21/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
دروست کردنی شارستانیه‌ت له‌سه‌رده‌می عه‌بدوڕه‌حمانی ناصردا
پێشتر ئاماژه‌مان کرد به مێژووی سه‌ربازی و سیاسی عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر
ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت، له ڕاستیدا له ڕه‌وشی کارکردن‌دا ته‌نها خه‌باتی
بۆ سوپاکه‌ی و جه‌نگه‌کان نه‌بوو، به‌ڵکو زۆر به‌ته‌واوی و به شێوه‌یه‌کی
یه‌کسانانه هه‌موو کاره‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی ئه‌نجام ده‌دا. له‌و
سه‌رده‌مه‌دا که ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌ست بوو وه ئه‌و شارستانیه‌ی که
دروستی کرد موسوڵمانان هه‌رگیزاو هه‌رگیز به خۆیانه‌وه نه دیبوو که
ئێستاش مێژوو نوسان ئاماژه‌ی بۆ ده‌که‌ن که په‌یکه‌رێکی به‌ڕیوه‌بردنی زۆر
گه‌وره‌ی دروست کرد، که چه‌نده‌ها وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌ی دروست کرد وه
بۆ هه‌ر ئیش و کارێك دوو ڕاوێژ کار‌و ئه‌میرێکی داده‌نا، به‌سه‌ر هه‌موو
وه‌زاره‌ته‌کانه‌وه چه‌نده‌ها چاودێری دروست ده‌کرد وه له‌م سه‌رده‌مه‌دا
به‌ڕێوه بردنی ده‌وڵه‌ت و نوسین و که خه‌ڵکی سه‌رقاڵ بوون پێوه‌یه‌وه
که باسی چه‌ند چه‌مکێکی لایه‌نی ژیان و ژیار و شارستانیه‌تی ئه‌و
سه‌رده‌مه ده‌که‌ین.
لایه‌نی یه‌که‌م:- خزمه‌ت گوزاری بیناسازی
له ڕاستیدا گرنگترین کارێ که کردی له لایه‌نی بیناسازیه‌وه ئه‌وه بوو
که گه‌وره‌ترین شاری دروست کرد به ناوی شاری زه‌هرا، ئه‌م شاره‌ش
ده‌که‌وێته باکوری ڕۆژئاوای شاری قورتوبه، ئه‌وه‌نده گرنگی دابوو به‌م
شاره که کرایه پایته‌ختی هاوینه‌ی ئه‌نده‌لوس هه‌رچی پاشا و ده‌سه‌ڵات
داره‌کانی جیهان بوو له‌و شاره‌دا پێشوازیهن لێ ده‌کرا.
له ڕاستیدا شاری زه‌هرا له سه‌ر شێوه‌یه‌کی زۆر جوان و پێش که‌وتوو
گه‌وره دروست کرا ئه‌و که‌ره‌ستانه‌ی که له‌و شاره‌دا به‌کار هات له
به‌غدا و تونس و قوستهنتهنیهو ئه‌وروپاوه ده‌هاتن که له‌سه‌ر
شێوه‌یه‌کی زۆر پێشکه‌وتوو وه جیاواز له شاره‌کانی که دروست کرا، بۆ
نمونه ئه‌و باڵه‌خانانه‌ی که دروست ده‌کران ده‌بوو له پێنج نهۆم که‌م تر
نه‌بن، نهۆمی یه‌که‌م ده‌کرایه جێگای سه‌ربازی و پاسه‌وانه‌کان، نهۆمی
دووه‌م له وه‌زاره‌ته‌کاندا هه‌میشه ده‌کرایه کاری به‌ڕێوه بردن وه‌ك
نوسین و ژمێریاری و هاوشێوه‌ی ئه‌و کارانه، نهۆمی سێیه‌م ده‌کرایه
میوانخانه، نهۆمی چواره‌م بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌وڵه‌ت و وه‌زیره‌کان و
گه‌وره ده‌سه‌ڵات داران، وه نهۆمی کۆتایش خه‌لیفه خۆی تێیدا داده‌نیشت.
له پاشاندا خۆی له شاری زه‌هرا گه‌وره‌ترین باڵه‌خانه‌ی بۆ خۆی دروست کرد
که هاوشێوه‌ی نه له ئه‌وروپادا وه نه له وڵاتانی ئیسلامی‌دا
نه‌بینرابوو ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده بایه‌خی دابوو به‌و باڵه‌خانه‌یه‌ی که
بووبوه موعجیزه‌یه‌کی سه‌رده‌می خۆی هه‌موو خه‌ڵکی له ئه‌وروپا و وڵاته
ئیسلامیه‌کانه‌وه ده‌هاتن بۆ بینینی باڵه‌خانه‌ی زه‌هرا له شاری زه‌هرا.
