17/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕزگار كردنی شاری قودس له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌یوبییه‌كان
نوسینەوەی: نیسان حەسەن
بەشی: دەیەم
دوای ئه‌وه‌ی صه‌لاَحه دینی ئه‌یوبی سه‌ركه‌وتوو بوو له‌پلانه‌كه‌ی له گرتنی شاره‌كان.. به‌ره‌و ئامانجی سه‌ره‌كی كه‌وته‌ڕێ كه‌ئه‌ویش ڕزگار كردنی بیت المقدیس بوو،ئه‌وه بوو خه‌ڵكی هه‌موو دڵیان خۆش بوو وه شیعریان به‌سه‌ر صه‌لاَحه دین دا ده‌وته‌وه وه ده‌یان زانی له‌سه‌ركه‌وتن دان وا ١٠٠ ساڵه وقودس قیبله‌ی یه‌كه‌می موسڵمانان جێگای ئیسرا‌و میعراج پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم )وه شوێنی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ران جێگای پیرۆزی باوكمان ئیبراهیم ئێستا ته‌ویله‌ی ئاژه‌ڵه ، صه‌لاَحه دینی ئه‌یوبی خۆی بۆ كۆده‌كاته‌وه‌و ئاماده ده‌كات ،وه ئه‌و كه‌سانه‌ی له لەگەڵ صه‌لاحه دینی ئه‌یوبی بوون صه‌لاَحه دین یان خۆش ده‌ویست وده‌یان وت له‌بیرت بێت كه با پیره گه‌وره‌مان (عمری كوڕی خه‌تاب) خوای لێ ڕازی بێت ئه‌م جێگایه‌ی ڕزگار كردووه به‌بێ شه‌ڕ تۆش هه‌وڵ بده به‌بێ شه‌ڕ بیگریت ،صه‌لاَحه دینی ئه‌یوبیش ئاواتی ئه‌وه بوو كه بیت المقدیس بگرێت به‌بێ شه‌ڕ هه‌رچه‌نده خۆی ئاماده‌كرد بوو بدات به‌سه‌ر بیت المقدیسدا واتا ده‌ست گرێت به‌سه‌ر قودس دا ،به‌لاَم دایكێك به گریانه‌وه ڕووه صه‌لاَحه‌دینی ئه‌یوبی دێته ده‌ره‌وه و هاوار ده‌كات و ده‌ڵێ دوو كوڕم له‌لای تۆ شه‌هید بووه ،ئه‌م دوو كوڕه‌ی من كه‌شه‌هید بووه یه‌كێكیان له‌جه‌نگی تازه‌دا كوژراوه تەنها یه‌ك منداڵ له‌سكی دایكیایه‌تی خۆت وسوپاكه‌ت مه‌یه‌نه ناوه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م مناڵه له دایك ببێت ونه‌وه‌كو دایكی له‌ترسی نه‌ڕه‌و نركه‌و زرمه‌ی پێ ی ئه‌سپه‌كان له باری بچێت ،صه‌لاَحه دینی ئه‌یوبیش به‌قسه‌ی ئه‌م دایكه پیره ده‌كات له‌به‌ر ئه‌م ئافره‌ته حامیله‌یه سوپاکەی دوادەخات ،وه‌هه‌موو سه‌ركرده‌كان له صه‌لاَحه‌دینی ئه‌یوبی كۆده‌بنه‌وه و ده‌ڵێن تۆ چۆن واتكرد له‌كاتێكدا هه‌موومان خۆمان ئاماده كردبوو بۆ ئه‌م جێگایه ،صه‌لاَحه دینی ئه‌یوبی ئاواته خوازبوو بۆئه‌وه‌ی كه‌شه‌ڕنه‌كات و وقودس تێك نه‌چێت به هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌ڕی تیادا نه‌كات ،بۆیه له‌وه‌لاَمدا وتی من فتحی دڵی پیره‌ژنێكم كرد ئه‌و كاته خوای گه‌وره فتحی شاره‌كه‌م پێ ده‌دات ،بۆیه هه‌ركه‌سێك له‌ده‌وری صه‌لاَحه دینی ئه‌یوبی بوو ئه‌وانه‌ی ناو مزگه‌وتی وقودسیش هه‌موویان شیعریان به‌سه‌ر صه‌لاَحه دین دا ده‌وته‌وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك شعریان به‌سه‌ردا ده‌واته‌وه‌خۆشەویستیان بۆ دەر دەبڕی یەکێك لە شاعیرە ەناوبنگەکان قسیدەیەکی جوانی بۆدەنوسێت کە زۆر دورو درێژە بەناوای الجوینی دەڵێت:
جندالسماء لهذا الملک اعوان
من شك فیهم فهذا الفتح البرهان
هذە الفتوح فتوح الانبیا‌ء و ما
لها سوی الشکر بالافعال اثمان
اضحت ملوك الفرنج الصید في یدە
صیدا وما صعفوا یوما وما هانوا
تسعون عاما بلاد اللە تصرخ واالاس
لاما انصارە صم وعمیان
فالان لبی صلاح ا‌لدین دعوتهم
بامر من هو للمعوان معوان
اذا اللە دیوانالعباد فما
یطوی الاجر صلاح ا‌لدین دوان
صه‌لاَحه دینی ئه‌یوبی به هێواشی خۆی ئاماده كرد ،چونكه نه‌یده‌ویست شه‌ڕ بكات به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موو جێگاكانی تری به‌شه‌ڕ گرتبوو هه‌رئه‌یویست وه‌ك خه‌لیفه‌ی دووه‌م عمری كوڕی خه‌تاب خوای لێ ڕازی بێت بە بێ جەنگ ئازادی بکات ، خوای گه‌وره كردی به نسیبی صه‌لاَحه دین ئه‌و شه‌وه‌ی كه دڵی پیره‌ژنێكی ڕزگار كرد هه‌ر ئه‌و شه‌وه بوو وایان زانی كه گه‌وره‌تریت تاكتیكی به‌كار هێناوه وه‌زۆربه‌ی زۆری سوپاكه‌ی له‌ناو بیت المقدیسدا بوو به جێ ی هێشت و گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌ی صور وه بیت المقدیس به‌ته‌واوه‌تی چۆڵ كرا بۆیه هاتن په‌یمانیان له‌گه‌ڵ صه‌لاَحه‌دین دا به‌ست كه‌وتیان ئێمه قودست پێشكه‌ش ده‌كه‌ینه‌وه و وه‌ره ناویه‌وه ،وه ئێمه ده‌چینه‌ده‌ره‌وه صه‌لاَحه دینی ئه‌یوبیش ماوه‌ی ٤٠ ڕۆژی بۆیان دانا وتی ئه‌وانه‌ی كه‌له‌ناو ئه‌م جێگایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌م شوێنه نین له ماوه‌ی ٤٠ ڕۆژ دا ده‌چنه ده‌ره‌وه ،وه ده‌بێت پیاوانتان ١٠ دینار بدەن وئافره‌تان تان ٥دینارو منداڵانتان 2 دینار ده‌ده‌ن و ئه‌وی تر كه‌پاره‌ی نی یه به‌دیلی ده‌مێنێته‌وه‌لای من .
ئه‌وه بوو هه‌موو خه‌ڵكه‌كه كۆبونه‌وه له‌شه‌وی ئیسرا‌و المعراج كۆبونه‌وه له‌ڕۆژی هه‌ینی دا له 27ی ره‌جه‌بی ٥٨٣ کۆچی یه‌كه‌م ڕۆژی هه‌ینی محی الدینی كوڕی زه‌كی قازی دیمه‌شق یه‌كه‌م كه‌س بوو له‌سه‌ر صه‌لاَحه دینی ئه‌یوبی كه هاواری ده‌كرد له قودسدا ٤ ساڵ له‌وه‌و پێش ده‌یوت (فتحکم حلبابالسیف في صفر.. مبشر بفتوح القدس في رجب)ئه‌وه بوو قسه‌كه‌ی هاته دی دوای ٤ ساڵ وتی حه‌له‌بت به شمشێر ڕزگار كرد له‌مانگی ره‌جه‌ب مژده‌ت لێبێت فتحی قودس ده‌كه‌ین له‌مانگی ڕه‌جه‌ب دا قسه‌كه‌ی محی ا‌لدین هاته‌دی ،پاشان وتاری له مزگه‌وتی اقصا دا، وتارێكی ناسراوه‌و له مێژوودا باس كراوه كه وتارێكی زۆر جوان ناوازه‌یه وه‌له‌وێ دا ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه له وه‌حدانیه‌ت و خۆشه‌ویستی خوی گه‌وره .دواتر مزگه‌وتی موسڵمانان پاك ده‌كرێته‌وه كه قودس ماوه‌ی ١٠٠ ساڵ ده‌بێت ته‌ویله‌ی ئاژه‌ڵه بووە.
