18/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مورسی : له‌زیندان كتێبه‌كانی سيد قطب ده‌خوێنێته‌وه
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی میسری نزیك له محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی له‌كارخراوی میسر له زیندانی بورجی ئه‌سكه‌نده‌رییه هه‌ندێ ورده‌كاریی ژیانی مورسی یان له‌زیندان خسته‌ڕوو. به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی "زه‌مان" ی عێراقی.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كان مورسی رۆژانه بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك وه‌رزشی راكردن ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی زیندانه‌كه رێگه‌یان پێداوه.
راشیانگه‌یاند مورسی لههاوسهرهكهیهوه هه‌ندێ كتێبی سیاسی و ئاینی و یاسایی به‌ده‌ستگه‌یشتووه به‌تایبه‌تی كتێبه‌كانی سه‌ید قوتب.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد مورسی ده‌یه‌وێت بیره‌وه‌رییه‌كانی ساڵێكی سه‌رۆكایه‌تی و ژیانی له‌زیندان بنوسێته‌وه.