هه‌موو شاره‌کان به‌و شێوه‌یه کاری خزمه‌تگوزاری تێدا کردبوو ته‌نانه‌ت
کوێره دێیه‌کی ئه‌نده‌لوس نه‌مابوو که قوتابخانه و مزگه‌وتی تێدا
نه‌بێت، ئه‌گه‌رچی له باکور بوبێت یان له باشور وه له هه‌موو
شاره‌کاندا ئاشی له ئاو بۆ دروست کردبوون وه‌کو کارێکی ده‌وڵه‌تی که
خه‌ڵکی به کۆپۆن سه‌ره‌یان به‌ر ده‌که‌وت.
له‌هه‌مان کاتدا گرنگیه‌کی زۆری دابوو به پایته‌ختی ئه‌نده‌لوس که
قورتوبه بوو، له‌سه‌ر شه‌قام و کوچه‌و کۆڵانه‌کانیدا خه‌ڵکانێك کاری پاك
کردنه‌وه و خزمه‌تگوزاریان ده‌کرد بۆ ئه‌و شاره، ئه‌و شاره ئه‌وه‌نده
گه‌وره بوبوو که ژماره‌ی دانیشتوانی ده‌گه‌یشته نیو ملیۆن که‌س به‌مه‌ش
بوبوه دووه‌م شاری جیهان له گه‌وره‌یدا، ئه‌و سه‌رده‌مه گه‌وره‌ترین شار
له جیهاندا شاری به‌غدا بوو که دانیشتوانه‌که‌ی خۆی ده‌دا له زیاتر له
دوو ملیۆن که‌س.
له شاری قورتوبه‌دا (13) هه‌زار خانووی تێدا بوو که له سه‌رده‌می
عه‌بدوڕه‌حمانی ناصردا نۆژهنکردنهوهیهك ڕووی دا له هه‌موو قورتوبه‌دا
هه‌موو خانوه‌کان به‌رفراوان بوون وه هه‌مووشیان خاوه‌نی باخچه‌ی خۆیان
بوون وه (28) شارۆچکه له ده‌ورو به‌ری قورتوبه بوون وه (3000) به‌س
له ناوچه‌ی قورتوبه دا دروست کرابوو بۆیه ناونرا بوو به گه‌وهه‌ری
جیهان (جوهرة العالم).
پاشان مزگه‌وتی گه‌وره‌ی قورتوبه عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر ره‌حمه‌تی خوای لێ
بێت سه‌ر له‌نوێ گه‌وره‌تری کرده‌وه و نۆژه‌نی کرده‌وه وه میحرابه‌که‌ی
له ئاڵتون بۆ دروست کرد وه ئاڵتونه‌که‌شی له ئیتالیاوه بۆ هێنا، بۆ
یه‌که‌م جار له هه‌موو مێژووی دنیادا باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی دروست کرد له‌گه‌ڵ
گوڵخانهدا.
لایه‌نی دووه‌م:- ئابووری
له وڵاتی ئه‌نده‌لوسدا له سه‌رده‌می عه‌بدوڕه‌حمانی ناصردا خه‌ڵکی له
خۆشگوزه‌رانی و هه‌رزانی دا ده‌ژیان که هاوشێوه‌ی ئه‌م وڵاته له
خۆشگوزه‌رانیدا وێنه‌ی نه‌بوو له جیهاندا پاره‌یه‌کی زۆر ده‌هاته ناو
بودجه‌ی خه‌لافه‌تی ئهمهویهوه که ساڵانه شه‌ش ملیۆن دیناری ئاڵتونی
ئه‌نده‌لوسی بوو، هه‌روه‌ك باپیری عه‌بدوڕه‌حمانی داخل ده‌یکرد به سێ
به‌شه‌وه ڕه‌حمه‌تی خوا له هه‌ردوکیان بێت، به‌شێکی بۆ سه‌رباز و
سوپاکه‌ی وه به‌شێكی بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه و بیناسازی و خزمه‌تگوزاری وه
به‌شه‌که‌ی دی هه‌ڵده‌گیرا بۆ پێداویستیه‌کانی سه‌رده‌م و پاشه‌که‌وت
ده‌کرا.
له ڕاستیدا گرنگیه‌کی زۆری دابوو به کشتوکاڵ له سه‌رده‌می ئه‌ودا میوه و
میوه‌هات زۆر بوبوو ته‌نانه‌ت ده‌نێردرایه ده‌ره‌وه‌ی وڵات، یه‌که‌م جار
له سه‌رده‌می عه‌بدوڕه‌حمانی ناصردا یاسای کشتوکاڵی دامه‌زراند بۆ
جوتیاره‌کان، زۆر له مێژوونوسان ده‌ڵێن له سه‌رده‌می ئه‌ودا کشتوکاڵی
لۆکه و که‌تان و له‌گه‌ڵ دروست کردنی شه‌کر ده‌ستی پێکرا که خۆی زۆر
چاودێری کاری کشتوکاڵی ده‌کرد.
