه‌كو( شۆی) كه‌یه‌كێكه له‌مێژوو نوسان ده‌ڵێت دایك ئه‌گه‌ر بیویستایه منداڵه‌كه‌ی بترسێنێت ده‌یوت صه‌لاَحه‌دینی ئه‌یوبی هات ،ئه‌مه‌نده عیزه‌تی موسڵمانان به‌رز بوو ئه‌مه‌نده سه‌ربه‌رز بوون هه‌تاوه‌كو ١٠ ساڵێش كه باسی صه‌لاَحه‌دینی ئه‌یوبی بكرایه‌و بوترایه له‌هه‌رسوپایه‌كدایه ئیلا ئه‌و سوپایه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست ده‌هێنا.
كاتێك كه صه‌لیبی یه‌كان هاتن خاچی خاچه‌كانیان هه‌ڵگرتبوو به‌ده‌ست یانه‌وه‌تاوه‌كوئێستا نه‌كه‌وتبووه سه‌ر زه‌وی به‌لاَم صه‌لاَحه‌دین توانی بیخاته سه‌ر زه‌وی و ژێر پێی موسڵمانه‌كانه‌وه ،وه‌كاتێك ئوسقوفی عه‌ككا هاواری ده‌كردئه‌مه جه‌نگی پیرۆزه و ئێوه نامرن وه عیسا له‌گه‌ڵ تاندا شه‌ڕده‌كات صه‌لاَحه دینی ئه‌یوبی توانی له‌ناو شه‌ڕه‌كه دا به كوشتوی سه‌ریشی به‌رز بكاته‌وه و بڵێ ئه‌وه ئوسقوفه‌كه‌ی عه‌ككاتانه كه‌ناتوانێت به‌رامبه‌ر موسڵمانان بجه‌نگێ ،وه ١٠ هه‌زار كه‌سی لێیان كوشت له‌ماوه‌ی شه‌و ڕۆژێكدا خاچی خاچه‌كانی خسته زه‌وی وه هیچ یان نه‌یان ده‌توانی به‌رامبه‌ر به صه‌لاَحه‌دینی ئه‌یوبی هیچ شتێك بكه‌ن هه‌موویان ڕایان ده‌كرد به‌م لاو لادا وه زۆرێك له سوپاكه به تیونێتی له‌ناوچوون له‌ده‌وری پادشای بیت المقدیسدا كه زیاد له ٧٠ هه‌زار سوپای له خۆی كۆكردبوه‌وه ١٥٠کەسی لە سوپای له‌گه‌ڵ دا مابوو به ١٥٠ کەسەکەوە به‌دیل گیران .
قه‌ره‌قوش ئەرناط بە دیل دەگرێت ؟
ملیك عادلی برای صه‌لاَحه‌دین له‌گه‌ڵ ئه‌ژده‌ری توركمان دا (قه‌ره‌قوش) واتای (هه‌ڵۆی ڕه‌ش)دێت به‌لاَم به‌داخه‌وه خه‌ڵكی به خراپه باسی لێوه ده‌كه‌ن ،قه‌ره‌قوش یه‌كێك بوو له‌و سه‌ركرده به‌ڕێز وبه‌توانایانه‌ی توركمان بوو له‌گه‌ڵ صه‌لاَحه‌دینی ئه‌یوبی دا وه‌مه‌یمه‌نه‌ی صه‌لاَحه‌دین بوو،وه‌كه‌سێكی دادپه‌روه‌ر و دیندار بوو بە هۆکاریقەرەقوش بوو کەتوانی ئەرناط یش به‌دیل بگرێت وبیخاته ژێر ده‌سه‌لاَتی صه‌لاَحه دینه‌وه،هه‌روه‌ها كه‌سێك بوو ئه‌ستێره‌ی ئه‌دره‌وشایه‌وه له جه‌نگه‌كاندا له‌هه‌ر لایه‌كه‌وه ده‌یان بینی كه‌وا قه‌ره‌قوش ده‌جه‌نگا له پێناوی خوای گه‌وره،هه‌روه‌ها قه‌ره‌قوش هاواری جیهاد ده‌كاته‌وه وه‌زۆر جار ئه‌سپه‌كه‌ی بریندار بووه و مردار بوه‌ته‌وه و ئه‌سپی تریان بۆ هێناوه ،ته‌نانه‌ت له كۆتایشدا درعیش فڕێ ده‌دات و به‌رامبه‌ر به صه‌لیبی یه‌كان شه‌ڕ ده‌كات كه بۆخۆی درع فڕێ درا له‌شه‌ڕ دا له‌و سه‌رده‌مه‌دا واتا هێزو توانا ،بۆیه قه‌ره‌قوش به‌هێز وتوانا شه‌ڕ ده‌كات وه‌به‌رپرسی قه‌لاَی كرك (ئەرناط )ده‌گرێت به‌دیل ،هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌م چه‌مكه مێژوویان ڕاست بكرێته‌وه كه‌وا قه‌ره‌قوش بۆخۆی كه‌سێكی دادپه‌روه‌ر بووه ،وه قسه‌ی شێواندنی مێژوو نوسه‌كانه كه‌باس له قه‌ره‌قوش ده‌كرێته‌وه به‌یه‌كێك ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر حوكمه‌كه‌ی خراپ بێت ده‌ڵێن ئه‌مه حوكمی قه‌ره‌قوشه ،ئه‌مه‌ش كه‌سێكی گه‌نده‌ڵ و خراپه‌كار به‌ناوی (ئیبنومه‌ماتی) له‌دژی قه‌ره‌قوش ئه‌م شتانه‌ی بلاَوكردۆته‌وه ،هه‌روه‌ها (كافور) كه‌كه‌سێكی به‌ڕێز بووه له‌ناو ده‌وڵه‌تی ئه‌خشەدییه‌كاندا ،به‌لاَم كه‌سانێكی وه‌كو (موته‌نه‌بی) شعری له‌سه‌ر نوسی وه‌و قسه‌ی خراپ یان پێ كردووه ،بۆیه قه‌ره‌قوش و كافوریش چەواشەی ده‌ستی دوو شاعیری گه‌نده‌ڵن ئه‌وانیش( موته‌نه‌بی وابنو مه‌ماتی)ین ،موته‌نه‌بی هه‌ر داوای پێغێمبه‌رایه‌تی ده‌كرد بۆ خۆی پێ ی وابوو كه خۆی پێغه‌مبه‌ره ،تاوه‌كو له‌میسر كردیانه ده‌ره‌وه و ڕۆیشته ناوچه‌كانی بغداد دوای ئه‌وه ئه‌و قسه‌ی یه‌ی كپ كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كوژرێ .
صه‌لاَحه‌دینی ئه‌یوبی دوو پادشاكی كه‌وته ده‌ست ئه‌وانیش(جای لزجنیان )پادشای بیت المقدیس و (ئەرناط ) ی به‌رپرسی قه‌لاَی كرك بوون ،هه‌ردوو كیان له‌به‌رده‌ستی دا بوون ،صه‌لاَحه‌دین سوجده‌ی سوپاسگوزاری برد وه‌به‌دوای دا كوڕه‌كانی و براكانی وه هه‌موو سه‌ركرده‌كان به‌رزی ئیسلام سوجده سوپاسگوزارییان برد بۆ خوای گه‌وره كه هه‌موو سه‌ركه‌وتنێك یان په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌خوای گه‌وره وه كه‌سه‌ركه‌وتنه‌كان یان ده‌گه‌ڕانده‌وه بۆ خوای گه‌وره وه پێ یان وابوو ئه‌م سه‌ركه‌وتنه خوای گه‌وره پێ یانی به‌خشی وه ئه‌مان به‌نیازی ئه‌وه نه‌بوون ،هه‌روه‌ها كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكیش پێ یان وابوو ئه‌م توانایه خوای گه‌وره پێیانی به‌خشی وه ،بۆیه كاتێك كه سه‌ریان به‌رز كرده‌وه پادشاكانی صه‌لیبی به‌لوت به‌رزی یه‌كه‌وه‌و داوای ئاویان ده‌كرد ،صه‌لاَحه‌دینی ئه‌یوبی ئاوێكی ساردی هێنا بۆیان وه پێ شیانی وت ئه‌مه واتای ئه‌وه‌نی‌یه كه ئێوه ئه‌مان تان دراوه‌تێ نه‌خێر ئه‌مان تان نادرێتێ ،به‌ڵكو سوێندی خوارد بوو كه‌وا به‌ده‌ستی خۆی بیكوژێت ،چونكه قسه‌ی به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وتبوو ،ئه‌وه بوو صه‌لاَحه دین به‌ده‌ستی خۆی ده‌یكوژێت و