16/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌هۆى جگه‌ره چاوه‌روان ده‌كرێت هێرشبه‌رێكى مانچسته‌ر یونایتد رووبه‌رووى سزا ببێته‌وه
رۆژنامه‌ى سپۆت مۆلى به‌ریتانى بلاوى كردۆته‌وه دواى بلاَو بونه‌وه‌ى وێنه‌ى هێرشبه‌رى مان یونایتد ویلفرێد زاها له كاتى ئاهه‌نگ گێرانى به‌بۆنه‌ى ساڵیادى له دایك بوونى جگه‌ره‌ى كێشاوه ، پێش بینى ده‌كرێت هێرشبه‌ره‌كه‌ى پێشووى كریستاڵ بالاَس له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى كراگێرى یانه‌كه‌ى و راهێنه‌ر دیفید مۆیس روبه‌رووى سزا ببێته‌وه .
یونایتد له مانگى یه‌نایه‌رى رابردوو بۆندێكى له‌گه‌ڵ زاهاى ته‌مه‌ن (21)ساڵى ئیمزا كرد ، به‌لاَم به‌هۆى زۆرى یاریزانى هێلى هێرشبه‌ر له ریزى شه‌یتانه سوره‌كان راپۆرته رۆژنامه‌كان ئاشكرایان كردووه زاها له مانگى یه‌نایه‌رى داهاتوو یاریگاى ئۆلترافۆرد جێده‌هێلێت .
جێگه‌ى ئاماژه‌یه زاها توانى سه‌ركردایه‌تى هه‌لبژارده‌ى ئینگلته‌راى خوار ته‌مه‌ن (21)ساڵى بكات دواى سه‌ركه‌وتنیان به‌سه رهه‌لبژارده‌ى فله‌ندا به‌ئه‌نجامى سىَ گۆلى خاوێن له رۆژى پێنچ شه‌مه‌ى رابردوو .