21/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هووشه‌نگ عوسمانی: هه‌واڵی به هه‌ڵه كوژرانی خوشكه‌كه‌م له ماڵپه‌رِی BBC به درۆ ده‌خه‌مه‌وه
هووشه‌نگ عوسمانی برای ئه‌وین عوسمانی كه رۆژی پێنج‌شه‌ممه به‌ده‌ستی هێزه چه‌كداره‌كانی حكوومه‌تی ئێران كوژرا، هه‌واڵی ماڵپه‌رِی بی‌بی‌سی له‌مه‌رِ به هه‌ڵه كوژرانی خوشكه‌كه‌ی، ره‌ت ده‌كاته‌وه.
برای ئه‌وین عوسمانی به هه‌واڵنێری كوردپای راگه‌یاند: نازانم "ماڵپه‌رِی بی‌بی‌سی " چۆن ئه‌م قسه‌ی منیان وه‌ر گرتووه، ده‌نا من پێم گوتوون كه چواركه‌س به ماشێنێكی شه‌خسیی بێ پلاكه‌وه هاتنه‌وه به‌رده‌م ئێمه و ئێمه‌ش له ترسا گه‌رِاینه‌وه كه ده‌ستبه‌جێ ته‌قه‌یان له ئێمه كرد و و ته‌قه كردنه‌كه‌شیان ئه‌نقه‌ست بوو، چونكه ئه‌وان ئێمه‌یان بینی كه ئێمه هاووڵاتیی مه‌ده‌نین ".
هووشه‌نگ عوسمانی باسی له‌وه‌ش كرد، ئێمه به سواری ماشێنی سه‌وارییه‌وه ته‌نیا ٥٠٠ میتر له ماڵی خۆمان كه له‌سه‌ر رێگه‌ی مه‌ریوان و بانه هه‌ڵكه‌وتووه، دوور بووین كه ئه‌وان ته‌قه‌یان له ئێمه كرد.
برای ئه‌و كچه كوژراوه گوتیشی: "ئێڤینی خوشكم برِیاربوو رۆژی هه‌ینی ئه‌م حه‌فته‌یه له‌گه‌ڵ ده‌زگیرانه‌كه‌ی به‌ناوی "مه‌سعوود موده‌ریسی" ژیانی هاوبه‌ش پێك بێنێت. هه‌روه‌ها رزگار عوسمانی یه‌كێك له نزیكانی بنه‌ماڵه‌ی عوسمانی به هه‌واڵنێری كوردپای راگه‌یاند: "پێم سه‌یره كه بی‌بی‌سی ئه‌و قسه‌ی كردووه، ده‌نا ئه‌و كچه به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست له‌لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێران كوژراوه".
ناوبراو له وڵامی پرسیارێكدا كه ره‌وتی په‌روه‌ندی كوژرانی ئێڤین به كوێ گه‌یشتووه، گوتی: "هێزه چه‌كداره‌كان له‌لایه‌ن حیفازه‌تی هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه چه‌ند جارێك ئێمه‌یان راسپاردووه كه بچین به‌لای په‌روه‌نده‌كه‌یه‌وه، به‌ڵام ئێمه پێمان راگه‌یاندوون كه پاش ته‌واوبوونی سه‌ره‌خۆشی، به یارمه‌تیی پارێزه‌ر به‌دواداچوون بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌كه‌ین".