21/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ژنێكی سووری تەڵاق وەردەگرێت بۆ بەرگریكردن لە وڵاتەكەی
ژنێكی سووری كە تەمەنی 35 ساڵە و خاوەنی 7 منداڵە، ئەوەندە سووربووە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی هێزەكانی بەشار ئەسەد، بەهۆیەوە تەڵاقی لە مێردەكەی وەرگرتووە تاوەكو سەركردایەتی گرووپێك بكات كە لە 40 ژنی جەنگاوەر پێكهاتبوون.
ئەو لە شووباتی ساڵی 2010 بووەتە جەنگاوەر و سەركردایەتی گرووپی ژنەكانی كردووە، ئێستا ناچاربووە كارەكەی جێبهێڵێت و وەك یەكێك لە پەنابەرەكان لە كەمپەكانی هەولێر ژیان بەسەر ببات.
هەرچەندە ئەو لەسەرەتادا باوەڕی بە ناڕەزایی چەكدارانە نەبووە، بەڵام دوای ئەوەی بە چاوی خۆی پزیشكێك دەبینێت كە لە كاتی چارەسەركردنی بریندارانی مەدەنی كوژراوە، شتێك لە ناخیدا دەگۆڕێت و هەر لەو رۆژەدا بەژداری لە خۆپێشاندانەكاندا دەكات، لەبەر ئەوەی مێردەكەشی كە لەتەمەنی 15 ساڵیەوە شووی پێكردووە، بەم كەشە تازەیە رازینەبووە و پێیگوتووە یان من یان ئەم جەنگاوەریەت هەڵبژێرە، بۆیە ئەویش لە ئەنجامدا وازی لە مێردەكەی هێناوە و تەڵاقی لێوەرگرتووە.
ئەو لە رەگەزەكەی خۆی سوودی وەرگرتووە بەهۆی ئەوەی ژنان كەمتر پشكنینیان بۆ كراوە لە نزیك بنكە سەربازییەكان و خاڵەكانی پشكنین، بۆیە توانیویەتی 15 پیاوی دیكەش بە پۆشینی جلی ژنانە شێوەیە رزگاربكات.
هۆكاری جێهێشتنی خەولە بۆ وڵاتەكەی ئەوەبووە، كە كەس نەبووە ئاگای لە منداڵەكانی بێت و ئێستاش لە یەكێك لە كامپەكانی پەنابەرانی هەولێر نیشتەجێیە، خەولە دەڵێت "ژیان لێرە زەحمەتترە وەك لە بەرەكانی جەنگ لە سووریا
رووداو