خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَلَوْ شَاء رَبُّكَ ڵجَعَڵ النَّاسَ
أُمَّه‌ً وَاحِدَه‌ً وَلاَ یَزَالُونَ مُخْتَلِفِینَ. إِلاَّ مَن رَّحِمَ
رَبُّكَ وَلذَلِكَ خَڵقَهُمْ وَتَمَّتْ كَلِمَه‌ُ رَبِّكَ ڵأَمْڵأَنَّ
جَهَنَّمَ مِنَ الْجِنَّه‌ِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِینَ) هود/118ـ119 واته:
ئه‌گه‌ر خوای په‌روه‌ردگارت حه‌زی بكردایه هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كرده
یه‌ك ئوممه‌ت، به‌ڵام هه‌ر وا به راجوێیی و دیدو هه‌ڵوێستی جیاوازه‌وه
ماون، مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی كه خوای په‌روه‌ردگارت به‌زه‌یی پێیاندا
هاتبێته‌وه، ئیدی وایه بۆ ئه‌وه‌ی دروست كردوون.. فه‌رمایشتی خوای
په‌روه‌ردگارت یه‌ك قسه‌یه‌و ده‌رچووه كه حه‌تمه‌ن ئه‌و دۆزه‌خه له
پیاوخراپانی جنۆكه‌و مرۆڤ پرِ ده‌كه‌م..
كه‌وابوو وه‌كو پیتی (لَوْ) كه پێی ده‌وترێت پیتی رێگرتن
له رێگرتن (حرف امتناع لامتناع) له ئایه‌ته‌كه‌دا روونی ده‌كاته‌وه:
خوای په‌روه‌ردگار حه‌زی نه‌كردووه كه ئه‌و خه‌ڵكه هه‌موو یه‌ك ئوممه‌ت
بن، به‌ڵكو جودا له یه‌كتریی دروست كردوون، لێكجودا له ره‌نگ و زمان و
توخم و ده‌وڵه‌مه‌ندیی و هه‌ژاریی و ته‌ندروست و نه‌خۆش.. به‌ڵام دیاره
كه گه‌وره‌ترین و كاریگه‌رترین جیاوازی كه به‌خته‌وه‌ری یان كوێره‌وه‌ری
رۆژی دوایی له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێت جیاوازی دینی خه‌ڵكییه، كافرێتی و
موسوڵمانێتیانه..
خوای گه‌وره ئیراده‌ی وا بوو كه ئه‌و خه‌ڵكه ببنه دوو
پۆل: موسوڵمان و كافر. وه‌ك ده‌فه‌رموێ: (هُوَ الَّذِی خَلَقَكُمْ
فَمِنكُمْ كَافِرٌ وَمِنكُم مُّۆْمِنٌ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ
بَصِیرٌ) التغابن/2 واته: ئه‌وه خوای په‌روه‌ردگاره كه دروستی كردوون،
هه‌تانه كافره‌و هه‌شتانه موسوڵمانه. خوای گه‌وره بینه‌ری هه‌موو كار‌و
كرده‌وه‌كانتانه.. ئینجا خوای گه‌وره هه‌ر یه‌ك له‌و دوو پۆله‌ی كرده
مایه‌ی ده‌رده‌سه‌ریی و تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی یه‌كتریی، تا هه‌ر
یه‌كه‌یان به‌وی تریان تووش كات و پاداشت و سزایان له‌سه‌ر ره‌فتاره‌كانیان
بۆ دیاری بكات، تا هه‌ر كه‌سه‌و مافی خۆی وه‌رگرێت. خوای گه‌وره
ده‌رباره‌ی ئه‌وه ده‌فه‌رموێ: (وَجَعَلَنَا بَعْضكُمْ لِبَعْض فِتْنَه‌ً
أتَصبِرُونَ) الفرقان/20 واته: بۆ یه‌كتریمان كردوونه‌ته مایه‌ی
ململانێ، داخۆ به‌ئارام ده‌بن.. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: (فَإذَا لَقِیتُمُ
الَّذِینَ كَفَرُوا فَضرْبَ الرِّقَابِ حَتَّى إِذا أَثْخَنتُمُوهُمْ
فَشُدُّوا الْوَثاقَ فَإِمَّا مَنًّا بَعْدُ وَإِمَّا فِدَاء حَتَّى تَضعَ
الْحَرْبُ أَوْزَارَهَا ذَلِكَ وَلَوْ یَشَاء اللَّهُ لانتَصرَ مِنْهُمْ
وَلَكِن لِّیَبْلُوَ بَعْضكُم بِبَعْض) محمد/4 واته: كاتێك به كافرانی
شه‌رِانی ده‌گه‌ن ئه‌وه كاتی مل پرِاندنه، تا ئه‌و كاته‌ی (به زۆر
لێكوشتنیان) قورسیان ده‌كه‌ن ئینجا ده‌توانن دیلیان بگرن، دواتر ـ كه
جه‌نگی نێوانتان تفاقی رووبورِوو بوونه‌وه‌ی خۆی دانا ـ بۆتان هه‌یه
پیاوه‌تیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن بێ به‌رامبه‌ر دیله‌كانیان ئازاد كه‌ن، یان
برِه پاره‌یه‌كیان لێ وه‌رگرن و به‌ره‌ڵایان كه‌ن، ئه‌وه‌ش ئاوایه،
ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره حه‌زی بكردایه خۆی زه‌بری پێ ده‌گه‌یاندن و له ناوی
ده‌بردن، به‌ڵام خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت هه‌ردوو به‌ره‌ی كوفر‌و ئیمان بۆ
یه‌كتریی بكاته مایه‌ی كێشه‌و چه‌رمه‌سه‌ریی ژیان.. هه‌روه‌ها خوای
په‌روه‌ردگار له حه‌دیسی قودسیدا ده‌فه‌رموێ: (إنَّمَا بَعَثتُكَ
لأبْتَلیكَ وأبْتَلِیَ بِكَ) موسلیم. واته: بۆیه تۆم به
پێغه‌مبه‌رێتیه‌وه ره‌وانه كردووه تا (به كێشه‌ی سه‌ر رێی
بانگه‌وازه‌كه‌ت) تاقیت بكه‌مه‌وه‌و به تۆش هه‌ڵوێستی خه‌ڵكی ده‌رخه‌م..
