22/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
دامه‌زراوه‌ی راند و راپۆرته‌كه‌ی بۆ گه‌مارۆدانی ئیسلام
دامه‌زراوه‌ی " راند " بریتیه له گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی هزریی له جیهاندا ، كه باره‌گای سه‌ره‌كیی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه ، به پێی توانای گه‌وره‌ترین زانیاریی كۆده‌كاته‌وه و شیكاری ده‌كات و راپۆرت و توێژینه‌وه ئاماده ده‌كات و گرنگیی به پرسه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكیی له ده‌ره‌وه و ناوخۆی وڵات ده‌دات . بریتیه له یه‌كێك له‌و ناوه‌ندانه‌ی كه كاریگه‌رییه‌كی به‌هێزی له‌سه‌ر ناوه‌ندی بڕیاری ئه‌مه‌ریكی هه‌یه له وه‌زاره‌تی به‌رگریی و ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی و كۆشكی سپی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه . له قه‌ته‌ریش لقێكی هه‌یه كه ئه‌ندازیار " شیریل بێنارد " ی توێژه‌ر كاری تێدا ده‌كات ، كه جوله‌كه‌یه‌كی نه‌مساوییه وهاوسه‌ری ئه‌ندازیاری جه‌نگی ئه‌فغانستان ( زه‌ڵمای خه‌لیل زاد ) ه ، ئه‌وه كه خاوه‌نی پڕۆژه‌ی ئیسلامی دیموكراتیه ، كه دواتر به راپۆرتی " راند " ناسرا .
دكتۆر " باسم خهفاجیی " له ژێر ناونیشانی " ستراتیژه خۆرئاواییه‌كان بۆ گه‌مارۆدانی ئیسلام – خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ راپۆرتی راند 2007 " كورتی كردۆته‌وه . كه گرنگترین خاڵه‌كانی بریتین له :
* له قاڵبدانی دامه‌زراوه‌كانی كاری ئیسلامیی و ناونانیان به تیرۆریست و تووندڕه‌و و دوور خستنه‌وه‌یان له ژیانی گشتیی و كه‌ناڵه‌كانی كاریگه‌ریی هزریی و میدیایی .
* پێناسه‌ی میانه‌ڕه‌ویی له جیهانی ئیسلامی‌دا ناكرێت و ده‌بێت ئه‌و پێناسه‌یه به تێگه‌یشتنی ئه‌مه‌ریكیی و خۆرئاوایی بكرێت بۆ ئه‌وانه‌ی كه ئه‌م تێگه‌یشتنه ده‌یانگرێته‌وه .
* ئه‌وانه‌ی ئه‌ندامی بزووتنه‌وه ئیسلامیه‌كانن به فه‌نده‌مینتاڵیست ( ئوسوڵگه‌را ) ناو ده‌برێن و ده‌بێت دژایه‌تیی بكرێن و له ره‌گه‌وه ههڵكێشرێن و له‌ناو ببرێن ، چونكه دژایه‌تیی دیموكراسیی خۆرئاوایی ده‌كه‌ن و ده‌ستیان به جیهاده‌وه گرتووه .
* ده‌بێت گرنگیی به رێبازه سۆفیگه‌رییه‌كان بدرێت .
* ستراتیژیی ئه‌مه‌ریكیی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بینا بكرێت كه ململانێ له‌ناو جیهانی ئیسلامی‌دا به‌رپا بكات و دابه‌شی بكات ، له نێوان میانه‌ڕه‌و و تووندڕه‌و ته‌قلیدییه‌كان له دژی سهردهمگهرا و شیعه له دژی سوننه و عه‌لمانیه‌كان له دژی ئیسلامیه‌كان و عه‌ره‌ب له دژی نه‌ته‌وه‌كانی تر .
* له‌گه‌ڵ هیچ ته‌وژمێكی ئیسلامی‌دا كار و مامه‌ڵه نه‌كرێت .
* تۆڕێك له نێوان ته‌قلیدییه‌كان و عه‌لمانیه‌كان و لیبراڵیه‌كان و سهردهمگهراكاندا دروست بكرێت .
* هزرێكی دژ به ته‌وژمی ئیسلامیی دروست بكرێت له نێو وڵاتانی موسوڵماندا .
* په‌نابردنه به‌ر هاوپه‌یمانه‌كان ( نۆكه‌ران ) بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ته‌وژمی ئیسلامی‌دا .
* بێگومان بانگه‌شه‌ی دیموكراسیی له ڕاستیدا زیانێكی زۆری به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان گه‌یاندووه ، چونكه ده‌ركه‌وتووه ئیسلامیه‌كان ده‌گه‌یه‌نێته ده‌سه‌ڵات .
* ره‌تكردنه‌وه‌ی بیرۆۆكه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی و جێبه‌جێ كردنی شه‌ریعه‌ت .