صه‌لاَحه‌دینی ئه‌یوبی توانی به‌ته‌واوه‌تی هه‌موو ناوچه‌كان ڕزگار بكات و به‌ته‌واوه‌تی بچێته ناو خاكی قودسه‌وه ،هه‌موو لاكان و جێگاكان شعریان به‌سه‌ر ئه‌م پیاوه‌دا ده‌وته‌وه ،وه هیچ مێژوو نوسێك نه‌بوو به‌خۆشی و شادی ناوی ئه‌م پیاوه نه‌نوسێته‌وه ،وه‌كه‌س نه‌بووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌م پیاوه له‌دڵی دا نه‌بوبێت به كافر و موسڵمانه‌وه ،وه به صه‌لیبی و تاتار و مه‌غۆله‌وه ،وه‌به فارس و ڕۆمه‌وه به‌هه‌ر كه‌سێك ده‌بینیت باسی صه‌لاَحه دینی ئه‌یوبی بووه .ئه‌وه‌نده خۆشه‌ویست بووه له دڵی خه‌ڵكی دا ته‌نانه‌ت وه‌كو پیاو چاكه‌كان وه‌كو سه‌حابه سه‌یریان كردووه وه شعریان به‌سه‌ردا ده‌وته‌وه ،یه‌كێك له‌وانه‌ی كه شعریان به‌سه‌ردا ده‌ڵێت (ابو حسن كوری علای جوینی )كه یه‌كێكه له‌ناوداره‌كانی خۆی قه‌صیده‌یه‌كی زۆر جوانی به‌سه‌ر صه‌لاَحه دین دا نوسیووه و باس لەوە دەکات سه‌ربه‌رزی ئاسمانه‌كان بۆ ئه‌م پادشایه كه صه‌لاَحه دینی ئه‌یوبی یه پشتگیری ده‌كات ،كێ گومانی هه‌یه ئاله‌م فه‌تحه خۆی بۆ خۆی بورهانه . به‌و شێوه‌یه باس له صه‌لاَحه دین ده‌كات چاو پڕده‌بێت له گریان لە خۆشیاندا
جندالسماء لهذا الملک اعوان
من شك فیهم فهذا الفتح البرهان
هذە الفتوح فتوح الانبیا‌ء و ما
لها سوی الشکر بالافعال اثمان
اضحت ملوك الفرنج الصید في یدە
صیدا وما صعفوا یوما وما هانوا
تسعون عاما بلاد اللە تصرخ واالاس
لاما انصارە صم وعمیان
فالان لبی صلاح ا‌لدین دعوتهم
بامر من هو للمعوان معوان
اذا اللە دیوانالعباد فما
یطوی الاجر صلاح ا‌لدین دوان
یه‌كێك له شاعیره‌كانی تر (محمدی كوڕی اسعدی كوڕی علی )یه كه یه‌كێكه له نه‌قیبی شوره‌فائی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ئه‌سڵ خه‌ڵكی شامه و له میسر دا ده‌نیشێت و خۆیشی كورده به قه‌صیده‌یه‌كی زۆر جوان وه‌صفی صه‌لاَحه دینی ئه‌یوبی ده‌كات و ده‌ڵێت :
اتری مناما ما بعینی ابصر
القدس تفتح و الفرنجة تکسر
وملیکم فی القید مصفود ولم
یرقبل ذلك له‌م ملیك یٶسر
فتح الشام وطهر القدس الذی
هو فی القیامة للانام المحشر
یایوسف الصدیق انت لفتحها
فاروقها عمر الامام الاطهر
ولانت عثمان الشریعە بعد
ولانت فی نصر النبوة حیدر
واتا من به‌چاوی خۆم وه‌كو خه‌ون بینیم ،به‌لاَم خه‌ون نه‌بوو قودس ڕزگار ده‌كرێت و فره‌نجه‌ش ده‌شكێت كه‌س نه‌ی ده‌وێرا به‌رامبه‌ر به فره‌نجه یان صه‌لیبی قسه بكات ،مه‌لیكه‌كه‌یان ده‌ستی به‌ستراوه‌ته‌وه كه‌س بینیویه‌تی پاشایه‌كی ئه‌وان ئاوا له ژێر ده‌سه‌لاَتی صه‌لاَحه‌دینی ئه‌یوبی دا گیراوە ،ئه‌ی یوسفی ڕاسگۆ تۆ خاوه‌نی ئه‌و فه‌تحه‌ی تۆ وه‌كو ئیمامی عومه‌ر به پاكی و بێ گه‌ردی پاكت كرده‌وه تۆ وه‌كو عوسمان شه‌ریعه‌تت تێدا دامه‌زراند تۆ بۆ سه‌رخستنی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم )پێشتر بوون وەك حیدەرصه‌لاَحه دینی ئه‌یوبی .
