(عهد ملوك الطوائف)
سه‌رده‌می مه‌لیکی هۆزه‌کان له ساڵی(400-484)کۆچی=(1009-1091)زاینی
له‌م سه‌رده‌مه‌دا که به‌و شێوه ناوزه‌نگ کراوه خاكی ئه‌نده‌لوس به‌سه‌ر
هۆزاکاندا دابه‌ش کرا به حه‌وت هه‌رێم.
یه‌که‌م هه‌رێم: به‌نو عه‌باد
ئه‌مانه له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵکی ئه‌نده‌لوس بوون، که نازناوی موهلیدینیان هه‌ڵگرتبوو، ناوچه‌کانی ئیشبیلیهیان بردبوو بۆ خۆیان.
دووه‌م هه‌رێم: هه‌رێمی به‌نو زیری
ئه‌مانیش له ڕه‌چه‌ڵه‌کدا به‌ربه‌ر بوون، ناوچه‌کانی غهرناتهیان
خستبووه ژێر ڕکێفی خۆیانه‌وه. ئیشبیلیه‌و غه‌رناته ده‌که‌ونه باکوری
ئه‌نده‌لوس.
هه‌رێمی سێیه‌م: به‌نو جههور
ئه‌مانیش له ڕه‌چه‌ڵه‌کدا له نه‌وه‌ی ئه‌بو حازمی جه‌ور بوون، که
گه‌وره‌ی دیوانی ڕاوێژ بوو، ناوچه‌کانی قورتوبهیان خسته ژێر ده‌سه‌ڵاتی
خۆیانه‌وه له ناوه‌ڕاستی ئه‌نده‌لوس.
هه‌رێمی چواره‌م: به‌نو ئهفطهس
هه‌روه‌ها ئه‌مانیش له به‌ربه‌ره‌کان بوون، له رۆژئاوای ئه‌نده‌لوس
نیشته‌جێ بوون، ئیمارهتێکیان دروست کرد به‌ناوی (بطلیوس)، که ده‌که‌وته
ئه‌وپه‌ڕی ئه‌نده‌لوس له باکوری.
هه‌رێمی پێنجه‌م: به‌نو زیلنون
ئه‌مانیش به‌ربه‌ر بوون، له ناوچه باکوریه‌کان له نزیك طولهیطله نیشته‌جێ بوون، واتا له ناوه‌ندی باکوری ئه‌نده‌لوسدا.
هه‌رێمی شه‌شه‌م: به‌نو عامر
ئه‌مانیش له نه‌وه‌کانی به‌نی عامر بوون، که ڕه‌چه‌ڵه‌کیان
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌مه‌ن، له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌نده‌لوس نیشته‌جێ
بوون، پایته‌خته‌که‌یان ناوی (به‌له‌نسیه).
هه‌رێمی حه‌وته‌م: به‌نو هود
ئه‌مانیش ناوچه‌کانی ساراگۆستهیان برد بۆ خۆیان، له به‌شی باکوری سه‌ره‌وه واتا باکوری ڕۆژهه‌ڵات.
ئا به‌و شێوه‌یه وڵاتی ئه‌نده‌لوس کرابوو به حه‌وت پارچه‌ی نیمچه
یه‌کسانه‌وه، هه‌ر لایه‌و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌ك خۆیان جیا کردبوه‌وه،
کۆمه‌ڵێکیان به ناوی به‌ربه‌ر، کۆمه‌ڵێکی تریان به ناوی عه‌ره‌ب، وه
کۆمه‌ڵێکی تریان به ناوی ئه‌سپانی ئه‌سڵی، هه‌روه‌ها ئه‌م هه‌رێمانه‌ش له
ناو خۆیاندا کرابوون به چه‌ند به‌شێکی تره‌وه، هه‌روه‌ك پێشتر
ئاماژه‌مان پێ کرد (22) ده‌وڵه‌تی دیکه دروست ببوو له‌ناو ئه‌و حه‌وت
هه‌رێمه موسوڵمانه‌دا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (%25) ڕووبه‌ری ئه‌نده‌لوس به
ده‌ست نه‌ساره‌کانه‌وه بوو.
سه‌روه‌ری ئه‌نده‌لوس له دوای ڕوخاندنی خه‌لافه‌تی ئه‌مه‌وی ئا به‌و
شێوه‌یه پارچه پارچه‌ی و جیا بونه‌وه له نێوانیاندا ڕوویدا که ئه‌و
هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌ی لێ که‌وته‌وه، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش ناسرا به سه‌رده‌می
تایفه‌گه‌ری (سه‌رده‌می سه‌رۆك هۆزه‌کان)، ئه‌م ناوه‌ش زۆر به ڕوونی ئه‌و
ڕه‌وشه هه‌ڵده‌گرێت که پارچه پارچه ببوو به‌سه‌ر ئه‌میرو
مهلیکهکاندا، هه‌ندێك له‌و ناوچانه‌ی که به‌ده‌ست ئه‌میره
موسوڵمانه‌کانه‌وه بوو خۆیان توانای به‌ڕیوه بردنیان نه‌بوو، به‌ڵکو
ناڕاسته‌وخۆ نه‌سرانیه ئیسپانیه‌کان چاودێریان ده‌کردن و له ژێره‌وه
فه‌رمانڕه‌واییان ده‌کرد، له کاتێکدا که ئه‌نده‌لوس ئا به‌و شێوه‌یه
بوو، ئێستا وا نه‌ساره وا به ناڕاسته‌وخۆ فه‌رمانڕه‌وایی ده‌کات،
به‌ته‌واوه‌تی پارسه‌نگی هێز گۆڕاوه له نیوه‌دورگه‌ی ئه‌نده‌لوسدا ئێستا.
