21/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
یه‌حیای کوڕی عومه‌ری له‌متونی و مورابطون
له ساڵی (445ی کۆچی= 1053ی زاینی)ڕووداوێك ڕوویدا که زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ر
بوو وه جێگای بڕوای هیچ که‌سێك نه‌بوو، به‌ڵام به‌ده‌ر نییه له سونه‌تی
خوای گه‌وره هه‌روه‌ك چۆن دیاری پێشکه‌شی هۆزه‌کانی تر کردووه که چاك
بوون و به‌رزی کردونه‌ته‌وه، وه کۆمه‌ڵێك ده‌رگای بۆ کردونه‌ته‌وه که
هه‌رگیزاو هه‌رگیز به بیری خۆیاندا نه‌هاتووه وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێ
کرد له سه‌رده‌می عه‌بدوڕه‌حمانی ناصردا که چۆن به بێ شه‌ڕ چووه ناو
ساراگۆستاوه، یان مردنی عومه‌ری کوڕی حه‌فصون بوو به دیاریه‌ك بۆ
عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی که بیری لێ نه‌کردبووه شێخ
عبدالله یاسین له ناو گه‌ل و هۆزی جودالهدا ڕوویدا، که گه‌ل و هۆزی
جودالهش یه‌حیای کوڕی عومه‌ری له‌متونی سه‌رۆکی ئه‌و هۆزه بوو که سه‌ر
به گه‌ل و هۆزی گه‌وره‌ی (صهنهاجه) بوو، واتا له ناو هۆزی (صهنهاجه)
هۆزێکی که‌ی تێدا بوو ناوی (لمتون) بوو. له ساڵی (447ی کۆچی= 1055ی زاینی)
ئه‌م پیاوه به خۆی و گه‌ل و هۆزه‌که‌یه‌وه هاته ناو کۆمه‌ڵی مورابطین
به هاتنه ناوی مورابطین ده‌ست به‌جێ داوای کرد که گه‌ل و هۆزه‌که‌شی
پابه‌ند بن به مه‌نهه‌جی شێخ عبدالله یاسین، هه‌روه‌ك چۆن هاوه‌ڵه
به‌رزه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) که ناوی (سعدی کوڕی
معاذ) بوو خوای گه‌وره لێی ڕازی بێت که هاته ناو ئیسلامه‌وه چووه لای
هۆزه‌که‌ی و ووتی که گه‌وره‌ی ئه‌و هۆزه بوو سه‌عدی کوڕی معاذ هاواری
کردوو ووتی: "وه‌ڵڵاهی نه‌زری ئه‌که‌م له‌سه‌ر خۆم که قسه له‌گه‌ڵ هیچ
که‌سێکتاندا ناکه‌م، حه‌رامم کرد له‌سه‌ر خۆم که نه له‌گه‌ڵ پیاوانتاندا،
نه له‌گه‌ڵ ژنانتاندا، وه نه له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانتانا، هه‌تاکو هه‌موتان
بڕوا به‌م ئیسلامه نه‌هێنن و شایه‌دی نه‌ده‌ن که خوا تاك و ته‌نهایه‌و
موحه‌مه‌دیش (صلی الله علیه وسلم) نێردراوی خوایه" ئه‌وه بوو هۆزه‌که‌ی
ئه‌وه‌نده سه‌عدی کوڕی معاذیان خۆشده‌ویست هه‌مویان موسوڵمان بوون و
هاتنه ناو ئیسلام، به هه‌مان شێوه یه‌حیای کوڕی عومه‌ری له‌متونی هه‌مان
کار‌و فه‌رمانی دووباره کرده‌وه‌و چووه لای گه‌ل و هۆزه‌که‌ی و ووتی:
"ئه‌ی گه‌ل و هۆزه‌که‌م ده‌بێ له‌گه‌ڵ مندا بێنه ناو کۆمه‌ڵی مورابطێن که
شێخ عبدالله یاسین سه‌رپه‌رشتی ده‌کات" که سێ سه‌د و حه‌وت هه‌زار له
ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژێکدا چوونه ناو کۆمه‌ڵه‌ی مورابطین وه پابه‌ند بوونی
خۆیان به‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌وه ڕاگه‌یاند.
هه‌ر له‌دوای چه‌ند ڕۆژێك کۆتای هات به ژیانی ئه‌م که‌ڵه پیاوه که
گه‌وره‌ی گه‌ل و هۆزی لهمتون بوو له ساڵی (447ی کۆچی=1055ی زاینی) له
جیاتی ئه‌و که‌ڵه پیاوه پیاوێکی لێوه‌شاوه‌و ئازا تر بوو به سه‌رۆك هۆزی
ئه‌و هۆزه که ناوی (ئه‌بوبه‌کری عومه‌ری له‌متونی) بوو تا ساڵی (480ی
کۆچی = 1087ی زاینی) فه‌رمانڕه‌وای کرد له‌ناو مورابطینه‌کاندا.
شێخ ئه‌بوبه‌کری عومه‌ری له‌متونی زۆر به حه‌ماست و چالاکیه‌کی بێ
وێنه‌وه له‌گه‌ڵ شێخ عبدالله یاسین ده‌ستیان کرد به کار بۆ کۆمه‌ڵی
مورابطین وه بۆ ئیسلام به گشتی که ئه‌وه‌نده هێزو توانایان زۆر ببوو
گه‌یشتبونه زۆربه‌ی شوێنه‌کانی سینگال و موریتانیا واتا سنوریان له
باکوری سینگاله وه بوو هه‌تا باشوری مۆریتانیا، وای لێ هات جوداله و
له‌متونه هه‌موو گه‌ل و هۆزه‌که هاتبوونه ناو مورابطین له باکوری
سینگال و باشوری مۆریتانیا وه هه‌موویان یه‌ك کۆمه‌ڵیان پێك ده‌هێنا که
پێیان ده‌وترا مورابطین.