هه‌ڵوێستی صه‌لاَحه دینی ئه‌یوبی به‌رامبه‌ر به صه‌لیبی یه‌كان دوای ڕزگار كردنی قودس
سیاسه‌تی صه‌لاَحه دینی ئه‌یوبی دوای ئه‌وه‌ی چووه ناو قودسه‌وه ،مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ صه‌لیبی یه‌كان دا کرد وەك هاوڵاتی كاتێك صه‌لاَحه دینی ئه‌یوبی چوویه ناو ئه‌و جێگایه وه ڕێككه‌وتنه‌كه‌شی ئه‌وه‌بوو كه پیاوانتان ١٠ دینار و ئافره‌تان ٥ دینار‌و مندالاَناتان ٢ دینار ده‌دات و ئه‌وه‌شی كه‌نییه‌تی ده‌بێت به دیلی ئێمه ،ئه‌وه‌ی كه ده‌یتوانی پاره‌كه بدات پاره‌كه‌یان لێ وه‌ر ده‌گرت و وه هه‌ش بوو توانی نه‌بووو ئه‌بڕه پاره‌یه بدات ،هه‌رچه‌نده كه‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌بوو له صه‌لیبی یه‌كان جگه له پاره‌ی خۆیان ئه‌مه‌نده ئه‌نانی بوون پاروه نانێكیش یان به‌كه‌سانی خۆیان نه‌ده‌دا .
صه‌لاَحه دینی ئه‌یوبی زۆر به‌مه كاریگه‌ر بوو ته‌نانه‌ت ئه‌و ڕۆژه وای لێ هات زۆربه‌ی زۆری سه‌روه‌ت وسامانه‌كه‌ی خۆی به‌خشی هه‌تا ده‌ڵێن صه‌لاَحه دین شمشێره‌كه‌ی خۆی فرۆشت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانێك ئازاد بكات ،به‌و هه‌موو ئازایه‌تی و هێزه‌وه صه‌لاَحه دینی ئه‌یویی ڕزگاری ده‌كات ،به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دڵی ده‌سوتێت به‌رامبه‌ر به دوژمنه‌كانی ژماره‌یه‌كی زۆر له فره‌نجه‌و صه‌لیبی یه‌كان هیچ كه‌سێك یان نی یه كه‌سه كانیش یان پاره‌یان ناداتێ ئه‌م ده‌چێت هاوكاری یان ده‌كات .
یه‌كێك له مێژوونوسه‌كانی خۆیان كه ئینگلیزه استیفن سن ده‌یگێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێ زۆرێك له‌وانه‌ی كه هیچ ده‌سه‌لاَت وسوڵته‌و سه‌روه‌ت و سامانێك یان نه‌بوو ،صه‌لاَحه دینی ئه‌یوبی ئه‌سپ و عه‌ره‌بانه‌و وه جێگای بۆ دابین كردن بۆ ئه‌وه‌ی بیان گه‌یه‌نێته جێگایه‌ك بۆلای پادشای ڕۆمه‌كان .
