بازرگانی بێ سەرمایە
22/11/2013 نوسەر: bzavpress

بازرگانی بێ سەرمایە


 ئا : سازگار چۆمانی / بەشی کۆمەڵناسی زانکۆی سۆران , سێوە ئەنوەر / بەشی مێژوو زانکۆی سۆران.

شێوازی ژیانی مرۆڤ بە رێگای پێداویستیەکانەوە بە گۆرانکاری خۆکارانە تێ دەپەڕێت.بۆ پڕکردنەوەی ئەو پێداویستیانە رێگای هەمەجۆر دەگرێتە بەر تاکو وەک ئەوەی خۆی بیری لێ دەکاتەوە بۆ خۆی و دەورووبەری ژیانێکی جێگیر فەراهم بکا،ئەمە پەیوەندیێکە جگە لە مرۆڤەکان بوونەوەرەکانی تریش دەگرێتەوە دەشێ ناوی بنێین شێوازی ژیان کردن (ڕیتمی ژیان ( . لە هەمبەر ئەم رێکخستن و جێگیرکردنەش پێویست دەکا بە تاک بە چەندین تەگەرە رەت ببێ ،دواتریش نزیکە سەرکەوتووانە تەگەرەکان ببڕیت ،بەپێچەوانەوە نزیکە نەتوانێت،لە هەڵبژاردنی یەکەم کەسێکی سەرکەوتوو ،بوێر ، کارا،لێهاتوو ... هتد ، دەبینرێ،بەڵام لە هەڵبژاردنی دووەم ،کاتێک ناتوانێت تەگەرەکان تێپەڕێنێت ،شکست دەخوات،بە ڕێگای هەڵە،ئەدای بەدەست هێنانی بازرگانیێکی نا تەندرووست دەکات تا لەوێوە سەرکەوتنێک تۆمار بکا کە خۆی شکستێکی گەورەیە،یەکێک لەو رێگایانەش کە تا ئێستا تاک بەکاری دەهێنێ بۆ پێداویستیەکانی ژیانی،کە لەکۆمەڵناسی پێی دەگووترێت بازرگانی بێ سەرمایە، سواڵکردنە ..بە دەستەواژەیەکی تر واتا دەرۆزەکردن یاخود دەست پانکردنەوە ..هتد سواڵکردن ( دەرۆزەکردن) : لە ئەنجامی شکستخواردنی تاکێک بەهۆی دەستنەکەوتنی ئەو پێداویستیانەی کە پێویستیەتی ،کە ناچاری هەژارێک دەگرێتەوە،یاخودچاوبرسیەتی کەسێکە کە بۆ سوودی زۆر و ماندووبونی کەم ئەگەرێ!یانیش نەخۆشیێکی بۆ ماوەیە لە باوانەوە بۆی ماوەتەوە وەک دیاریدەیەک لە ناو خێزان کە بووەتە هۆکار بۆ بەردەوامی دان بەو تاکە لەم کارە دا.جگە لەمانەش بێ کاری و ئاوارەبوون و بوون بە پەناهەندە دەوورێکی باڵای هەیە بۆ تووشکردنی تاک بەم دیاریدەیە. کاریگەری خراپی ئەم دیاریدەیە تا ئێستاش بەردەوامە لەناو زۆربەی کۆمەڵگایەکان،لە زۆربەی وولاتان بە چەندین رێگای چاکسازی فیکری و دەروونی و ماددی ،هەوڵی لەناوبردنی ئەم دیاریدەیان داوە،بۆ نمونە لە وولاتانی رۆژئاوا ئەگەر کەسێک بیەوێ سواڵ بکا خەلک هەر ئاوا خیری پێ ناکەن،ئەمەش وای لە سواڵچیەکانی ئەوێ کردووە کە رێگای تر بگرنە بەر،هەندێکیان مۆسیقا ئەژەنن لەبەرامبەر خەلک پارەی بۆ دائەنێ،هەندێکیان نمایش دەکەن یان یاری جۆراوجۆر دەکەن ،بەوجۆرەش ئەم نمایشانە هەرجەندە نزیکە نمایشی جوان نەبن.لەگەڵ ئەوەش دا خەلک پارەیان پێ دەدا ،چونکە ئەم تاکە هەوڵی کردنی کارێکی داوە ئەمە ناچێتە بابی سواڵکردنەوە.
هەنگاوەکان بۆ چارەسەرکردن :
١ ‌ــ دابین کردنی هەڵی کار بۆ تاکەکان.
٢ ــ بەرزکردنەوەی ئاستی بژێوەی و ئابووری.
3ــ پەرەپێدان بە رێکخراوەکانی ئاسایشی ژیان ( تێ‌مینات ).
4ــ پەرەپێدانی زیاتر بە ئاستی رۆشنبیری کۆمەڵگا لەڕێگای سەنتەرەکانی رۆشنبیری بۆ ووشیاری تاک.
5ــ هاوکاریکردنی ئەوکەسانەی کە تووشبوون بەم کارەوە ،ئەمیش لەپای ئەوەی تۆ بێ دڵنیایی یارمەتی بە کەسێ بدەی ،هەوڵدە پرسیار لەبارەی ژیانیەوە بکەی،چونکە ئەم کەسە چەند پێویستی بە پارە هەبێ سەد هێندە بە یارمەتی دەروونی.
بە هیوای نەهێشتنی ئەم دیاریدەیە لە کوردستان