سه‌ری ده‌بڕێ له پێش چاوی هه‌موو یاندا وه پێشیان ده‌ڵێت ئه‌مه هه‌قی ئه‌و كه‌سه‌یه كه قسه به خوا و پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌ڵێت ،به‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر ترس و بیم ودڵه‌ڕاوكێ چووه ناو دڵی صه‌لیبی یه‌كانه‌وه ،وه سه‌ربه‌رزی و عیزه‌تیش چوویه ناو دڵی موسڵمانه‌كانه‌وه.سه‌ركرده‌ی موسڵمان به‌و شێوه‌یه ده‌بێت ،هه‌ركه‌سێك به پاك و بێگه‌ردی ئیسلام هه‌ڵ نه‌گرێ وه‌ك صه‌لاَحه‌دینی ئه‌یوبی پاك وبێ خه‌وشی نه‌كات له فكری شیعه‌و صه‌لیبی هه‌موو ئه‌فكاره‌كانی تر موسته‌حیله سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ئوممه‌ته (إن تنصروا الله ينصركم ويثبت أقدامكم)واتا ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌تانه وێت سه‌ربكه‌ون ده‌بێت ئاینی شه‌ریعه‌تی خوای گه‌وره جێ به‌جێ بكه‌ن دڵنیا بن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنن.
ئه‌نجامه‌كانی شه‌ڕی حطین
یه‌كه‌م : یه‌كێك له ده‌ر ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م شه‌ڕه كوژرانی گه‌وره فه‌رمانده‌كانی صه‌لیبی یه‌كان بوو ،سه‌رباری له ده‌ست دانی به‌شێكی هه‌ره گه‌وره‌ی سوپای هه‌رسێ میرنشینه صه‌لیبی یه‌كان .
دووه‌م :سه‌ركه‌وتنه‌كانی صه‌لاَحه دینی ئه‌یوبی له شه‌ڕی حطین بوو به‌ده‌رگا كردنه‌وه له‌به‌رده‌می دا به‌وه‌ی كه بتوانێت زۆربه‌ی شاره كه‌نار ییه‌كانی (لوبنان وفەلستین) ی ئێستا ڕزگا ربكات .
سێیه‌م : وه به دیهێنانی یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره كی یه‌كانی كه خۆی ده‌بینی یه‌وه له ڕزگار كردنی شاری قودس قیبله‌ی یه‌كه‌می موسڵمانان .
چواره‌م : له‌دوای ئه‌م شه‌ڕه بوو به هۆی ئه‌وه‌ی پایه‌ی ئاینی و كۆمه‌لاَیه‌تی سوڵتان صه‌لاَحه دینی ئه‌یوبی له نێو جیهانی ئیسلام دا به‌رز ببێته‌وه.
پێنجه‌م : دوای ئه‌م شه‌ڕه ده‌سه‌لاَتی ئه‌یوبی یه‌كان به‌ته‌واوی چه‌سپا ،هه‌روه‌ها كاریگه‌ری شه‌ڕی حطین و ئه‌نجامه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌وروپا گه‌شته ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی پاپا گریگۆری هه‌شته‌م بانگه‌واز بكات بۆ سێ له‌گه‌وره ئیمپراتۆری ئه‌و سه‌رده‌مه (ئه‌ڵمانیا ، فه‌ره‌نسا و بەریتانیا) بكات بۆ هێرش كردنه سه‌ر ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌لاَت كه ده‌ناسرێت له مێژووی شه‌ڕی صه‌لیبی یه‌كان به شالاَوی سێیه‌می خاچی پەرستان.