به پێی قه‌ده‌ری خوایی و ئه‌حكامی شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی
دوژمندارێتی له نێوان ئه‌م دوو پۆله خه‌ڵكه‌دا ـ وه‌كو كه خوای گه‌وره
وویستوێتی ـ دروست بووه. وه‌كو ئه‌وه‌ی كه به ئاده‌م و خێزانه‌كه‌ی
فه‌رموو: (وَقُلْنَا اهْبِطُواْ بَعْضكُمْ لِبَعْض عَدُوٌّ وَلَكُمْ فِی
الأرْض مُسْتَقَرٌّ وَمَتَاعٌ إِلَى حِینٍ) البقره/36 واته: ووتمان
دابه‌زنه سه‌ر زه‌وی و بشبنه دوژمنی یه‌كتریی، برِۆن تا ماوه‌یه‌كی دیاری
كرا‌و با سه‌ر زه‌وی مه‌یدانی شه‌رِو ده‌عواتان بێت.. ئیتر ئه‌م
دوژمندارێتیه بۆ نه‌وه‌كانی سه‌یدنا ئاده‌م برِراوه‌ته‌وه، ئیدی یان
له‌سه‌ر دین بێت یان له‌سه‌ر دنیا. حه‌تمه‌ن دوژمندارێتی دینی هه‌ر ده‌بێت
به‌رپا ببێت، چونكه كافر له‌سه‌ر ئه‌وه په‌روه‌رده ده‌بێت كه رقی له
موسوڵمان بێت و دوژمندارێتی بكات. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (إِنَّ
الْكَافِرِینَ كَانُواْ ڵكُمْ عَدُوًّا مُّبِینًا) النساء/101 واته:
كافره‌كان دوژمنێكی ئاشكرا‌و دیاری ئێوه‌ن.. خوای گه‌وره فه‌رمانی به
موسوڵمانانیش كردووه كه ئه‌مانیش دوژمندارێتی كافره‌كان بكه‌ن، وه‌ك
ده‌فه‌رموێ: (قَدْ كَانَتْ لَكُمْ أسْوَه‌ٌ حَسَنَه‌ٌ فِی إِبْرَاهِیمَ
وَالَّذینَ مَعَهُ إِذ قَالُوا لِقَوْمِهِمْ إِنَّا بُرَاء مِنكُمْ
وَمِمَّا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ كَفَرْنَا بِكُمْ وَبَدَا
بَیْنَنَا وَبَیْنَكُمُ الْعَدَاوَه‌ُ وَالْبَغْضاء أبَدًا حَتَّى
تُۆْمِنُوا بِاللَّهِ وَحْدَهُ إِلَّا قَوْلَ إِبْرَاهِیمَ لأَبِیهِ
لَأسْتَغْفِرَنَّ ڵكَ وَمَا أمْلِكُ ڵكَ مِنَ اللَّهِ مِن شَیْءٍ رَّبَّنَا
عَڵیْكَ تَوَكَّلْنَا وَإِلَیْكَ أنَبْنَا وَإِلَیْكَ الَمَصِیرُ)
الممتحنه/4 واته: بێ گومان جوانترین نمونه‌ی پێشه‌وایه‌تیتان له
ئیبراهیم و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدان ، هه‌یه . ئه‌وانه‌ی كه به
میلله‌ته‌كه‌ی خۆیان ووت : له‌وه دڵنیا بن كه ئێمه له ئێوه به‌رین و
له هه‌موو شتێكتان كه له جێی خوای گه‌وره بۆ په‌رستن داتانناون
ته‌به‌ڕڕاین . باوه‌ڕمان پێتان نییه و شوێن راو رێبازتان ناكه‌وین . له
ئێستاوه چۆن رق و كینه له نێوانماندا ده‌ركه‌وتووه ؛ با هه‌روا
بمێنێته‌وه . ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستی هه‌تا هه‌تاییمانه و هه‌روا
ده‌مێنینه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی ئێوه‌ش باوه‌ڕ دێنن كه ته‌نها خوای گه‌وره
پاك و تاكه . جگه له‌و قسه‌یه‌ی ئیبراهیم كه به باوكی فه‌رموو :
گه‌رچی هیچ ده‌سه‌لإتێكم لای خوای گه‌وره نییه ، به‌لإم من داوای لێ
بوردنیت بۆ ده‌كه‌م . خوایه پشتمان به تۆ به‌ستووه و به‌ره‌و لای تۆ
گه‌ڕاوینه‌وه و چاره‌نووس و داهاتووش هه‌ر بۆ لای تۆ دێته‌وه.. كافرو
موسوڵمان به دیدو هه‌ڵوێستیان له‌م دوژمندارێتیه دووجه‌مسه‌ره كه به
جۆره‌ها شێوه ده‌رده‌كه‌وێت، له دنیادا تاقی ده‌كرێنه‌وه تا له
قیامه‌تدا پاداشت سزایان بۆ دیاری ده‌كرێت.
دوژمندارێتی كافران بۆ موسوڵمانان زۆر شێوازی هه‌یه، له‌وانه:
1ـ گومان دروست كردن له‌سه‌ر دینه‌كه‌و رێگرتن له وه‌رگرتنی:
وه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَكذَلِكَ جَعَلَنَا لِكُلِّ نَبِیٍّ
عَدُوًّا شَیَاطینَ الإِنسِ وَالَجِنِّ یُوحِی بَعْضهُمْ إِلَى بَعْض
زُخْرُفَ الْقَوْلِ غُرُورًا وَڵوْ شَاء رَبُّكَ مَا فَعَلُوهُ فَذرْهُمْ
وَمَا یَفْتَرُونَ. وَلِتَصغَى إِڵیْهِ أفْئِدَه‌ُ الّذِینَ لاَ
یُٶْمِنُونَ بِالَاخِرَه‌ِ وَلِیَرْضوْهُ وَلِیَقْتَرِفُواْ مَا هُم
مُّقْتَرِفُونَ ) الا‌نعام/112ـ113 واته: هه‌ر به‌و شێوه‌یه بۆ هه‌ر
پێغه‌مبه‌رێك دوژمنمان له شه‌یتانی جنۆكه‌و مرۆڤ دیاری كرد، كه قسه‌و
قسه‌ڵۆكی رازاوه به یه‌كتریی بگه‌ێنن (مه‌نهه‌جی درۆ‌و چه‌واشه‌كاریی
خۆیان به جوان و رازاوه‌یی بخه‌نه پێش چاو) و فووی هه‌رِاڵی له
یه‌كتركه‌ن. گه‌ر خوای په‌روه‌ردگارت بیویستیایه رێی لێ ده‌گرتن و
نه‌یده‌هێشت بیكه‌ن، وه‌لیان كه، چ بوختانێك هه‌ڵده‌به‌ستن لێیان گه‌رِێ..
ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌رِیان به‌م وه‌حییه‌و به رۆژی دوایی نییه با هه‌ر
گوێ له‌وان بگرن و دڵ وهۆش بده‌نه چه‌واشه‌كارییه‌كانی ئه‌وان وبا به‌راست
و ره‌وای بزانن و شوێنی كه‌ون تا گوناحی زیاتر كه‌ڵه‌كه كه‌ن.. هه‌روه‌ها
ده‌فه‌رموێ: (وَدُّواْ لَوْ تَكْفُرُونَ كَمَا كَفَرُواْ) النساء/89
واته: ئه‌وانه خۆزگه ده‌خوازن كه ئێوه‌ش وه‌كو ئه‌وان كافر ببن..
2ـ گاڵته‌كردن به ئه‌قڵیه‌تی موسوڵمانان و پێ رابواردنیان:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (یَا حَسْرَه‌ً عَلَى الْعِبَادِ مَا یأْتِیهِم
مِّن رَّسُولٍ إِلاَّ كَانُوا بِهِ یَسْتَهْزِئُونَ) یاسین/30 واته: ئای
عه‌بدی داماو. په‌نجه‌ی په‌شیمانی ده‌گه‌زیت.. هه‌ر نێرراوێكی خوایان بۆ
ده‌چێت گاڵته‌ی پێ ده‌كه‌ن و لێی ده‌كه‌ونه لاقرتێ.. هه‌روه‌ها
ده‌فه‌رموێ: (زُیِّنَ لِلَّذینَ كَفَرُواْ الْحَیَاه‌ُ الدُّنْیَا
وَیَسْخَرُونَ مِنَ الَّذینَ آمَنُواْ ) البقره/212 واته: ژیانی دنیا بۆ
كافران جوان كراوه‌و بۆیان رازێنراوه‌ته‌وه، (به‌ڵام ئه‌وه‌نده گێلن)
گاڵته به‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه باوه‌رِیان به وه‌حییه خواییه‌كه
هێناوه. هه‌روه‌ها ئایه‌ته‌كانی كۆتایی سوره‌تی موته‌فیفین باس له
گاڵته‌كردن و تانه‌و ته‌شه‌رو پێكه‌نینی كافره‌كان ده‌كات كه به‌رامبه‌ر
موسوڵمانان ده‌یاننواند..
3ـ نانبرِاو كردن و گرتنه‌وه‌ی بواری كه‌سابه‌ت و دروست كردنی گه‌مارۆی ئابوری له‌سه‌ر موسوڵمانان:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (هُمُ الّذِینَ یَقُولُونَ لا تُنفِقُوا عَلَى
مَنْ عِندَ رَسُولِ اللَّهِ حَتَّى یَنفَضُوا) المنافقون/7 واته: ئه‌وه
ئه‌و دوورِووانه بوون كه ده‌یانووت كه‌س هیچ به‌و كه‌سانه نه‌به‌خشێت
كه وان لای نێرراوه‌كه‌ی خوا، تا ده‌وروبه‌ری چۆڵ كه‌ن..