لایه‌نی سێیه‌م:-پیشه‌سازی
له‌سه‌رده‌می عه‌بدوره‌حمانی ناصردا زۆر گرنگی درابوو به ده‌رهێنانی زێڕ و
زیو و مس، هه‌روه‌ها پیشه‌سازی پێسته‌و وه پاشان پیشه‌سازیه گه‌وره‌کان
وه‌ك دروست کردنی که‌شتی و که‌ره‌سته‌کانی کێڵان و کارگه‌ی زۆری دروست
کردنی ده‌رمانی له وڵات‌دا دروست کردبوو، عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر هه‌ڵسا به
کردنه‌وه‌ی بازاڕێکی گه‌وره بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو بازرگانه‌کانی جیهان بێنه
وڵاتی ئه‌نده‌لوس وه له‌وێ کاڵاکانی خۆیان ساغ بکه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها له
بازاڕه‌کانی شاره گه‌وره‌کاندا به گوێره‌ی کاری بازرگانه‌کان دوکانه‌کانی
جیا کرده‌وه، بۆ نمونه گوزه‌ری ئاسنگه‌ران جیا بوو له گه‌ڵ
قسابهکاندا، وه هه‌روه‌ها بازاری گوڵ فرۆشه‌کان جیا بوو له‌گه‌ڵ وشکه
فرۆشه‌کاندا.
لایه‌نی چواره‌م:- ئاسایش
له‌م سه‌رده‌مه‌دا گه‌وره‌ترین ئاسایشی ده‌سته‌به‌ر کردبوو بۆ خه‌ڵکی
له‌دوای کپ کردنه‌وه‌ی شۆڕشه‌کان واتا سه‌رده‌می دووه‌می یه‌ك تاکه شۆڕش
ڕووی نه‌دا وه ده‌زگای پۆلیسی جیا کرده‌وه له سوپا، کاره‌کانی بۆ پۆلیس
ده‌ست نیشان کرد بۆ نمونه پۆلیسی شه‌و جیاواز بوو له پۆلیسی ڕۆژ،
هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێك پۆلیسی ته‌رخان کردبوو که پێیان ده‌وترا پۆلیسی
بازرگانی چاودێری بازاریان ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی که بازار مۆنۆمپۆل نه‌کرێت
وه هه‌روه‌ها پۆلیسی دهریاوانیشی جیا کرده‌وه، هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا
بره‌وێکی زۆری دابوو به بواری پۆسته‌و گه‌یاندن که نامه ئاڵوگۆڕ ده‌کرا
له‌م سه‌ر بۆ ئه‌و سه‌ری ئه‌نده‌لوس.
هه‌روه‌ها گه‌وره‌ترین دادگای دروست کرد که ئه‌و سه‌رده‌مه ناو ده‌برا
به دادگای سته‌م لێکراوه‌کان که هاوشێوه‌که‌ی ئه‌مڕۆ له جیهاندا دادگای
ئیستینافی پێ ده‌وترێت، به شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌م ئاسایشه له ڕووی شه‌رع و
پیاده کردنی حوکمی خوای گه‌وره‌وه پیاده ده‌کرا وه به ووردی پیا
ده‌کرا بۆیه ئاسایش به‌رقه‌رار بوو، ڕۆژێك له ڕۆژان له سه‌رده‌می
ده‌سه‌ڵاتیدا سه‌ری نه‌وی نه‌کرد بۆ غه‌یری قورئان و سونه‌تی پێغه‌مبه‌ری
خوا (صلی الله علیه وسلم).
لایه‌نی پێنجه‌م:- زانستی
له سه‌رده‌می عهبدوڕحماندا به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی خوێندن و نوسین و
خوێندنه‌وه به شێوه‌یه‌کی زۆر به‌رز په‌ره‌ی سه‌ندبوو گه‌وره‌ترین
کتێبخانه‌ی دروست کرد له هه‌موو جیهاندا که کتێبخانه‌ی قورتوبه بوو،
دیاره پێشتر کتێبخانه‌ی قورتوبه هه‌ر هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌م توانی
گه‌وره‌تری بکات و بیکاته خاوه‌نی (4000) په‌رتوك له‌و سه‌رده‌مه‌دا چاپ
نه‌بوو، به‌ڵکو په‌رتوکه‌کان به شێوه‌ی ده‌ست ده‌نوسرانه‌وه.