شێخ عبدالله یاسین له بهسهرکردنهوهیهکیدا له‌ناو گه‌ل و هۆزه‌کانی
ئه‌فه‌ریقادا ده‌گه‌ڕاو فه‌رمانی ده‌کرد به چاکه و ڕی گری ده‌کرد له
خراپه له‌گه‌ڵ گه‌ل و هۆزێکدا به شه‌ڕ هاتن له ئه‌نجامدا له ساڵی (451ی
کۆچی = 1059ی زاینی) له دوای یانزه ساڵ دروست کردنی مورابطین له
جه‌نگه‌دا شه‌هید کرا، که که‌سێك بوو په‌روه‌رده ببوو له‌سه‌ر جیهاد و
خه‌بات و زانسته ئیسلامیه‌کان، وه له‌دوای خۆیشی دوانزه هه‌زار سه‌ربازی
به‌جێ هێشت که هه‌ر هه‌موویان په‌روه‌رده‌کراوی ده‌ستی خۆی بوون و
له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) و هاوه‌ڵه‌کانی و
سه‌له‌فی صالح په‌روه‌رده بوبوون.
ئه‌بوبه‌کری عومه‌ر له‌متونی سه‌رکرده‌ی ده‌وڵه‌تی مورابطون
له دوای شه‌هید بوونی شێخ عبدالله یاسین شێخ ئه‌بوبه‌کری عومه‌ری
له‌متونی فه‌رمانڕه‌وای مورابطینهکانی گرته ده‌ست تا ساڵێ (480ی کۆچی
=1087ی زاینی) له ماوه‌ی دوو ساڵی سه‌رکرده‌یدا ئه‌وه‌نده به توانا ببوو
که له‌مێژوودا ده‌ناسرێت به ده‌وڵه‌تی مورابطین که له کۆمه‌ڵه‌وه
ده‌رچوون و بوون به ده‌وڵه‌ت، که له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهاندا پێگه‌یه‌کی
زۆر بچوکیان داگیر کردبوو.
له دوای دوو ساڵ فه‌رمانڕه‌وای ئه‌بوبه‌کری عومه‌ری له‌متونی که
سه‌رۆکایه‌تی مورابطینهکانی ده‌کرد که خۆی نیشته‌جێ ببوو له باشوری
مۆریتانیادا له ساڵی (453ی کۆچی= 1061ی زاینی) ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو
بویه‌وه که له باشوری سینگال له ناوچه‌یه‌کدا موسوڵمانان ناکۆکی
که‌وتۆته نێوانیانه‌وه، هه‌رچه‌نده دوور بوو له ده‌وڵه‌تی
مورابطینهوه، به‌ڵام ئه‌و تێگه‌یشت که هه‌رکاتێك که ناکۆکی که‌وته
نێوان موسوڵمانانه‌وه ئه‌وکات بانگه‌واز ئاسته‌م ده‌بێت، بۆیه به په‌له
دابه‌زیه ناو جه‌رگه‌ی ئهفهریقاوهو تاوه‌کو کۆتای به‌و ناکۆکیه بێنێت
وه سوپایه‌کی گه‌وره‌شی له‌گه‌ڵ خۆیدا برد، چونکه ده‌یزانی که ئه‌گه‌ر
حه‌ق به قوه‌تێکی به‌توانا نه‌بێت نا سه‌پێندرێت.
هه‌ر له‌و ساڵه‌دا (40) هه‌زار سه‌ربازی له‌گه‌ڵ خۆیدا برد بۆ ناو قوڵای
سینگال تا کۆتای به ناکۆکیه‌کان بهێنێت، وه له جێگای خۆیشی که‌سێکی دانا
که کوڕی مامی بوو (واتا ئامۆزا) که ناوی (یوسف کوڕی تا‌شفین) بوو که له
(410تا500 ی کۆچی= 1019تا 1106ی زاینی) ژیاوه.
ئه‌بوبه‌کری عومه‌ری له‌متونی توانی کۆتای به‌و ناکۆکیه‌ی نێوان موسوڵمانان
بێنێت له باشوری سینگال، به‌ڵام شتێکی زۆر سه‌رسوڕ هێنه‌ر هاته
به‌رده‌می، له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا به‌و ناوچه‌دا له باشوری سینگال توشی
گه‌لێك بوو که هه‌میشه له ناو خۆیاندا شه‌ڕیان بوو، وه گه‌لێکی ڕووت و
قوت بوون که هیچ جۆره جلێکیان له‌به‌ردا نه‌بوو، که خوا په‌رستی له
ناویاندا به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌بوو، بینی وا دار‌و به‌رد و شته سروشتیه‌کان
ده‌په‌رستن. واتا ئیسلامیان پێ نه‌گه‌یشتبوو.
زۆر خه‌فه‌تی خوارد به‌و کاره هه‌ڵسا به‌وه‌ی که ئه‌م گه‌ل و هۆزه
بانگه‌واز بکات بۆ ئیسلام، هه‌روه‌ك چۆن شێخ عبدالله یاسین پێشتر کردبووی،
هه‌ڵسا به هیدایه‌ت دانی ئه‌و خه‌ڵکه تاوه‌کو ئیسلام به ته‌واوه‌تی
بناسن بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانکاریه‌ك له‌و کۆمه‌ڵگایه بکات و به‌ره‌و چاکسازیان
به‌رێت. حه‌وت هه‌زار که‌سی له سه‌ربازه‌کانی بڵاو کرده‌وه به ناویاندا
تاوه‌کو به ته‌واوه‌تی له ئیسلامیان بگه‌یه‌نن، ئه‌وانیش به جوانترین
شێوه خه‌ڵکه‌که‌یان فێری ئیسلام کرد، خه‌ڵکه‌که‌ش زۆر به سه‌رسامیه‌وه
ده‌یان ووت باشه چۆن ئه‌م ئیسلامه به ئێمه نه‌گه‌یشتووه، چۆن دوور
بوین له دینێکی ئاوا هه‌مه لایه‌نه‌و بێ که‌م و کورتی ، چونکه ئه‌وان
له جێگایه‌کدا ده‌ژیان که دارستانێکی چڕ‌و پڕ بوو له جهنگهلستانهکانی
ئه‌فه‌ریقادا هیچ ئاگایان نه‌بوو له‌وه‌ی که په‌روه‌ردگارێك هه‌یه.
