16/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
جیهانیبوون
ئه‌میرال ولیام گاری كار له‌كتێبه‌كه‌یدا (احجار علی رقهه الشگرنج)بیری بانگه‌وازی جیهانیبوون ده‌گێڕێته‌وه بۆ پیلانه جووله‌كه‌ییه‌كان و صه‌هیۆنیه‌تی جیهانی ،ئه‌و بانگه‌وازه‌ش له‌چه‌ند شێوه‌ی جیاجیادا خۆی ده‌نوێنێت تا ئامانجی حه‌قیقی خۆی بشارێته‌وه ، بۆیه جار هه‌یه به‌یه‌كبوونی مرۆیی ناوده‌برێ، جار هه‌یه به‌یه‌كبوونی شارستانیه‌ت یان یه‌كبوونی رۆشنبیری جیهانی یان حكوومه‌تی جیهانی ناوده‌برێت ، هه‌موو ئه‌مانه‌ش بۆ یه‌ك ئامانجن .
ده‌سته‌واژه‌ی یه‌كبووی رۆشنبیری جیهانی شێوه رازێنراوه‌یه ،به‌لاَم له‌ناوه‌ڕۆكیدا ده‌مارگیری و به‌كه‌م دانانی رۆشنبیریه مرۆییه‌كانی له‌خۆگرتووه ، كرۆكی بانگه‌وازه‌كه ده‌ستڕۆیی رۆشنبیری و ژیاری رۆژئاواییه به‌سه‌ر رۆشنبیری و شارستانیه‌تی گه‌لانی تردا به‌تایبه‌ت زاڵكردنی به‌سه‌ر رۆشنبیری و هزری ئیسلامی‌دا .
ئه‌م بانگه‌وازه بوونی خۆی له‌مه‌نتیقێكی هه‌ڵه‌وه وه‌رگرتووه و له مونته‌له‌قێكی داگیركاریه‌وه یه كه‌ناوی لێنراوه (په‌یامی پیاوی سپی بۆ جیهانی ره‌نگ جیا )، ئامانجی مۆڵدراوی پشت ئه‌م بانگه‌وازه‌ش بریتیه له‌وه‌ی خه‌ڵكی بكاته هه‌واداری ڕۆژ ئاوا‌و ببنه كۆیله‌ی ده‌سترۆیی ژیاری رۆژئاوایی و بیری ئیسلامیش له‌و نێوه‌نده‌دا بتوێته‌وه یان تواناكانی به چه‌ند واتا و به‌هایه‌ك ته‌نگیان پێهه‌ڵچنرێت كه له‌كرۆكدا جیاواز بن له‌به‌ها ئیسلامیه‌كان و سه‌رچاوه ره‌سه‌نه‌كانی .
هنریك رالف له‌كتێبه‌كه‌یدا (مرۆڤایه‌تی و نیشتیمان په‌روه‌ری )پرسیارده‌كات ئایا راسته گه‌لانی لاوازی مافخوراو بۆیان باش بێت دیدی مرۆیی بگرنه به‌ر و قوربانی بده‌ن به‌دیدی نیشتمان په‌روه‌رییان ؟ هنریك رالف پێی وایه دیدی مرۆیی پێویسته ته‌نها له‌لایه‌ن گه‌له به‌هێزه‌كانه‌وه وه‌ربگیرێت ، به‌لاَم گه‌له لاوازه‌كان له‌لایه‌ن گه‌له به‌هێزه‌كانه‌وه داماڵراون ، هه‌روه‌ها پێی وایه پاڵپشتانی سیاسه‌تی جیهانیبوون سه‌رمایه‌داران و ئه‌و چاوچنۆكانه‌ن كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان بازاڕ گه‌رمی بۆده‌كه‌ن تا ده‌سه‌لاَت و قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆیان بسه‌پێنن به‌سه‌ر گه‌لانی مافخوراودا .
ده‌نگی بانگه‌واز بۆ جیهانیبوون له میصر و جیهانی ئیسلامی‌دا له‌سالاَنی سیه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا به‌رزبوویه‌وه وكه‌سانی وه‌ك سه‌لامه مووسا و چه‌ندینی تر بوونه ئالاَ هه‌ڵگری ئه‌و بانگه‌وازه ، دواتر ئه‌و ئامانجانه‌ی ده‌ركه‌وتن كه‌له پشته‌وه پیلانه تلموودیه‌كان دایاننابوون بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر جیهاندا .