شه‌شه‌م : سه‌ركه‌وتنی صه‌لاَحه دینی ئه‌یوبی له‌م شه‌ڕه‌دا كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وروپا به‌گشتی و مه‌سیحی یه‌كان به‌تایبه‌تی دروست كرد ، بووه هۆی ئه‌وه‌ی میرنشینه خاچی یه‌كان له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌لاَت ده‌سه‌لاَتیان سنوردار بكرێت و وه په‌یوه‌ندیشیان به‌ناوچه‌كانی ئه‌وروپاوه پچڕاند،وه سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌موو سه‌ركرده سیاسی و سه‌ربازی یه‌كانی ئه‌یوبی پێ یان وابوو كه سوڵتان صه‌لاَحه دینی ئه‌یوبی دوای ئه‌م جه‌نگه به‌ره‌و ئامانجی سه‌ره‌كی ده‌ڕوات كه بریتی یه له‌ڕزگار كردنی (قودس)،به‌لاَم به پێچه‌وانه‌وه سوڵتان صه‌لاَحه دین به‌ره‌و ناوچه كه‌نارییه‌كان كه‌وته‌ڕێ كه‌خۆی ده‌بینیه‌وه له‌شاره‌كانی (عككا ، بیروت ،یافا ،حیفا ،غه‌ززه و صور) وتوانی له پلانه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت جگه له گرتنی شاری صور نه‌بێت ،ئه‌ویش به‌هۆی گرتنی ناوچه‌كه‌و شورای شار و بوونی ئاو له‌ده‌ورووبه‌ری شاری صور .
ڕزگاركرنی چه‌ند قه‌لاَو شارێك
موسڵمانه‌كان خۆش حاڵ بوون به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی صه‌لاَحه دینی ئه‌یوبی ،صه‌لاَحه دین ئه‌و ڕۆژه مایه‌وه له سه‌ر بازگه‌كه‌ی بۆ ڕۆژی دوای كه‌جه‌نگ كۆتایی هات ڕۆشت بۆ قه‌لاَی ته‌به‌رییه هاوسه‌ره‌كه‌ی ریمۆند داوای له صه‌لاَحه دین كرد كه‌وا په‌یمانی پێ بدات كه‌وا هیچی لێ نه‌كات ،ئه‌ویش په‌یمانی پێ دا‌و خۆی و كوڕه‌كانی هاتنه ده‌ره‌وه وه ئه‌وانیش ڕێزیان لێگرتن ،پاشان صه‌لاَحه دینی ئه‌یوبی زۆر به خێرای ڕووی كرده شار‌و شارۆچكه‌كانی تر ،بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی پاك یان بكاته‌وه ،كه بگه‌شتایه‌ته هه‌ر جێگایه‌ك ئازادی ده‌كرد به به‌رگرییه‌كی كه‌م .
صه‌لاَحه دینی ئه‌یوبی یه‌كسه‌ر كه‌زانی صه‌لیبی یه‌كان ئه‌م هه‌موو سوپایان كۆكردۆته‌وه و ناوچه‌ی عه‌ككا چۆڵ بووه خێرا مینای عه‌ككای گرته ده‌ست و به‌ره‌و عه‌ككا ڕۆشت وله جه‌مادی یه‌كه‌می ٥٨٣کۆچی= ١١٨٧ ز به‌ڕێككه‌وتنێك صه‌لاَحه دین ده‌ستی گرت به‌سه‌ر عه‌ككا دا كه ٤ هه‌زار دیلی موسڵمانی تێدا بوو له‌گه‌ڵ ماڵ و سامانێكی زۆر، ه صه‌لیبی یه‌كان هه‌موویان ڕایان كرده‌وه ناوچه‌كانی صور ،صور یه كێك بوو له شاره گه‌وره‌كان ، وه‌نوێژی هه‌ینی یان كرد له مزگه‌وتێكدا كه فره‌نسییه‌كان كردبوو یانه كلێسا ،خێرا كه‌وتنه ڕێكخستنی شاره‌كه ،وه صه‌لاَحه‌دینی ئه‌یوبی فه‌رمانی به مەلیك عادلی برای كرد كه له میسره‌وه هێرش به‌رێت بۆ سه‌ر صه‌لیبی یكان ،ئه‌وه بوو ملیك عادل یش هێرشی كردوو توانی ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر هه‌ندێ شوێندا له‌وانه (یافا) وه خه‌ڵكێكی زۆری به دیل گرت ،هه‌روه‌ها صه‌لاَحه دین له كاتی مانه‌وه‌ی له عه‌ككا دا ده‌ستی گرت به‌سه‌ر چه‌ند شوێنێك دا له‌وانه (صفوریه ،صه‌یدا ، نابلوس ،بیروت و جبیل) .