بیست و دوو ده‌وڵه‌ت و، لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕه‌وشی پارچه پارچه بونه‌که‌یان
پێشتر که باسمان کرد له دوای مردنی عه‌بدوڕه‌حمانی کوڕی مه‌نصوری
عامری که ئه‌و له ژێر په‌رده‌وه حوکمی ئه‌نده‌لوسی ده‌کرد، واتا هیشامی
کوڕی حه‌که‌م خه‌لیفه بوو وه وه‌ك هێمایه‌ك دانرابوو، له سه‌رده‌می
ئه‌وانه‌وه ئه‌م پارچه پارچه‌یی و هه‌رێمایه‌تیه له ناو خاکی
ئه‌نده‌لوسدا دروست بوو، که بوون به بیست و دوو ده‌وڵه‌تی بچوك له ناو
خاکی ئه‌نده‌لوسدا وه نهسارهکانیش له باکور وه‌ك گورگێکی برسی ده‌میان
کردبوه‌وه لێیان. له ناو ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌دا ڕاستی ڕه‌وشه‌که‌یان چه‌ند
شێوه‌یه‌کی پێوه دیار بوو، بۆ نمونه...
یه‌که‌م: هه‌ریه‌ك له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه خۆیان ناوزه‌نگ
کرد به لێپرسراو و ئه‌میری موسوڵمانان، زۆربه‌شیان ته‌نها شارێکیان
به‌ده‌سته‌وه بوو، که‌چی وا خۆی نیشان ده‌دا که ئه‌میری هه‌موو
موسوڵمانانه له سه‌ر زه‌ویدا، ئه‌گه‌ر پیاوێك له جێگایه‌که‌وه ته‌نها
شه‌و و ڕۆژێك ڕێی بکردایه له ناو ئه‌نده‌لوسدا سێ ده‌سه‌ڵاتی
فه‌رمانڕه‌وایی موسوڵمانانی ده‌بینی، هه‌ریه‌ك له‌و ده‌وڵه‌تانه
ئه‌وه‌نده‌ی پارێزگایه‌کی ئێستا نه‌ده‌بوو، وه هه‌ریه‌کێکیان سه‌رباز و
سوپای تایبه‌تی خۆیان هه‌بوو، وه دیوار‌یان به ده‌وری وڵاته‌که‌یاندا
ده‌کرد و نوێنه‌ری جیاواز و مێدیای جیاوازیان هه‌بوو، که له ڕاستیدا
هیچیان هیچ بنه‌مایه‌کی ده‌وڵه‌تیان تێدا نه‌بوو.
بریا هه‌ریه‌ك له‌و ئه‌میرانه‌ی که فه‌رمانڕه‌وایی ناوچه‌یه‌کیان ده‌کرد،
چاویان به خاکه‌که‌ی خۆیان پڕ ببوایهتهوهو هه‌وڵی داگیر کردنی برا
دراوسێکه‌ی نه‌دایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که خۆیان ئه‌و هه‌موو پارچه
پارچه بوون که‌وتبووه ناویانه‌وه توشی کێشه‌یه‌کی گه‌وره ببوون له‌سه‌ر
سنور، که به‌داخێکی زۆره‌وه زۆربه‌ی موسوڵمانان که‌وتبوونه شه‌ڕ
له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا له ئه‌نده‌لوسدا، قورتوبه هه‌میشه کێشه‌ی هه‌بوو
له‌گه‌ڵ ئیشبیلیه‌دا، بهلهنسیا هه‌میشه له شه‌ڕو پێکداداندا بوو
له‌گه‌ڵ ساراگۆستا، هه‌روه‌ها ناوچه‌کانی تر ململانێ و کێشمه کێشمی
ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا.
ئه‌م ڕه‌وشه جێگای سه‌رسوڕمانه بۆ خه‌ڵکانێك که بپرسن:
ئه‌گه‌ر والی و ئه‌میره‌کان به‌و شێوه دڕندانه‌یه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ
براکانیاندا به‌که‌ن، یان پیاوانێك له‌ده‌ره‌وه‌ی قانون، یان که‌سانێك که
دوورن له فێربونی ئاینی ئیسلامه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ
یه‌کدی بکه‌ن، وه له پێناوی دنیادا هه‌وڵ بده‌ن ، ئه‌ی له کوێن سوپای
ئه‌میره‌کان؟ یان له کوێن سوپای ئه‌و گه‌له به‌گشتی؟ یان ئه‌و گه‌له‌ی
که‌له سه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌کی ئیسلامی په‌روه‌رده بوبێ چۆن شه‌ڕ له‌گه‌ڵ
برا دراوسێ موسوڵمانهکهیدا ده‌کات؟
بۆ شیکاری ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه، ده‌ڵێین:-
له ڕاستیدا کاره‌کان وای لێهاتبوو که هێمای سه‌رشۆڕی بوو بۆ کۆمه‌ڵگای
ئه‌نده‌لوسی له‌و ماوه‌یه‌دا، که هه‌موو مێدیاکانی ده‌وڵه‌ته‌کان
(مه‌به‌ست له مێدیا شاعیره‌کانه به گشتی) که به‌شان و باڵی
ئه‌میره‌کانی خۆیاندا هه‌ڵیان ده‌داو به سه‌رکرده‌ی خاوه‌ن هێزو توانا
ناویان ده‌بردن، ته‌نانه‌ت وایان لێ کرابوو که وه‌ك خوایه‌ك نیشانی خه‌ڵکی
ده‌دران، یان زۆرجار به خه‌ڵکانێکی خاوه‌ن حیکمه‌ت و یاسا دانه‌ر بانگیان
ده‌کردن، که زۆربه‌ی زۆریان به شێر و چهپوك و پڵنگ و شمشێر ناوزه‌نگ
ده‌کران، له ڕاستیدا هیچیان پشیله‌یه‌کیشیان نه‌ده‌هێنا، هه‌رکاتێك
خهڵکێکتان بینی که ئاوا به ئهمیرهکانیاندا هه‌ڵیان دا‌و وه خۆشی گوێی
نه‌دا به دین و ژینی خوای گه‌وره ئا به‌و شێوه‌یه باسیان ده‌کات
(فَاسْتَخَفَّ قَوْمَهُ فَأَطَاعُوهُ إِنَّهُمْ كَانُوا قَوْمًا
فَاسِقِينَ) (الزُّخرف:54).
