22/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بونیادێك بۆ ئه‌وین و ..سێ نهۆمی خۆشه‌ویستی له ئیسلام د ا
به‌شی دووه‌م
له توێژینه‌وه‌ی ( بونیادێك بۆ ئه‌وین و ..سێ نهۆمی خۆشه‌ویستی له ئیسلام د ا )
پۆلێنكردنی پله‌كانی خۆشه‌ویستی:
له‌مه‌وپێش ئاماژه‌مان بۆ ئه‌وه‌كرد كه خودای میهره‌بان له‌و ئایه‌ته‌ی قورئاندا سێ دیارده‌ی خۆشه‌ویستی له‌و سێ پله‌یه‌دا‌و به‌م جۆره بۆ دیاریكردووین:
یه‌كه‌م/ دیارده‌ی خۆشه‌ویستیی باڵا.
دووه‌م/ دیارده‌ی خۆشه‌ویستیی ناوه‌ند.
سێیه‌م/ دیارده‌ی خۆشه‌ویستیی نزم.
ئێستایش پشتیوان به‌خودا‌و به‌شێوه‌یه‌كی گونجاوی كورت‌و پڕمانا له‌هه‌ریه‌كه له‌م دیارده‌و پله‌و قۆناغانه ده‌كۆڵینه‌وه:
پله‌ی یه‌كه‌م/ دیارده‌ی خۆشه‌ویستیی باڵا، بۆ خودا‌و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)و تێكۆشان له‌ڕێی خوادا:
ئه‌وه‌ی له‌لای كه‌سانی باوه‌ڕدار‌و له‌خواترس‌و پارێزكار، روون‌و ئاشكرایه، ئه‌وه‌یه دیارده‌ی خۆشویستنی پله‌ی یه‌كه‌م، -خۆشویستنی: خودا‌و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)و جیهادكردن له‌پێناوی خوادا- له‌پله‌یه‌كی وه‌ها به‌رزو باڵادایه كه نابێت پله‌و قۆناغ‌و خۆشه‌ویستیی هیچ شتێكیتری دنیای تێكه‌ڵبكرێت، یان خوانه‌خواسته هاوتاو هاوشێوه‌ی بكرێت، ده‌نا مرۆڤ ده‌باته ریزی هاوه‌ڵپه‌یداكارانه‌وه بۆ خوای بێهاوتا.
له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆشویستنی خودا‌و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)و به‌رزكردنه‌وه‌ی ناوی (الله)و جیهادكردن له‌پێناوی خوادا، له‌داخوازی‌و پله بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئیمانهێنان‌و باوه‌ڕدارێتیی مرۆڤی موسوڵمانن، له‌پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ئایینی ئیسلامیشن. ته‌نانه‌ت ده‌روازه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تییه بۆ به‌هێزكردنی ئایینی خودا‌و گه‌یاندنی په‌یامی ئیسلام به‌خه‌ڵكی سه‌رزه‌وی‌و بنیاتنانی بنكه‌ی ئیسلام له‌سه‌رانسه‌ری زه‌ویدا.
بێگومان ئه‌و مرۆڤه‌ی خاوه‌ن باوه‌ڕه‌و تاموچێژی باوه‌ڕی له‌ناخی دڵیدا چه‌شتووه، به‌هه‌موو قه‌واره‌و گیان‌و هۆش‌و هه‌ستییه‌وه خۆی ده‌سته‌به‌رده‌كات بۆ خۆشویستنی خودای پاك‌و به‌ده‌ر له‌هه‌ر كه‌م‌و كورتی‌و خه‌وش‌و ناته‌واوییه‌ك (سبحانه وتعالی تنزه من كل شی‌و)، چونكه به‌وپه‌ڕی دڵنیاییه‌وه باوه‌ڕی وایه كه خودی خودای په‌رستراو -به‌زاتی ئیلاهییه‌كه‌یه‌وه- له‌ته‌واوی لوتكه‌ی باڵای كامڵی‌و جوانی‌و گه‌وره‌ییدایه‌وه‌و هیچ شتێك یان هیچ كه‌سێك به‌و سیفه‌تانه ناگات، له‌وه‌سفی تێڕوانین‌و هه‌ژماركاریدا.
