16/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئافرەتانی باڵاپۆش کەمتر تووشی نەخۆشیەکانی پێست دەبن
ئەنجومەنی تەندروستی باکوری ئەمەریکا لە لێکۆڵینەوەیەکی زانستیدا ئەوەیان خستەڕوو کەوا ئەو ئافرەتانەی کە باڵاپۆشن کەمتر تووشی نەخۆشیەکانی پێست دەبن.
ئەم ئەنجومەنە لێکۆڵینەوەکەی بە شێوەیەکی زانستی وە بە پێی ئامار سەلماندوویانە کەوا لێکۆڵینەوەکەیان %١٠٠ زانستیە.
لەم توێژینەوەیەدا دوو کۆمەڵە ئافرەتیان لەگەڵ بووە کەوا کۆمەڵەیەکیان باڵاپۆش بوون و کۆمەڵەکەی دیکە باڵاپۆش نەبوون، لە هەنگاوی یەکەمی توێژینەوەکەدا هەستاون بە هەڵبژاردنی ئەو ئافرەتانە کەوا لەلایەنی تەندروستی، کار، تەمەن یان لەبەرچاو گرتووە و هەموویان یەکسان بوون.
ئەم ئافرەتانە بۆ ماوەی ٣ مانگ لەژێر چاودێری پزیشکدا بوون و لەچەند ڕۆژێکی دیاری کراودا لێکۆڵینەوەی تایبەتی پزیشکی بۆ هەموویان کراوە، لە دوای تێپەڕبوونی ٣ مانگ پزیشکەکان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کەوا ئەو ئافرەتانەی کە باڵاپۆشن پێستێکی ناسک و تەندروستیان هەیەو هیچ نیشانەیەکی نەخۆشی پێستیان تێدا بەدی ناکرێت، لەکاتێکدا کە ئافرەتە سفورەکان بۆ پارێزگاری کردن لە پێستی خۆیان جۆرەها کرێمیان بەکار دەهێنا، کە بەکارینانی ئەو کرێمانە بۆ ماوەیەکی درێژ خایەن دەبێتە هۆی تێکچوونی پێست.
لەکاتێکدا کە پزیشکەکان توێژینەوەکەیان ئەنجام دەدا لە سەر ئافرەتە سفورەکان بەوەی کە دەیانویست پێستیان پاک بکەنەوە لەو مادە کیماییانەی کە بەهۆی بەکارهێنانی کرێمی جۆراوجۆرەوە کە بەکاریان هێناوە.
پزیشکەکان لەدوای توێژینەوەکان و پاککردنەوەی پێستیان دەیان بینی کەوا چرچو لۆچ و پەڵەیەکی زۆر بەدی دەکرا لەسەر پێستی ئەو ئافرەتانە، ئەویش بەهۆی بەکارهێنانی ئەو کرێمانەوە بووە.
بۆیە لەدوای تەواوبوونی توێژینەوەکە پزیشکەکان ئەوەیان خستە ڕوو کەوا پێستی ئافرەتانی موسوڵمانی باڵاپۆش کەمتر دەکەوێتە بە تیشکی سەروبنەوشەییەوە و تەندروسترە.