هه‌ر له‌به‌ر خاتری ئه‌م کاره هه‌ڵسا به دروست کردنی ستافێك که
هاوشێوه‌ی له ناو موسوڵمانادا نه‌بووه ئه‌ویش کۆمه‌ڵێك فه‌رمانبه‌ری
دامه‌زراند که پێیان ده‌وترا(النثاخین) واتا ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه له
کتێبخانه‌ی قورتوبه‌دا داده‌نیشتن کتێبه‌کانیان ده‌نوسیه‌وه بۆ نمونه
ئه‌گه‌ر که‌سێك خاوه‌نی په‌رتوکێك بوایه ده‌چووه لای ئه‌و
فه‌رمانبه‌رانه ده‌یووت که ده دانه‌ی بۆ له‌به‌ر بنوسنه‌وه یاخود
هه‌رچه‌ندێکی که‌ی پێویست بوایه، که‌واته یه‌که‌م جار فه‌رمانبه‌ری
(النثاخین) له قورتوبه دروست بوو....
هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێك فه‌رمانبه‌ری تر دروست بوون که پێیان ده‌وترا
فه‌رمانبه‌ره لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان (الباحیثین) ئه‌مانیش کاریان ئه‌وه بوو
که پوخته‌ی بابه‌ته فیقهیه‌کان یان بیر‌و باوه‌ڕیه‌کان (عقیده) یان
سیره‌ی پێغه‌مبه‌ران و پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌کانی که پوخته‌ی
ئه‌و بابه‌تانه‌یان ده‌خسته به‌رده‌ستی خه‌ڵکی، بۆ نمونه که‌سێك
نه‌ده‌کرا بچێت له ناو (4000)کتێب‌دا بابه‌تێك ده‌ربهێنێت بۆیه ئه‌م
لێکۆڵه‌ره‌وانه ده‌چون بابه‌ته‌کانیان به پوختی دهسخته به‌رده‌ستی
خه‌ڵکه‌که.
لایه‌نی شه‌شه‌م:- سیاسه‌تی ده‌ره‌وه
ناوی ئه‌م سه‌رکرده لێهاتوه ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت له هه‌موو جیهاندا
به‌رز بو بوه‌وه، جزیه‌ی له پاشاکانی نه‌صرانیه‌کان ده‌سه‌ند له باکور
هه‌موو نوێنه‌ری وڵاتانی ئه‌وروپا داوای ڕێکه‌وتن نامه و هاوڕێیه‌تی و
خۆشه‌ویستیان لێ ده‌کرد، هه‌میشه نوێنه‌رانی ئه‌ڵمانیا و ئیتالیا‌و
فه‌ره‌نسا و ئینگلته‌را له ئه‌نده‌لوس نوێنه‌ریان هه‌بوو، ته‌نانه‌ت
له‌وپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپاوه نوێنه‌ری خۆیان ده‌نارد بۆ ئه‌نده‌لوس
له لایه‌ن بیزه‌نتیه‌کانه‌وه که زۆر دو‌ریش بوون له عه‌بدوڕه‌حمانی
ناصرهوه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندیان هه‌بێت به چه‌نده‌ها
دیاریه‌وه ده‌هاتنه لای. له‌و دیاریه گه‌ورانه‌ی که پێشکه‌شی
عه‌بدوره‌حمانی ناصر کرا له ئه‌وروپاوه گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماسی جیهان بوو
وه عبدورهحمانی ناصریش له ناوه‌ڕاستی باڵه‌خانه‌که‌ی خۆی داینا له شاری
زه‌هرا که به‌داخه‌وه له سه‌رده‌می (محاکم تفتیش)دا دزرا پاشان ناپلیۆن
بردی بۆخۆی وه پاشان ئینگلیزه‌کان دزیان و له مۆزه‌خانه‌یه‌کی ئه‌و
وڵاته خۆی بینیه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا هه‌رهه‌مووی نامه‌یه‌ك له پاشای به‌ریتانیاوه دێت بۆ
عه‌بدوره‌حمانی ناصر که داوای لێ ده‌کات چوار له زاناکانی ئینگلیز
بنێرێت بۆ کتێبخانه‌ی قورتوبه که له‌وێ بخوێنن له کۆتای نامه‌که‌یدا
ده‌نوسێت خزمه‌ت کاری گوێڕایه‌ڵی پاشای به‌ریتانیا (خادمكم المطيع ملك
إنجلتر).