4ـ هه‌وڵدان بۆ له‌خشته‌بردنی موسوڵمانان و بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌سادو خراپه‌كاریی له ناویاندا:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (یَا أیُّهَا الَّذینَ آمَنُواْ لاَ
تَتَّخِذواْ بِطانَه‌ً مِّن دُونِكُمْ لاَ یأْلُونَكُمْ خَبَالاً وَدُّواْ
مَا عَنِتُّمْ قَدْ بَدَتِ الْبَغْضاءُ مِنْ أفْوَاهِهِمْ وَمَا تُخْفِی
صدُورُهُمْ أكْبَرُ قَدْ بَیَّنَّا لَكُمُ اڵایَاتِ إِن كُنتُمْ
تَعْقِلُونَ)آل عمران/118 واته: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌رِتان هێناوه
كه‌سانی تری غه‌یری خۆتان مه‌كه‌ن به راوێژكار‌و سه‌رپه‌رشتیار، چونكه
ئه‌وانه‌ی غه‌یری خۆتان ره‌نجێك پاشه‌كه‌وت ناكه‌ن بۆ ریز تێكدان و كێشه
نانه‌وه بۆ ئێوه، هه‌موو ره‌نجێكیان بۆ فیتنه‌سازیی ناو ئێوه‌یه.
هه‌روه‌ها: (لَوْ خَرَجُواْ فِیكُم مَّا زَادُوكُمْ إِلاَّ خَبَالاً
ولأوْضَعُواْ خِلالَكُمْ یَبْغُونَكُمُ الْفِتْنَه‌َ) التوبه/47 واته:
ئه‌گه‌ر (دوورِووه‌كان) ده‌ریشچوونایه له‌گه‌ڵتان بۆ جیهادكردن، هه‌ر
ده‌بوونه مایه‌ی بارگرانیی و پشێویی، هه‌ر زوو له نێوانتاندا ده‌كه‌وتنه
فیتنه‌و دووبه‌ره‌كی نانه‌وه..
5ـ هه‌رِه‌شه‌كردنیان له موسوڵمانان به‌وه‌ی كه ئاواره‌و شاربه‌ده‌ریان ده‌كه‌ن:
هه‌میشه چاوی له موسوڵمانان سوور ده‌كه‌نه‌وه‌و پێیان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر
دیدو هه‌ڵوێستتان نه‌گۆرِن شاربه‌ده‌رتان ده‌كه‌ین و ناهێڵین له‌م
ووڵاته‌دا دانیشن.. وه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَقَاڵ الَّذینَ
كَفَرُواْ لِرُسُلِهِمْ لَنُخْرِجَنَّكُم مِّنْ أرْضنَا أوْ لَتَعُودُنَّ
فِی مِلَّتِنَا) ئیبراهیم/13 واته: ئه‌وانه‌ی رێبازی كوفریان گرته به‌ر
به پێغه‌مبه‌ره‌كانی خۆیانیان ده‌ووت: یان ئه‌وه‌تا له خاكی خۆمان
ده‌رتان ده‌كه‌ین و شاربه‌ده‌رتان ده‌كه‌ین، یان ئه‌وه‌تا ده‌گه‌رِێنه‌وه
سه‌ر نه‌ریتی میلله‌تی خۆمان..
6ـ ئه‌شكه‌نجه‌دانی موسوڵمانان تا له دینه‌كه‌یان پاشگه‌زیان كه‌نه‌وه: ئاوا بۆ ئه‌وه‌ی دیدو هه‌ڵوێست به موسوڵمانان بگۆرِن ده‌كه‌ونه ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانیان.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (إِنَّهُمْ إِن یظهَرُوا
عَلَیْكُمْ یَرْجُمُوكُمْ أَوْ یُعِیدُوكُمْ فِی مِلَّتِهِمْ وَلَن
تُفْلِحُوا إِذا اَبَدًا) الكهف/20 واته: ئه‌وه بزانن ئه‌گه‌ر
دوژمنه‌كانتان زه‌فه‌رتان پێ ببه‌ن و ده‌ستیان لێتان گیر بێت
به‌رده‌بارانتان ده‌كه‌ن تا بتانگێرِنه‌وه بۆ دیدو هه‌ڵوێستی میلله‌نی
خۆیان، ئیدی هه‌تا هه‌تایه سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتوو نابنه‌وه.. هه‌روه‌ها:
(وَلَقَدْ كُذِبَتْ رُسُلٌ مِّن قَبْلِكَ فَصبَرُواْ عَلَى مَا كُذِبُواْ
وَأوذواْ) الا‌نعام/34 واته: به ته‌ئكیید پێغه‌مبه‌رانێكی پێش تۆش به‌درۆ
خرانه‌وه، به‌ڵام هه‌موویان سه‌بریان له‌سه‌ر ئه‌و به‌درۆخستنه‌وه‌و
ئازاردانه‌یان ده‌گرت..
7ـ شه‌رِو كوشتاری موسوڵمانان تا رێی دینه‌كه‌یان لێ بگرن:
وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَالسَّمَاء ذاتِ الْبُرُوجِ.
وَالَیَوْمِ الَمَوْعُودِ. وَشَاهِدٍ وَمَشْهُودٍ. قُتِلَ اَصحَابُ
الأخْدُودِ. النَّارِ ذَاتِ الْوَقُودِ. إذْ هُمْ عَلَیْهَا قُعُودٌ.
وَهُمْ عَلَى مَا یَفْعَلُونَ بِالْمُۆْمِنِینَ شُهُودٌ. وَمَا نَقَمُوا
مِنْهُمْ إِلاَّ أن یُٶْمِنُوا بِاللَّهِ الْعَزِیزِ الْحَمِیدِ)
البروج/4ـ8 واته: سوێند به‌و ئاسمانه‌ی بورجه‌كانی وه‌كو قۆناغی رێی خۆرن.
سوێند به رۆژی دوایی كه به‌ڵێنه دراوه‌كانی تێدا دێنه‌جێ. سوێند به
شایه‌ت و شایه‌ت له‌سه‌ر دراوه‌كان.. به ته‌ئكیید خاوه‌ن كه‌نده‌ڵانه
ئاگرینه‌كان كه بۆ موسوڵمانانیان ساز ده‌كرد، تێ ده‌چن و به‌ر له‌عنه‌ت
ده‌كه‌ون.. ئه‌و ئاگره كڵپه‌داره‌یان بۆ موسوڵمانان هه‌ڵگیرساندبوو،
موسوڵمانانیان تێ فرِێ ده‌دا و خۆشیان به دیاریانه‌وه داده‌نیشتن و
سه‌یری ئه‌و دیمه‌نی سوتاندنه‌یان ده‌كرد.. ئه‌م هه‌موو ئه‌شكه‌نجه‌و
ئازاره‌ش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه بوو كه ئه‌و موسوڵمانانه باوه‌رِیان به
خوای خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات هه‌بوو.. خوایه‌ك كه هه‌میشه مه‌دح و
سوپاسكراوه.. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: (وَلاَ یَزَالُونَ یُقَاتِلُونَكُمْ
حَتَّىَ یَرُدُّوكُمْ عَن دِینِكُمْ إِنِ اسْتَطاعُواْ) البقره/217
واته: به‌رده‌وام ده‌بن له‌شه‌رِو كوشتارتان به‌و ئومێده‌ی له
دینه‌كه‌تان ـگه‌ر بتوانن ـ پاشگه‌زتان بكه‌نه‌وه..