'(فیرعه‌ون) هیچ نرخی دانه‌نا بۆ قه‌وم و گه‌له‌که‌ی، به سوکیی سه‌یری
ده‌کردن، ئه‌وانیش (گێلانه) ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری بوون، به‌ڕاستیی
ئه‌وانه قه‌ومێکی فاسق و تاوانبار و گوناهبار بوون'.
له‌هه‌مان کاتدا ئه‌میره‌کان فه‌رمانڕه‌واییان ده‌کرد به زۆر‌و سته‌ملێکردن
له خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕووت و هه‌ژار، زۆربه‌ی زۆری سوپاکانیان له‌سه‌ر ورگی
خه‌ڵکی ده‌ژیاند، سوپاش به ئاگر و ئاسن فه‌رمانڕه‌وای ده‌کرد، هیچ که‌سێك
نه‌یده‌توانی ره‌ئی خۆی به ئازادی ده‌رببڕێت، به زمانی سه‌رده‌می ئێستا
ده‌سه‌ڵاتێکی (دیکتاتۆری) بوو. له هه‌مووی ترسناکتر له‌و ماوه‌یه‌دا
کۆمه‌ڵێك فتوا ده‌رچووکه به ئاشکراو بێ پێچ و په‌نا که ئه‌میره‌کان
ده‌توانن شاره‌کانی که بخه‌نه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، بۆ نمونه فتوا
درا که قورتوبه جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئیشبیلیه‌دا بکات، فتوایه‌ک ده‌رچوو بو که
ئیشبیلیه جه‌نگ له‌گه‌ڵ بطلیۆسدا بکات، هه‌روه‌ها فتوا ده‌رچوو بوو بۆ
بطلیۆس که جه‌نگ له‌گه‌ڵ چوارده‌وری خۆیدا بکات.
دووه‌م:- له هه‌مووی ترسناکتر و سه‌رشۆڕی تر بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی که
موسوڵمانانی تێدا ده‌ژیان، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێك له‌و ده‌وڵه‌تانه توانای
نه‌بوایه بۆ شه‌ڕ کردن له‌گه‌ڵ براکانیدا، ده‌چوو داوای هێزی له وڵاتانی
نه‌ساره ده‌کرد تا بجه‌نگێت له به‌رامبه‌ر برا موسوڵمانهکانیدا،
نهسارهکانیان ده‌کرد به برا گه‌وره‌ی خۆیان بۆ لێدانی موسوڵمانان، زۆر
له‌و موسوڵمانانه ڕوویان کرده پاشای گشتاله بۆ شه‌ڕ کردن له‌گه‌ڵ
موسوڵمانان، ئه‌ویش له‌تاو ئه‌وه‌ی که ڕووی کردۆته پاشای گشتاله ده‌چوو
په‌یمان و هاوکاری له‌گه‌ڵ پاشای ئهرهگۆندا ده‌کرد وه‌یان داوایان له
پاشای لیۆن ده‌کرد. له کاتێکدا ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره نهسرانیانه که له
(%25)ی خاکی ئه‌نده‌لوسیان به‌ده‌سته‌وه بوو که عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر
جزیه‌ی لێ وه‌رده‌گرتن، له دوای ئه‌ویش حاج بلمهنصور ئێستا وا موسوڵمانان
داوای کۆمه‌ك و یارمه‌تی له‌وان ده‌که‌ن.
سێیه‌م:- له هه‌مووی قیزه‌ون تر وه سه‌ر شۆڕترین کرده‌وه که موسوڵمانان
پێیدا تێپه‌ڕیون وه جێگای تێڕامانه، موسوڵمانان وه ئه‌میری
موسوڵمانه‌کان له‌و ماوه‌یه‌دا جزیه‌یان ده‌دا به نه‌ساره، که جزیه‌یان
ده‌دا به (ئه‌لفۆنسۆی شه‌شه‌م) که فه‌رمانڕه‌واو پاشای گشتاله بوو، که
وڵاته‌که‌ی گه‌وره کردبوو له سه‌رحسابی موسوڵمانان واتا له‌سه‌رده‌می
(مولوك طهوایف)دا، ئه‌م پاشایه توانی مه‌مله‌که‌تی لیۆنیش بخاته سه‌ر
گشتاله واتا ده‌سه‌ڵاتی گشتاله و لیۆن یه‌ك پاشا فه‌رمانڕه‌وای ده‌کرد
که ئه‌ویش ئه‌لفۆنسۆی شه‌شه‌م بوو، که گه‌وره‌ترین وڵاتی نه‌سارا بوو
له‌و سه‌رده‌مه‌دا.