ئه‌ستێره‌ی موسوڵمانان له سه‌رده‌می عبدوڕه‌حمانی ناصردا گه‌وره‌ترین
سه‌روه‌ری بۆ خۆی تۆمار کرد که تێکڕای هه‌موو مێژوو نوسانی هه‌موو جیهان
له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست ئه‌وروپا به گه‌وره‌ترین پاشای ئه‌وروپی
ده‌ژمێردرێن له ساڵی (1963)زاینی له ئیسپانیا که گه‌وره‌ترین
فیستیڤاڵیان ساز کرد به بۆنه‌ی تێپه‌ڕ بوونی (1000)ساڵ به‌سه‌ر کۆچی دوای
عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر دا وێڕای ئه‌وه‌ش که هه‌مویان نه‌صرانی بوون، به‌ڵام
نه‌یان توانی سه‌رنجی خۆیان و گه‌وره‌ی عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر بشارنه‌وه
بۆیه له‌سه‌ر گۆڕه‌که‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسپانیا وه‌ستان که
وتیان پێویستمان به عهبدوڕهحمانێکی که هه‌یه که بمان کاته‌وه به
گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵات دار له هه‌موو جیهاندا!.
عبدڕهحمانی ناصر و به‌رزترین ڕه‌وشت
هه‌رکه‌سێك گوێی له‌ژیانی ئه‌م پیاوه ده‌بێت و زیاتر له ژیانی قوڵ
ده‌بێته‌وه هه‌رچه‌ند باس له مێژووشی بکه‌ین ئه‌وه‌نده‌ی که گه‌وره‌ی
ئه‌م پیاوه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت ئه‌و رێگایانه‌ی که گرتبویه به‌ر له
ژیانی خۆیدا هه‌میشه پێ داده‌گرت له‌سه‌ر به‌ها ڕۆحیه‌کان و به‌رز
کردنه‌وه‌ی دینی ئیسلام وه ڕێگای سه‌ربه‌رزی و سه‌روه‌ری هه‌ڵبژارد بوو
دوور له لوت به‌رزی، که‌سایه‌تیه‌کی وای بۆ خۆی دروست کردبوو که
ته‌نانه‌ت دوژمنه‌کانیشی سه‌رسام بوون پێی و هه‌میشه ده‌یان ویست لاسای
بکه‌نه‌وه، ئه‌م سه‌رکرده لێهاتوه توانی له سێبه‌ری خۆیدا وڵاتی
ئه‌نده‌لوس بۆ ماوه‌ی په‌نجا ساڵ به‌ڕێوه به‌رێت واتا نیو سه‌ده
ساڵی(300- 350 کۆچی = 913-961 زاینی) له هه‌مووی سه‌رسام تر له‌م
سه‌رده‌مانه‌دا ئه‌وه‌یه که ئه‌و هه‌موو هێزو ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌بووه
هه‌میشه له دیوانی زانایان و گۆشه‌ی مزگه‌وته‌کاندا یادی خوای تیا
ده‌کرد. هرگیزا و هه‌رگیز بیری له سه‌مای جاریهکانی نه‌کردوه‌ته‌وه وه
ته‌نانه‌ت وه‌ك مێژوونوسان ده‌ڵێن جاریهشی نه‌بووه، هه‌میشه گه‌ردن که‌چ
بووه له به‌رانبه‌ر خوادا ده‌ستی نزای بۆ ئاسمان به‌رز بووه، پیاوێکی
له خوا ترس و خاوه‌ن وه‌رع بووه.
ڕۆژێکیان ده‌گێڕنه‌وه که له‌ناو خاکی ئه‌نده‌لوسدا وشکه ساڵی بوو خه‌ڵکی
چونه ده‌ره‌وه بۆ نوێژه بارانه، خه‌ڵکه‌که سه‌یریان کرد که‌وا
خه‌لیفه‌یان له‌گه‌ڵدا نییه چون گه‌ڕان به شوێن عه‌بدوڕه‌حمانی ناصردا تا
بزانن بۆچی نه‌هاتوه بۆ نوێژه بارانه، ئه‌و که‌سه‌ی که نوێژه‌بارانه‌ی
بۆ ده‌کردن زانای پایه به‌رز (مونذر کوڕی سه‌عید) ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت،
که‌سێکی نارد به شوێن عه‌بدوڕه‌حمانی ناصردا ئه‌و که‌سه که چووه
باڵه‌خانه‌که بینی وا به ته‌نیا دانیشتوه له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ گه‌ردن که‌چ
بوو جل و به‌رگێکی زبری له‌به‌ردا بوو له‌سه‌ر خۆڵ دانیشتبوو ئه‌گریا به
ده‌نگی به‌رز که فرمێسکه‌کانی به ڕیشیدا ده‌هاتنه خوارێ هاواری ده‌کرد
ئه‌ی وت "خوای گه‌وره من دان به تاوانه‌کانی خۆمدا ده‌نێم خوای گه‌وره
ئه‌وه نێوچاوانی منه به ده‌ستی تۆ من گه‌ردن که‌چم له ئاستی تۆ به
بۆنه‌ی منه‌وه ئازاری خه‌ڵکه‌که مه‌ده تۆ ده‌سه‌ڵات دار‌و گه‌وره‌ی
هه‌موانی خوای گه‌وره هیچ شتێك له تۆ وون نییه لێم خۆش به داوای لێ خۆش
بونت لێ ده‌که‌م"، ئه که‌سه‌ی که نێردرا بوو به شوێنی دا وه گوێی له‌م
وتانه بوو گه‌ڕایه‌وه بۆ لای (مونذر کوڕی سه‌عید)ئه‌وه‌ی که بینیبووی
پێی ڕاگه‌یاند مونذر ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ووتی به‌و که‌سه مژده بده
به خه‌ڵکه‌که که تۆ هه‌ڵگری بارانیت له‌لایه‌ن عه‌بدوڕه‌حمانی ناصرهوه
وه خوای گه‌وره فه‌رمانی کردوه به‌وه‌ی که باران ببارێت، فإذا خشع
جبّار الأرض (يقصد من يملك الناس) فقد رحم جبّار السما‌ء: واتا
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات دارانی سه‌رزه‌وی گه‌ردن که‌چ بن به‌رابنه‌ر به خوای
خۆیان ئه‌وا په‌روه‌دگاریش له ئاسمان به‌زه‌یی خۆی ده‌بارێنێت.
