22/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
نامه‌یه‌ك بۆ باوكی ئازیز و دایكی خۆشه‌ویستم
سلاو و رێز .....
له دوای هه‌واڵپرسینتان :
ئه‌گه‌ر له ژیانم ده‌پرسن؟ ئه‌ڵێم : وه‌كو ده‌ریایه‌ك وایه كه شه‌پۆله‌كانی به ده‌ستی دهسهلاَتهوه ئارامی لیههڵ گیراوه...
ئه‌گه‌ر له خۆشبه‌ختیم ئه‌پرسن ؟ ئه‌ڵێم : مناڵێكی دڵ پڕ له گه‌مه و یاری بوو به‌ڵام سه‌ریان بڕی ...
ئه‌گه‌ر له هه‌م و غه‌مم ده‌پرسن ؟ ئه‌ڵێم : وه‌كو مناڵێكه له‌ناو سكی دایكیدایه ، له‌دایك نابێت و دایكیشی له خه‌میدایه ...
ئه‌گه‌ر له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئازادیم ئه‌پرسن ؟ ئه‌ڵێم وه‌كو خه‌ونێك وایه ئاواتی پێگهیشتنیم ، به‌ڵام مۆته‌كه‌ی ده‌سته‌ڵات ناهێڵت به‌یه‌ك بگه‌ین ...
ئه‌گه‌ر له هاورێكانم ئه‌پرسن ؟ ئه‌ڵێم : ئه‌وان بێ ئیشی قه‌ت نایان كوژێت چونكه له‌گه‌ڵی ڕاهاتون ...
ئه‌گه‌ر له دڵم ئه‌پرسن ؟ ئه‌ڵێم : وه‌كو (كات) وایه حه‌زده‌كات كۆتای بێت و نه‌مێنێت ، نه‌ك له كوردستان به‌ڵكو له عێرافیشدا نه‌مێنێت ...
ئه‌گه‌ر له گیانم ئه‌پرسن ؟ ئه‌ڵێم وه‌كو كچێكی تازه لاو وایه كه به جوانیه‌كه‌ی خۆی سه‌ركه‌شه ...
ئه‌گه‌ر له هه‌ر شتێك ئه‌پرسن هه‌تا ئه‌گه‌ر له هه‌واڵی خۆتانم لێ ئه‌پرسن ؟ ئه‌وا پێتان ئه‌ڵێم :
ئه‌گه‌ر هه‌مو ئه‌وانه‌ی لێتان پرسیم له ژیانمدا دوربكه‌ونه‌وه ...
ئه‌وه دڵنیابن ئێوه نزیكترین كهسمن هه‌رچه‌نده لێشتان دور بم ...
كوری خۆتان
ئیسحاق له به‌غداوه