ده‌وڵه‌مه‌ندترین ئافره‌ته‌كانی‌ جیهان بۆ ساڵی‌ 2013
16/11/2013 نوسەر: bzavpress

ده‌وڵه‌مه‌ندترین ئافره‌ته‌كانی‌ جیهان بۆ ساڵی‌ 2013


ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ ده‌وڵه‌ندترین پیاوه‌كانی‌ جیهان بێل گێتس و كارلۆس و چه‌ند كه‌سێك ترن به‌ڵام ده‌وڵه‌ندترین ئافره‌ته‌كانی‌ جیهان كێن ؟

به‌پێی‌ ئه‌و لیسته‌ی‌ كه‌ گۆڤاری‌ (فۆربس) ئه‌نجامی‌ داوه‌ پێنج ده‌وڵه‌مه‌ندترین ئافره‌ته‌كانی‌ جیهان ئه‌مانه‌ن ...

لێلیان بێتنگور (90) ساڵ فه‌ره‌نسیه‌ و داهاته‌كه‌ی‌ (30) ملیار دۆلاره‌ و گه‌وره‌ترین به‌شی‌ له‌ كۆمپانیای‌ "لۆریاڵ" بۆ ئاماده‌كاری‌ جوانكاری‌ هه‌یه‌ .

كریستی‌ واڵتۆن (58) ساڵه‌ داهاته‌كه‌ی‌ (28.5) ملیار دۆلاره‌ و بێوه‌ژنه‌ و میراتگره‌كه‌ی‌ (سام واڵتۆن) كه‌ دامه‌زرێنه‌ری‌ كۆمپانیای‌ (Wal-Mart) .

ئه‌لیس واڵتون (63) ساڵ داهاته‌كه‌ی‌ (26.3) ملیار دۆلاره‌ و تاقه‌ كچی‌ سام واڵتۆنه‌ .

ئارێس فۆنتبۆنا (70) ساڵ داهاته‌كه‌ی‌ (17.5) دۆلاره‌ و ده‌وڵه‌مه‌ندترین ئافره‌تی‌ تشیلیه‌ .

جۆرجینا رینهارت (59) ساڵ داهاته‌كه‌ی‌ (17) ملیار دۆلاره‌ و ده‌وله‌مه‌ندترین ئافره‌تی‌ ئوستوراڵیایه‌ .