قورئانی پیرۆز ـ به تایبه‌تی سوره‌ته مه‌ككییه‌كان ـ پرِن
له‌م باس و هه‌ڵوێست و دیمه‌نانه.. دیدو هه‌ڵوێستی هیچ قه‌ومێك له هیچ
نێرراوێكی خوای گه‌وره جیاواز نه‌بووه.. بۆیه خوای گه‌وه‌رش باسی
زۆریانی بۆ گێرِاوینه‌ته‌وه، تا موسوڵمانان جێپێ قایم بن و بزانن كه
ئه‌مه رێبازێكه‌و گرتوویانه‌ته به‌ر هه‌ر ده‌بێت خۆیان له‌به‌ر
داخوازیه‌كانیشیدا راگرن، ئه‌وه‌تا ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مان باوه‌رِیان به
پێغه‌مبه‌رانی خوا ده‌هێنا ده‌كه‌وتنه كێشه‌و ئه‌شكه‌نجه‌و
نارِه‌حه‌تییه‌وه‌و سه‌بریان له‌سه‌ر هه‌مووی ده‌گرت، چونكه داهاتوو بۆ
خواناسانه.. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَكُلاًّ نَّقُصُ عَلَیْكَ مِنْ
أنبَاء الرُّسُلِ مَا نُثبِّتُ بِهِ فُۆَادَكَ ) هود/120 واته: بۆیه ئه‌م
باسانه‌ی نێرراوانی خوات بۆ ده‌گێرِینه‌وه تا به‌جه‌رگتر بیت و وویست و
ئیراده‌ت پته‌وتر بێت.. خوای گه‌وره دوای گێرِانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی
سه‌یدنا نووح ده‌فه‌رموێ: (تِلْكَ مِنْ أنبَاء الْغَیْبِ نُوحِیهَا
إِڵیْكَ مَا كُنتَ تَعْلَمُهَا أنتَ وَلاَ قَوْمُكَ مِن قَبْلِ هَذا
فَاصبِرْ إِنَّ الْعَاقِبَه‌َ لِلْمُتَّقِینَ) هود/49 واته: ئه‌مانه له
باسه نادیاره‌كانن كه بۆ تۆیان ده‌گێرِینه‌وه، كه نه تۆ نه
قه‌ومه‌كه‌شت هیچتان ده‌رباره‌یان نه‌ده‌زانی.. ده‌ی سا تۆش (وه‌كو
پێغه‌مبه‌رانی پێشوو) سه‌بر بگره‌و دڵنیابه كه داهاتوو هه‌ر بۆ
خواوویستانه..
پێغه‌مبه‌ری خواش صلى الله علیه وسلم له سه‌رده‌مانی
بنده‌ستی مه‌ككه‌ییه‌كاندا هه‌ر به‌م شێوه‌یه دڵنه‌وایی یاوه‌رانی خۆی
ده‌كرده‌وه.. ئه‌وانیش كه تین و فشاری موشریكانیان له‌سه‌ر زیاد ده‌بوو،
دڵنه‌واییه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم ده‌بووه ته‌سكینی دڵ و
به‌هێزبوونی ئیراده‌یان و زیاتر خۆیان له‌به‌ر سته‌می جاهیلییه‌تدا
ده‌گرت.. سه‌یدنا خه‌ببابی كورِی ئه‌ره‌ت خوا لێی رازی بێت ده‌گێرِێته‌وه
ده‌فه‌رموێ: چووینه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم له
كه‌عبه‌دا دانیشتبوو، عه‌باكه‌ی له خۆیه‌وه پێچابوو، عه‌رزمان كرد (پێمان
ووت) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌رێ داوای سه‌ركه‌وتنمان بۆ ناكه‌یت، ئه‌رێ
هه‌ر دوعایه‌كمان بۆ ناكه‌یت؟! فه‌رمووی: (قَدْ كَانَ مَنْ قَبْلَكُمْ
یُۆْخَذ الرَّجُلُ فَیُحْفَرُ لَهُ فِی الْأرْضِ ، ثُمَّ یُۆْتَى
بِالْمِنْشَارِ فَیُجْعَلُ عَلَى رَأسِهِ فَیُجْعَلُ فِرْقَتَیْنِ مَا
یَصرِفُهُ ذلِكَ عَنْ دِینِهِ ، وَیُمْشَطُ بأَمْشَاطِ الْحَدِیدِ مَا
دُونَ عَظمِهِ مِنْ ڵحْمٍ وَعَصبٍ مَا یَصرِفُهُ ذلِكَ عَنْ دِینِهِ
وَاللَّهِ لَیُتِمَّنَّ اللَّهُ هَذا الْأمْرَ حَتَّى یَسِیرَ الرَّاكِبُ
مَا بَیْنَ صَنْعَاءَ وَحَضرمَوْتَ مَا یَخَافُ إِلَّا اللَّهَ تَعَالَى ،
وَالذِئْبَ عَلَى غَنَمِهِ وَلَكِنَّكُمْ تَستعْجَلُونَ) بوخاری. واته:
له قه‌ومه‌كانی پێش ئێوه‌دا موسوڵمان بۆ ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاردانی
ده‌هێنرایه پێش، چاڵێكی له زه‌وی بۆ هه‌ڵده‌كه‌ندراو تێی ده‌په‌ستێورا،
ئینجا مشاریان له‌سه‌ر سه‌ری راده‌گرت، به‌و مشاره سه‌ریان ده‌كرد به دوو
له‌ته‌وه، گۆشتی سه‌ریان له ئێسقانه‌كه‌ی جودا ده‌كرده‌وه به‌ڵام ئه‌م
له دینه‌كه‌ی په‌شیمان نه‌ده‌بۆوه.. به خوای گه‌وره قه‌سه‌م، خوای
گه‌وره ئه‌م دینه‌ی خۆی ته‌واو ده‌كات و ده‌یگه‌ێنێت و ئه‌مانی بۆ
ده‌رِه‌خسێنێت، به شێوه‌یه‌ك كه سواریی له سه‌نعاوه بۆ حه‌زره‌مه‌وت
سه‌فه‌ر ده‌كات له غه‌یری خوای گه‌وره له هیچ ناترسێت.. گورگ به دیار
رانه مه‌رِه‌وه ده‌بێت و په‌لاماریان نادات.. به‌ڵام ئێوه په‌له
ده‌كه‌ن.. له ریوایه‌تێكی تری‌دا ده‌فه‌رموێ: (وَهُوَ مُتَوَسِّدٌ
بُرْدَه‌ً وَقَدْ لَقِیْنَا مِنْ الْمُشْرِكِینَ شِدَّه‌ً) واته:
عه‌بایه‌كی له خۆیه‌وه پێچابوو، ئێمه‌ش له موشریكه‌كانه‌وه تین و
فشارێكی زۆرمان بۆ هاتبوو..
له به‌رامبه‌ر ئه‌و دوژمندارێتییه هه‌مه‌جۆره‌ی كافران
كه به‌رامبه‌رمان ده‌یكه‌ن خوای گه‌وره داوای لێ كردووین به‌رده‌وام
بانگیان كه‌ین بۆ دینی راست و ره‌وا، فه‌رمانیشی پێداوین كه ئه‌گه‌ر
وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه‌و سووربوون له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی دوژمنكارانه‌ی خۆیان
ئێمه‌ش بیانبوغزێنین و دوژمندارێتییان بكه‌ین و جه‌نگیان به‌رامبه‌ر به‌رپا
بكه‌ین. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (قُل لِلَّذینَ كَفَرُواْ إِن
یَنتَهُواْ یُغْفَرْ لَهُم مَّا قَدْ سَلَفَ وَإِنْ یَعُودُواْ فَقَدْ
مَضتْ سُنَّه‌ُ الأوَّلِینَ. وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّى لاَ تَكُونَ فِتْنَه‌ٌ
وَیَكُونَ الدِّینُ كُلُّهُ لِلَّه ) الانفال/38ـ39 واته: به‌و كه‌سانه
بڵێ كه كوفریان هه‌ڵبژاردووه، ئه‌گه‌ر واز له‌و هه‌ڵوێسته
دوژمنكارانه‌یان بهێنن، ئه‌وا ئێمه‌ش له‌وه‌ی راوبردوویان خۆش ده‌بین،
ئه‌گه‌ر بێنه‌وه سه‌ر هه‌مان هه‌ڵوێست ئه‌وه یاسا‌و رێسای نه‌ته‌وه‌كانی
تریان به‌سه‌ردا ده‌چه‌سپێ.. كوشتاریان به‌رامبه‌ر بكه‌ن با فیتنه‌ی
پاشگه‌زبوونه‌وه له دینه‌كه‌ی خوا روو نه‌دات و به‌رنامه‌ی هه‌موو
لایه‌نێكی ژیان به دینه‌كه‌ی خوا حوكم بكرێت.. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ:
(وَقَاتِلُواْ الْمُشْرِكِینَ كَافَّه‌ً كَمَا یُقَاتِلُونَكُمْ كَافَّه‌ً
وَاعْلَمُواْ أنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُتَّقِینَ ) التوبه/36 واته: مادام
كافره‌كان جه‌نگی هه‌مه‌لایه‌نه‌یان به‌رامبه‌ر هه‌مووتان راگه‌یاندووه،
ئێوه‌ش جه‌نگی هه‌مه‌لایه‌نه به‌رامبه‌ر هه‌موویان راگه‌ێنن، له‌وه‌ش
دڵنیا بن كه خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ دینداراندایه.. به جه‌نگی نێوان
كافران و موسوڵمانان ده‌ستدرێژیی كافران ده‌وه‌ستێنرێت و رێ له
خراپه‌كارییان ده‌گیرێت. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَلَوْلاَ دَفْعُ
اللَّهِ النَّاسَ بَعْضهُمْ بِبَعْض لَّفَسَدَتِ الأرْضُ وَلَكِنَّ اللَّهَ
ذو فَضلٍ عَلَى الْعَاڵمِینَ) البقره/251 واته: ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره
هه‌ندێكی له‌و خه‌ڵكه به هه‌ندێكی تر نه‌دادایه (جه‌نگی نێوان كافران و
موسوڵمانان) حه‌تمه‌ن خراپه‌كاریی هه‌موو سه‌ر زه‌وی ده‌گرته‌وه، به‌ڵام
خوای گه‌وره خاوه‌ن فه‌زڵ و چاكه‌یه به‌سه‌ر هه‌موو جیهانیاندا..
پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم و یاوه‌رانیشی خوا
لێیان رازی بێت تووشی جۆره‌ها ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌و چه‌وساندنه‌وه‌ی ده‌ستی
كافران بوون، ده‌یان گومانیان بۆ دروست كرا‌و گه‌مارۆ دران و دژایه‌تییان
كرا، پاشان جه‌نگی ریشه‌كێش كردنیان له دژ به‌رپاكرا، به‌ڵام له كۆتاییدا
خوای په‌روه‌ردگار پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ێلى الله علیه وسلم سه‌رخست و خۆی و
یاوه‌رانی گه‌یانده لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات و موسوڵمانان بوونه خاوه‌ن هێزی
یه‌كه‌می سه‌ر زه‌وی.. دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فارس و رۆمیان پێچایه‌وه
رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا كه‌وته به‌ر ده‌ستیان.. به‌ڵام دوایی جۆره‌ها
نیشانه‌ی لاوازی له جه جه‌سته‌ی عیملاقانه‌ی ئوممه‌تی ئیسلامی په‌یدابوو ،
ووره‌به‌ردان (وه‌هه‌ن) دڵ و ده‌روونه‌كانی رۆڵه‌كانی ئوممه‌تی داگرت، و
دنیا به‌رچاوی گرتن و كه‌وتنه شه‌رِه‌پاڵی ناوخۆ.. ئه‌مانه‌ش دوژمنانی
ئیسلامیان هاندایه‌وه كه له هه‌موو لایه‌كه‌وه دابارێنه سه‌ر ئه‌م
ئوممه‌ته.. دژوارترین و سه‌ختترینیان ئه‌و هێرشانه بوو كه خاچپه‌رستانی
رۆژئاوا له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی شه‌شه‌می كۆچییه‌وه وه‌كو لافاو به‌سه‌ر
ووڵاتی شام و میسردا هێنایان. پاشان ئه‌و هێرشه ریشه‌كێشانه‌ی مه‌غۆله‌كان
له سه‌ده‌ی حه‌وته‌می كۆچییدا له رۆژهه‌ڵاتی ئیسلامییه‌وه وه‌كو شاڵاوی
ئاگر هێنایان سه‌ر ئوممه‌تی ئیسلامی و به‌غدی پایته‌ختیشیان خسته ژێر
ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیی خۆیانه‌وه.. دواتریش ئه‌و حه‌مله ریشه‌كێشكارییه‌ی
خاچپه‌رستانی رۆژئاوا كه له سه‌ده‌ی ده‌یه‌می كۆچییدا كردیانه سه‌ر
موسوڵمانانی ئه‌نده‌لوس و ده‌سه‌ڵاتیان لێ سه‌ندنه‌وه‌و كه‌وتنه كوشتار‌و
راوه‌دوونان و ده‌رپه‌رِاندنی هه‌موو موسوڵمانان.. له هیچ سه‌رده‌مانێكدا
جه‌نگی نێوان كافران وموسوڵمانان نه‌وه‌ستاوه.. من بۆ خۆم ئه‌و جه‌نگانه‌م
هه‌ژمارد كردووه كه ده‌وڵه‌تی عوسمانی له ماوه‌ی 600 ساڵ ته‌مه‌نیدا
(له 1300ـ1900 ز) به‌ره‌یه‌كی بوو، شه‌ست جه‌نگ بوو.. یه‌عنی هه‌ر ده ساڵ
و جه‌نگێكی تووڵانی تێدا بووه.. موسوڵمانان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر باش هه‌ر
به به‌هێزیی مانه‌وه‌و توانیان هێرشی خاچپه‌رستان بوه‌ستێنن و نه‌هێڵن
ئاسه‌واریان بگاته ئوممه‌ته‌كه. به‌ڵام دواتر كه خاڵی لاوازییان لێ
ده‌ركه‌وت كه‌وتنه پاشه‌كشه‌و شكسته‌وه، تا له مه‌ودای ئه‌م دووسه‌د
ساڵه‌ی دواییدا كافری ئه‌وروپاو رووس توانیان به هێزی چه‌كداریی به‌سه‌ر
موسوڵماناندا زاڵَ ببن و ووڵاتیان داگیر بكه‌ن. ئیدی ئا لێره‌وه كه‌وتنه
بڵاوه پێكردنی خراپه‌كاریی خۆیان و ته‌شه‌نه پێكردنی ئه‌فكارو نه‌ریتی
خۆیان تا موسوڵمانان له دینه‌كه‌یان راپچرِن و هه‌موو شێوه‌یه‌كی به‌رگریی
كردنیان له ناخ و خاكدا نه‌هێڵن و ئه‌وه‌ی كه سه‌رچاوه‌ی عیززه‌ت و
هێزه له‌به‌ریان داماڵن.. ئاخر بۆیه خوای گه‌وره‌و كارزان ده‌فه‌رموێ:
(وَلاَ یَزَالُونَ یُقَاتِلُونَكُمْ حَتَّىَ یَرُدُّوكُمْ عَن دِینِكُمْ
إِنِ اسْتَطاعُواْ) البقره/217 واته: به‌رده‌وام ده‌بن ، كوشتارتان
به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن، تا وازتان پێ له دینه‌كه دێنن، ئه‌گه‌ر توانیان..
ره‌نجی كافران ـ دوای ئه‌وه‌ی ووڵاتی موسوڵمانه‌كانیان داگیر كرد ـ بۆ
گومرِاكردنی موسوڵمانان و تێكدانی ووڵاتیان له سێ ته‌وه‌ره‌وه كه‌وتنه
وێرانكاریی، كه بریتیین له: ریشه‌كێشكردنی سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی هێزی
موسوڵمانان، ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ده‌زگای یاسادارِشتندا، گرتنه‌ده‌ستی
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ووڵاتی موسوڵماناندا..
ئێستا به كورتی له مانه ده‌دوێم:
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: ریشه‌كێشكردنی سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی هێزی موسوڵمانان:
سێ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی هێز هه‌یه: مرۆڤ، سامان، یه‌كێتی..
