بۆ هاوڕێی ته‌مه‌نم
عاشقی تۆم..
تازه بڕیاری خۆم داوه
تازه سواری ئه‌م شه‌پۆله سه‌رشێته بووم
هیچ پاساوێكم نه‌ماوه
هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی دیكه‌ش
له‌سه‌روو ده‌سه‌ڵاتی دڵمه‌وه نه‌وه‌ستاوه
ئه‌مه هه‌مووی هه‌ست و نه‌ست و زه‌ینی منن
ئیدی ئه‌ی شاژنی گه‌وره‌م ده‌ست وه‌رمه‌ده
له كاروباری نێوان
كه‌شتیه‌وان و ده‌ریاوه
*** ***
به‌م عه‌شقه‌ی تۆ
نه‌خشه‌ی شه‌قامم گۆڕیوه
به‌و چاوه‌ی تۆ
ماسته‌رپلانی شارم گۆڕیوه
به‌رده‌كان له قه‌دپاڵه‌كان نه‌ماون
سنه‌وبه‌ره‌كان له ئامێزی گوێ چه‌مه‌كاندا نه‌ماون
شیعر.. شیعر.. له نێو قوڵایی ده‌ریاوه
خۆیان ده‌شۆن
تاكو له‌به‌ر.. ئاوێنه‌ی خهندهكانتابدرهوشێنهوه
بۆیه مانگ
خوازبێنی ده‌ریا دهكاو
كڕنووش دهباو
ده‌ستی تریفه ماچ ده‌كات