ڕۆژئاواو پیلانی‌ ئیستعماری‌ نوێ
22/11/2013 نوسەر: bzavpress

ڕۆژئاواو پیلانی‌ ئیستعماری‌ نوێ


کاتێک سەیری‌ مێژووی‌ رۆژئاوا دەکەین و تێی‌ رادەمێنین دەبینین ڕووناکی‌ و بیرو شارستانی‌ ڕۆژئاوا لە سایەی‌ پەیامی‌ ئیسلامیدا کوژرابویەوە و ئەوروپا نقومی‌ فەلەسەفەو چەمکە نارۆشنەکانیان بوبوونەوەو کەوتبونە ناوژیانی‌ رەهبانیەت، هەموو شتێکیان لە جێگەی‌ خۆی‌ وەستابوو ، بەڵام کاتێک شارستانی‌ ئیسلامی‌ لەرێگەی‌ ئەندەلوسەوە پەریەوە بۆ ناو ئەوروپا بەهۆی‌ ئەمەوە توانیان خۆیان لەو عەقڵە دۆگمایانە رزگار بکەن کە ماوەیەک بوو پیاوانی‌ ئاینی‌ و کێساکانیان کەوتبونە وێزەو گیانی‌ ئەم خەلکە رەشو رووتەی‌ خۆیان، و دواتر لەسەرەنجامی‌ ئەم سود بینینە ئاینیان بە تەواوی‌ لەکارخست و چەمکەکانی‌ وەک( زانست و عەقل و مادەو فەلسەفە ) بوون بە سەردێرو وێردی‌ سەرزامانی‌ رۆشەنبیرانیان ، لەوێشەوە ئەوروپایان برد بەرەو سیستەمی‌ سەرمایەداری‌ و بیری‌ لیبرالیەت و جەدەلی‌ هیگل و بیرۆدۆزی‌ گەشەسەندی‌ داروین و شیوعیەتی‌ مارکس و براگماتیکی‌ جۆن دیوی‌ و بونیات گەرایی‌ سارتەرو سیستەمە غەریزیەکەی‌ فرۆید و تیرۆوانینە کۆمەلایەتیەتیەکانی‌ دۆرک هاییم و ڤیبەر ، و میری‌ میکیافللی‌ و پەیمانی‌ کۆمەلایەتی‌ رۆسۆ و کۆماری‌ ئەفلاتون لەولایەشەوە دیدە دەمارکیرەکەی‌ فۆکۆ یاما بە کۆتایی‌ مێژوو و هانتکتۆنی‌ بەرەگەز جولەکەی‌ شەرەنگێز بە پێکدادانی‌ شارستانیەکان و مایکڵ لیدن بە تیۆری‌ فەوزای‌ خەلاق و جۆن کریستۆڤەر وڤان بە ئیمبراتۆیەت و بەربەرە نویەکان .ئەوەندەی‌ تر ململانێکانیان لەگەل جیهانی‌ ئیسلامی‌ قوڵتر کردەوە ...................

ئەم چەمکانە هەمان ئەو چەمکانە بوون کە رۆژئاوا بەهەمووی‌ توانای‌ خۆیەوە دوایی‌ کەشتی‌ داگیر کاریانەی‌ خۆی‌ لە جیهانی‌ ئیسلامی‌ دا لە رێگەی‌ ئەو سیتەمەی‌ تۆکمەو پیلانە گلاوەی‌ خۆیان کە دایان نابوو جێبەجێیان کرد لە بوارەکانی‌
سیاسی‌ بە فکری‌ لبرالیەت و دیمکراسی‌ .
فکری‌ بەلانی‌ عەلمانی‌ .
قیەمی‌ بەلانی‌ مافی‌ مرۆڤ .
لایەنی‌ ئابوری‌ بە سیتەمی‌ سەرمایەداری‌.