* ده‌رهێنانی ده‌قه شه‌رعیه‌كان له كلتووری ئیسلامیی بۆ دژایه‌تیی ئیسلامیه‌كان ودوور كه‌وتنه‌وه له قورئان و سوننه‌ت .
* مه‌رجی لیبراڵی بوون ئه‌وه‌یه ده‌بێ كه‌سه‌كه په‌ڕگیر و دژ بێت به هزری به‌رپاكردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی .
* له ئیسلامیه‌كاندا هه‌ن كه دژی جیاكردنه‌وه‌ی دین و ده‌وڵه‌تن یا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه داوای داننان به شه‌ریعه‌تدا ده‌كه‌ن وه‌كو بناغه‌ی یاسادانان .
* به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت بۆ دروستكردنی تۆڕی دژ به ته‌وژمی ئیسلامیی .
* رێگریی له دیارده‌ی قوتابخانه ئاینیه‌كان و ئه‌و پرۆگرامانه‌ی كه گرنگیی ده‌دات به خوێندنی ئاینی .
* نیشاندانی دووژمنایه‌تی بۆ ته‌وژمه ئیسلامیه‌كان له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپادا .
* نابێ جیاوازیی بكرێت له نێوان ئیسلامیی چه‌كدار و بێ چه‌كدا ، چونكه هه‌موان ده‌یانه‌وێت هه‌ژموونی خۆرئاوا تێكبشكێنن .
* رووبه‌ڕوو بوونه‌وه ته‌نیا له‌گه‌ڵ یه‌ك ته‌وژمی ئیسلامی‌دا نیه ، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هه‌مواندایه .
* راگه‌یاندنی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گشتگیر له‌گه‌ڵ ئیسلام و هه‌موو تهوژمهكانیدا ، دژی ئه‌وانه‌ش كه به ئاشكرا‌و به‌ڕاشكاویی دژایه‌تی ئیسلام ناكه‌ن ، بگره ئه‌مه له‌گه‌ڵ خۆرئاواییه‌كان گه‌لانی دیكه‌شدا .
* گرفته‌كه له خودی ئیسلامدایه نه‌ك ته‌نیا له ئیسلامیه‌كاندا .
* هه‌ر ده‌بێ ئیسلام و ته‌وژمه‌كانی سه‌ره‌تا به هزر و پاشان به شێوه‌ی ئه‌منیی و سه‌ربازیی تێكبشكێنرێن .
* ده‌بێ ئیسلام بگۆڕدرێت و كۆنترۆڵ و رۆڵی په‌راوێز بخرێت و بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ ناو مزگه‌وت و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر تاكه‌كان نه‌هێڵدرێت جگه له حاڵه‌تی په‌رستنی تاكیی .
* تۆمه‌تباركردنی هه‌موو ته‌وژمه ئیسلامیه‌كان به سه‌له‌فیی و وه‌هابی و تووندڕه‌و .
* به‌كارهێنانی ته‌وژمه سۆفیه‌كانی لایه‌نگری خۆرئاوا بۆ هێرشكردنه سه‌ر ته‌وژمی ئیسلامیی .
تێبینی :
- ئه‌م راپۆرته هه‌رچه‌نده چه‌ند ساڵێكه بڵاو بۆته‌وه ، به تایبه‌تی به مانیفێستی پارێزگاره نوێیه‌كانه و ئه‌مه‌ریكای جۆرج بۆش جێبه‌جێی ده‌كرد ، به‌ڵام له دوای قۆناغی بۆش ئه‌وه‌ی كه ده‌بینرێت باراك ئۆباماش هه‌ر هه‌مان به‌رنامه جێبه‌جێ ده‌كات ، به تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا و خۆرئاوا لایه‌نگریی له گه‌ڕانه‌وه‌ی دیكتاتۆریه‌ت ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه له به‌هاری عه‌ره‌بیدا دیموكراسیی و كرانه‌وه تیایاندا روویدا ، وه‌كو ئه‌وه‌ی دیتمان ئاماده نه‌بوون كوده‌تای خوێناوی سوپای میسر له دژی دیموكراسی نوێ به كوده‌تا ناو ببه‌ن و به ناڕاسته‌وحۆ پشتیوانیی له كوده‌تا ده‌كات . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستاش كار له‌سه‌ر ئه‌م راپۆرته ده‌كرێت ئاگادار بوون لێی گرنگه ، به تایبه‌تی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه هاتۆته كوردستان و لێره‌ش حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵیاندا به فه‌رمی كۆبووه‌ته‌وه .
- ده‌قی ئه‌م راپۆرته له زۆر پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی بڵاوكراوه‌ته‌وه ، كه لێره‌دا زۆر به كورتیی ئاماژه به خاڵه سه‌ره‌كیه‌كانی كراوه و هه‌ركه‌س بیه‌وێت ده‌توانێت بیخوێنێته‌وه .