هه‌روه‌ها مرۆڤی باوه‌ڕدار، باوه‌ڕی به‌ته‌واوی به‌رنامه‌كه‌ی خودا هێناوه‌و به‌جۆرێك له‌دڵیدا ره‌گیداكوتاوه كه ئه‌وه هه‌ر ته‌نها باوه‌ڕێكی تیۆری نییه، به‌ڵكو كار‌و كۆشش‌و كرده‌وه‌ی جوانی لێده‌خوازێت.
أ- خۆشه‌ویستیی خودا له‌زه‌مینه‌ی په‌یڕه‌وكردنی باوه‌ڕدا:
دیاره هه‌ر له‌خۆشه‌ویستیی خودایشدا مرۆڤی باوه‌ڕدار هه‌نگاوی به‌ره‌و پێشتر ده‌نێت بۆ په‌یڕه‌وكردنی به‌رنامه‌ی خودای په‌روه‌ردگار به‌ویست‌و قه‌ناعه‌ت‌و قایل‌بوونی ره‌ها‌و دڵسۆزیی ته‌واوه‌وه. هۆكاره‌كانی ئه‌م هه‌نگاوی په‌یڕه‌وكارییه‌یش، له‌م خاڵانه‌دا ره‌نگده‌ده‌نه‌وه:
1- مرۆڤی باوه‌ڕدار به‌یه‌قینه‌وه ده‌زانێت كه خودای پاك‌و بێخه‌وش هه‌ر خۆی خاوه‌نی ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌یه، خاوه‌نی موڵكیش دیاره له‌موڵكی خۆیدا سه‌ربه‌سته‌و به‌خواست‌و ویستی خۆی هه‌ڵسوكه‌وتده‌كات، مرۆڤیش كاتێك به‌نده‌و ئه‌م خاوه‌نه‌ی خۆیه‌تی، هه‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌رشانه كه خۆی په‌یوه‌ست‌و پابه‌ندبكات به‌و كاره‌ی كه خودا بۆی هه‌ڵبژاردووه به‌بێڕاوه‌ستان‌و دوودڵی‌و نیگه‌رانییه‌وه .. له‌م رووه‌وه خودا فه‌رموویه‌تی: [ۆرَبُّكَ ێخْلُقُ مَا ێشَا‌وُ ۆێخْتَارُ مَا كَانَ ڵهُمُ الْخِێرَه‌ُ سُبْحَانَ اللَّهِ ۆتَعَاڵی عَمَّا یُشْڕكُونَ] (القصص: 68). واته: هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆیه هه‌رچییه‌كی بوێت به‌دیده‌هێنێت‌و هه‌ڵیده‌بژێرێت، خه‌ڵكی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان نییه‌و سه‌رپشكنه‌كراون، پاكی‌و بێگه‌ردی‌و بڵندی بۆ خوایه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌وه نه‌فامان ده‌یكه‌ن به‌هاوه‌ڵی.
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: [ۆمَا كَانَ لِمُۆْمِنٍ ۆڵا مُۆْمِنَه‌ٍ إِژَا قَچَی اللَّهُ ۆرَسُولُهُ أَمْرًا أَنْ ێكُونَ ڵهُمُ الْخِێرَه‌ُ مِنْ أَمْڕهِمْ ۆمَنْ ێعْصِ اللَّهَ ۆرَسُوڵهُ فَقَدْ چَلَّ چَڵالًا مُبِینًا] (اڵاحزاب: 36). واته: بۆ هیچ پیاوو ئافره‌تێكی بڕوادار دروستنییه، كاتێك خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلی الله علیه وسلم) بڕیاری شتێك بده‌ن، ئه‌وان سه‌رپشكبن له‌ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌دا، چونكه ئه‌وه‌ی سه‌رپێچیبكات له‌فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلی الله علیه وسلم) ئه‌وا به‌ڕاستی به‌ئاشكرا گومڕاو سه‌رلێشێواوه.