له‌كاتێكدا صه‌لاَحه دینی ئه‌یوبی ڕێگا یان بۆ ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیان به‌رێته لای ناوچه‌كانی صور و عه‌ككا و ئه‌و ناوچانه‌ی تری مه‌سیحی یه‌كان كه‌له‌ژێر ده‌ست یاندایه له‌ناوچانه ده‌ڵێت: یه‌ك كه‌س ده‌رگایان بۆ ناكاته‌وه كه هه‌رچه‌نده براو كه‌سانی خۆیانن ،مه‌سیحی یه‌كان ڕه‌حمیان به‌رامبه‌ر به یه‌كتری نی یه چ جای ڕه‌حمیان به‌رامبه‌ر به موسڵمانان بێت ،ئه‌وه‌نده خۆیان بێ تاقه‌ت ده‌بن له ڕه‌فتارو خراپه‌كاری صه‌لیبی یه‌كان به‌رامبه‌ر به یه‌كتری یه كێك له ئافره‌ته‌كان كه مێرده‌كه‌ی به‌دیل گیراوه كه یه‌كێكه له ئافره‌ته ده‌سه‌لاَتداره‌كان هه‌رچی سه‌روه‌ت و سامانی خۆیه‌تی به‌خشی ویه‌تی زۆرێك له هه‌ژاره‌كانی له‌ده‌وری خۆی كۆكردۆته‌وه، كاتێ صه‌لاَحه دین ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بینێت دڵی پێ ی خۆشه كه ئه‌م ئافره‌ته له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی دا به‌م شێوه‌یه‌یه ،صه‌لاَحه دینی ئه‌یوبی بۆ ڕێزگرتن له‌م ئافره‌ته پاره‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی بۆ ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه ،ئافره‌ته‌كه به گریانه‌وه دێت بۆلای و ده‌ڵێت مێرده‌كه‌م له قه‌لعه‌ی نابلوسە داوات لێ ده‌كه‌م مێرده‌كه‌م بۆ ئازاد كه‌ی وه كاتێكیش صه‌لاحه دین به‌ڵێنی پێدا گەوەرەییە بۆ ئه‌م ئافره‌ته بۆئه‌وه‌ی عیزه‌تی بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه ،ده‌ڵێ بچۆ مێرده‌كه‌ت ئازاد بكه ،له‌دوای ئه‌مه به‌سه‌دان ئافره‌ت دێن منداڵ یان هێناوه‌و منداڵه‌كانیان به باوه‌شیانه‌وه‌یه ده‌ڵێن: ئه‌مه ولاَتی تۆیه ئه‌ی سوڵتان ئێمه ده‌ڕۆین به‌ته‌واوی ئه‌مانه‌ش كه ده‌یبینی ئه‌مه دایك ومنداڵانێك و كچانێكن كه‌زۆربه‌ی زۆریان باوكیان سه‌ربازن و ئێستا دیلی لای تۆن ،ئه‌ی باشه ئه‌م سه‌ربازانه بۆچی ئازاد ناكه‌ی بۆ ئێمه له كاتێكدا ئه‌مه ژیانی ئێمه‌ن و ئێمه به‌جێ یان ده‌هێلین.صه‌لاَحه دینی ئه‌یوبی به‌رامبه‌ر به‌م ئافره‌تانه بۆ ئه‌وه‌ی نا ئومێد نه‌بن و بێزار نه‌بن پیاوه‌كانیان بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و به‌دیاری پێ یان ده‌به‌خشێته‌وه .