هه‌روه‌ها شاعیرێك ده‌ڵێت:
همم الملوك إذا أرادوا ذكرها من بعدهـم فبألسـن البنيـان
إن البنـاء إذا تعاظـم شأنه أضحى يدل على عظـيم الشان
وه له پیا هه‌ڵدان و زیره‌کی و به‌توانای و ڕه‌وشت و کرداردا خه‌ڵکانێك
زۆر باسی عه‌بدوڕه‌حمانی ناصریان کردووه سیاسه‌تی و له کرده‌وه
جوانه‌کانی و له‌و کاره سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی که کردویه‌تی.
ڕۆژێك له بازاڕ ده‌گه‌ڕا بینی بازرگانێکی ئه‌وروپی سه‌د دیناری لێ
که‌وتووه ئه‌میش هیچ باس و خواستێکی نه‌کرد له دوره‌وه هه‌ر سه‌یری
ده‌کرد، کابرای تاجر هاواری کرد که من ئه‌و پارهیام لێ که‌وتووه که‌سێکی
که پاره‌که‌ی بۆ دۆزیه‌وه، به‌ڵام ده دیناری که‌متر بوو له سه‌د
دیناره‌که ئه‌و هاواری کردبوو که سه‌د دیناری لێ وون بووه، به‌ڵام ئه‌م
نه‌وه‌د دیناری دۆزیبوه‌وه په‌یمانیشی داببو که ده دینار ده‌دات به‌و
که‌سه‌ی که بۆی دێنێته‌وه، له کاته‌دا له نێوانی ئه‌و دوو که‌سه‌دا
ده‌مه بۆڵه‌یه‌ك دروست بوو له دوایدا که‌سێکی که هاواری کرد ئه‌وه من
سه‌د دیناری ترم دۆزیوه‌ته‌وه خه‌ڵکه‌که‌ی ئه‌وه‌نده چاوتێر کردبوو که
به‌دوای خێر‌و چاکه‌دا ده‌گه‌ڕان بۆیه چووه لای هه‌مویان و ده
دیناره‌که‌ی له گیرفانی خۆی دا به‌و پیاوه و وه که‌سی دووه‌م ده دیناری
خۆی بردوو وه که‌سی سێیه‌میش پاره‌که‌ی خۆی وه‌رگرته‌وه‌و وه وه‌ك
دیاریش نه‌وه‌د دینار چووه ناو به‌یتولمالی موسوڵمانانه‌وه، هه‌رچه‌نده
ده‌گه‌ڕا به‌دوای که‌سێکی بێ ده‌ره‌تاندا که پاره‌ی بداتێ که‌سێك ده‌ست
نه‌ده‌که‌وت له وڵاتی ئه‌نده‌لوسدا. هه‌موو خه‌ڵکه هه‌ژارو
بێده‌ره‌تانه‌کان که له بازاڕدا ده‌ستیان پان ده‌کرده‌وه بۆ پاره
هه‌مویانی چاوتێر کردبوو وه کاری بۆ دۆزیبوونه‌وه.
ئه‌و مێژوو نوسانه‌ی که له باره‌ی عه‌بدوڕه‌حمانی ناصرهوه باسیان کردووه
(قال عنه الذهبي :كان شجاعا شه‌ما محمود السيرة،لم يزل يستأصل المتغلبين حتى
تم أمره بالأندلس، واجتمع في دولته من العلما‌ء والفضلاء ما لم يجتمع في
دولة غيره. وله غزوات عظيمة ووقائع مشهورة. قال ابن عبد ربه: قد نظمت
أرجوزة ذكرت فيها غزواته. قال: وافتتح سبعين حصنا من أعظم الحصون ومدحه
الشعرا‌ء.).....
