چی بکەین بۆ ئەوەی تووشی ئەنفلۆنزا نەبین؟
17/11/2013 نوسەر: bzavpress

چی بکەین بۆ ئەوەی تووشی ئەنفلۆنزا نەبین؟

تایبەت:

زۆربەی زۆری خەڵکی ئەوە دەزانن بۆ ئەوەی تووشی ئەنفلۆنزا نەبن لە وەرزی سارو سەرمادا، پاکو خاوێن ڕاگرتنی خۆیانەو شۆردنی دەستەکانە بەتایبەتی وە هەوڵی ئەوە دەدەن کەوا زۆر نزیک نەبنەوە کە کەسی نەخۆش.
هەرچەندە ئەنجامدانی ئەم کارانە زۆر بەسودە و تاڕادەیەک دەمانپارێزێت لە تووشبوون بە ئەنفلۆنزا، بەڵام خواردنی مادە خۆراکە بەسودەکان کاریگەری زۆر گرنگی هەیە لەسەر تووشنەبوون.
لەڕاستیدا چەند جۆرە خۆراکێک هەن کەوا  سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەکەن و دەتپارێزان لە تووشبوون بە ئەنفلۆنزا.
ئەو خواردنانە چین کە دەمانپارێزن:
١. خواردنی هەموو خۆرەکانی میوە و سەوزەی رەنگاوڕەنگ، چونکە سەوزەو میوەکان بەپێی ڕەنگەکانیان جیاوازیان هەیە  لەو بڕە ئەنتی ئۆکسیدانت و ڤیتامین سی کە تێیدایە، بۆیە باشتر وایە ئەو سەوزەو میوانەی کە ڕەنگی تۆخیان هەیە بەکار بهێنرێت لە ژەمە خۆراکەکاندا وە: گێزەر، پەتاتە، سپێناخ و کاهو بەکار بهێنرێت، بەتایبەت کاهو.
٢. خواردنی سیر دەبێتە هۆی بەهێز بوونی خرۆکە سپیەکانی خوێن کە ئەرکی سەرەکی ئەوان پاراستی مرۆڤە لە تووشبوون بە نەخۆشیەکان، ئەو کەسانەشی کە ناتوانن سیر بخۆن دەتوانن ئەو حەبانەی کە سیریان تێدایە بەکار بهێنن.
٣. ڕۆژانە چوار کەوچک ئاوی لیمۆ بخۆرەوە تا ڕێژەی ترشی لەش پارسەنگ ڕابگرێت و یارمەتی مانەوەی بەکتێریا سود بەخشەکان بێت لە لەشی مرۆڤدا تا بتوانن بەرەنگاری بەکتێریای زیانبەخش ببنەوە.
٤. ماست زۆر بخۆ، هەوڵ بدە ڕۆژانە لایەنی کەم لە دوو ژەمە خواردندا ماست بخۆ، چونکە ماست نەک تەنها کۆئەندامی هەرس بەهێز دەکات، بەڵکو سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەکات و لە ئەنفلۆنزا دەتپارێزێت.