مێژوونوسه‌كانی ئینگلیز و ڕۆژئاواییه‌كان یه‌كێك له‌وانه (ستیفن سن) ده‌ڵێت سوڵتانی گه‌وره صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ڕێی دا به خه‌ڵكانێك به‌بێ فیدییه بڕوات (ئیستانلی لیون پول )كه یه‌كێكه ڕۆژئاواییه‌كان اعتیمادیان خستبووه سه‌ر (ئۆرنۆلد)كه یه‌كێكه له مێژوو نوسه‌كان ده‌ڵێت كه‌له ئۆرنۆلده‌وه ده‌گێرێته‌وه ،سوڵتان هه‌تاوه‌كو ڕۆژهه‌لاَت و ڕۆژئاوا خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵكه هه‌ژاره‌كاندا ده‌گه‌ڕا كه خه‌ڵكی فرنجه صه‌لیبی بوون وه ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر كه‌سێك یان نان‌ی نەبوایه پاره‌ی ده‌دایه،وه‌ده‌ڵێ ته‌نانه‌ت خزمه‌كانی وایان لێهاتبوو كه‌سێكی وه‌كو مەلیك عادل كه‌برای صه‌لاَحه دینی ئه‌یوبی یه‌و له پاره‌و سه‌روه‌ت وسامانی خۆی ٧ هه‌زار فه‌قیر و هه‌ژار تێر ده‌كات ،هه‌روه‌ها ده‌ڵی صه‌لاَحه دینی ئه‌یوبی بینی كه‌وا براكه‌ی خۆی به‌و شێوه‌یه‌یه وتی بڕۆن هه‌ر هه‌مووتان ئازاد بن .
(ئه‌میر علی )مێژوونوسێكی گه‌رۆكه‌و (میل) یش مێژوونوسێكی ئینگلیزه‌ده‌ڵێ: ژماره‌یه‌كی زۆر له مه‌سیحی یه‌كان كه قودس یان به‌جێ هێشت بوو به‌ره ئه ناطاكیه ی مه‌سیحی ڕۆشتن ،به‌لاَم ئه‌میر علی دوای ئه‌وه له‌باسی وه‌سفی (میشۆد)ده‌كات ئه‌ویش مێژوونوسێكی ئینگلیزییه ده‌ڵێت :قودس جارێکی تر ده‌رگای كرده‌وه بۆ صه‌لیبی یه‌كان وتی وه‌ره‌ولای ئێمه دابنیشن ،میشۆد كه خۆی مێژوونوسێكه ده‌ڵێ صه‌لاَحه دین خۆشه‌ویستی و دادپه‌روه‌ری و پیاوه‌تی فێری مه‌سیحی یه‌كان كرد،له‌ناو ئه‌وانه‌دا له‌چه‌ند ڕۆژێكدا كه خه‌ڵكه‌كه چوونه ده‌ره‌وه بتریاكێكی تیا‌بوو له‌وانه‌ی ئوسقوفه‌كانی مه‌سیحی یه‌كان یان ده‌ڵێ سه‌روه‌ت و سامانێكی زۆری له‌گه‌ڵ خۆی دا برد بوو، صه‌لاَحه دینی ئه‌یوبی پێی وت بۆچی ئه‌م سه‌روه‌ت وسامانه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی پێ ئازادناكه‌ی وتی جا من هه‌قم چیه به‌سه‌ریانه‌وه،كوڕه‌كان و براكانی صه‌لاَحه دینی ئه‌یوبی وتیان باهیچ نه‌بێت ئه‌م شتانه‌ی لێ بسێنین و نه‌یه‌ڵین بیباته ده‌ره‌وه ،صه‌لاَحه دینیش ده‌ڵێت ئێمه به‌ڵێن مانداوه كه‌هه‌ر پیاوێك ١٠ دینار‌و وه‌هه‌ر ئافره‌تێك ٥ دینار وه منداڵ ٢ دینار وه له‌وه زیتر بۆمان نی یه لێ یانبسێنین
(ئیستانلی لیون پول)ئه‌م مێژوونوسه گه‌وره‌ش باسی ئه‌م سوڵتانه ده‌كات خۆی ده‌گێرێته‌وه‌و ده‌ڵێ،صه‌لاَحه‌دینی ئه‌یوبی هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه ڕێكخست ودواتر كه‌وته ئه‌وه‌ی كه پێویسته نفوزی موسڵمانان ورده ورده زیاد بكات دواتر ده‌ستی كرد به دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌وه جێگا و شوێنه‌كان وه‌هه‌روه‌ها قوتابخانه‌كان سه‌ر له‌نوێ خه‌ڵك فێركردنه‌وه‌ی دین ،چونكه ماوه‌ی ١٠٠ بۆ ١٥٠ ساڵ به‌ده‌ستی فاطمی یه‌كانه‌وه ئه‌یان نالاَند وه‌ماوه‌ی ٨٨ ساڵیش به‌ده‌ستی صه‌لیبی یه‌كانه‌وه ئه‌یان نالاَند.