2- مرۆڤی باوه‌ڕدار به‌شێوه‌یه‌كی روون‌و ئاشكرا ئه‌وه ده‌زانێت كه خودای مه‌زن ئاگاداری هه‌موو شتێكه‌و هه‌ر خۆیشی زانا‌و ئاگاداری هه‌موو كاروبارێكه .. جا كه‌وابوو خودا هه‌ر خۆی سه‌باره‌ت به‌دانانی شه‌رع‌و یاسا‌و رێباز‌و حوكمه‌كان زانا‌و شاره‌زایه‌و ده‌زانێت چی بۆ به‌نده‌كانی خۆی به‌كه‌ڵكه، ده‌زانێت كامه‌یه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان‌و چۆنیشیان بۆ به‌دیده‌هێنێت، وه‌ك له‌م رستانه‌ی ناو هه‌ندێك له‌ئایه‌ته‌كانیدا فه‌رموویه‌تی: [قُلْ أَأَنْتُمْ أَعْڵمُ أَمِ اللَّهُ] (البقره: 140). واته: پێیانبڵێ: باشه ئایا ئێوه ده‌زانن یان خوا؟! [ۆاللَّهُ ێعْڵمُ ۆأَنْتُمْ ڵا تَعْڵمُونَ] (البقره: 216). واته: بێگومان هه‌ر خوا خۆی ده‌زانێت –خێر له‌چیدایه- ئێوه نایزانن. [ۆاللَّهُ بِكُلِّ شَیْ‌وٍ عَلِیمٌ] (البقره: 282). واته: خوا به‌هه‌موو شتێك زانایه.
3- هه‌روه‌ها مرۆڤی باوه‌ڕدار كه خودای خۆی خۆش‌ویست، به‌رنامه‌كه‌ی پیاده‌ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌یشه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌زانێت كه خودا هه‌ر خۆی دانایه له‌هه‌ر كارێكدا كه ده‌یكات، دانایی خودایش واته: دانانی هه‌رشتێك له‌شوێنی گونجاوی خۆیدا، به‌و ره‌نگه‌ی كه ده‌بێته هۆكاری به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان‌و لابردنی شته خراپ‌و نابه‌جێكان.. [ۆاللَّهُ عَلِیمٌ حَكِیمٌ] (النسا‌و: 26). واته: خوا زانا‌و دانایه.
[إِنَّهُ عَزِیزٌ حَكِیمٌ] (اڵانفال: 63). واته: به‌ڕاستی ئه‌و زاته باڵاده‌ست‌و دانایه.
4- مرۆڤی باوه‌ڕدار به‌چاكی ئه‌و راستییه‌یش ده‌زانێت كه مرۆڤ خۆی چه‌نده شاره‌زاو كارامه بێت، هێشتا ده‌سته‌وسانه له‌دانانی یاسا‌و شه‌رعدا بۆ ژیانی خۆی، له‌به‌رئه‌وه‌ی مرۆڤ خۆی كه‌م‌و كورتیی تێدایه‌و به‌هره‌و زانست‌و شاره‌زاییشی سنوردارن، جگه‌له‌وه‌ی مرۆڤ به‌كارتێكه‌ره ژینگه‌ییه‌كان كاریتێده‌كرێت، به‌هۆی سۆز‌و هه‌واو ئاره‌زوویشییه‌وه ده‌خرۆشێت‌و به‌و بیروباوه‌ڕه‌ی ژیانیش كه له‌ئۆباڵی خۆیدا دایناوه خرۆشاوو كارتێكراو ده‌بێت، جگه له‌سه‌رسامبوونی‌و كارتێكراویی به‌و مه‌یل‌و ئاره‌زووانه‌ی كه به‌لای گروپ‌و پارت‌و لایه‌نێكه‌وه هه‌یه‌تی.
