18/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئاسایشی پارتی له‌سه‌ر كۆمێنتێك هاولاتیه‌ك بێسه‌رو شوێن ده‌كات
زانیاری له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی ابراهیم بیری له‌لایه‌ن ئاسایشی پارتی
پاش ئه‌وه‌ی كه‌سێك بابه‌تێك ئه‌نوسێت له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كانی به‌رده‌م ئایشی گشتی له هه‌ولێر ... ابراهیم بیریش له‌كۆمێنتێك ئه‌ینوسێت (( ئه‌مه ئیشی پارتی خۆیه‌تی درۆ ئه‌كات كه ئه‌ڵێ تیرۆریستان كردوویانه ))
ئه‌م كۆمێنته پارتی توره ئه‌كات و چه‌ندین جار ابراهیم بیری بانگ ئه‌كرێت بۆ ده‌زگای ئاسایش، له‌كۆتاییدا ده‌ستگیری ئه‌كه‌ن
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست( بزاڤ پرێس) كه‌وتووه ناوبراو تا ئیستاش له زیندانه!و
هه‌روه‌ها ئاسایشی پارتی چه‌ند هاككه‌رێك ئه‌هێنن و ده‌ست ئه‌كه‌ن به‌هاككردنی په‌یجه‌كانی یه‌كگرتوو ، تا ئێستا چوار په‌یج و ئه‌كاونتیان هاككردووه.