کاتێك که ئه‌میری موسوڵمانان جزیه‌یان ده‌دا ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و
فه‌رمانڕه‌واییان بمێنێته‌وه له جێگا و ناوچه‌کانی خۆیاندا، وه
ئهمیرهکانیش به ئاشکرا ده‌یان ووت بۆیه جزیه ده‌ده‌ین ته‌نها بۆ
ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامان و حوکم ڕانیمان پارێزراو بێت له ده‌ست حاکمه
کانی تر، به‌ڵام له بیریان چووبوه‌وه که خوای گه‌وره پێیان ده‌فه‌رمێت:
(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا اليَهُودَ
وَالنَّصَارَى أَوْلِيَاءَ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ وَمَنْ
يَتَوَلَّهُمْ مِنْكُمْ فَإِنَّهُ مِنْهُمْ إِنَّ اللهَ لَا يَهْدِي
القَوْمَ الظَّالِمِينَ. فَتَرَى الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ
يُسَارِعُونَ فِيهِمْ يَقُولُونَ نَخْشَى أَنْ تُصِيبَنَا دَائِرَةٌ)
{المائدة:51،52}
'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه جوله‌که و گاور مه‌که‌نه یارو یاوه‌ر و
پشتیوانی خۆتان ئه‌وانه هه‌ندێکیان پشتیوان و پشتگیری یه‌کترن، ئه‌و
که‌سه‌ی پشت به‌وان ببه‌ستێت ئه‌وه هه‌ر له‌وانه و(حسابی ئه‌وانی بۆ
ده‌کرێت) به‌ڕاستی خوا هیدایه‌تی قه‌ومی سته‌مکار نادات51.به ڕوونی
ده‌بینی ئه‌وانه‌ی دڵیان نه‌خۆشه و (ئیمان لاوازن) به په‌له ده‌چن بۆ
لایان و ده‌ڵێن: ده‌ترسین تووشی به‌ڵایه‌ك بین یا کاتهساتێك بێت
به‌سه‌رماندا، جا دوور نیه‌و له‌وانه‌یه به‌م نزیکانه خوا سه‌رکه‌وتن
ببه‌خشێت (به ئیمانداران) یاخود به شێوه‌یه‌کی یه‌کسه‌ریی به
(معجزة)یه‌ك له‌لایه‌ن خۆیه‌وه (سه‌رکه‌وتنیان پێ ببه‌خشێت) ئه‌و کاته
باوه‌ڕ لاوازان په‌شیمان ده‌بنه‌وه له‌و نهێنی و خه‌ته‌ره و خه‌یاڵه‌ی
له دڵ و ده‌روونیاندا شاراوه‌بوو52'.
ئه‌و سه‌رده‌مه خه‌ڵکی ئه‌نده‌لوس هه‌میشه هاناو خۆشه‌ویستیان وه
وه‌لائیان بۆ نه‌ساره‌کان بوو، له ترسی ئه‌وه‌ی که برا موسوڵمانه‌کانیان
داگیریان نه‌که‌ن، هه‌روه‌ها خوای گه‌وره له جێگایه‌کی دیکه‌دا
ده‌فه‌رمێت: (فَعَسَى اللهُ أَنْ يَأْتِيَ بِالفَتْحِ أَوْ أَمْرٍ مِنْ
عِنْدِهِ فَيُصْبِحُوا عَلَى مَا أَسَرُّوا فِي أَنْفُسِهِمْ نَادِمِينَ)
(المائدة:52)....
' به ڕوونی ده‌بینی ئه‌وانه‌ی دڵیان نه‌خۆشه و (ئیمان لاوازن) به په‌له
ده‌چن بۆ لایان و ده‌ڵێن: ده‌ترسین تووشی به‌ڵایه‌ك بین یا کاتهساتێك بێت
به‌سه‌رماندا، جا دوور نیه‌و له‌وانه‌یه به‌م نزیکانه خوا سه‌رکه‌وتن
ببه‌خشێت (به ئیمانداران) یاخود به شێوه‌یه‌کی یه‌کسه‌ریی به
(معجزة)یه‌ك له‌لایه‌ن خۆیه‌وه (سه‌رکه‌وتنیان پێ ببه‌خشێت) ئه‌و کاته
باوه‌ڕ لاوازان په‌شیمان ده‌بنه‌وه له‌و نهێنی و خه‌ته‌ره و خه‌یاڵه‌ی
له دڵ و ده‌روونیاندا شاراوه‌بوو52'.
خۆمان به چاوی خۆمان ئه‌و ڕووداوانه ده‌بینین له کۆتایدا که
موسوڵمانان هاناو په‌نا به‌رن بۆ نه‌ساره‌کان ئه‌گه‌رچی به ئاشکرا و به
نهێنیش بێت، به‌ڵام خۆیان له کۆتایدا زه‌ره‌ر مه‌ند و سه‌رشۆڕ و زه‌لیل
ده‌بن، به‌رامبه‌ر به خوا وه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی موسوڵمانان وه
ته‌نانه‌ت به‌رامبه‌ر به دوژمنه‌کانیشیان سه‌رشۆڕ و زه‌لیل ده‌بن، چونکه
هه‌رگیزا و هه‌رگیز موسوڵمان ناتوانێت سه‌رکه‌وتن له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی خۆی
بێنێت، چونکه سه‌رکه‌وتن ده‌ستکردی ناوخۆیه.
ئه‌مه‌ش وانه‌یه‌کی گه‌وره‌یه که خوای گه‌وره پێمان ڕاده‌گه‌یه‌نێت له
قورئانه‌که‌یدا، که وه‌ك مه‌نهه‌جێك و ده‌ستورێك بۆی دیاری کردووین له
هه‌موو کات و جێگایه‌کدا، (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لَا
تَتَّخِذُوا الَّذِينَ اتَّخَذُوا دِينَكُمْ هُزُوًا وَلَعِبًا مِنَ
الَّذِينَ أُوتُوا الكِتَابَ مِنْ قَبْلِكُمْ وَالكُفَّارَ أَوْلِيَاءَ
وَاتَّقُوا اللهَ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ) (المائدة:57)..
'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه نه‌که‌ن ئه‌وانه بکه‌نه پشتیوان و
جێگه‌ی متمانه‌ی خۆتان که گاڵته‌و گه‌مه به ئاینه‌که‌تان ده‌که‌ن، چ له
خاوه‌نی کتێبی پێش خۆتان چ له بێ باوه‌ڕان، له خوا بترسن و پارێزکاربن
ئه‌گه‌ر ئێوه ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه'.
وه‌رگرتنی چه‌ند وێنه‌یه‌ك له ڕه‌وشی هۆز و ئه‌میری هۆزه‌کان
وێنه‌ی یه‌که‌م: هه‌رکه‌س ڕاستگۆ بوو له‌گه‌ڵ ئیسلامدا ئیسلام سه‌ربه‌رزی ده‌کات.