له‌م رووه‌وه خودا فه‌رموویه‌تی: [أَفَغَیْرَ اللَّهِ أَبْتَغِی حَكَمًا ۆهُۆ الَّژِی أَنْزَڵ إِڵیْكُمُ الْكِتَابَ مُفَصَّلًا] (اڵانعام: 114). واته: ئایا ره‌وایه -بۆ منی پێغه‌مبه‌ر، بۆ منی بڕوادار- جگه له‌خوا كه‌سێكیتر بكه‌مه دادوه‌ر، له‌كاتێكدا ئه‌و زاته كتێبی پیرۆزی خۆی –كه قورئانه- بۆ دابه‌زاندوون‌و هه‌موو دروست‌و نادروستێكی تێداجیاكراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: [أَفَرَأَیْتَ مَنِ اتَّخَژَ إِڵهَهُ هَۆاهُ ۆأَچَلَّهُ اللَّهُ عَڵی عِلْمٍ ۆخَتَمَ عَڵی سَمْعِهِ ۆقَلْبِهِ ۆجَعَڵ عَڵی بَصَڕهِ غِشَاۆه‌ً فَمَنْ ێهْدِیهِ مِنْ بَعْدِ اللَّهِ أَفَڵا تَژَكَّرُونَ] (الجاپیه: 23). واته: هه‌واڵمبده‌رێ ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی كه ویست‌و ئاره‌زووی خۆی كردۆته خوای خۆی؟! به‌هۆی ئه‌وه‌وه خوایش گومڕایكردووه كه زانیویه‌تی شایانی ئه‌وه‌یه له‌ئه‌نجامی به‌د هه‌ڵوێستیی خۆیدا‌و مۆری ناوه به‌ده‌زگای بیستن‌و دڵ‌و ده‌روونیداو په‌رده‌یشی هێناوه به‌سه‌ر چاوو ده‌زگای بینینیدا، جا ئیتر كێ هه‌یه جگه له‌خوا هیدایه‌ت‌و رێنمووییبكات، ئایا بیرناكه‌نه‌وه‌و ئامۆژگاری وه‌رناگرن؟.
له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره زانیاریخوازیانه، مرۆڤی باوه‌ڕدار خودای خۆشده‌وێت، خودایش ته‌نها خۆی خاوه‌نی موڵكی ئاسمانه‌كان‌و زه‌وی‌و هه‌رچی له‌بوونه‌وه‌ردایه‌و هه‌رخۆی كردگاره‌و زانا‌و به‌توانا‌و دانایه. هه‌ربۆیه‌یش مرۆڤی باوه‌ڕدار به‌هه‌موو هه‌ست‌و هۆش‌و بیر‌و گیانییه‌وه خۆی ته‌رخانده‌كات بۆ خۆشویستنی خودا‌و په‌یڕه‌وكردنی به‌رنامه‌كه‌ی به‌حه‌زو قایلبوون‌و باوه‌ڕییه‌وه.