به به‌رچاوڕوونیه‌کی زۆر و به ئارامیه‌که‌وه له ژێر سێبه‌ری
ئه‌بوبه‌کری عومه‌ری له‌متونی بانگه‌وازی هه‌موویانی کرد بۆ ئیسلام زۆربه‌ی
زۆری خه‌ڵکه‌که هاتنه ناو ئیسلامه‌وه، وه کۆمه‌ڵێکیشیان جه‌نگان
له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی مورابطینه‌کاندا وه ئه‌مه‌ش کارێکی سروشتیه هه‌میشه
خه‌ڵکی گه‌نده‌ڵ به دوای به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیدا وێڵه، بۆ ئه‌وه‌ی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی بمێنێته‌وه ده‌بێت پارێزگاری لێبکه‌ن، چونکه
ئه‌وانه‌ی که ده‌جه‌نگان سود مه‌ند ببون له په‌رستنی شته سروشتیه‌کان
بۆیه جه‌نگێکی دوور‌و درێژ که‌وته نێوانیانه‌وه تا له‌کۆتایدا هه‌موویانی
سه‌ر شۆڕو زه‌لیل کرد به ئیسلام.
به‌رده‌وام شێخ ئه‌بوبه‌کری عومه‌ری له‌متونی بانگه‌وازه‌که‌ی فراوانتر
ده‌کرد له جێگایه‌که‌وه بۆ جێگایه‌کی تر هه‌نگاوی ده‌نا له گه‌ل و
هۆزێکه‌وه بۆ گه‌ل و هۆزێکی تر تا ساڵی (468ی کۆچی = 1076ی زاینی ) ئه‌م
گه‌ڕانه‌ی به‌رده‌وام بوو واتا نه گه‌ڕایه‌وه بۆ مۆریتانیا (25)ساڵ له
ناو کیشوه‌ری ئه‌فه‌ریقادا بانگه‌وازی کرد، که خۆی سه‌رکرده‌و گه‌وره‌ی
ده‌وڵه‌تی مورابطین بوو، هه‌ڵسا به بانگه‌واز کردن له‌به‌ر خاتری خوای
گه‌وره‌و بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی بانگ بکات بۆ ناو ئاینی پیرۆزی ئیسلام.
ئه‌بوبه‌کری عومه‌ری له‌متونی به گه‌وره‌ترین سه‌رکرده‌ی مورابطینه‌کان
ده‌ژمێردرێت، که که‌سێکی له خوا ترس و خاوه‌ن وه‌رع بوو وه تێگه‌یشتنێکی
زۆر گه‌وره‌ی هه‌بوو بۆ دین، وه عاشق بوو به شه‌هید بوون له پێناوی
خوای گه‌وره‌دا وه به‌شدار بووه له بڵاو کردنه‌وه‌ی ته‌وحید له وڵاتی
مه‌غریبدا، وه ئیسلامی له‌و بیابانه دوور‌و درێژه تاکو سنوری سینگال و
نه‌یجه‌ر بڵاو کردووه‌ته‌وه، جه‌نگاوه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گه‌ل و هۆزه
بت په‌رستانه‌ی که بڕوایان به ئاینی پیرۆزی ئیسلام نه‌بووه، وه
خه‌ڵکێکی زۆر هاتوه‌ته ناو سوپاکه‌یه‌وه که موسوڵمان بوون، وه به‌شدار
بووه له بینا کردنی دوڵه‌تی مورابطین له ئه‌نده‌لوسدا و وه زۆر فیتنه‌ش
له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و کوژاوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش قسه‌ی دوکتۆر (الصلابی) له
کتێبی (مرواری گرانبه‌ها بۆ ناساندنی دوڵه‌تی مورابطین).
"لقد كان أبو بكر بن عمر من أعظم قادة المرابطين، واتقاهم وأكثرهم ورعًا
ودينًا وحبًا للشهادة في سبيل الله، وساهم في توحيد بلاد المغرب، ونشر
الإسلام في الصحارى القاحلة وحدود السنغال والنيجر، وجاهد القبائل الوثنية
حتى خضعت وانقادت للإسلام والمسلمين، ودخل من الزنوج أعداد كبيرة في
الإسلام، وساهموا في بنا‌ء دولة المرابطين الفتيّة، وشاركوا في الجهاد في
بلاد الأندلس وصنعوا مع إخوانهم المسلمين في دولة المرابطين حضارة متميّزة
د. الصلابي -الجوهر الثمين بمعرفة دولة المرابطين"
یوسف کوڕی تا‌شفین و کاره گرنگه‌کانی
ئه‌م پیاوه یه‌کێکه له‌و سه‌رکرده لێهاتو لێوهشاوانهی که مێژوو نوسان زۆر ووته‌یان له باره‌وه ووتوه، بۆ نمونه
قال "الذهبي" في"سير أعلام النبلا‌ء": كان ابن تاشفين (410 - 500 هـ= 1019 -
1106 م ) كثير العفو، مقربًا للعلماء، وكان أسمر نحيفًا، خفيف اللحية،
دقيق الصوت، سائسًا، حازمًا، يخطب لخليفة العراق.
ئیمامی ذهبی ده‌فه‌رموێت که یوسفی کوڕی تا‌شفین له ساڵی (410-500)ی هیجری
ژیاوه، پیاوێکی به‌خشنده و میهره‌بان و خۆشه‌ویستی بۆ زانایان زۆر بووه،
پیاوێکی خواناس و ڕیشێکی ته‌نک و ده‌نگێکی هێمنی پێوه بووه.....
(ووصفه "ابن الأثير" في "الكامل" بقوله
كان حليمًا كريمًا، دينًا خيرًا، يحب أهل العلم والدين، ويحكّمهم في بلاده،
ويبالغ في إكرام العلما‌ء والوقوف عند إشارتهم، وكان إذا وعظه أحدُهم، خشع
عند استماع الموعظة، ولان قلبُه لها، وظهر ذلك عليه، وكان يحب العفو والصفح
عن الذنوب العظام...