هه‌روه‌ك له پێشه‌وه ڕه‌وشه‌که‌مان خسته ڕووکه چۆن سه‌رۆك هۆزه‌کان و
ئه‌میری موسوڵمانانی ئه‌و ماوه‌یه هه‌موو جزیه‌یان ده‌دا به ئه‌لفۆنسۆی
شه‌شه‌م، به‌س ته‌نها یه‌ك که‌س هه‌بوو که ڕازی نه‌بوو جزیه بدات به
ئه‌لفۆنسۆی شه‌شه‌م، ئه‌ویش جێگای خۆیه‌تی که باسی بکه‌ین و ئازایه‌تی و
جوامێری بخه‌ینه ڕوو، ناوی (مهتهوهکیلی کوڕی ئهفطهس) بوو که ئه‌میری
مه‌مله‌که‌تی (بطلیۆس) بوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ڕه‌وشه که پڕ بوو له زه‌لیلی و سه‌رشۆڕی، به‌ڵام
هێشتا کۆمه‌ڵێك هه‌ن که سه‌ربه‌رزن به‌م ئیسلامه، ئه‌گه‌رچی ناوچه‌که‌شی
بچوك بوو موته‌وه‌کیلی کوڕی ئهفطهس، به‌ڵام به ئاشکرا ووتی من جزیه
ناده‌م به نه‌سارا، هه‌رچه‌نده ئه‌م له سنوری یاسای نهساریهکان
چووبووه ده‌ره‌وه که به که‌سێکی یاخی و تیرۆریست دایان له قه‌ڵه‌م
له‌و سه‌رده‌مه‌دا، به‌ڵام ئه‌و گوێی نه‌دا به هیچیان به ئیسلامه‌که‌ی
سه‌ربه‌رز بوو، ووتی ئه‌گه‌رچی له‌ناویش بچم ده‌مه‌وێت به سه‌ربه‌رزی
بمرم.
له‌م نێوه‌نده‌دا ئه‌لفۆنسۆی شه‌شه‌م نامه‌یه‌کی زۆر توڕه‌ی نوسی بۆ
موته‌وه‌کیلی کوڕی ئهفطهس که چۆن برا موسوڵمانه‌کانی ئه‌میرن و جزیه
ده‌ده‌ن ده‌بێت تۆش بیده‌یت.
موته‌وه‌کیلی کوڕی ئهفطهس وه‌ڵامێکی زۆر خێرا و سه‌رسوڕمانی بۆ نارده‌وه
که ئه‌و نامه‌یه مێژووش و خه‌ڵکیش وه‌ك سه‌روه‌ریه‌کی موسوڵمانان
تۆماریان کردووه و هه‌ڵیان گرتووه، که له‌و سه‌رده‌مه‌ی ڕۆچوون و
شکسته‌ی موسوڵماناندا ئه‌م به‌و په‌ڕێ سه‌ربه‌رزی و ئازایه‌تیه‌وه وه‌ڵامی
ده‌داته‌وه و موته‌وه‌کیلی کوڕی ئهفطهس له نامه‌که‌یدا ده‌ڵێت:
(وصل إلينا من عظيم الروم كتاب مدعٍ في المقادير وأحكام العزيز القدير،
يرعد ويبرق، ويجمع تارة ثم يفرق، ويهدد بجنوده المتوافرة وأحواله
المتظاهرة، ولو علم أن لله جنودا أعز به‌م الإسلام وأظهر به‌م دين نبيه محمد
عليه الصلاة والسلام أعزّة على الكافرين، يجاهدون في سبيل الله لا يخافون،
بالتقوى يُعرفون وبالتوبة يتضرعون، ولإن لمعت من خلف الروم بارقة فبإذن
الله وليعلم المؤمنين، وليميز الله الخبيث من الطيب ويعلم المنافقين.
أما تعييرك للمسلمين فيما وهى من أحوالهم فبالذنوب المركومة، ولو اتفقت
كلمتنا مع سائرنا من الأملاك لعلمت أي مصاب أذقناك كما كانت آباؤك تتجرعه،
وبالأمس كانت قطيعة المنصور على سلفك لما أجبر أجدادك على دفع الجزية حتى
أهدى بناته إليه. وكان ملك "نافار" جد "ألفونسو السادس" قد أرسل ابنته هديه
إلى المنصور حتى يأمن جانبه، وهي أم عبد الرحمن بن المنصور الذي انتهت
بحكمه الدولة العامرية كما ذكرنا
ويضيف "المتوكل بن الأفطس" قائلًا: أما نحن فإن قلّت أعدادنا وعُدم من
المخلوقين استمدادنا، فما بيننا وبينك بحر نخوضه ولا صعب نروضه، ليس بيننا
وبينك إلا السيوف، تشهد بحدها رقاب قومك، وجلاد تبصره في نهارك وليلك،
وبالله تعالى وملائكته المسوّمين نتقوى عليك ونستعين، ليس لنا سوى الله
مطلب، ولا لنا إلى غيره مهرب، وما تتربصون بنا إلا إحدى الحسنيين، نصر
عليكم فيا لها من نعمة ومنة، أو شهادة في سبيل الله فيا لها من جنة، وفي
الله العوض مما به هددت، وفرج يفرج بما نددت ويقطع بما أعددت)....