ب- خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم):
بێگومان ئه‌و مرۆڤه باوه‌ڕداره‌ی له‌ناخدا تامی باوه‌ڕی چه‌شتبێت، خۆی ده‌سته‌به‌رده‌كات به‌هه‌موو هه‌ست‌و هۆش‌و بیر‌و گیانییه‌وه بۆ خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، چونكه له‌كه‌سایه‌تی‌و ناخی پاكیدا ئه‌م خاڵه دیار‌و رۆشنانه به‌دیده‌كرێت:
1- پێشه‌نگیی باش (اڵاسوه الحسنه): خودا ئه‌م خه‌سڵه‌ته دیار‌و گه‌وره‌یه‌ی به‌تایبه‌تی به‌پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌خشیوه، دیارده‌كانی پێشه‌نگی‌و پێشڕه‌وایه‌تیی زاتی پاكی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌سه‌رجه‌م كرده‌وه‌و فه‌رمووده‌كان‌و بڕیار‌و ره‌وشته به‌رزه‌كانیشیدا، ره‌نگیانداوه‌ته‌وه‌و پێیدراوه. وه‌ك خودا خۆی له‌وباره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی: [ڵقَدْ كَانَ ڵكُمْ فِی رَسُولِ اللَّهِ أُسْۆه‌ٌ حَسَنَه‌ٌ لِمَنْ كَانَ ێرْجُو اللَّهَ ۆالْێوْمَ الْێ‌َخِرَ ۆژَكَرَ اللَّهَ كَپِیرًا] (اڵاحزاب: 21). واته: سوێند به‌خوا به‌ڕاستی له‌پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلی الله علیه وسلم) چاكترین نموونه‌ی ته‌واوو رێك‌وپێك هه‌یه تا چاویلێبكه‌ن‌و شوێنیبكه‌ون، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ره‌زامه‌ندیی خوایان مه‌به‌سته، سه‌رفرازیی قیامه‌ت ئاواتیانه، هه‌میشه‌و به‌رده‌وام یادی خوا به‌زۆریی ئه‌نجامده‌ده‌ن‌و زمانیان پاراوه به‌یادی ئه‌و.
2- نموونه‌ی به‌رزو باڵا (المپل اڵاعلی): خودا خۆی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ی (صلی الله علیه وسلم) كۆتا قۆناغی مرۆڤایه‌تی، له‌هه‌موو هه‌ڵه‌و ناته‌واویه‌ك به‌دوورگرتووه، وه‌ك فه‌رموویه‌تی: [ۆمَا ێنْگِقُ عَنِ الْهَۆی (3) إِنْ هُۆ إِلَّا ۆحْیٌ یُوحَی (4)] النجم. واته: گوفتاری له‌ئاره‌زووبازی‌و هه‌واو هه‌وه‌سه‌وه نییه. ئه‌مه‌ی كه رایده‌گه‌یه‌نێت ته‌نها نیگا‌و وه‌حیی خواییه.
3- ره‌وشتی مه‌زن (الخلق العڤیم): خودا ئه‌م وه‌سفه نه‌مره‌ی به‌تایبه‌تی به‌كۆتا پێغه‌مبه‌ری (صلی الله علیه وسلم) خۆی به‌خشیوه، هه‌روه‌ك فه‌رموویه‌تی: [ۆإِنَّكَ ڵعَلی خُلُقٍ عَڤِیمٍ] (القلم: 4). واته: به‌ڕاستی تۆ له‌سه‌ر ره‌وشت‌و خوویه‌كی زۆر جوان‌و په‌سه‌ند‌و بێوێنه‌و مه‌زنیت.
ئیدی زۆر ئاساییه كه خودا كاتێك ئه‌م سیفه‌ته زۆر دیار‌و تایبه‌تییانه‌ی به‌دوایین پێغه‌مبه‌ری (صلی الله علیه وسلم) خۆی به‌خشیبێت، ئینجا كه‌سانی باوه‌ڕدار -وه‌ك یه‌كه‌م جیل‌و نه‌وه‌ی هاوسه‌رده‌می خۆی، كه به‌هاوه‌ڵان ناوبراون- مه‌یلێكی ئێجگار زۆریان بۆی هه‌بێت‌و سۆز‌و خۆشه‌ویستیی زۆری بۆ ده‌ربڕن‌و له‌كه‌سایه‌تیی پاكی ئه‌م نێرراوه‌ی خودایاندا () پێشه‌نگێتیی باش‌و نموونه‌ی باڵا‌و خووڕه‌وشتی گه‌وره ببینن، له‌هه‌رشتێكدا كه به‌ژیانی دین‌و دنیایانه‌وه په‌یوه‌ستبێت.