منذ أن ترك الشيخ أبو بكر بن عمر اللمتوني دويلة المرابطين في جنوب
موريتانيا وشمال السنغال في سنة 453 هـ= 1061 م والشيخ يوسف بن تاشفين
ينتظر وصوله، مرّ يوم ويومان وشهر وشهران ولم يرجع، وحين علم أنه قد توغّل
في أفريقيا ما كان منه رحمه الله إلا أن بدأ ينظر في الشمال باحثًا عمن
ابتعد عن دين الله يعلّمه ويردّه إليه
نظر يوسف بن تاشفين في شمال موريتانيا (المنطقة التي تعلوه) وفي جنوب
المغرب العربي فرأى من حال البربر الذين يعيشون في هذه المنطقة وبالتحديد
في سنة 453هـ= 1061 م رأى أمورًا عجبًا، هذه بعض منها)
هه‌روه‌ها له باسی ئه‌م پیاوه‌دا ابن اثیر له کتێبه به‌ناو بانگه‌که‌ی
به‌ناوی (الکامل فی التاریخ) ده‌ڵێت: "پیاوێکی میهره‌بان و تێگه‌یشتوو
خاوه‌ن ڕێز بووه، زۆر خۆشه‌ویستی بۆ زانایانی ئه‌هلی ئیسلام هه‌بووه، وه
خۆی به بچوك داناوه له ئاستی زانایانی ئیسلامدا. پیاوێکی له خۆ بردوو
بووه و هه‌میشه گوێگر بووه بۆ زانایان، هه‌میشه ڕوو له زانایان بووه.
پیاوێکیش بووه زوو له تاوان باران خۆش بووه...."
له هه‌مان کتێب‌دا هاتووه "له‌دوای ئه‌وه‌ی شێخ ئه‌بوبه‌کر عومه‌ر
له‌متونی که سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تی مورابطین بوو له باکوری سینگال و باشوری
مۆریتانیا، که له ساڵی (453ی کۆچی = 1061ی زاینی) یوسفی کوڕی تاشفینی له
جێی خۆی دانا، چاوه‌ڕێ بوو که بگه‌ڕێته‌وه هه‌رچه‌نده ڕۆژان و مانگان و
ساڵانی بژارد هه‌ر نه گه‌ڕایه‌وه، دوای ئه‌وه تێگه‌یشت که چۆته ناو
قوڵایی ئه‌فه‌ریقا و ده‌یه‌وێت ئاینی ئیسلام بڵاو بکاته‌وه. چۆن ئه‌و
ڕۆشتوه‌ته باشور به دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێت که چۆن خه‌ڵکی فێری ئاینی
ئیسلام بکات، یوسفی کوڕی تا‌شفین بیری له‌وه کرده‌وه که ئه‌میش به‌ره‌و
باکور بڕوات، بچێته باکوری مۆریتانیاو وه به‌ره‌و باشوری مه‌غریب
بکه‌وێته ڕێ. بینی ژیانی به‌ربه‌ر له‌و ناوچه‌یه‌دا زۆر دوورن له دینی
خواوه‌و خه‌ریکی خراپه کارین. بۆیه ئه‌ویش هه‌ر له ساڵی (453ی
کۆچی=1061ی زاینی) گه‌ڕا به‌ناو ئه‌و گه‌ل و هۆزانه‌دا زۆر شتی سه‌رسامی لێ
بینین.
بۆ نمونه له‌و گه‌ل و هۆزانه
گه‌ل و هۆزی(غهماره)/ قبيلة غمارة
ئه‌م گه‌ل و هۆزه به‌ربه‌ر بوون بینی له ناویاندا پیاوێك که خۆی
موسوڵمانیشه بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی ده‌کات، له هه‌مووی سه‌رسام تر
ئه‌وه بوو ئه‌م پیاوه ئینکاری له پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی
الله علیه وسلم)دا نه‌ده‌کرد. وه خۆشی ده‌یوت که پێغه‌مبه‌ره و
له‌سه‌ر دینی ئیسلامه‌وه هاتووه، له هه‌موشی سه‌رسامتر ئه‌وه بوو که
ناوێکی غه‌ریبی هه‌بوو، ناوی (حاييم بن منّ الله) بوو، هه‌ڵسا بوهی که
شه‌ریعه‌تێك و مه‌نهه‌جێکی تازه بۆ خه‌ڵکی دابنێت وه زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ش
که‌وتبوونه دوای. بۆ نمونه ئه‌م پیاوه له‌سه‌ریانی فه‌رز کردبوو که
له شه‌ووڕۆژێکدا دوو جار نوێژ بکه‌ن، نوێژێک له کاتی ڕۆژهه‌ڵاتندا وه
نوێژێکیش له کاتی خۆر ئاوا بوندا، هه‌ڵسا به‌وه‌ی که قورئانێکی به‌ربه‌ری
بنوسێته‌وه، وه ده‌ست نوێژی له‌سه‌ر هه‌ڵگرتبوون، جهنابهتی له‌سه‌ر
هه‌ڵگرتبوون، وه به‌هه‌مان شێوه حه‌جیشی له‌سه‌ر لابردبوون، وه
حه‌رامیشی کردبوو له‌سه‌ریان هه‌رچی هێلکه‌یه‌کی باڵداره، وه مێینه‌ی
به‌رازیشی بۆ حه‌ڵال کردبوون. ماسی حه‌رام کردبوو هه‌تاکو سه‌ری نه‌بڕن،
له هه‌مووی سه‌رسام تر ئه‌وه بوو که خۆی به موسوڵمان ده‌زانی و
بانگه‌شه‌شی بۆ ئیسلام ده‌کرد.له هه‌مووی کاره‌سات بارتر ئه‌وه بوو که
خه‌ڵکی باوه‌ڕیان پێهێنابوو وایان ده‌زانی که ئه‌مه ئیسلامه.
گه‌ل و هۆزی بهرغواطه/ قبيلة برغواطة
ئه‌م گه‌ل و هۆزه‌ش به هه‌مان شێوه هه‌ر له به‌ربه‌ر بوون وه له‌و
ناوچه‌یه‌دا نیشته‌جێ ببوون، گه‌وره‌ی ئه‌م هۆزه ناوی (صالح کوڕی طه‌ریفی
کوڕی شه‌معون ) بوو.ئه‌میش به‌هه‌مان شێوه بانگه‌وازی بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تی
خۆی ده‌کرد، پێنج نوێژی فه‌رز کردبوو له به‌یانیاندا و پێنجیش به
ئێواراندا، فه‌رزی کردبوو که ده‌بوایه له کاتی ده‌ستنوێژدا ناو ناوکیان
بشۆردایه له‌گه‌ڵ ناوقهدیاندا.وه فه‌رزی کردبوو ده‌بوو ئافره‌تانی
غه‌یره موسوڵمانیان بهێنایه، وه بۆشی حه‌ڵاڵ کردبوون که له چوار ژن
زیاتریان ببوایه، فه‌رزی کردبوو له‌سه‌ریان که مووی درێژ و نینۆك
بهێڵنه‌وه ئه‌مه‌ش به‌س بۆ پیاوان بوو. سه‌ڕای هه‌موو ئه‌م کارانه‌شی
بانگه‌شه‌ی بۆ ئیسلام ده‌کرد و خۆی به موسوڵمان ده‌زانی.
