ئەمساڵ 133خێزانی کورد لە ئێرانەوە گەراونەتەوە
22/11/2013 نوسەر: bzavpress

ئەمساڵ 133خێزانی کورد لە ئێرانەوە گەراونەتەوە


دوای زیاتر لە 35 ساڵ ژیانی ئاوارەیی و دوورە ووڵاتی، ماوەی دووساڵە ڕۆژانە ئاوارەکوردەکانی ووڵاتی ئێران لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەگەنەوە زێدی خۆیان و لە ماوەی ئەمساڵیشدا 133خێزان گەراونەتەوە.

بەرپرسی بنکەی کۆچ و کۆچبەرانی حاجی ئۆمەران سدقی حەسەن،یراگەیاند: ڕۆژانە گەڕانەوەی کوردانی ئاوارەبووی ووڵاتی ئێران لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەردەوامی هەیەو لە ماوەی ئەمساڵدا 133خێزان کە پێک هاتوون لە 320 کەس گەڕاونەتەوە شارو شارۆچکەکانی خۆیان.

وتیشی، تەواوی خەرجی گواستنەوەیان و ئاسانکاریەکان بۆ دەرهێنانی ناسنامەو رەگەزنامەو بەردەوام بوونی مناڵەکانیان لە خوێندن لە ئەستۆی کۆچ و کۆچبەرانەو بۆ ئاوارە گەراوەکان دەستە بەر دەکرێت.