زۆرێك له‌توێژه‌ران پێیان وایه هه‌وڵی رۆژئاوا له‌یه‌كخستنی مرۆیدا واته پێدانی ره‌نگ و مۆركی ئه‌ورووپی به‌هه‌موو جیهان و له‌ناوبردنی بنه‌ما و به‌ها تایبه‌ته‌كانی گه‌لانی تر و نه‌هێشتنی شه‌خسیه‌تی خۆیی و نموونه‌ی بالاَیان كه‌ته‌واو جیایه له‌بنه‌ماو تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی رۆژئاوا ، ئه‌وه‌ش راست نیه كه‌كه‌سانێك ده‌ڵێن ئه‌وان ئه‌و یه‌كبوونه مرۆییه‌یان ده‌وێت كه ئایینه‌كان بانگه‌وازی بۆ ده‌كه‌ن ، به‌لاَم جیاوازی زۆر هه‌یه له‌نێوان ئامانجه‌كانی ئایینه‌كان و ئامانجه‌كانی صه‌هیۆنیه‌تی جیهانیدا ،ئه‌گه‌ریش هه‌ڵگرانی ئالاَی ئه‌و بانگه‌وازه ئه‌وانه بن كه بروایان هه‌یه به‌ره‌گه‌ز په‌رستی و جیاكاری ره‌گه‌زی كه مرۆڤی سپی به‌بالاَتر ده‌زانن یان بانگه‌واز ده‌كه‌ن بۆ گه‌لیكی جیا و هه‌ڵبژێردراو ، ئه‌وه باره‌كه قورسترده‌بێت مرۆڤایه‌تی بچێت به‌ده‌م ئه‌و جۆره بانگه‌وازانه‌وه ، به‌ڵكو به‌ده‌مه‌وه‌چوون بۆ بانگه‌وازێكی تر ده‌بێت كه‌ئایینی حه‌ق ئالاَ هه‌ڵگریه‌تی و بێ هیچ سته‌م و دوژمنایه‌تیه‌ك خه‌ڵكی كۆده‌كاته‌وه .
ئه‌وه‌ی به‌وردی بڕوانێته هه‌موو بانگه‌وازه رووخێنه‌ره‌كانی به‌هائی و رۆحگه‌رایی نوێ و بانگه‌وازه رووخێنه‌ره‌كانی تر ،ئه‌م بانگه‌وازكردنه بۆ جیهانیبوون یان ئومه‌ممیه‌ت به‌دی ده‌كات كه ئه‌نجامی پیلانه تلموودیه‌كان و ئه‌و بانگه‌وازه زیانبه‌خشانه‌یه كه جووله‌كایه‌تی جیهانی ده‌ستی زاڵه به‌سه‌ریاندا ، ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكه بۆ ته‌نگپێهه‌ڵچنینی جیهان له‌ژێر ناوی بیرێكی دیاریكراو و رێبازێكی دیاریكراودا ، بێگومان ئه‌م بانگه‌وازه‌ی جیهانیبووه مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ی هه‌ڵگرتووه دژ به ئه‌و گه‌لانه‌ی كه هێشتا بونی نیشتیمانی و یه‌كبوونی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان ته‌واو نه‌كردووه و هێشتا به‌ده‌ست داگیر كه‌ری یان شالاَو یان ده‌ستڕۆیی ده‌ره‌كیه‌و گیرۆده‌ن ،یان تائێستاش بنه‌ما و پاڵپشتیه‌كانی بیركردنه‌وه‌ی ته‌واو پێنه‌گه‌یشتون تابتوانێت به‌رنگاری بیری مرۆیی ببێته‌وه و هه‌ڵوێستی سه‌ربه‌خۆیی هه‌بێت .
سه‌رچاوه :: كتێبی (ئیسلام و بانگه‌وازه ڕووخێنه‌ره‌كان )
نوسینی (انور الجندی )
وه‌رگێرانی (نهاد جلال حبیب الله )