ئه‌گه‌ر جوان تێبینی ناوه‌که‌شی بکه‌ی هه‌ست ده‌که‌یت که ئه‌مه له نه‌وه‌ی جوله‌که‌کانه.
گه‌ل و هۆزی زناته/ قبيلة زناتة
ئه‌م گه‌ل و هۆزی زهناتهیه گه‌ل و هۆزێکی سونی مه‌زهه‌ب بوون، وه
ئیسلام وه‌کو لایه‌نه بهندایهتیهکهی ناسیبویان ته‌نها ده‌یانزانی
ئیسلام بریتیه له نوێژ‌و ڕۆژو زه‌کات و حه‌ج، به‌ڵام هیچ شتێکیان
له‌باره‌ی بیروباوه‌ڕی ئیسلامه‌وه نه‌ده‌زانی. به هێزه‌کان بێ
ده‌سه‌ڵاته‌کانیان ده‌چه‌وسانده‌وه دینیان به ته‌واوه‌تی له ڕه‌وشی
ژیانی دنیایدا جیا کردبوه‌وه، خه‌ڵکی نوێژ‌و ڕۆژووی ده‌کرد، به‌ڵام زینا و
مه‌شروب خواردن و ڕیبا کارێکی سروشتی بوو له لایان. زۆربه‌ی زۆری
خه‌ڵکه‌که له و ناوچه‌یه‌دا هاوشێوه‌ی ئه‌م گه‌ل و هۆزه پیاده‌ی دینیان
ده‌کرد.
له زۆربه‌ی جێگاکاندا توشی بت په‌رستی و قه‌بر په‌رستی و ئه‌و جۆره شرکیاتانه ببوون، بۆ ئه‌وه‌ی نزیکیان بکاته‌وه له خوا.
ئه‌م گه‌ل و هۆزانه زۆربه‌ی زۆریان له باشوری مه‌غریب و جه‌زائیردا
نیشته‌جێ ببوون، زۆربه‌شیان ئیسلامیان له‌سه‌رده‌می عوقبه‌ی کوڕی نافع و
موسی کوڕی نصێرهوه پێ گه‌یشتبوو.
یوسفی کوڕی تا‌شفین و دروست کردنی ژیارێکی نوێ و سه‌رکه‌وتنێکی به‌هێز
کاتێک که زانی ئه‌و گه‌ل و هۆزانه ئاوا توشی کاری گه‌نده‌ڵی ببوون له
دین و ژینیاندا، هه‌ڵسا به خۆی و سوپاکه‌ی به‌ره‌و باکور ڕۆشت بۆ
بانگه‌وازی خه‌ڵکی به‌ره‌و ئیسلام. ڕاسته کۆمه‌ڵێك له گه‌ل و هۆزه‌کان
هاتنه ناو کۆمه‌ڵی مورابطێن، به‌ڵام زۆربه‌یان شه‌ڕیان کرد له‌گه‌ڵ سوپای
مهرابطینهکان به‌سه‌رکردایه‌تی یوسفی کوڕی تا‌شفین. ئه‌وانه‌ی که جه‌نگی
له‌گه‌ڵ کرد (حاييم بن منّ الله) و(صالح بن طريف) وه گه‌ل و هۆزی زهناته
شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ کرد، وه زۆربه‌ی زۆری هۆزه‌کانی تریش که‌وتنه جه‌نگ
له‌گه‌ڵیدا. سوپاکه‌شی بریتی بوو له حه‌وت هه‌زار که‌س که ئه‌بوبه‌کری
عومه‌ری له‌متونی بۆی به‌جێ هێشتبوو. به گوێره‌ی کات و سه‌رده‌م که
خه‌ڵکی فێری ئیسلام بوون و دینه‌که‌یان به جوانی وه‌رگرت کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ
ده‌چوونه ناو ئه‌و کۆمه‌ڵه خهباتگێڕو موجاهیده‌وه.
له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی شێخ ئه‌بوبه‌کر عومه‌ر له‌متونی له‌ساڵی (468ی
کۆچی=1076ی زاینی) له دوای (25) ساڵ که گه‌ڕایه‌وه له خواروی سینگال و
ناوه‌ندی ئه‌فه‌ریقا بینی که یوسفی کوڕی تا‌شفین که به‌جێی هێشتبوو
کردبووی به ئه‌میر له باشوری مۆریتانیا و باکوری سینگال له ساڵی (453ی
کۆچی=1061ی زاینی) له‌و کاته‌وه توانیویه‌تی هه‌موو مه‌غریب و مۆریتانیا و
جهزائیرو تونس بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وای خۆیه‌وه، وه
سوپاکه‌ی بگه‌یه‌نێته سه‌د هه‌زار سه‌ربازی پیاده بێجگه له سه‌ربازانی
سوارچاك که ئاڵای ده‌وڵه‌تی مورابطینیان به‌رز کردبوه‌وه.
ئه‌بوبه‌کری عومه‌ری له‌متونی بینی چه‌ند شارێکی گه‌وره‌ی دروست کردووه
یوسفی کوڕی تا‌شفین له‌سه‌ر بنه‌مای دینداری یه‌کێک له‌و شارانه بریتی بوو
له (مه‌راکیش) وه یه‌که‌م کار که له‌و شاره‌دا کردی دروستکردنی
مزگه‌وتێك بوو له قوڕ هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)
چۆن سه‌ره‌تا هاته ناو شاری مه‌دینه‌وه و مزگه‌وتێکی دروست کرد، یوسفی
کوڕی تا‌شفین پێش ئه‌وه‌ی بیر بکاته‌وه که خانوو و باڵه‌خانه بۆ خۆی
دروست بکات، هه‌رچه‌ند خاوه‌نی سه‌د هه‌زار سه‌رباز بووه، به‌ڵام یه‌که‌م
کاری دروست کردنی مزگه‌وت بووه.