نامه‌که‌ی (موتهوکیل)....ده‌ڵێت:
نامه‌یه‌کمان له لایه‌ن گه‌وره‌ی ڕۆمه‌کان پێگه‌یشتووه که تێیدا به
پێوه‌ری ده‌سه‌ڵات و توانای خوای (تاکوته‌نیا) بانگه‌شه‌ی هێزو ده‌سه‌ڵاتی
خۆی ده‌کات، نامه‌که‌ی ده‌گرمێنی و برووسکه ده‌هاوێت، واته: هێرش و
هه‌ڕه‌شه ده‌کات، هه‌ندێ جار به ته‌نها هێرشه، هه‌ندێ جاریش
به‌یه‌که‌وه‌ن، به سه‌ربازه زۆر و زه‌به‌نده‌کانی و حاڵه‌ته
به‌رچاوه‌کانی چاو سووردهکاو هه‌ڕه‌شان ده‌کا، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌یزانی که
خوا خاوه‌ن چ سهربازگهلێکه، که ئیسلامی پێ سهردهخاو ئایینی
پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی که موحه‌ممه‌ده (صلی الله علیه وسلم) به‌سه‌ر
کافراندا زاڵ ده‌کا، ئه‌م سهربازگهلانه بێ‌ترس و بێ‌باك له ڕێگه‌ی خوادا
تێده‌کۆشن، کوڕگهلێکن به ته‌قواو پارێزکاری.. به پاڕانه‌وه‌و
تۆبه‌کاری.. ناسراون به دینداری، ئه‌گه‌ر تیشک و به‌رقیان بگات به پشت
ڕۆمه‌کان (واته: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات و هێزی جه‌نگاوه‌رانی ئیسلام بگاته
ئه‌و په‌ڕ، تا پشت قه‌له‌مڕه‌وی ڕۆمه‌کانیش بته‌نێت، ئه‌مه به هێزو
ده‌سه‌ڵاتی خوایه که گه‌یاندوونی به‌م عیزه‌ته) تا بڕواداران بیزانن و
دووڕوانیش تێبگه‌ن که خوا ده‌یه‌وێت پیس له پاک جیابکاته‌وه.
به‌ڵام: ئه‌م گاڵته جاڕییهی که ده‌یکه‌یت به مسوڵمانان ته‌نها له‌به‌ر
ئه‌وه‌یه که که‌وتوونه‌ته نێو تاوان و خهتاکانیانهوه، خۆ ئه‌گه‌ر
له‌گه‌ڵ تێکڕای پێشه‌وایانی ئیسلامی ڕێک بکه‌وتینایه ئه‌وده‌م ده‌تزانی
که چ کاره‌ساتێک و ده‌ردێکمان به‌سه‌ر تۆ‌و باوکانتان ده‌هێنا، هه‌ر دوێنێ
بوو که مه‌لیک مه‌نسوڕ له‌و عه‌ڕزو ته‌خته‌ی ئێوه بوو که سه‌رانه‌ی له
باو‌و باپیرانی تۆ ده‌سه‌ند و ئه‌وانیش کچانیان پێشکه‌ش ده‌کرد.
مه‌لیک (نافار) که باپیری (ألفونسو السادس) بوو، کاتی خۆی کچی خۆی به
دیاری بۆ مه‌نصور نارد، تاکو له عیزه‌ت و هه‌یبه‌تی مه‌نصور ئه‌مین بێت،
که ئه‌ویش بریتی بوو له دایکی (عبد الرحمن بن المنصور)، ئه‌و
عهبدوڕڕهحمانهی که به ڕوخانی ده‌وڵه‌تی عامریه کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی
هات (هه‌روه‌ک له پێشه‌وه باسمان کرد).
هه‌روه‌ها (المتوكل بن الأفطس) به‌رده‌وام ده‌بێ و ده‌ڵێت: به‌ڵام ئێمه،
ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر ژماره‌مان که‌مبووه، به‌ڵام نێوان ئێمه‌و تۆ ده‌ریایه‌که،
ئه‌توانین که زۆر ئاسان بیبڕین و بپه‌ڕینه‌وه بۆت، (بزانه که) نێوان
ئێمه‌و ئێوه‌ش له شمشێر زیاتر هیچی تر نییه، شمشێرێک که ملی گه‌له‌که‌ت
شایه‌تی تیژییه‌که‌ی بۆ ئه‌ده‌ن، هه‌ڵگرانی له شه‌وو ڕۆژدا ون نابێ و
ئه‌یانبینیت، که‌پشت به خوا‌و کۆمه‌کی فریشته‌کان به‌سه‌رتدا زاڵ ده‌بن،
ئێمه واین له غه‌یری خوا له که‌سی تر ناخوازین، هه‌ر بۆ ئه‌ویش
ده‌گه‌ڕێینه‌وه، ئێوه‌ش له یه‌ک دوو شتان چیتر له ئێمه چاوه‌ڕێ نین،
سه‌رکه‌وتنمان به‌سه‌رتانا به‌ره‌که‌ته و نیعمه‌ته، یا شه‌هید بوونه
له ڕێگه‌ی خوا، که ڕووکردن بۆ به‌هه‌شته. وه هه‌ر له خوا داوای کۆمه‌ک
ده‌که‌م له‌و هه‌ڕه‌شه‌ی که کردووته، هه‌ر له‌ویش ده‌خوازم که (ده‌رگای
ڕه‌حمه‌ت) ئاوهڵاکاو فریامان که‌وێ، له‌و جه‌یشه‌ی بۆ ئێمه‌ت سازداوه
له‌وێ.
له دوای ئه‌وه‌ی که نامه‌که گه‌یشته ده‌ستی ئه‌لفۆنسۆی شه‌شه‌م بۆ
تاکه ڕۆژێکێش بیری نه‌کرده‌وه له‌وه‌ی که هێرش بکاته سه‌ر ئه‌و
ده‌وڵه‌ته بچوکه، هه‌رچه‌نده پاره‌ی له هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌کانی
ئه‌نده‌لوس ده‌سه‌ند ته‌نها ده‌وڵه‌تی بطلیۆس بوو نه وێرای داوای لێ بکات
وه نه وێراشی بچێته سه‌ری، له ڕاستیدا خه‌ڵکانێک هه‌ن له سه‌ر زه‌ویدا
که سه‌ربه‌رزن به‌م ئیسلامه، وه هه‌رکه‌سیش سه‌ربه‌رز بوو به ئیسلام ،
ئیسلامیش له پله و پایه‌ی به‌رز ده‌کاته‌وه وه‌ك موته‌وه‌کیلی کوڕی
ئهفطهس و ئه‌و سه‌ربازانه‌ی که‌له گه‌ڵیدا بوون. ئا به‌و شێوه به چاوی
خۆیان بینیان ئه‌وه‌ی که به ڕاستگۆی له‌گه‌ڵ ئیسلامدا بێت هه‌میشه
سه‌ربه‌رزه وه عه‌زیزه به‌م ئیسلامه.