هاوه‌ڵان ئه‌وه‌نده پێغه‌مبه‌ری (صلی الله علیه وسلم) سه‌روه‌رو سه‌ركرده‌و په‌روه‌ردیاریان خۆشده‌ویست، حه‌زیانده‌كرد هیچ كاتێك لێیجیاننه‌بنه‌وه‌و له‌هه‌موو ساتێك‌دا خۆیان به‌قوربانیبكه‌ن .. هه‌زاران نموونه له‌م رووه‌وه هه‌یه‌و ته‌نها به‌خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كانی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)و هاوه‌ڵان تینوێتیی خوێنه‌رانی به‌ڕێز ده‌شكێت. به‌ڵام با نموونه‌یه‌ك له‌و ده‌یان هه‌زار نموونانه بگێڕینه‌وه: ئیمام به‌غه‌وی له‌سه‌وبانه‌وه كه خزمه‌تكارێكی پێغه‌مبه‌ربووه (صلی الله علیه وسلم)، گێڕاوێتییه‌وه، كه بێگومان سه‌وبان پێغه‌مبه‌ری (صلی الله علیه وسلم) زۆر خۆشویستووه‌و له‌سه‌ر ساتێكی كه‌می نه‌دیتنی بێئارامده‌بوو .. رۆژێكیان سه‌وبان هات بۆ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)و ره‌نگ‌و رووی زۆر گۆڕابوو.. پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: "ئه‌ی سه‌وبان –بۆچی ره‌نگ‌و رووت گۆڕاوه؟ ئه‌ویش وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)، هیچ نه‌خۆشی‌و ئازارێكیشم نییه .. به‌ڵام كاتێك تۆ نه‌بینم، تووشی ته‌نهایی‌و نیگه‌رانییه‌كی وه‌ها ده‌بم كه بیروهۆشم ناهێڵێت، هه‌تا پێتده‌گه‌م .. پاشان بیری رۆژی دوایی ده‌كه‌مه‌وه‌و ده‌ترسم له‌وێیش تۆ نه‌بینم، چونكه تۆ له‌شوێنێكی به‌رزدایت له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رانیتردا‌و منیش ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره بمخاته به‌هه‌شته‌وه له‌شوێنێكی دوور‌و نزمتر له‌تۆدا ده‌بم كه له‌خوار شوێنی پیرۆزی تۆوه‌یه، به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر نه‌خرێمه به‌هه‌شته‌وه ئه‌وا هه‌رگیز ناتبینمه‌وه". له‌سه‌ر ئه‌م وتووێژه‌ی نێوان سه‌وبان‌و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، خودا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م هاوه‌ڵه خزمه‌تكاره‌و سه‌رجه‌م هاوه‌ڵان‌و موسوڵمانانی دوای خۆیشیان، كه ئه‌م جۆره نیگه‌رانییه‌یان هه‌بێت، ئه‌م ئایه‌ته‌ی نارده خواره‌وه كه ده‌فه‌رموێت: [ۆمَنْ یُگِعِ اللَّهَ ۆالرَّسُوڵ فَأُوڵئِكَ مَعَ الَّژِینَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَڵیْهِمْ مِنَ النَّبِیِّینَ ۆالصِّدِّیقِینَ ۆالشُّهَدَا‌وِ ۆالصَّالِحِینَ ۆحَسُنَ أُوڵئِكَ رَفِیقًا] (النسا‌و: 69). واته: هه‌ركه‌سێك گوێڕایه‌ڵیی فه‌رمانه‌كانی خودا‌و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بێت‌و جێبه‌جێیانبكات به‌دڵسۆزییه‌وه، ئه‌وا ئه‌م جۆره كه‌سانه له‌قیامه‌تدا له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دان كه خودا نیعمه‌ت‌و به‌خشش‌و كه‌ره‌می خۆی به‌سه‌ریاندا ده‌ڕێژێت له‌پێغه‌مبه‌ران‌و راستگۆیان‌و شه‌هیدان‌و پیاوچاكان، ئه‌م جۆره كه‌سانه پله‌ی باش‌و گه‌وره‌ی هاوڕێیه‌تی پێغه‌مبه‌ریان (صلی الله علیه وسلم) له‌به‌هه‌شتدا پێده‌درێت.