ئه‌بوبه‌کری عومه‌ری له‌متونی که زانی ژیارێکی نوێی پێك هێناوه له‌و
ناوچه‌یه‌دا که چه‌ند ساڵانێك بوو ئه‌و ناوچه‌یه به خۆیه‌وه‌ی نه‌دیبوو،
وه بینی که یوسفی کوڕی تا‌شفین پیاوێکی له خوا ترس و دنیا نه‌ویست و
زاهید و خاوه‌ن وه‌رعه، وه که‌سێکی زاناشه به دینی خوای گه‌وره
ئه‌بوبه‌کری عومه‌ری له‌متونی که له هیچ مێژوویه‌کدا نه‌بینراوه ته‌نها
له مێژووی موسوڵماناندا نه‌بێت، بۆیه پێی ووت تۆ باشتری بۆ
فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌م ده‌وڵه‌تی مورابطینه بۆیه ئه‌وی خسته جێگای خۆی و
وه ئه‌ویشی کرد به ئه‌میری خۆی. یوسفی کوڕی تا‌شفین توانی له ماوه‌یه‌کی
که‌مدا خه‌ڵکێکی زۆر کۆبکاته‌وه له‌و ده‌وڵه‌ته‌دا، وه توانی ئه‌م
ئیسلامه به ناو هه‌موو ئه‌و خاکانه‌دا به جوانترین شێوه بڵاو
بکاته‌وه، وه به یوسفی کوڕی تاشفینی ووت"من شیرینی ئه‌م ئیسلامه‌م زۆر
به جوانی چه‌شتووه" داوای لێ کرد که ڕێگه‌ی پێ بدات که بگه‌ڕێته‌وه بۆ
ناو ئهفهریقاو ده‌ست بکات به بانگه‌وازی خه‌ڵکی بۆ ناو ئاینی ئیسلام.
ئه‌بوبه‌کری عومه‌ری له‌متونی ئه‌و پیاوه‌ی که بانگه‌واز و جیهادی له خۆیدا کۆ کردبوه‌وه
له دوای ئه‌وه‌ی که ڕێگه‌ی پێدا یوسفی کوڕی تا‌شفین دیسان شێخ ئه‌بوبه‌کری
عومه‌ری له‌متونی ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت، بۆ کۆتا جار گه‌ڕایه‌وه بۆناو
جه‌رگه‌ی ئه‌فه‌ریقا سه‌ر له‌نوێ ده‌ستی کرده‌وه به بانگه‌وازێکی نوێ،
ئه‌و وڵاتانه‌ی که له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م که‌ڵه پیاوه هاتنه ناو
ئیسلامه‌وه بریتی بون له (25) ده‌وڵه‌ت، له‌وانه(گانا، بیساو، باشوری
سینگال، سیرالیۆن، ساحل عاج، مالی، چاد، بۆرکینا فاسۆ، نه‌یجه‌ر، غینیا،
داهۆمی، نه‌یجیریا، که نه‌یجیریا بۆ جاری دووه‌م ئیسلام چووه وه ناوی،
کامیرۆن، ئه‌فه‌ریقای ناوه‌ند، گابون، تۆگۆ.....هتد)
له ڕاستیدا مێژوو نوسان له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ن که ئه‌م پیاوه لێوه‌شاوه
جوامێره به‌توانایه که توانی ئیسلام به‌رێته زیاد له (25) ده‌وڵه‌تی
ئهفهریقیهوه، هه‌روه‌ك ابن کثیر له کتێبه‌که‌ی (البدایه و
النهایه)ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئه‌بوبه‌کری عومه‌ری له‌متونی بانگه‌وازی بۆ
جیهاد بکردایه(500) هه‌زار سه‌رباز کۆ ده‌بونه‌وه بۆی واتا نیو ملیۆن
سه‌رباز، که گوێیان به ژیان و ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانیان نه‌ده‌دا، که
له پێناوی دینی خوای گه‌وره‌دا ده‌جه‌نگان، بێجگه له‌و خه‌ڵکانه‌ی تر که
له‌ناو وڵاته‌که‌یدا بوون که له ژماره نه‌ده‌هاتن، که هه‌مویان
له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م پیاوه‌دا موسوڵمان ببوون "
"فكانت أكثر من خمس عشرة دولة أفريقية قد دخلها الإسلام على يدِ هذا
المجاهد البطل الشيخ أبو بكر بن عمر اللمتوني رحمه الله هذا الرجل الذي كان
إذا دعا إلى الجهاد في سبيل الله - كما يذكر ابن كثير في البداية والنهاية
- كان يقوم له خمسمائة ألف مقاتل، أي نصف مليون من المقاتلين الأشداء غير
من لا يقومون من النساء والأطفال، وغير بقية الشعوب في هذه البلاد من أعداد
لا تحصى قد هداها الله على يديه"
بێگومان هه‌رکه‌سێك کارێکی چاکه ئه‌نجام بدات وه‌یان نوێژێك بکات وه‌یان
به‌ڕۆژوو بێت له‌و وڵاتانه‌ی که ئیسلامیان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌بوبه‌کری
عومه‌ری له‌متونی وه‌رگرتووه، ده‌چێته سه‌ر حه‌سه‌ناتی ئه‌وو خێری بۆ
زیاد ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ابن کثیر ده‌ڵێت: "هه‌رگیزاو هه‌رگیز خۆی به خه‌لیفه‌و ئه‌میرو
مه‌لیك نه‌زانیوه، وێڕای ئه‌وه‌ی که خاوه‌نی (500) هه‌زار سه‌رباز بووه
هه‌میشه خۆی له ژێر ڕکێفی خه‌لافه‌تی عه‌باسیه‌کاندا بینیوه‌ته‌وه.
چه‌ند جارێکیش بۆ ده‌وڵه‌تی عه‌باسی سوپای خۆی به‌کار خستوه‌و شه‌ڕو
پێکدادانی له‌گه‌ڵ دوژمنانی ئیسلامدا کردووه...."
