18/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
زریانێكی مه‌ترسیدار هه‌رِه‌شه له ٥٣ ملیۆن كه‌س ده‌كات
به‌رپرسانی روانگه‌ی كه‌شناسی ئه‌مریكا ئاشكرایانكردووه زریانێكی خێرای مه‌ترسیدار هه‌رِه‌شه له ده‌یان ملیۆن هاوڵاتی ئه‌مریكی له خۆرئاوای ناوه‌رِاستی وڵاته‌كه‌یان ده‌كات. به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی "رۆیته‌رز"
ئه‌و زریانه مه‌ترسیداره زریانێكی وشكه و هه‌رِه‌شه له ٥٣ ملیۆن دانیشتووی ١٠ ویلایه‌تی ئه‌مریكا ده‌كات. له درێژه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌دا هاتووه، جێگری به‌رِێوبه‌ری ده‌سته‌ی روانگه‌ی كه‌شناسی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیه‌وه رایگه‌یاند" ئه‌وه‌ی لای ئێمه روونه ئه‌و زریانه زۆر مه‌ترسیداره و ده‌ست پێده‌كات".
به‌رپرسانی دیكه‌ش رایانگه‌یاندووه، ئه‌و زریانه له ده‌ره‌وه‌ی بیوریا له ئیلینۆی ده‌ستپێده‌كات و هه‌رِه‌شه له ناوچه‌كانی خۆرئاوای ناوه‌رِاستی ئه‌مریكا ده‌كات و له ئه‌مرِۆوه چاورِوانی رودانی ده‌كه‌ین.