20/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌سه‌د: ناڕۆینه ژێنێڤ ئه‌گه‌ر ڕاده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات ئامانج بێت
سه‌رۆک کۆماری سووریا ڕایگه‌یاند که هه‌ندێ ده‌یانه‌وێت له ژێنێڤ-2 سووریا ڕاده‌ستی ئیئتیلافی به‌رهه‌ڵستکارانی بکرێت که شتێکی وا مه‌حاڵه.
له ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی ئه‌لعه‌هدی لوبنان، له دیدارێکی له‌گه‌ڵ گرووپێک له ئه‌ندامانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی پارته عه‌ره‌به‌کان ئه‌سه‌د جه‌ختی له‌سه‌ر سه‌رکه‌وتنی سووریا له شه‌ڕی ئێستادا کرد.
ئه‌و ڕایگه‌یاند: داوامان لێده‌که‌ن له ژێنێڤ، سووریا ڕاده‌ستی ئه‌حمه‌د عاسی جه‌ربا، سه‌رۆکی ئیئتیلافی به‌رهه‌ڵستکاران بکه‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌مه سیاسه‌تی گشتی و ئامانجی سه‌ره‌کی به‌ڕێوه‌چوونی ژێنێڤ-2 بێت، هۆکارێک له ڕۆیشتن بۆ ئه‌و کۆنفڕانسه بوونی نییه.
ڕاشیگه‌یاندووه که هه‌ر کۆبوونه‌وه‌یه‌ک که تێیدا سووریاییه‌کان بڕیار له چاره‌نووسیان نه‌ده‌ن، سه‌رکه‌وتوو نابێ.
سه‌رۆک کۆماری سووریا ئاماژه‌شی به ده‌وری عه‌ره‌بستان له قه‌یرانی وڵاته‌که‌ی دا و وتی: ڕیاز له هه‌وڵ دایه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ ڕێککه‌وتنی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی له‌بار ببات و کۆنفڕانسی ژێنێڤ-2 نه‌به‌سترێت.
به‌شار ئه‌سه‌د ئاماده‌یی حکوومه‌ته‌که‌ی بۆ لێبوردنی به‌رهه‌ڵستکاران ده‌ربڕی به ئاماژه به‌وه‌ی که ئه‌و کاره ئه‌سڵ و چوارچێوه‌ی ده‌وێ و لێبوردن خه‌یانه‌تکاران به وڵات ناگرێته‌وه.