كافره‌كان هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه له ووڵاتی موسوڵماناندا
هه‌وڵییان داوه ئه‌م سێ سه‌رچاوه‌یه تێكشكێنن. هه‌وڵیان داوه موسوڵمانان
لاواز كه‌ن و سه‌روه‌ت و سامانیان تاڵان كه‌ن و یه‌كێتی نێوانیان
هه‌ڵته‌كێنن، تا نه‌توانن به‌رگریی له خۆیان و ووڵاتیان بكه‌ن و
سه‌رله‌نوێ ده‌وڵه‌تی خۆیان دروست بكه‌نه‌وه‌و دوژمنه‌كانیان
ده‌رپه‌رِێننه‌وه..
1ـ لاوازكردنی دیندارێتی موسوڵمانان و بڵاوكردنه‌وه‌ی
به‌ره‌ڵایی و به‌درِه‌وشتی له ناویاندا: كافره‌كان به جۆره‌ها شێوه
ئه‌مه‌یان كرد، له لایه‌كه‌وه گومانیان بۆ ئیسلام دروست ده‌كردو
تیروتوانجیان له بنه‌ماكانی ده‌دا، تا دوودڵیی ورارِایی بخه‌نه ناو دڵی
شوێنكه‌وتوانییه‌وه، به تایبه‌تی گه‌نجه‌كانیان، یان به شێوه‌ی جه‌نگی
بێ ئامان دژی هه‌موو هۆشدارییه‌كی موسوڵمانان ده‌وه‌ستانه‌وه له
باسوخواسی حوكم وده‌سه‌ڵاتی سیاسی وجیهاددا، له باسوخواسی وه‌لاء وبه‌راء و
حیجابدا، بۆ ئه‌وه‌ی دین و دیندارێتییه بخه‌نه بازنه‌یه‌كی ته‌نگ و
ته‌سكی په‌یوه‌ندییه‌كی سارد‌و رۆتینی نێوان بابای موسوڵمان و “خواكه‌ی ”
ه‌وه.. نه‌یانده‌هێشت موسوڵمانی چاوی به ئه‌حكامێكی شه‌رع بكه‌وێت
ده‌رباره‌ی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابووری و كاروباری
كۆمه‌ڵایه‌تی.. رۆژهه‌ڵاتناسه كافره‌كان یه‌كه‌مین پێشه‌وای دارِشتنی
رێساكانی ئینحیراف پێكردنی موسوڵمانان بوون، به ناساندنی شێواو
لێكدانه‌وه‌ی لاسه‌نگی ئیسلام و زانستیه‌كانی، ئینجا فێرخوازو قوتابیه‌كانی
ئه‌وان ـ كه رۆڵه‌ی موسوڵمانان بوون ـ قه‌ناعه‌تیان به‌و پێناسه‌و
لێكدانه‌وه‌ی ئه‌وان كرد‌و به ره‌ویه‌ی ئه‌واندا رۆیشتن و فێرگه‌ی باڵایان
بۆ ئه‌م جۆره پێناسه‌و لێكدانه‌وه مونحه‌ریفه‌ی ئه‌وان كرده‌وه‌و
خه‌ڵكییان تێدا پێگه‌یاند..
یه‌كێكی تر له شێوازی لاوازكردنی دیندارێتی موسوڵمانان،
بڵاو كردنه‌وه‌ی بێ ره‌وشتی بوو، بڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌رسه‌رێتی و شه‌راب
نۆشین و به‌كارهێنانی مادده‌ی سرِكه‌رو داوێن پیسی له ناو گه‌نجی
موسوڵماندا، هه‌روه‌ها بێ سه‌رپۆشی و قول و قاچ رووت كردن له ناو ئافره‌تی
خوێنده‌واری موسوڵمان و تێكه‌ڵاو كردنیان له‌گه‌ڵ پیاوان به به‌هانه‌ی
ئازادیی و شارستانێتی و مه‌ده‌نییه‌ت. ئینجا رواندنی قییه‌می خۆشه‌ویستی
دنیا‌و مادده‌په‌رستی و كێبرِكێ له‌سه‌ری.. ئه‌وه‌ی زۆر هاوكاریشی ده‌كردن،
بواره‌كانی فێركردن و خوێندن بوو كه به‌رنامه‌كانی له‌سه‌ر رێسای
عه‌له‌مانییه‌ت دارِێژرابوو، كافر هه‌موو برِگه‌كانی خوێندنی هه‌ڵبژاردبوو،
به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ پلانه گشتیه‌كه‌یاندا بۆ تێكشكانی موسوڵمانان
یه‌ك بگرێته‌وه.. دیسان ئه‌وه‌ی ئاسانكاریی بۆ كردن و له كۆمه‌ڵگه‌ی
موسوڵماناندا ئاسان نه‌خشه‌كه‌یانی بڵاو ده‌كرده‌وه شێواز‌و ئامێره‌كانی
نوێی راگه‌یاندنی سه‌رده‌م بوو، رۆژنامه‌و گۆڤار، شانۆ‌و سینه‌ما، رادیۆ‌و
ته‌له‌فزیۆن.. هه‌مووی هه‌ر وه‌سیله‌ی ئاسانكاریی ئه‌وان بوو بۆ لاوازكردنی
هه‌ستی دینداریی له ناخی تاك و نه‌هێشتنی دیارده‌ی دیندارییه‌كه له ناو
موسوڵماناندا.. مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه بوو كه تاكی موسوڵمان له ناخییدا
تێك شێكت و پاڵنه‌ریی دینی نه‌مێنیت یان ئه‌وه‌نده لاواز ببێت رێی
خراپه‌كارییه‌كانی ئه‌وانی لێ نه‌گرێت، تا وا به‌ره‌ڵا ببێت، هه‌ر هۆشی لای
هه‌واوهه‌وه‌س و حه‌زی مونحه‌ریفی خۆی بێت تا خاوه‌نی خۆی نه‌مێنێت و
بكه‌وێته دوای نه‌خشه‌ی ئه‌مان.. گه‌نجێك ئاوا به‌ره‌ڵا بوو بێت به
ته‌ئكیید گیانی به‌رگریی و دژایه‌تی داگیركه‌رانی پێ ناكرێت..
2ـ دزین و رووتانه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی موسوڵمانان، یان
به هه‌ده‌ردانی: مه‌به‌ست له سه‌روه‌ت و سامانی ووڵاتی موسوڵمانانه، له
پاره‌و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌تایی چاندن و پیشه‌سازیی و هاوشێوه‌یان..
ئه‌وه‌ش دیاره دوای داگیركردنی ووڵاته‌كه‌انیان رێسای تایبه‌ت (مۆنۆپۆڵ)
كردنیان به خۆیانه‌وه داده‌رِشت و پاشان بازارِی موسوڵمانانیان بۆ كاڵا‌و
به‌رهه‌می ووڵاتانی خۆیان ده‌خستنه سه‌ر پشت..
یان حكومه‌تی ووڵاتی موسوڵمانانیان له قه‌رزی خۆیانه‌وه
ده‌گلاندو به سووكاریی خۆیان ووڵاته‌كانیان ده‌خستنه ژێر باریی قورسی
ریبایه‌ك كه ده‌بوو به ره‌گی گولێتی و كۆتایی نه‌ده‌هات، ئینجا ئه‌مه‌یان
ده‌كرده به‌هانه‌و به ناوی رێكه‌وتنێكی ئابوورییه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ر
هه‌موو شتێكی ووڵاته‌كه‌دا ده‌گرت..
یه‌كێكی تر له شێوازی دزینی سامانی موسوڵمانان
شه‌رِنانه‌وه‌و به‌رپاكردنی جه‌نگی ناوه‌كی و دراوسێیه‌تی بوو، تا ووڵاتی
موسوڵمانان ببێته بازارِی ساغ كردنه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌وان.. ئیدی ده‌یان
شێوازی شه‌یتانیانه‌ی دیكه..
