18/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود " پارتى ناچێته ژیربارى ناز هه‌ڵگرتن
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری پارتی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند پارتی ته‌نها پێویستی به یه‌کێتی هه‌یه بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان کێبڕکێیانه بۆ به‌شداریکردن له حکومه‌ت و پێیوایه پارتی ناچێته ژێر باری "مه‌رج و نازی" ئۆپۆزسیۆن.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود که ئێستا به سه‌ردانێک له وڵاتی ئه‌ڵمانیایه، له لێدوانێکیدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی له‌باره‌ی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌ت رایگه‌یاند "له‌دوای هه‌لبژاردنی 21-9-2013 ی په‌رله مانی کوردستان و گوڕانکاری به‌رچاو له هاوکێشه سیاسیه‌کاندا و لیسته سه‌رکه‌وتوه‌کاندا ره‌نگه هه‌ندێک ئاڵۆزی یا له‌مپه‌ر له به‌رده‌م پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌ت دروست ببێت به‌ڵام به‌پێی یاسا لایه‌نی سه‌که‌وتو یا لیستی گه‌وره‌ی په‌رله مان رائهسپێردرێت بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت".
له‌باره‌ی ئه‌رکه‌کانی پارتی له پێکهێنانی حکومه‌ت به‌و هۆکاره‌ی گه‌وره‌ترین لیستی په‌رله‌مانی کوردستانه رایگه‌یاند "لیستی براوه پێش هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان و بریاری خۆی داوه حکومه‌ت چۆن تشکیل بکات و له‌گه‌ل کێدا و حکومه‌ته‌که چۆن بێت؟ ئه‌گه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆی ئه‌یه وێت که‌لیستی براوه به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی خۆی بکاته به‌رنامه‌ی حکومه‌تی دا هاتوو ده‌توانێت له‌سه‌ر هه‌ندێک خاڵی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نی هاوبه‌ش رێک بکه‌وێت".
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود راشیگه‌یاند " لایه‌نی براوه ئاره‌زووی خۆیه‌تی له‌گه‌ڵ کام لیستی براوه‌دا حکومه‌ت تشکیل ئه‌کات، له‌زۆر وڵات هه‌یه حزبی سه‌رکه‌وتو پێویستی به 3کورسی هه‌یه له‌گه‌ل ئه‌و حزبه رێک ئه‌که‌وێت که3کورسیه‌که‌ی هه‌یه، ئێستا پارتی پێویستی به 18 کورسیه بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تی نوێ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌کێتی نیشتمانی رێکبکه‌ون واته پارتی و یه‌کێتی ریکهون پێویستیا ن به هیچ حزب و لیستێکی تر نیه به‌شداری حکومه‌ت بکه‌ن، واته هه‌ردووکیان ئه توانن حکومه‌ت پێکبهێنن و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ل یه‌کێتی نه‌گه‌نه ئه‌نجام".
رونیشیكرده‌وه "که‌من خۆم راموایه یه‌کێتی هه‌ر ئه‌بێت له حکومه‌ت بێت له حالهتیکدا نه‌گیشتنه ریکه‌وتن ئه‌و 11کورسی کۆتا هه‌یه‌و به‌شداریش ئه‌که‌ن و ئه‌و کات پارتی پێویستی به 6کورسی ئه بێت و ره‌نگه پارتی به ئاسانی بتوانێ 6کورسی کۆ بکاته‌وه له‌هه‌موو حاله‌ته‌کاندا حکومه‌تی نیچیرڤان بارزانی ئه توانێ له ماوه‌ی 1مانگدا که سه‌رۆکی هه‌ریم رای ئه‌سپێرێت کابینه‌که‌ی ئاماده بکات".
له‌باره‌ی هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود رایگه‌یاند "وه‌ک ئه‌ی بینین ئه‌و لایه‌نانه‌ی تا دوێنی خۆیان ناو نابوو ئۆپۆزسیۆن ئێستا کێ بڕکێیانه بۆ به‌شداری کردن له حکومه‌ت ره‌نگه هه‌ندێکان بیانه‌وێت قه‌پی گه‌وره بگرن بۆ به‌شداریکردن من پێموایه لایه‌نی براوه ناچێته ژیرباری شه‌رت و شروت قوبول کردن و ناز هه‌ڵگرتن، جگه له یه‌کێتی نیشتمانی ئه‌ویش کۆمه‌ڵێک هۆکاری خۆی هه‌یه بۆیه من پیم وایه کۆسپێک نیه له ریگای سه‌رۆکی راسپێردراوی کا بینه‌ی 8دا‌و ئه‌توانێ له‌کاتی خۆیدا حکومه‌تی خۆی ئاماده بکات