(میل) كه‌مێژوونوسێكی ئینگلیزه وه میشۆد بۆ خۆشی گه‌ڕۆكێكەو (ئه‌میر علی) هەرسیکیان ده‌گێرێنه‌وه ده‌ڵێت له ٤٩٢کۆچی- ١١٩٢ز كاتێك صه‌لیبی یه‌كان هاتنه ناوه‌وه داگیریان کرد قوسد موسڵمانان له‌ناو شه‌قام وماڵه‌كانی خۆیاندا ئه‌كوژران ئه‌ڕۆشتن بۆ ناو مزگه‌وته‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئەمانیان له مزگه‌وته‌كه‌وه ده‌ست بكه‌وێت له‌ناو مزگه‌وته‌كاندا ده‌یان كوشتن و سه‌ریان ده‌بڕین ده‌ستیان ده‌گرت به دیواری كه‌نیسه‌كانه‌وه و موسڵمانان یان سه‌رده‌بڕی ،ده‌چوون ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگاریان بێت خۆیان به پێكه‌نینه‌وه ده‌چوونه به‌رده‌ست یان ئه‌وانیش به پێكه‌نینه‌وه سه‌ریان ده‌بڕین كه‌ناچار ده‌بوون بچنه به‌رده‌ست یان وه جیاوازی پیاو منداڵ‌و سه‌ربازو موجاهیدان یان نه‌كردووه هه‌موویان وه‌كو یه‌ك سه‌ربڕی ،خۆیان به داخێكه‌وه ده‌یگێڕنه‌وه و ده‌ڵێن ئه‌وه حاڵی موسڵمانان بووكه ڕایان ده‌كردوو پیاوانای صه‌لیبی به‌دوای ئه‌ماندا ڕایان ده‌كرد وه خوێن شه‌قامه‌كانی گرتبوو (ئه‌میر علی)له میشۆده‌وه ده‌گێرێته‌وه كه میشۆد میژوونوسێكی ئینگلیز بوو ده‌ڵێ فرنجه هیچ ڕه‌حمێك له دڵ یاندا نه‌بوو منداڵ یان پێش گه‌وره سه‌رده‌بڕی ئه‌مه‌ش ڕه‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌وان بوو ،به‌لاَم صه‌لاَحه‌دینی ئه‌یوبی چی كرد به‌رامبه‌ریان ؟ ده‌ڵێ ته‌نانه‌ت ئیتر وایان لێ ده‌هات له ناوشاری قودس دا ده‌نگی منداڵ و قیژه‌ی ئافره‌تان ولاوانه‌وه‌ی دایكی پیر بۆ منداڵه‌كان هه‌مووی له‌گه‌ڵ ده‌نگی مردووه وه‌له‌گه‌ڵ خۆڵ و خوێنی موسڵمانان دا تێكه‌ل بوو بوو ،هه‌روه‌ها میل قسه‌یه‌كی تریش زیاد ده‌كات ده‌ڵێت هیچ دڵێك بۆ ئه‌مانه نه‌جولاَ بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌حمێك به‌رامبه‌ر به‌م خه‌ڵكه بێ تاوانه ،یه‌ك كه‌س نه‌جولاَ به‌رامبه‌ریان وبڵێ گوێ له‌م قسه‌یه بگرن .له‌و نێوه‌نده‌دا ٧٠ هه‌زار خوێنی موسڵمان چوو به‌بێ تاوان و گوناح بێ ئه‌وه‌ی له‌شه‌ڕدا بن ،هه‌رئه‌ك كه‌سه ده‌ڵێت به پرسیاره‌وه ئێوه كه‌ستان بینیوه ،وه‌پرسیار له صه‌لیبی یه‌كان ده‌كاته‌وه ده‌ڵێت گوێتان لێ بوو له مێژوودا لێبورده‌ی و جوانترین شێوه لێبورده‌ی صه‌لاَحه‌دینی ئه‌یوبی یه.