20/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئێران: شه‌ش رۆژنامه‌نوسی كورد حوكمدران
دادگایه‌كی رژیمی ئێران حوكمی به‌ندكردنی به‌سه‌ر ٦ رۆژنامه‌نوسی مانگنامه‌یه‌كی كوردی به‌ناوی (وریا) له شاری ئیلام سه‌پاند. ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه كه ژماره‌یان ١٠ رۆژنامه‌نوس بوون، له ساڵی رابردو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێرانه‌وه دهستگیركرابون،
له ئێستاشدا ٦یان، ٦ مانگ زیندانیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌و یه‌كێكیشیان به‌ناوی نه‌سرین باوه‌ند، بێتاوانكراوه، چاره‌نوسی سیانی دیكه‌شیان دیارنیه. ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ی حوكمدراون، بریتین له: ئیحسان نی‌ك پی، موحسین چراغی، شاهۆ ئه‌حمه‌دی،
ره‌حمه‌توڵا ژراغی، عه‌لی یوسفی، سه‌جاد قه‌یسه‌ری. ئیحسان نی‌ك پی، كه سه‌رنوسه‌ری به‌شی كوردی مانگنامه‌ی وریا بوه، پێشتر مامۆستای زانكۆ بوه‌و به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چالاكی كلتوری له زانكۆ ده‌ركراوه.