22/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
فراكسیۆنی گۆڕان: دۆخی ناجێگیری پارێزگای سلێمانی ئه‌و ئیداره تاك حزبیه كه‌مینه‌یه ده‌رده‌خات
فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به "دۆخی ناجێگیری پارێزگای سلێمانی"، روونكرنه‌وه‌یه‌ك بڵاودهكاتهوهو رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م بارودۆخه فه‌شه‌لی ئه‌و ئیداره تاك حزبیه كه‌مینه‌یه ده‌رده‌خات، كه به‌سه‌ر ئه‌م پارێزگایه‌دا سه‌پێنراوه و ده‌ره‌نجامی فره‌كوێخایی له بڕیاڕدان و ئیداره‌دان به وه‌كاله‌ت، لاوازیی دادگاكان، فرهمهرجهعیی ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیس، چالاك بوونی ده‌زگای گوماناوی و به‌دناو و گرووپه مافیاییهكانه.
هاوكات فراكیسیۆنی گۆڕان داواكاره ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی لێژنه‌یه‌كی بێ لایه‌نی پیشه‌یی دروست بكات بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌رجه‌م ئه‌و رووداوانه، بۆ ئه‌وه‌ی تاوانباران هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك بن به سزای یاسایی بگه‌یه‌نرێن.
داواش ده‌كات، ئیداره‌یه‌كی خۆجێیی نوێی سه‌رچاوه‌گرتوو له ئیراده‌ی خه‌ڵك له پارێزگای سلێمانی دابمه‌زرێنرێت و سه‌روه‌ریی یاسا بچه‌سپێنرێت و ده‌زگاكانی ئاسایشی ناوخۆ به‌هێز و پیشه‌گه‌ر بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی دوور له‌ده‌ستێوه‌ردانی حزب و ده‌زگا گوماناویه‌كانی، سه‌ر و ماڵی هاووڵاتیان بپارێزن.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
به‌یاننامه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان
سه‌باره‌ت به دۆخی ناجێگیری پارێزگای سلێمانی
ماوه‌یه‌كه دۆخێكی ئه‌منیی نه‌خوازراو له پارێزگای سلێمانی هێنراوه‌ته كایه‌وه و بوه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدان و برینداربونی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی و، دروستبونی نائارامی و دڵه‌ڕاوكێ له ناو دانیشتوانی ئه‌م پارێزگایه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر بازاڕ و ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان دروست كردوه.
ئه‌م بارودۆخه، فه‌شه‌لی ئه‌و ئیداره تاكحیزبیه كه‌مینه‌یه ده‌رئه‌خات، كه به‌سه‌ر ئه‌م پارێزگایه‌دا سه‌پێنراوه و ده‌ره‌نجامی فره‌كوێخایی له بڕیاڕدان و ئیداره‌دان به وه‌كاله‌ت و لاوازیی دادگاكان و فرهمهرجهعیی ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیس و چالاك بونی ده‌زگای گوماناوی و به‌دناو و، گروپه مافیاییهكانه و، متمانه‌ی هاوڵاتیانی به ده‌زگاكانی ئاسایش و دادگاكان لاواز كردوه.
هه‌ر بۆیه سه‌رباری هاوسۆزی و پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان و، هیوای چاكبونه‌وه بۆ بریندارانی ڕووداوه گوماناویه‌كانی ماوه‌ی ڕابردو، داواكارین ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی لیژنه‌یه‌كی بێلایه‌نی پیشه‌یی دروست بكات بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌رجه‌م ئه‌و ڕوداوانه، بۆ ئه‌وه‌ی تاوانباران هه‌ر كه‌س و هه‌ر لایه‌نێك بن به سزای یاسایی بگه‌یه‌نرێن. هاوكات ئیداره‌یه‌كی خۆجێیی نوێی سه‌رچاوه‌گرتو له ئیراده‌ی خه‌ڵك له پارێزگای سلێمانی دابمه‌زرێنرێت و، سه‌روه‌ریی یاسا بچه‌سپێنرێت و ده‌زگاكانی ئاسایشی ناوخۆ به‌هێز و پیشه‌گه‌ر بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی دور له‌ده‌ستێوه‌ردانی حیزب و ده‌زگا گوماناویه‌كانی، سه‌ر و ماڵی هاوڵاتیان بپارێزن.
فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان
٢٢/ ١١/ ٢٠١٣