3ـ هه‌ڵته‌كاندنی یه‌كێتی موسوڵمانان: به تایبه‌تی له
كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌می زایینیی، له سه‌رده‌مانی لاوازبوونی ده‌وڵه‌تی
عوسمانییدا.. كه كافره‌كان له دوو لایه‌نه‌وه كه‌وتنه
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی نێوان موسوڵمانان، كه بریتین له:
أـ به دابرِكردنی خاك: كه كردیانن به ده‌یان ده‌وڵه‌ت و
ده‌وڵه‌تۆكه‌ی خاوه‌ن سنووری سیاسی سه‌ربه‌خۆ، له‌گه‌ڵ روواندنی هه‌ستی
توندرِه‌وانه‌ی نیشتیمانپه‌روه‌رێتی به ناوی نیشتیمان، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته
به‌دیلی هه‌ست و غیره‌تی پاراستنی پیرۆزییه‌كانی دین و خۆبه‌قوربان
كردنیان..
بـ به دابرِكردنی خه‌ڵك: به زه‌ق كردنه‌وه‌ی سیمای
ئینتیمای جیاجیایان، بۆ نه‌ته‌وه‌ی جیا، له‌گه‌ڵ روواندنی هه‌ستی
توندرِه‌وانه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی.
شتێكی شاراوه نییه كه یه‌كبوونی موسوڵمانان هۆكاری
سه‌ره‌كی هێزیانه‌و لێك ترازان و ته‌فره‌قه‌ی نێوانیانیان سه‌ره‌كیترین
خاڵی لاوازییانه..
كافره‌كان زۆر به جیددی پلانی خۆیان له هه‌ر سێ
مه‌یدانه‌كه‌دا جێبه‌جێ كرد، بۆیه كه‌س ـ تاك و كۆ ـ ئاسان له ده‌ستیان
ده‌نه‌چوو.. هه‌ر كه‌سێك گیانی به‌رگرییه‌كه‌ی هه‌ر تێدابووایه‌و
بیوویستیایه دژیان بوه‌ستێته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی سه‌روه‌ت و سامان
نه‌ده‌كه‌وته ده‌ست تا بتوانێت هێزی جیهادو به‌رگرییان پێكه‌وه بنێت، یان
بتوانێت بانگه‌واو به‌رنامه‌كه‌ی بگه‌ێنێته ئه‌و دیوو سنووره
سه‌خته‌كانی ووڵاته‌كه‌ی خۆیه‌وه.. چونكه یه‌كێتی خاكه‌كه نه‌مابوو،
هه‌مووی له‌ت وپه‌ت بووبوو، سنووره سیاسیی و نه‌توایه‌تییه‌كان هه‌موویانی
لێك ترازاندبوو، دانیشتوانی هه‌ر پارچه خاكێك به بارودۆخ و حاڵی
خۆیانه‌وه خه‌ریكبوون. كه‌مینه‌یه‌ك هه‌بوو ئاگای له‌وه بێت كه له
ناوچه‌كانی تری جیهاندا چی به‌سه‌ر موسوڵمانان دێت..
ته‌وه‌ری دووه‌م: ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ده‌زگای یاسادارِشتندا:
كافره‌كان نه‌یانده‌توانی ئه‌و پلانانه‌ی ته‌وه‌ری یه‌كه‌م
بهێننه دی، له تێكشكانی موسوڵمانان و دزینی سه‌روه‌ت و سامانیان و لێك
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی نێوانیان، ئه‌گه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره‌یان به توندی
نه‌گرتایه، ئه‌گه‌ر تاوانكاریی و خراپه‌كانیان به برِگه‌یه‌كی یاسایی
په‌رده‌پۆش نه‌كردایه.. شه‌راب كه هۆش و گۆش و جه‌سته دادرِزێنێت، زینا
كه ره‌وشت و پایه‌كانی خانه‌واده ده‌رِمێنێت، سو‌و كه هۆكاری هه‌ژاركردنی
تاك و كۆی میلله‌ت و ده‌وڵه‌تانه، هه‌موو ئه‌م خراپه‌كارییانه و
هاوشێوه‌یان چۆن له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵماناندا ده‌یانتوانی كار بكه‌ن و
جێی خۆیان بكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی خوا به سه‌روه‌ریی یاسایی
بمابا؟ دیاره ئه‌گه‌ر شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی خوا حاكم با رێ له‌م هه‌موو
لاسه‌نگییانه ده‌گیراو ئاوا گاڵته به دین و بێرێزیی كردن و گاڵته به
موسوڵمانی دیندار نه‌ده‌كرا.. بۆ ئه‌م ئاڵوگۆرِه‌ی هێزی پیرۆزیی و
هێزه‌كانی تره كه ئیستیعماری كافری ئه‌ورپایی ئه‌حكامه‌كانی شه‌ریعه‌تی
خسته كه‌ناره‌وه‌و یاسا ده‌سكرده‌كانی خۆیانیان خسته جێی.. ئه‌مه‌شیان
به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ووڵات و میلله‌تانه‌دا هێنا كه داگیریان كردن..
ته‌ته‌ر كه له سه‌ده‌ی حه‌وته‌می كۆچییدا ووڵات و موسوڵمانانی خسته ژێر
ركێفی سه‌ربازیی و نه‌ریتی خۆیه‌وه ئه‌مه‌ی به ووڵات و دینی موسوڵمانان
نه‌كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ته‌ته‌ر هه‌ر كافری شه‌رِانی بوون و
بتپه‌رست بوون، به‌ڵام دین و یاسای خۆیان به‌سه‌ر موسوڵماناندا نه‌دا،
یاسا‌و رێسای خۆیانیان ده‌كرده مه‌رجه‌عییه‌تی برِیاری چاره‌سه‌ری
كێشه‌كانی ناو خۆیان، نه‌ك به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵمانانیدا فه‌رز كه‌ن،
ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان رایانگه‌یاند كه موسوڵمان بوون، به‌ڵام هه‌ر به‌و
یساو رێسایانه‌ی بابوباپیرانیان حوكم ده‌كه‌ن كه بۆیان ماوه‌ته‌وه،
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا زانایانی ئیسلام له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌ر به كافریان
دانان. باسی ئه‌مه به دوورودرێژتر وا له باسی حه‌وته‌مدا.. ئه‌مما
خاچپه‌رستانی نوێ كه له سه‌ده‌ی رابوردوودا ووڵات و میلله‌تانی
موسوڵمانانیان خسته ژێر ركێفی خۆیانه‌وه، به هێزی داگیركردنی
چه‌كدارانه یاسا‌و رێسای خۆیان به‌سه‌ر موسوڵماناندا فه‌رز كرد.. (كۆلیجی
یاسای)یان بۆ خوێندن و بڵاوكردنه‌وه‌و چه‌سپاندنی یاسا‌و رێساكانی خۆیان
دامه‌زراند، تا رۆڵه‌ی موسوڵمانان فێری ئه‌م یاسای‌و رێسا كوفرانه بكه‌ن و
فێریشیان بكه‌ن چۆن دوایی ده‌بنه‌وه به حاكمی ووڵاتی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌م یاسا‌و رێسا كوفریانه‌یان له‌ناودا جێبه‌جێ بكه‌ن.. له‌به‌ر ئه‌مه‌یه
كه ئه‌م یاسا‌و رێسا كوفریانه‌ی خاچپه‌رسته رۆژئاواییه‌كان هه‌ر له ووڵات
و ناو موسوڵماناندا ماوه‌و تا ئێستاش هه‌ر كاری پێ ده‌كرێت و له‌ژێر
سایه‌ی هه‌رچی خراپه‌كاریی هه‌یه ده‌كرێت بێ ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌ستێكی
یاسایی له رێیاندا هه‌بێت.. چونكه ده‌ستوور ده‌ڵێ: (برِگه‌ی یاسایی تاوان
وسزا ده‌ناسێنێت)..