(قال عنه الصفدي: ولم يكن بعد عبد الرحمن الداخل أجزل منه - أي الناصر - في
الحروب وصحة الرأي والإقدام على المخاطرة والهول حتى نال البغية وبنى
المدينة الزهراء فراراً بنفسه وخاصة جنده عن عامة قرطبة الكثيرة الهرج
الجمة سواد الخلق فرتب الجيوش ترتيباً لم يعهد مثله قبله وأكرم أهل العلم
واجتهد في تخيّر القضاة وكان مبخلاً لا يعطي ولا ينفق إلا فيما رآه
سداداً).....
(قال اليسع بن حزم: نظر أهل الحل والعقد، من يقوم بأمر الإسلام، فما وجدوا
في شباب بني أمية من يصلح للأمر إلا عبد الرحمن بن محمد، فبايعوه)....
به‌ڵێ ئه‌وا عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر کۆتایی به ژیانی دێت ده‌گێڕێته‌وه بۆ
لای خوای گه‌وره، له ساڵی (350)کۆچی=(961)زاینی له‌ته‌مه‌نی حه‌فتاو دوو
ساڵی دا کۆچی دوای کرد، وه له خه‌زنه‌که‌ی خۆیدا نامه‌یه‌کی تێدا بوو که
به‌ده‌ست وخه‌تی خۆی نوسرابوو،که حه‌که‌می کوڕی جێنشینی بێت، وه
به‌هه‌مان شێوه نامه‌یه‌كی تێدا بوو ئه‌و ڕۆژانه‌ی که ڕۆژانی سه‌خت بوون
به‌لای عه‌بدوڕه‌حمانی ناصرهوه که نوسیویه‌تی له ڕۆژی ئه‌ونده له
ساڵی ئه‌وه‌نده که ژماردیان ڕۆژانی سه‌ختی ته‌نها بریتی بووه له (14)
ڕۆژ !!.
سه‌رده‌می حه‌که‌می عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر(350)کۆچی=(961)زاینی تاساڵی(366)کۆچی=(976)زاینی
له‌دوای کۆچی دوای عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر کوڕه‌که‌ی فه‌ڕمانڕه‌وایی ئه‌و
خه‌لافه‌ته‌ی گرته ده‌ست به‌ناوی حه‌که‌می کوڕی عبدوڕه‌حمانی کوڕی
موحه‌مه‌د، له ساڵی (350)کۆچی=(961)زاینی تاساڵی(366)کۆچی =(976)زاینی
به‌رده‌وام بوو، له سه‌رده‌می حه‌که‌م دا ڕاپه‌ڕینێکی زۆرگه‌وره‌ی زانستی
سه‌ری هه‌ڵدا له ئه‌نده‌لوس دا که هاوشێوه‌ی نه‌بوو له‌سه‌رده‌می خۆیدا،
کاتێك ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست ته‌مه‌نی چل وحه‌وت ساڵ بوو حه‌که‌م، ئه‌وه
حه‌که‌م خۆی یه‌کێك بوو له زاناکانی ئه‌نده‌لوس وه ناوبانگی ئه‌م
خه‌لیفه‌یه به عاشقی کتێب ناوبانگی ده‌رکرد بوو.
وه حه‌که‌م له‌سه‌رده‌می خۆیدا گه‌وره‌ترین کتێبخانه‌ی دروست کرد به‌ناوی
کتێبخانه‌ی ئه‌مه‌وی له ئه‌نده‌لوس که کێبرێکێ و پێشبرکێی بوو له‌گه‌ڵ
کتێبخانه‌ی قورتوبه‌و به‌غداد دا، که به هه‌زاره‌ها دیناری به‌کار هێنا
بۆ دروست کردنی کتێبخانه‌ی ئه‌مه‌وی، وه کتێبی له ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات
کۆده‌کرده‌وه بۆ ئه‌و په‌رتوك خانه‌یه، وه له‌م دنیادا هه‌ر کتێبیكی
زانستی له زانستهکانی پزیشکی، فه‌له‌ک، زینده‌وه‌ر زانی، کیماو فیزیا،
ژیار که‌سانێکی پسپۆری ده‌نارد به وه‌ڕگێڕانی تا کتێخانهکانی ئه‌نده‌لوس
سوودی لێوه‌ر بگرن زۆر به‌ی له کتێبخانه‌ی ئه‌مه‌ویه‌کان ئه‌و کتێبه
نایابانه ده‌ست ده‌که‌وتن.