هەموو ئەمانە کە لەرێگەی‌ رۆژهەلاتناسان و رۆژنامەنوسان و جاسوسانیان بوو لە ناو جیهانی‌ ئیسلامی‌ هەوڵیان دا کرۆکی‌ ئیسلام بگۆرن و دەست بگرن بەسەر ئیسلام لە رێگەی‌ بەر نامەیەکی‌ نوێ تاکو بتوانن بەسەر تەواوی‌ کۆی‌ لایەنەکانی‌ شارستانی‌ ئیسلامی‌ زاڵ بن و سەروەت وسامانی‌ ولاتانی‌ ئیسلامی‌ قۆرخ بکەن ، بەجۆرێک مامۆستا ئەنوەر جوندی‌ لە کتیبی‌ ( الفکر الغربی‌) باسی‌ ئەو پلانە نە دەکات کە شارستانی‌ رۆژ ئاوا دای‌ ڕشتوە بە رامبەر بە جیهانی‌ ئیسلامی‌ وەک:
یەکەم : ڕێبازەکانی‌ رۆژئاوا دەبیت ڕق کینە دژ بە ئیسلام هەڵبکرن و دان نەنین بە فەزل و چاکەی‌ ئیسلام بەسەر شارستانیەتدا ، بەڵکو دەبێت ئەو فەزڵە بگیردرێتەوە بۆ شارستانی‌ یۆنان و رۆما، وە ئیسلامیش تەنها بە گویزەرەوەی‌ چاکەی‌ ئەو شارستانیە تە دا دەنێن.
دووەم: چاندی‌ تۆی‌ رقو کینە لە رێبازی‌ فکری‌ ئەوروپیدا ، وە دەیانەوێ ئەمە لە بیری‌ خەلکی‌ رۆژئاوادا جێگیر بێت بۆیە بە پێی‌ پیلانیکی‌ ورد دێنە ناو جیهانی‌ ئیسلامی‌ و داگیری‌ دەکەن.
سێیەم: فێرکردنی‌ نەوە مسولمانەکان ، ئەوانەی‌ بەدەستە دەچن بۆ ئەوێ تاکو بیان کەن بەسەرچاوەی‌ بڵاوکردنەوەی‌ بیرەکانیان لە ناو وڵاتانی‌ ئیسلامی‌ کە ئەمەش ئیستا بەرونی‌ دیارەو هەستی‌ پێدەکرێت بەوەی‌ چەندە بەناو رۆرشەنبیرو کەسانی‌ مەدەنیان دروست کردوەو دێن لە دەزگاکانی‌ راگەیاندنەوە باسی‌ دروشمە خەیاڵاویەکانیان بۆ خەلکی‌ مسولمان دەهۆنەوە.
چوارەم : ئەو شەپۆلە نوێیەی‌ کە لە ئەوروپا دان دەنێت بە ئیسلام دەبێت لێی‌ بدرێت کار بۆ ئەوە بکرێ کە هیج جیاوازیەک نیە لە نێوان ئیسلام مەسیحیەت.
پێنجەم: دەرکەوتنی‌ دەقە ئیسرایلیە هاوچەرخەکان کە گورزیان دەوەشاند لە رێبەرانی‌ ناو جیهانی‌ ئیسلامی‌ کە پایەی‌ ئەو شارستانیەن.
شەشەم: بانگەشەکردن لە لایەن هەندێ کەسی‌ ڕاهێندراو بەوەی‌ کە ئیسلام تەنها ئاینیکی‌ بەرستشیەو هیج پەیوەندی‌ بە کارو باری‌ دەسەلات و حکوم رانیەوە نیە .