وێنه‌ی دووه‌م: ئاوابونی ده‌سه‌ڵات و سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رشۆڕی و زه‌لیلی موسوڵمانان.
ئه‌وه‌ی که پێشتر باسمان کرد له‌و وێزگه گه‌وره‌یه‌ی که موته‌وه‌کیلی
کوڕی ئهفطهس تێیدا وه‌ستا له به‌رانبه‌ر ئه‌لفۆنسۆی شه‌شه‌مدا خه‌ڵکی
ئه‌نده‌لوس به‌و شێوه‌یه نه‌بوون. ئه‌و (22) ده‌وڵه‌ته‌ی که له خاکی
ئه‌نده‌لوسدا بوون زۆر زه‌لیل و سه‌رشۆڕ بوون به‌رامبه‌ر به نه‌سرانیه‌کان
له‌و ماوه‌یه‌دا که مێژوو بۆمان ده‌گێڕێته‌وه. موسوڵمانان له‌وپه‌ڕی
سه‌رشۆڕی و بێده‌سه‌ڵاتیدا بوون له خاکی ئه‌نده‌لوسدا. وێنه‌یه‌ك له
باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌نده‌لوس له نزیکی فه‌ڕه‌نسا که کوت و من مه‌به‌ستم
شاری ساراگۆستایه، ئه‌و وێنه‌یه باس ده‌که‌ین که پێشتر ئاماژه‌مان بۆ
کرد که ئه‌وانه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی ساراگۆستهیان ده‌کرد کوڕانی به‌نو هود
بوون، که یه‌ك له دوای یه‌ك فه‌رمانڕه‌وایی ساراگۆستهیان ده‌کرد. کاتێك
که خه‌لیفه ته‌مه‌نی به‌ره‌و ئاوا بوون ده‌ڕۆشت، دوو کوڕی هه‌بوو که بۆ
ده‌سه‌ڵات ئاماده بوون له فه‌رمانڕه‌وایی ویراثهدا هه‌میشه وابووه که
کوڕی گه‌وره له دوای باوك ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست، به‌ڵام ئه‌و
خه‌لیفه‌یه هه‌رچی سه‌یری ده‌کرد که کوڕه گه‌وره‌که‌ی که بۆ ده‌سه‌ڵات
ئاماده‌یه له هه‌مان کاتدا کوڕه بچوکه‌که‌شی گونجاوه بۆ گرتنه
ده‌سه‌ڵات، خه‌لیفه‌ی ساراگۆسته بیری له‌وه کرده‌وه که سته‌م له‌م دوو
کوڕه‌ی نه‌کات، کارێکی کرد که جێگای سه‌رسوڕمان بوو ئه‌م باوکه بۆ دوو
کوڕه‌که‌ی که تا ئێستا له مێژوودا ڕووداوی وا هه‌رگیز ڕووی نه‌داوه،
هه‌ڵسا به‌وه‌ی که ده‌وڵه‌تی ساراگۆستهی کرد به دوو به‌شه‌وه، خاك،
خه‌ڵك وه سوپای بۆ به‌ش کردن، واتا وه‌ك چۆن هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری
کوردستان حوکومه‌تیان به‌ش کرد به دووبه‌شه‌وه. واتا وڵات دابه‌ش کرا
به‌سه‌ر ئه‌و دوو برایه‌دا.
کاتێك که باوکیان مرد ڕۆژانێك تێپه‌ڕی به‌سه‌ر ئه‌و دوو برایه‌دا، کێشه
که‌وته نێوانیانه‌وه له‌سه‌ر سنور، برایه‌کیان هه‌ڵسا هێرشی برده سه‌ر
براکه‌ی تری بۆ ڕزگارکردنی جێگاکان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که باوکیان هێزه‌کانی
به پارسه‌نگی دابه‌ش کردبوو وه سوپاش بچوك ببوه‌وه بۆیه بێ هێزی
ته‌واو به هه‌ردوو لایانه‌وه ده‌بینرا. برا بچوك هه‌ڵسا به‌وه‌ی که
داوای کرد له پادشای نه‌سرانی که زه‌وی و زاره‌که‌ی بۆ وه‌ربگرێته‌وه
له برا گه‌وره‌که‌ی!.
ئه‌م برایه گوێی به‌وه نه‌دا که ئه‌و که‌سه‌ی ده‌هێنێته سه‌ر براکه‌ی
هاودینی نیه‌و نه‌سرانیه، ئه‌گه‌ر خاکی ئه‌وی بۆ داگیر بکات ئه‌وا سبه‌ی
چاو له موڵك و سامانی ئه‌ویش ده‌بڕێت و داگیری ده‌کات، پاشان په‌یمانی
به‌ست له‌گه‌ڵ پاشای به‌رشه‌لۆنه که به پاشای ئه‌ره‌گۆن ناسرا بوو،
هه‌روه‌ك ئێستا چۆن ئه‌و ناوه هه‌یه ده‌وترێت سه‌رۆکی دراوسێکانمان
ده‌مانپارێزن، تا مافه‌کانی وه‌ربگرێته‌وه له براکه‌ی، هه‌موو ئاواتی
ئه‌م برایه‌ش ئه‌وه بوو که ببێته پاشای مه‌مله‌که‌تی براکه‌ی و
بیگه‌ڕێنێته‌وه ژێر فه‌رمانڕه‌وایی خۆی.