ته‌وه‌ری سێیه‌م: گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ووڵاتی موسوڵماناندا:
بۆ كافره‌كان نه‌ده‌لوا ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر یاسا
دارِشتندا هه‌بێت و ئاسان بتوانن پیلان و پلانی خۆیان بۆ تێكشكانی
موسوڵمانان و دینه‌كه‌یان جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵام دوور بن له ده‌سه‌ڵاتی
ره‌سمی.. بۆیه یه‌كه‌مین هه‌نگاو كه له دوای داگیركردنی ووڵات و
میلله‌تان به‌هێزی چه‌كداریی خۆیان ده‌یانكرد دانانی ده‌سه‌ڵاتی حوكمرِانی
بوو، ئاوا توانیان ده‌ست بگرن به‌سه‌ر هه‌موو گۆشه‌و كه‌نارێكی ئه‌م ووڵات و
میلله‌ته موسوڵمانانه‌دا.. شێوازی زه‌وت كردنی ده‌سه‌ڵاته
سیاسییه‌كانیان جیاواز بوو، هه‌ر یه‌كه‌و به پێی دیدو سیاه‌ستی خۆی.. بۆ
نموونه ئینگلیز وای پێ باش بوو حوكمی راسته‌خۆ نه‌كات، به‌ڵكو حاكمێكی
نیشتیمانی دانێ و خۆی له‌و دیو په‌رده‌وه كاری خۆی بكات، ئه‌و كاته
هه‌رچی ده‌یانوویست به كابرای حاكمی نیشتیمانییان ئه‌نجام ده‌دا، وه‌زیری
نیشتیمانی تریان پێ داده‌نا به‌ڵام هه‌ر یه‌كه‌یان راوێژكاری ئینگلیزیی
هه‌بوو كه ئارِاسته‌یان ده‌كردن. سیاسه‌تی فه‌ره‌نسییه‌كان وا بوو كه
حوكمی راسته‌وخۆی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان پێ باشتر بوو، بۆیه ژماره‌ی فه‌ره‌نسی
ده‌بینیت له موسته‌عمه‌ره‌كانی فه‌ره‌نسادا ده‌یان قات له ژماره‌ی
ئینگلیز له موسته‌عمه‌ره به‌ریتانییه‌كاندا زیاتره.. ئه‌وه‌ی كه سیما‌و
مۆركی وجودی هه‌موویان بوو چه‌كداریی و هێزه سه‌ربازییه‌كه‌یان بوو، كه
پێویستیان بوو دژی به‌رگریی میلله‌تان به‌كاری بهێنن، دژی یاخی بوونێكی
حاكمی نزیكیان به‌كاری بهێنن، بارودۆخه‌كانی پێ هێمن كه‌نه‌وه،
پاسه‌وانێتی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیانی پێ بكه‌ن.. ئه‌م ووڵاته ئیستیعمارییه
هه‌ر وا به ده‌سه‌ڵاته‌وه له ووڵاتی موسوڵمانان مانه‌وه. كاتێك جێیان
هێشت كه دڵنیابوون له گۆشبوونی كۆمه‌ڵێك غه‌ره‌ب زه‌دی رۆڵه‌ی موسوڵمان
كه قه‌ناعه‌تیان به هه‌موو دیدو موماره‌سه‌یه‌كی ئیستیعمار كردووه‌و
توانایان هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ووڵات دڵسۆزانه بۆ ئیستیعمار ببه‌ن
به‌رِێوه‌و پاسه‌وانێتی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له ووڵاتی
موسوڵماناندا بۆ بكه‌ن.. ئه‌مه ئه‌و كۆمه‌ڵه عه‌له‌مانیانه‌ن كه ئێستا
وا له هه‌موو ووڵاتی موسوڵماناندا ده‌سه‌ڵاتی حوكم و هێزی سه‌ربازیی و
ئارِاسته‌ی سیاسی و كلیلی ئابورییان دراوه‌ته ده‌ست.. بۆیه ده‌بێت ئه‌وه
بزانرێت كاتێك ئیستیعماری كافر كه ووڵاتی موسوڵمانانی وه‌كو هێزی
سه‌ربازیی جێهێشتوه، هه‌موو دیدو ته‌سه‌ورات و ده‌ستوورو یاسا‌و سیستمێكی
سیاسی و ئابووریی و سه‌ربازیی و فێرخوازیی و راگه‌یاندن و كۆمه‌ڵایه‌تی
له‌سه‌ر حوكمی ووڵاتانی ئێمه ماوه.. ئه‌وه راست و ره‌وا نییه كه
هه‌ندێك كه‌س وا ده‌زانن ئیستیعماری كافر ووڵاتمانی به‌جێهێشتووه..
ده‌بێت ئه‌وه باش بزانرێت، كه هه‌ر هه‌موو ئه‌م
خراپه‌كارییانه مومكین نه‌ده‌بوو روویان بدابا، ئه‌گه‌ر موسوڵمانه‌كان به
دینه‌كه‌ی خۆیانه‌وه پابه‌ند بوونابا، ئه‌گه‌ر دینه‌كه‌یان ئاوا ئیهمال
نه‌كردایا.. ئه‌مه سزای ده‌سته‌جه‌معی خوای گه‌وره‌یه بۆیان كه ئه‌ئاوا
دوژمنی كافری كردووه به ده‌سه‌ڵاتداریی موتڵه‌ق به‌سه‌ریانه‌وه، ئیدی
به كه‌یفی خۆیان ده‌ستیان له دینی ئه‌مان وه‌رداوه‌و لێی ده‌گۆرِن، به
كه‌یفی خۆشیان دنیایان ده‌دزن و به ره‌سمی ده‌یماشنه‌وه.. ئه‌مه ئه‌و
دنیاشه‌یان بوو كه له‌به‌ر خاتری چنگێكی زیاتر وازیان له پابه‌ندیی جیددی
دینه‌كه‌و جیهادی كافران هێناو كه‌وتنه هه‌ڵپه‌ی دنیاوویستی.. ئاخر بۆ
ئه‌م واقیعانه‌یه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَمَا أصابَكُم مِّن
مُّصِیبَه‌ٍ فَبِمَا كَسَبَتْ أیْدِیكُمْ) الشورى/30 واته: هه‌رچی كێشه‌و
ته‌نگژه‌یه‌ك هاتۆته رێتان هه‌مووی به هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه به ده‌ستی
خۆتان ده‌تانكرد.. یان ده‌فه‌رموێ: (إِلاَّ تَنفِرُواْ یُعَذِبْكُمْ
عَذابًا ألِیمًا وَیَسْتَبْدِلْ قَوْمًا غَیْرَكُمْ وَلاَ تَضُرُّوهُ
شَیْئًا وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَیْءٍ قَدِیرٌ) التوبه/39 واته: ئه‌گه‌ر
له پێناوی خوادا راناپه‌رِن، ده‌ی سا به ته‌ئكیید سزای زۆر به‌ژانتان
ده‌دات و قه‌ومێكی تری غه‌واره ده‌كات به ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌رتانه‌وه‌و
ناشتوانن هیچ زیانێك به خوای گه‌وره بگه‌ێنن.. خوای گه‌وره توانای
به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا ده‌شكێت..
ئاوا كافره‌كان له‌م سێ ته‌وه‌ره‌دا سه‌ركه‌وتوو بوون
وبۆیان چووه سه‌ر كه عه‌له‌مانیه‌تی خۆیان (كه جاهیلییه‌تی سه‌رده‌م)ه
له ووڵاتانی موسوڵماناندا بكه‌نه سیستم و ده‌ستوورو ده‌سه‌ڵاتی حوكم و
یاسادارِشتن و ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌مو ئارِاسته‌یه‌كی ده‌وڵه‌ت و
كۆمه‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر دامه‌زراند، له بارودۆخێكدا سه‌ركه‌وتوو بوون كه
دنیایان بۆ بێده‌نگ بووبوو.. ئه‌وانه‌ی ئه‌هلی زانستی شه‌رعی بوون كرِو كپ
بوون، هه‌ندێكیان به‌شداری پیلانه‌كه بوون.. ئه‌ئاوا یاسای كافران هاته
شوێنی شه‌ریعه‌تی ئیسلام و له ووڵاتی موسوڵماناندا بوو به سه‌رچاوه‌ی
یاسا‌و برِیاری حوكم و تا ئێستاش هه‌ر وا ماوه، مه‌گه‌ر خوای گه‌وره لادان
و رادانی بگرێته خۆی..