هه‌روه‌ها له دوای چه‌ند ڕۆژێك له گه‌مارۆدانی بیروت ئه‌وێشی ئازاد كرد ،به‌لاَم له ڕزگار كردنی جبیل دا مه‌رجێكی تێدا بوو كه پادشا كه‌یان ئازاد بكات كه دیل بوو له دیمه‌شق ،به‌لاَم ناوچه‌ی صوره به جێهشت و ده‌ستی به‌سه‌ر دا نه‌گرت ،دواتر ڕوو ده‌كاته ناوچه‌ی عه‌سقه‌لان كه ده‌كه‌وێته نێوان شام ومیسره‌وه كه له‌گه‌ڵ مەلیك عادلی برای گه‌مارۆی عه‌سقه‌لان یاندا ،پادشاكه‌ی دیل بوو له‌لای صه‌لاَحه‌دینی ئه‌یوبی له‌گه‌ڵ خۆیان بردیان بۆ ئه‌وه‌ی داوا له‌خه‌ڵكی عه‌سقه‌لان بكات خۆیان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه به‌لاَم سوكایه‌تی یان به پادشاكه‌ش كرد،وه‌له‌دوای ٤٠ ڕۆژ گه‌مارۆدانی عه‌سقه‌لان فه‌تحی ئه‌و ناوچه‌یه‌شی كرد ،واتا ده‌وری بیت المقدیس زۆربه‌ی زۆری ناوچه‌كانی ئازاد كرد دواتر گه‌ڕایه‌وه بۆ خواره‌وه چووه (رمله ،غه‌ززه،بیت الحم و نغرون ) هه‌موو ئه‌م ناوچانه‌ی پاككرده‌وه له‌ده‌ستی صه‌لیبی یه‌كان ته‌نها له‌ناوه‌ڕاستدا بیت المقدیسی هێشته‌وه ،دواتر خه‌ڵكی به‌شوێن صه‌لاَحه دینی ئه‌یوبی دا شعریان ده‌وته‌وه ،وه‌خه‌ڵكی زۆر دڵ یان خۆش بوو.
بۆچی سوڵتان صه‌لاَحه دین دوای شه‌ڕی حطین ڕاسته‌وخۆ هێرشی نه‌كرده سه‌ر قودس ؟
یه‌كه‌م : ئامانجی له‌گرتنی شاره كه‌نارییه‌كان پچڕانی په‌یوه‌ندی صه‌لیبی یه‌كان بوو له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی سه‌ره‌كی یه‌كان كه‌ڕۆژ ئاوایه واتا ئه‌وروپا .
دووه‌م :بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی بتوانێت په‌یوه‌ندی به ناوچه‌كانی (شام) ه‌وه بكات له‌ڕێگای ئاوییه‌وه به‌هه‌مان شێوه هێزی صه‌لیبی یه‌كان نه‌كه‌وته پشته‌وه‌ی هێزه‌كانی صه‌لاحه دینی ئه‌یوبی یه‌وه .
سێیه‌م : به‌لاَم سوڵتان صه‌لاَحه دینی ئه‌یوبی ته‌نها له گرتنی شاری صور سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو به‌هۆی شورای شاره‌كه‌و سه‌ختی به‌وه‌ی كه هه‌موو لایه‌كی ئه‌م شاره به‌ئاو ده‌وره دراوه ،دوای ته‌واو كردنی نه‌خشه سه‌ربازیه‌كه‌ی به‌ره‌و ئامانجی سه‌ره‌كی كه‌وته ڕێ ،ئه‌ویش گه‌مارۆدانی شاری قودس و دواتریش گرتنی، سه‌رچاوه‌كان به‌تایبه‌تی (ئیبنو شداد و قاضی فاضل ) و چه‌ندینی دیكه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن گرتنی قودس ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه سوڵتان گرتییه به‌ر به‌رامبه‌ر به صه‌لیبی یه‌كان و مه‌سیحی یه‌كان و خه‌ڵكانی دیكه‌ی ناوچه‌كه له كاتی شه‌ڕه‌كانی ،هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه له‌گه‌ڵ دانیشتوانی شاری قودس دا ئه‌نجامی دا ...