ئه‌م سه‌رکرده لێوه‌شاوه‌یه له دوای ژیانێکی دورو درێژ که خوای گه‌وره
پێی به‌خشیبوو له یه‌کێك له فتوحاتهکانیدا له ساڵی (480ی کۆچی= 1087ی
زاینی) شه‌هید ده‌بێت. کردبووی به پیشه‌ی هه‌میشه‌ی که له ساڵێکدا دوو
جار ده‌چوو بۆ جیهاد که فه‌تحی وڵاتانی ده‌کردو ئیسلامی فێری خه‌ڵک
ده‌کرد. پێش شه‌هید بوونی ئه‌م که‌ڵه پیاوه واتا له ساڵی(478ی کۆچی=
1085ی زاینی) ئه‌گه‌ر سه‌یری نه‌خشه‌ی جیهان بکه‌ین وڵاتی مورابطین له
تونسه‌وه ده‌ستی پێ ده‌کرد تاکو باکوری گابون له ناوه‌ڕاستی
ئه‌فه‌ریقادا.واتا سێ یه‌کی ڕوبه‌ری ئه‌فه‌ریقا له ژێر ده‌ستیدا بوو.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه بوو کاتێك که (ئه‌لفۆنسۆی شه‌ش) وه‌ڵامی نامه‌که‌ی
موعتهمهد علی الله‌ی کوڕی عیباد ی به‌ده‌ست گه‌یشت که ئه‌میری ئیشبیلیه
بوو هه‌روه‌ك پێشتر له نامه‌که‌یدا ئاماژه‌مان پێ دا که داوای باوه‌شێنی
لێ کردبوو، ئه‌ویش چاوترسێنی کرد به باوه‌شێنی مورابطینه‌کان. ده‌یزانی
که سێ یه‌کی ئه‌فه‌ریقا له ژێر ده‌ستی مورابطینهکاندایه وه ده‌شی زانی
که گه‌ل و هۆزێکن که هه‌موو ژیانیان له جیهاددا بردۆته سه‌ر بۆیه
خێرا سوپاکه‌ی خۆی گه‌ڕانده‌وه دواوه.
ده‌وڵه‌تی مورابطین و یوسفی کوڕی تا‌شفین و خۆ ناونانی به ئه‌میری موسوڵمانان (ناصر الدين)
له سه‌ره‌تاوه باسی مێژووی مورابطینمان کرد که له ساڵی (440ی کۆچی) که
له سه‌ر ده‌ستی تاکه پیاوێك دامه‌زرا که ناوی عبدااللهی کوڕی یاسین
بوو. له‌دوای ئارامیه‌کی زۆر‌و بانگه‌وازێکی نه‌پساوه له سه‌ر مه‌نهه‌جی
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) توانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته دابمه‌زرێنێ
و ئاینی پیرۆزی ئیسلام بڵاو بکاته‌وه به‌ناو ده‌وڵه‌ته‌کانی
ئه‌فه‌ریقادا.
ئه‌م هه‌موو سه‌روه‌ریه‌ی که تۆمار کرا که بۆ ماوه‌ی (38) ساڵ توانیان
گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌ت دابمه‌زرێنن. له پاشاندا له ساڵی (478ی کۆچی=1085ی
زاینی) له‌و ساڵه‌دا یوسفی کوڕی تا‌شفین بوو به گه‌وره‌و لێ پرسراوی ئه‌و
ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌یه وه ناوی خۆی نا به ئه‌میری موسوڵمانان(أمير
المسلمين وناصر الدين)، وه خه‌ڵکێك له‌وانه‌یه بپرسێت که بۆ خۆی ناو
نه‌ناوه به (أمیر المؤمنین)؟
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین: "ئه‌و شه‌ره‌فه‌ی بۆ عه‌باسیه‌کان به‌جێ هێشت، بۆ
ئه‌وه‌ی فیتنه نه‌که‌وێته ناو موسوڵمانانه‌وه، وه خۆشی به یه‌کێك له
پیاوانی عه‌باسیه‌کان ده‌زانی".
هه‌رچه‌نده عه‌باسیه‌کان له‌و ماوه‌یه‌دا له به‌غداد زیاتر به‌ولاوه
خاوه‌نی هیچ جێگایه‌کی که نه‌بوون، به‌ڵام له ڕاستیدا یوسفی کوڕی تا‌شفین
ده‌یویست که موسوڵمانان له‌ژێر یه‌ك ئاڵادا کۆببنه‌وه، نه‌یده‌ویست که
موسوڵمانان پارچه پارچه‌ییان تێ بکه‌وێت و یاخی ببن له خه‌لافه‌ت، وه
نه‌شی ده‌ویست یاخی ببێت له خه‌لیفه‌ی موسوڵمانان له به‌غداد، هه‌موو
ئاواتیشی ئه‌وه بوو وه‌ك مێژوو نوسان بۆمان ده‌گێڕنه‌وه که سوپاکه‌ی
له‌گه‌ڵ سوپای خه‌لیفه‌ی عه‌باسیدا تێکه‌ڵ بکات و وه خۆشی به یه‌کێك له
پیاوه‌کانی ده‌وڵه‌تی عه‌باسی له‌قه‌ڵه‌م بدات.
له ڕاستیدا ماوه‌ته‌وه بڵێین ئه‌م که‌ڵه پیاوه تێگه‌یشتنێکی ڕاست و
دروستی هه‌بوو بۆ ئیسلام وه دڵسۆز ترین که‌سیش بوو له‌سه‌رده‌می خۆیدا بۆ
ئیسلام.
تێبینی:- ئایا سه‌رکرده‌کانی ئێمه له‌کوردستان کامیان ده‌توانن وه‌ك یوسفی
کوڕی تا‌شفین بژین؟ ئه‌وه‌ی که دڵمان پێی خۆش بوو بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی
بوو، به‌ڵام به داخه‌وه هه‌رکه‌سه‌و پارچه‌یه‌کی لێ جیا کرده‌وه بۆ خۆی.
ئاواته خوازم به‌وه‌ی که جارێکی تر هه‌موو سه‌رکرده لێوه‌شاوه‌کانی
ئه‌و کوردستانه له ژێر ئاڵاکه‌ی(لاإله‌إلاالله محمد رسول الله) که
مامۆستا مه‌لا عوسمانی ڕه‌حمه‌تی به‌رزی کردبوه‌وه هه‌مومان کۆ ببینه‌وه.
تا ئه‌و خاك و خۆڵه بپارێزن و ئیسلامه‌که‌ی تێدا پیاده بکه‌ینه‌وه.
