23/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هاووڵاتییه‌كی مه‌ریوانی له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
هاووڵاتییه‌كی كوردی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، پاش بانگهێشت كران و خۆ ناساندن به ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا؛
كه‌سێك به‌ناوی "محه‌ممه‌د مه‌مله‌كه‌تی" و خه‌ڵكی گوندی "ده‌ری"ی سه‌ربه شاری مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و هه‌تا ئێستا له ده‌ستبه‌سه‌ریی ئه‌و هیزانه‌دا ماوه‌ته‌وه.
سهرهرِای به‌دواداچوون و سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی محه‌ممه‌د مه‌مله‌كه‌تی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌ریوان هیچ زانیارییه‌كیان سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و چاره‌نووسی رۆڵه‌كه‌یان، پێ رانه‌گه‌یه‌ندراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كه‌وسه‌ر فه‌تاحی ژنه چالاكی فه‌رهه‌نگیی خه‌ڵكی شاری بۆكان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر خۆی به ئیتلاعاتی سپای ئه‌و شاره نه‌ناسێنیت، بهرهورِووی ده‌ستبه‌سه‌ر كران ده‌بێته‌وه.