ترسی‌ رۆژ ئاوا لەگەرانەوەی‌ مسولمانان بۆناو مێژوو وکەلتوری‌ رەسەنی‌ خۆیان لەوەدا دەردەکەوێ کەئەوانە چەند هاوارێکی‌ ترسناکیان لێ هەل ساو ، ئەوان نەخشەی‌ تەنگ بێهەڵچنینینان بۆ جیهانی‌ ئیسلامی‌ مسوڵمامان داڕشت و چەند هەنگاوێکیان نا بە هەنگاوی‌ رۆهەلاتناسی‌ و مۆژدەبەری‌ خۆیان، ئەوە جگە لە جاسوسو بەکرێگیراوانیان لە روانگە سیاسی‌ ( کەخۆی‌ لەو سەرکردە دۆگمایانەی‌ جیهانی‌ عەرەبی‌ دەبینێتەوە کە هەندێکیان رۆیشتن و وا جاوەروانین ئەوانی‌ تریش مالئاوای‌ بکەن) هەروەها رۆشەنبیرانیان کە قەلەمەکانیان بەردەوام کەوتونەتە ویزەی‌ قسەوتن بە ئیسلام و پیرۆزیەکانی‌ ئیسلام ، لە کاتێکدا ئەوان دیسانەوە سەرکەوتوبون لە دەست بەسەرداگرتنی‌ بەرنامەی‌ خوێندنی‌ زانکۆو پەیمانگاکان،
مسولمَانان دەبێت بۆیان دەر بکەوێت کە رێبازی‌ بەناو زانستی‌ رۆَژئاوا بریتیە لە هەلەو درۆو سەرلێ شیوان، هەرکات ئەو مەترسیە دەرکەوت و ئەو بینا درۆینەی‌ رۆژئاوا بەرو دارمان چوو لە کاتێکدا وا ئێستا بەرەو دارمان دەچێت ، ئەوا مسوڵمامانانیش بەرەو قەلەم رەویە سەرەکیەکەی‌ خۆیان دەگەرێنەوە ،لەلایەکی‌ تروە رۆژئاوا و بەناو رۆشنبیرانی‌ ناو جیهانی‌ ئیسلامی‌ وا گومان دەبەن مسولمانان ئەو بارە سەردەمیەی‌ کە خەریکە بەسەر دەچێت بە ویستی‌ خۆیان بووە و قبوڵیان کردوە، بەلام ئەمە راست نیە چونکە ئەمە هەموی‌ بە فێڵ و درۆو هەڵخەلەتاندن و چاوەشەکاری‌ و بە لارێ دابردنی‌ رۆلەی‌ ئەم ئومەتە بووە.
رۆژئاوا زانیاریان لە ئیسلام وەرگرت بەلام ئێستا نکوڵی‌ دەکەن خۆیان بەگەورە نیشان دەدەن ،ئەمە لەلایەک ، لەلایەکی‌ تروە نەخشەی‌ زانستەکانیان شێواندو بنەرەتەکەیان داپۆشی‌ تا کو مسوڵمانان نەگەرینەوە بۆسەرچاوەکانیان ، ئەمە راستی‌ روانینی‌ خەباتی‌ رۆژئاوایە دژ بە ئیسلام کە زیاد لە 4 سەدەییە خۆیان پێوە سەرقاڵ کردوە ، دەیان چەمک و واتا کەلای‌ رۆژئاوای‌ مەسیحی‌ و عەلمانی‌ و فەلسەفەی‌ مادیدا هەن پێچەوانەی‌ ئیسلامن وەک ( خوا ، ئاین ، ئەخلاق ، خێزان ،دەوڵەت ، دەسەلات و شارستانیەت ) سەرەرای‌ جیاوازی‌ چەمکە ژیاریی‌ و پەروەردەیەکان،
نەخشەی‌ نوێ ی‌ پیلانی‌ ئیستعماری‌ نوێ بریتی‌ بوو لە گەمارۆدانی‌ ئیسلام سەبارەت بەلایەنەکانی‌ فکری‌ کەخۆی‌ لەبواری‌ سیتەمی‌ عەلمانی‌ شکستخواردو لە ناو جیهانی‌ ئیسلامی‌ و دیموکراسی‌ فەوزەوی‌ لەروانکە سیاسی‌ و روانگە قیمیەکە بە مافی‌ مرۆڤ و سیستمە ئابوریە شکست خواردوەکەی‌ خۆیان کە بریتیە لە سەرمایەداری‌، بە لام هەموو ئەمانە ئێستا تاکی‌ مسوڵمان لەسەری‌ واجبە پێی‌ بزانیت و خۆی‌ بۆ بر زانیاری‌ بکات بۆ روبەرووبونەوە لەکەڵ ئەم چەکە بێدەنگەی‌ کە بۆ جەنگێکی‌ لەسەرخۆمان دەمان بات.