یوسفی کوڕی تا‌شفین و نێردراوه‌کانی ئه‌نده‌لوس
له ساڵی (478ی کۆچی=1085ی زاینی) له شاری مه‌راکیش یوسفی کوڕی تا‌شفین
پێشوازی کرد له نێردراوه‌کانی ئه‌نده‌لوس که له لایه‌ن مولوك
طهوایفهوه هاتبوون، هه‌روه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێ کردبوو داوای یارمه‌تی
و پشتگیریان له ده‌وڵه‌تی مورابطین کرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که نه‌ساره‌کان
هێرشیان کردبووه سه‌ریان. خه‌ڵکی ئیسپانیا داوایان لێ ده‌کات که بچن به
هانایانه‌وه که بێن له پێناوی خوای گه‌وره‌دا بجه‌نگن و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ
نه‌ساره‌کاندا بکه‌ن.له‌ڕاستیشدا که گوێیان له‌م وتانه‌ی ئه‌وان بوو یوسفی
کوڕی تا‌شفین ووتی "ئه‌مه نیعمه‌تێکی گه‌وره‌یه که ڕووی کردۆته ئێمه
وه ئێمه ئاواته خوازین که بجه‌نگین له پێناوی خوای گه‌وره‌دا"
" فيالها من نعمة، ويالها من أمنية".
له دوای ڕازی بوونی یوسفی کوڕی تا‌شفین ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت، هه‌ڵساو
که‌وته ڕێ به حه‌وت هه‌زار سه‌ربازی ئازا‌و بوێره‌وه به‌ره‌و ئه‌نده‌لوس
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که هێزی سه‌ربازی له باکوری ئه‌فه‌ریقادا خۆی ده‌دا له
سه‌د هه‌زار سه‌رباز ، وه هه‌روه‌ها خاوه‌نی (500) هه‌زار سه‌رباز بوو له
باشوری ئه‌فه‌ریقادا، خه‌ڵکانێک له‌وانه‌یه بپرسن که ئه‌و خاوه‌نی ئه‌و
هه‌موو سوپا زۆره بێت بۆ ته‌نها حه‌وت هه‌زار سه‌رباز له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات؟
له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێین:ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات که ئه‌م پیاوه خاوه‌نی
زیره‌کیه‌کی بێ وێنه بووه، ئه‌م سه‌رکرده لێوه‌شاوه‌یه ئه‌گه‌ر
بهاتایه‌و به هه‌موو سوپاکه‌یه‌وه به‌ره‌و ئه‌نده‌لوس بڕۆشتایه ئه‌ی چی
به‌جێ بهێشتایه بۆ ئه‌و ڕووبه‌ره گه‌وره‌یه‌ی که له ژێر ده‌سه‌ڵاتیا
بوو، کێ پارێزگاری له باکورو باشوری ئه‌فه‌ریقا بکردایه؟ وه زۆربه‌ی
زۆری سوپاکه‌شی له تونس و مه‌غریب و جه‌زائیر و سینگال نیشته‌جێ کردبوو.
ده‌ستی کرد به کۆکردنه‌وه‌ی چه‌ك و که‌شتی ئاماده کرد بۆ په‌ڕینه‌وه له
که‌نداوی شاخی طاریقهوه، کاتێك که ویستیان بپه‌ڕنه‌وه له ناوه‌ڕاستی
ده‌ریادا شه‌پۆلێکی بێ شومارو باو بۆرانێك ڕووی تێکردن، خه‌ریك بوو هه‌موو
که‌شتیه‌کان نغرۆی ئاوه‌که ببن، له ڕاستیدا بێجگه له‌وه‌ی که ئه‌م
پیاوه سه‌رکرده‌یه‌کی لێوه‌شاوه بووه له هه‌مان کاتدا پێشه‌نگێك و
ئیمامێکی گه‌وره‌ش بووه، به گه‌ردن که‌چی و زه‌لیلی ده‌ستی به‌رز کرده‌وه
بۆ ئاسمان و ووتی:
"خوایه گیان ئه‌گه‌ر ئه‌زانی ئه‌م په‌ڕینه‌وه‌یه‌ی ئێمه خێری تێدایه بۆ
ئێمه‌و بۆ موسوڵمانان به‌گشتی، خوایه گیان په‌ڕینه‌وه‌که‌مان بۆ ئاسان
بکه. وه خوایه گیان ئه‌گه‌ر خێری تێدا نییه بۆ ئێمه‌و بۆ موسوڵمانان
به‌گشتی کارێك بکه که ئێمه نه‌توانین بپه‌ڕینه‌وه."
ده‌ڵێن هێشتا ته‌واو نه‌بوو له دوعا کردن باو‌و بۆرانه‌که کۆتای پێ هات
وه شه‌پۆلی ده‌ریا نیشته‌وه، هه‌ر به گه‌یشتنه ئه‌وبه‌ری بۆ ناو خاکی
ئیسپانیا که وه‌فدێکی زۆر گه‌وره پێشوازیان لێ کرد، ئه‌و پێش هه‌موو شتێك
سوجده‌ی شوکری برد که خوای گه‌وره کاره‌که‌ی بۆ ئاسان کردووه، وه خوای
گه‌وره‌ش کردویه‌تی به سه‌ربازێك له سه‌ربازه‌کانی تاوه‌کو له پێناوی
ئه‌م دینه‌ی خوای گه‌وره‌دا بجه‌نگێت.
"أعدّ العدة رحمه الله وجهّز السفن، وبينما يعبر مضيق جبل طارق، وفي وسطه
يهيج البحر وترتفع الأمواج وتكاد السفن أن تغرق، وكما كان قائدًا يقف هنا
قدوة وإمامًا، خاشعًا ذليلًا، يرفع يديه إلى السما‌ء ويقول:
اللهم إن كنت تعلم أن في عبورنا هذا البحر خيرا لنا وللمسلمين فسهّل علينا
عبوره، وإن كنت تعلم غير ذلك فصعّبه علينا حتى لا نعبره، فتسكن الريح،
ويعبر الجيش، وعند أول وصول له، والوفود تنتظره ليستقبلونه استقبال
الفاتحين، يسجد لله شكرًا أن مكنّه من العبور، وأن اختاره ليكون جنديًا من
جنوده سبحانه وتعالى ومجاهدًا في سبيله".