17/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
قوباد تاڵه‌بانی ره‌خنه له‌سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ده‌گرێت
قوباد تاڵه‌بانی كوڕی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ره‌خنه له‌سه‌ركرده‌كانی حزبه‌كه‌ی ده‌گرێت.
له‌میانی وتارێكیدا كه له‌رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ بڵاویكردووه‌ته‌وه، قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت (هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ یه‌كتر ناكۆك بوون و موجامه‌له‌ی یه‌كتریان كردوه، واته یه‌كێتی سه‌ركردایه‌تیه‌كی یه‌كگرتووی نییه).
له‌به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت (دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی سالێ 2009 كوردستان و ناوچه‌كه گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و تانانه‌ت پارتی دیموكراتی كوردستانیش توانیبووی خۆی له‌گه‌ڵ دۆخه گۆڕاوه‌كه‌دا بگونجێنێت، به‌ڵام یه‌كێتی هێشتا له رابردوودا ده‌ژیا).
قوباد تاڵه‌بانی له‌به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا له‌باره‌ی گۆڕانه‌وه ده‌ڵێت (ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه قبول بكه‌ین كه ئه‌مڕۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هێزێكه خاوه‌نی ده‌نگی زۆری خه‌ڵكێكی ناڕازییه كه چاوه‌ڕێی ژیانێكی باشترن. خه‌ڵكیش ده‌زانێت بۆ لایه‌نگری گۆڕانن).
له‌باره‌ی پرسی پارێزگاری سلێمانیش، تاڵه‌بانی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات (له سه‌دا 40ی ده‌نگده‌رانی سلێمانی ده‌نگیان به گۆڕان داوه، بۆیه نابێت گۆڕان سیاسه‌ت و بۆچوونی خۆی فه‌رز بكات به‌سه‌ر خه‌ڵكدا).
د.ع