هه‌ر کتێبێك له دنیادا زانایایهك بینوسیایه ئه‌م به هه‌ر پاره‌یه‌ك
بووایه لێ ده‌کڕی بڵاوی ده‌کرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی سودی لێوه‌ربگرن بۆ
نموونه له‌و کتێبانه‌ی که به‌ده‌ستی هێنابوو له کتێبخانه‌ی ئه‌مه‌وی
کتێبی ئه‌ده‌بیاتی ئهصفهانی ئێران بوو، ئێران چه‌نده دوور بوو له
ئیسپانیاوه به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی زانست بڵاو بێته‌وه له ووڵاته‌که‌ی دا
ئاماده بوو له هه‌موو دنیاوه کتێبی بۆ بهێنێت.
وه له‌سه‌رده‌می حه‌که‌م دا فه‌رمانبه‌رانی ناو کتێبخانه‌که‌ی قورتوبه و
کتێبخانه‌کانی تر زۆربه‌یان ئافره‌تان بوون ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی که پێیان
ده‌وترا فه‌رمانبه‌ری نهساخین واتا ئه‌وانه‌ی که کتێبیان ده‌نوسیه‌وه
له‌به‌ر ی‌دا به ده‌یان کتێبیان ده‌نوسیه‌وه زۆربه‌یان ئافره‌تان بوون،
وه ناوبانگی ئافره‌تانی ئیسپانیا ده‌رچوو بوو بۆ خۆش نوسی و زیره‌کی و
لێهاتووی، ئه‌گه‌ر له جیهانی ئیسلامی‌دا ئافره‌تێکی زیره‌کیان بدیبایه
ده‌یانووت ده‌ڵێی له ئه‌نده‌لوس په‌روه‌رده بووه، ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانی
زیره‌کی ئافره‌تان له ووڵاتی ئه‌نده‌لوس هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه بوو که
پیاوان زیاتر سه‌رقاڵ بوون به جیهاد و خه‌بات و کۆشش و زانست و دروست
کردنی بینای گه‌وره‌و پرد‌و کاره خزمه‌ت گوزاریه‌کان، وه له‌سه‌رده‌می
حه‌که‌م دا به‌شێوه‌یه‌کی به‌ر بڵاو پیشه‌سازی کاغه‌زو به‌رگ تێگرتن و
قه‌ڵه‌می حبر ئاستێکی زۆر به‌رزی گرتبوو له ئه‌نده‌لوسدا، بۆیه پاپایی
ئیتالیا فه‌رمانی کرد که کاغه‌ز له ئه‌نده‌لوس بکڕن بۆ نوسینه‌وه‌ی
ئینجلهکان، ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌موو ئه‌وروپا له ئه‌نده‌لوس که‌ره‌سه‌کانی
زانستیان ده‌کڕی.
حه‌که‌م کتێبخانه‌کانی ڕۆژ به‌ڕۆژ فراوانتر ده‌کرد وه ڕۆژانه قوتبخانه‌ی
دروست ده‌کرد، ته‌نانه‌ت قوتبخانه‌ی دامه‌زراند که ده‌بێت هه‌ژاره‌کان به
خۆڕای بخوێنن، هه‌روه‌ها بڕێك پاره‌ی مانگانه ئه‌دا به قوتابیه‌کان بۆ
ئه‌وه‌ی زیاتر خۆشه‌ویستی زانست له دڵیان‌دا بهچهسپێت، به شێوه‌کی گشتی
له خاکی ئه‌نده‌لوس زانست زۆر به‌ر فراوان بوو، به‌ته‌واوه‌تی له
ئه‌نده‌لوس دا که‌سێك نه‌بوو خوێندواری نه‌بێت کۆتایی هات به
نهخوێنهدهواری له‌و وڵاته‌دا، به‌ڵێ خه‌ڵکی ئه‌نده‌لوس خه‌ڵکێکی
ڕۆشنبیرو خوینده‌وار ده‌ژمێران له جیهاندا.
زانکۆی قورتوبه‌ی گه‌وره تر کرد به فه‌رمی ناوی نا زانکۆی قورتوبه،پێشتر
زاناکان سه‌رقاڵ بوون به کشتوکاڵ و بازرگانی و نوسینه‌وه کاریکی
تایبه‌تیان نه‌بوو،به‌ڵام حه‌که‌م ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ئه‌وانی دامه‌زارند
له زانکۆکه‌دا ژیانی دابین کردن کردنی به مامۆستایی زانکۆکه بۆ یه‌که‌م
جار بوو هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌یش ڕووبدات له مێژووی ئیسلامدا که زاناکا
ته‌نها کاریان زانست بێت سه‌رقاڵ نه‌بن به کاری تره‌وه،به‌ڵکو ده‌سه‌ڵات
بژێوی ژینیان دابین بکات.