گه‌وره‌ترین کوشت و بڕ له‌ناوچه‌ی (بهربوشتهر)
له دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو برایه که کێشه که‌وته نێوانیان برایه‌کیان
په‌نای برد بۆ نه‌سرانیه‌کان ئه‌وانیش کاتیان به فیڕۆ نه‌داو هاتنه ناو
وڵات و مه‌مله‌که‌تی ساراگۆستهوه، که ئه‌وه‌ی تیایدا ڕوویدا له‌و کوشت و
بڕه‌دا که له ڕاستیدا عاره‌ق به نێوچاواندا دێته‌خواره‌وه. له‌و کوشت و
بڕو کرده‌وانه‌ی که نه‌ساره‌کان کردیان له‌و ناوچه‌دا که ئێستاش هه‌موو
مێژووی ئه‌وروپا و ئیسلامی باسی لێوه ده‌که‌ن که مێژووی کوشت و بڕی
بهربوشتهره.
نه‌ساره‌کان چوونه ناوچه‌ی بهربوشتهر، که له ڕاستیدا خۆی شارێکی زۆر
گه‌وره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌نده‌لوسه، که به کاری (بهربهطانی)ه
به‌ناوبانگه، وه وڵاتی موسوڵمانان بووه. خاکی برای به‌نو هود بوو که
داگیری کرد پاشای ئه‌ره‌گۆن بۆی، له کۆتای مانگی جه‌مادی ساڵی (456ی
کۆچی=ئایاری ساڵی ی زاینی1064) بۆ ماوه‌ی (40) ڕۆژ ئه‌و شاره گه‌مارۆ درا
موسوڵمانان له‌و شاره‌دا گیریان خواردبوو هه‌رچی داوای یارمه‌تیان کرد له
پاشای موسوڵمانه‌کان له خاکی ئه‌نده‌لوسدا، به‌ڵام یه‌ك که‌س به
هانایانه‌وه نه‌ڕۆشت، چونکه هه‌ریه‌ك له‌و ئه‌میرانه به کێشه‌ی
ناوخۆیان ده‌زانی وه ترس و بیمیش له دڵیان‌دا ڕوابوو به‌رامبه‌ر به
نه‌ساره‌کان، لێپرسراوانی موسوڵمانان وا هه‌ستیان ده‌کرد که پارێزگاریان
پێ ناکرێ له براکانیان بۆیه به‌بێ ده‌نگی بمێننه‌وه باشتره، له
کاتێکدا هه‌موو ئه‌میره‌کان کۆبونه‌وه تا یارمه‌تی شاری بهربوشتهر بده‌ن
له‌دوای کۆ بوونه‌وه‌یه‌کی زۆر له‌نێوانی والی و ئه‌میره موسوڵمانه‌کاندا
که نه‌گه‌یشتنه هیچ ئه‌نجامێك، له دوای (40) ڕۆژ خاکی بهربوشتهر به
ده‌ستی نه‌ساره‌کان داگیر کرا. کاتێك که نه‌ساره‌کان چونه ناوه‌وه له
ڕۆژی یه‌که‌مدا (40) هه‌زار موسوڵمانیان سه‌ربڕی، مێژوو نوسێکی که باسی
لێوه کردووه به ناوی (یاقوتی حه‌مه‌وی) که ده‌ڵێت زیاد له (100)هه‌زار
که‌سیان کوشت، وه حه‌وت هه‌زار ئافره‌تی کچیان هه‌ڵبژارد له‌و شاره‌دا
وه‌ك دیاری پێشکه‌شی پاشای قوستهنتهنیهیان کرد، ئه‌و کاره‌ساته‌ی که
ڕوویدا هاوشێوه‌ی زۆر که‌مه له مێژوودا مه‌گه‌ر به‌س ته‌ته‌ره‌کان
کردبێتیان، که به باسکردنیشی دڵ ژان ده‌کات که کچیان له به‌رده‌می
باوک‌دا هه‌ڵده‌گرته‌وه و ده‌یانبرد، وه شه‌ره‌فی ئافره‌تانیان له
به‌رچاوی مێرده‌کانیاندا ده‌به‌زاند، موسوڵمانانیش له فرمێسك و سه‌رشۆڕی
هیچ شتێکی که‌ی ده‌سه‌ڵات نه‌بوو.
وفي اليوم الأول من دخولهم قتلوا من المسلمين أربعين ألفًا، (من رواية
ياقوت الحموي، وهناك رواية أخرى تزيدهم إلى مائة ألف) وسبوا سبعة آلاف فتاة
بكر منتخبة (أجمل سبعة آلاف فتاة بكر في المدينة) وأعطين هدية لملك
القسطنطينية، وأحدثوا من المآسي ما تقشعر منه الأبدان وتنخلع منه القلوب؛
إذ كانوا يعتدون على البكر أمام أبيها وعلى الثيًب أمام زوجها، والمسلمون
في غمرة ساهون.
ئه‌م وێنه‌یه‌ی که ئاماژه‌مان بۆ کرد تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامی له
نێوانی موسوڵمانان و نه‌ساره‌کاندا به‌رده‌وامه، چونکه بینیمان له
نه‌ساره‌کان که چیان کرد به خه‌ڵکی بۆسنه‌و هێرسك ئه‌م مێژوانه هه‌میشه
دووباره ده‌بنه‌وه، که (50) هه‌زار ئافره‌تی موسوڵمانیان له‌و ناوچه‌دا
ده‌ستدرێژی کرایه سه‌ریان وه (250) هه‌زار موسوڵمانیان کوشت ته‌نها له
بۆسنه‌وهێرسك دا، بێجگه له ڕووداوه‌کانی کشمیر و کۆسۆڤۆ، وه به‌رده‌وام
ڕۆژانه له فه‌له‌سطین و عێرا ق وڵاتانی تر دووباره ده‌بێته‌وه.